فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
دڵی جێگیر و چه‌سپاو دڵی جێگیر و چه‌سپاو دڵ سروشتی وایه هه‌ڵگێر و وه‌رگێر ده‌بێت وه‌ك په‌ڕی هه‌ڵواسراو كاتێك با لێی ده‌دات . پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( دڵ بۆیه به‌م ناوه نراوه له‌به‌ر هه‌ڵگێڕانه‌وه و گۆڕانی لهحالهتێكیهوه بۆ حاله‌تێك تر ؛ به‌ڕاستی نموونه‌ی دڵ وه‌ك نموونه‌ی په‌ڕێكی هه‌ڵواسراو وایه له‌سه‌ر لقی دارێك ؛ با هه‌ڵگێر و وهرگێری پێ بكات و بیخاته سه‌رپشت و سه‌ر سك ) . صحیح الجامع . بێگومان خوای په‌روه‌ردگار به‌نده‌كانی تاقی ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وی كه‌سانی ڕاستگۆ له كه‌سانی درۆزن جیاببێته‌وه ؛ بۆیه چه‌ندین فیتنه و ئاشووب به‌سه‌ر دڵه‌كاندا دێنێت ؛ ئه‌وكات هه‌ندێك دڵ جێگیر ده‌بن و ناگۆڕێن وه هه‌ندێكیان ده‌گۆڕێن و به‌هیلاك ده‌چن ! پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) زۆرجار له په‌روه‌ردگاری ده‌پاڕایه‌وه دڵی جێگیر و چه‌سپاو بكات له‌سه‌ر دینه‌كه‌ی ؛ ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) زۆرجار ده‌یفه‌رموو : ( يَاْ مُقَلِّبَ الْقُلُوْبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِيْنِكَ ) . واتە : ( ئەی هەڵگێڕەوەی دڵەكان دڵم جێگیر و چەسپاو بكە لەسەر ئاینەكەت ) . ئه‌نه‌س وتی : وتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئێمه باوه‌ڕمان به‌تۆ و به‌وه هێناوه كه پێی هاتووی ؛ ئایه مه‌ترسیت هه‌یه لێمان كه گۆرانكاریمان به‌سه‌ردابێت ؟ له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی : به‌ڕاستی دڵه‌كان له‌نێوان دووپه‌نجه‌ی خوای په‌روه‌ردگاردان چۆن بیه‌وێت وه‌ریان ده‌گێرێت – بێ ئه‌وه‌ی سته‌م له‌هیچ كه‌سێك بكات - ) . صححه الالبانی . خوای په‌روه‌ردگار هه‌ندێك له‌دڵه‌كان جێگیر و چه‌سپاو ده‌كات و به ئیمان ده‌یانبه‌ستێته‌وه ؛ وه‌ك چۆن دڵی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وتی جێگیر و چهسپاوكرد به ئیمان ؛ بۆیه ئه‌م كۆمه‌ڵه گه‌نجه باوه‌ڕداره به‌ئاشكرا حه‌قیان وت ؛ وه بۆ پاراستنی دینه‌كه‌یان كۆچیان كرد ؛ وه ئارامیان گرت له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌خێزان و ماڵ و منداڵیان ؛ خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌یان فه‌رموویه‌تی : ( وَرَبَطْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ إِذْ قَامُوا فَقَالُوا رَبُّنَا رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ لَنْ نَدْعُوَ مِنْ دُونِهِ إِلَٰهًا ۖ لَقَدْ قُلْنَا إِذًا شَطَطًا ) . واته : وه دڵیانمان به‌هێز کرد (له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره) له کاتێکدا هه‌ستان و وتیان په‌روه‌ردگاری ئێمه په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی یه ئێمه هه‌رگیز بێجگه له‌و په‌رستراوێکی تر ناپه‌رستین (ئه‌گه‌ر جگه له خوا شتێ تر بپه‌رستین) سوێند به‌خوا ئه‌وکاته درۆمان وتووه . وه هه‌روه‌ها خوای په‌روه‌ردگار ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوای ( صلی الله علیه وسلم ) جێگیر و چه‌سپاو نه‌كردبا ئه‌وا خۆی نه‌یده‌توانی جێگیر و چه‌سپاو بێت به‌رامبه‌ر به بێ باوه‌ران ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَإِنْ كَادُوا لَيَفْتِنُونَكَ عَنِ الَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ لِتَفْتَرِيَ عَلَيْنَا غَيْرَهُ ۖ وَإِذًا لَاتَّخَذُوكَ خَلِيلًا . وَلَوْلَا أَنْ ثَبَّتْنَاكَ لَقَدْ كِدْتَ تَرْكَنُ إِلَيْهِمْ شَيْئًا قَلِيلًا ) . الإسرا‌ء : 73 – 74 . واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران خه‌ریك بوو تۆ لابده‌ن له‌وه‌ی که به‌وه‌حی و نیگا بۆمان ره‌وانه کردوویت، تاشتێکی ترمان بۆ هه‌ڵببه‌ستیت و شێوازی کار‌و بانگه‌وازت بگۆڕیت ، ئیتر ئه‌و کاته ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی ئه‌وان بکه‌یت ئه‌وان تۆ ده‌که‌نه هاوه‌ڵ و خۆشه‌ویستی خۆیان (چونکه به‌دڵی ئه‌وانت کردووه)!! . خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه تۆمان پایه‌دارو دامه‌زراو نه‌کردایه ، ئه‌وه به‌ڕاستی نزیك بوویت (به‌مه‌زه‌نده‌ی خۆت ، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی بانگه‌وازه‌که‌ت) که‌مێك به لایاندا مه‌یل بکه‌یت و به‌دڵی ئه‌وان بکه‌یت !! _ بێگومان دڵ جێگیر و چه‌سپاو ده‌بێت به‌رامبه‌ر به فیتنه‌كان به‌چه‌ند هۆكارێك – به یارمه‌تی خوای په‌روه‌ردگار - : گرنگترینیان باوه‌ڕێكی تۆكمه و جێگیره ؛ كاتێك باوه‌ڕ له‌ناو دڵدا جێگیر بوو وه جوانیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دڵدا تێكه‌ڵ بوو ئه‌وا دڵ جێگر و دامه‌زراو ده‌بێت به‌رامبه‌ر به فیتنه‌كان ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ ۖ ) . ابراهیم : 27 . واته : ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه خوا دامه‌زراویان ده‌کات به وته‌ی به‌ڕێ و جێ (که شایه‌تمانه) له ژیانی دونیادا و له‌ڕۆژی دواییشدا . _ كاتێك ئه‌بو سوفیان چووه لای هیره‌قل پادشای ڕۆمه‌كان ؛ هیره‌قل پرسیاری له ئه‌بوسوفیان كرد ده‌رباره‌ی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) وتی : ئایه هیچ یه‌كێك له‌وان پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه لهدینهكهی له‌به‌ر رق لێبوونه‌وه‌ی لهدینهكهی ؟ ئه‌بو سوفیان وتی : نه‌خێر . ئینجا هیره‌قل وتی : ئا باوه‌ری راسته‌قینه به‌م شێوه‌یه كاتێك له‌ناو دڵ جێگیر ده‌بێت و تێكه‌ڵ به‌دڵ ده‌بێت . هۆكاری دووه‌م له‌هۆكاره‌كانی جێگیربوونی دڵ بریتیه له ژیان كردن له‌گه‌ڵ قورئان ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَكُلًّا نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنْبَاءِ الرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِ فُؤَادَكَ ۚ ) . هود : 120 . واته : هه‌مووت بۆ ده‌گێڕينه‌وه له هه‌واڵی پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام) ئه‌وه‌ی که دڵی تۆی پێ دامه‌زراو بکه‌ین . له رێگه‌ی قورئانه‌وه فێرده‌بین كه چۆن پێغه‌مبه‌ر نوح جێگیر و چهسپاوبووه ( علیه السلام ) له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی كه‌م له‌شوێنكه‌وتوانی ! وه چۆن پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم ( علیه السلام ) جێگیر و چه‌سپاو بوو له‌سه‌ر ته‌وحید و لهههڵگیرساندی ئاگری بێ باوه‌ڕان نه‌ترسا كاتێك ویستیان بیخنه ناوی ! وه چۆن پێغه‌مبه‌ر یوسف ( علیه السلام ) جێگیربوو به‌رامبه‌ر به خێزانی عه‌زیزی میصر ؛ وه چوونه به‌ندیخانه‌ی هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر كاری داوێن پیسی ! وه چۆن سحربازه تهوبهكارهكان جێگربوون به‌رامبه‌ر به فیرعه‌ون دوای ئه‌وه‌ی باوه‌ریان به‌خوای تاك ته‌نها هێنا و دوارۆژیان پێش دونیا خست ! _ ( اللَّهُمَّ يَاْ مُقَلِّبَ الْقُلُوْبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِيْنِكَ ) . واتە : ( ئەی هەڵگێڕەوەی دڵەكان دڵم جێگیر و چەسپاو بكە لەسەر ئاینەكەت ) . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 18 / شوال / 1443 ك ------ 19 / 5 / 2022 م
|