فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
دڵی ڕاستگۆ دڵی ڕاستگۆ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( هیچ كه‌سێك نیه شایه‌تی بدات كه هیچ په‌رستراوێك نیه به‌حه‌ق شایه‌نی په‌رستن بێت ته‌نها الله نه‌بێت ؛ وه شایه‌تی بدات كه موحه‌ممه‌د ( ﷺ) نێردراوێ خوایه ؛ به‌ڕاستگۆیانه ئه‌م شایه‌تیه له‌دڵیه‌وه ده‌ربچێت ؛ ئه‌وا ئیللا خوای په‌روه‌ردگار ئه‌وكه‌سه قه‌ده‌غه ده‌كات له‌سه‌ر ئاگر ) . متفق علیه . هه‌ندێك كه‌س وشه‌ی ( لا اله الا الله محمد رسول الله ) ته‌نها به‌زمانیان ده‌یڵێن و به‌دڵ باوه‌ڕیان پێی نیه ؛ وه‌ك مونافیقه درۆزنه‌كان ! وه هه‌ندێك كه‌س به‌زمان و به‌دڵ ئه‌م وشه‌یه ده‌ڵێت وه‌ك باوهڕاداره ڕاستگۆكان . بۆیه دڵه‌كان دوو جۆرن : دڵی ڕاستگۆ و دڵی درۆزن . زۆرێك له‌خه‌ڵكی بانگه‌شه‌ی باوه‌ڕ و كاری چاك ده‌كه‌ن به‌ڵام بۆ هه‌موو بانگه‌شه‌یه‌ك به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر ڕاستی و ناڕاستی ئه‌م بانگه‌شه‌یه . خوای په‌روه‌ردگار بڕیاری داوه كه به‌نده‌كانی تاقی بكاته‌وه به‌خۆشی و به‌ناخۆشی بۆ ئه‌وه‌ی دڵی ڕاستگۆ له‌دڵی درۆزن جیاببێته‌وه و ئاشكرابكات ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( ال‌م . أَحَسِبَ النَّاسُ أَنْ يُتْرَكُوا أَنْ يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ . وَلَقَدْ فَتَنَّا الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ۖ فَلَيَعْلَمَنَّ اللَّهُ الَّذِينَ صَدَقُوا وَلَيَعْلَمَنَّ الْكَاذِبِينَ ) . العنكبوت : 1 – 3 . واته : ئایا خه‌ڵك وا ده‌زانن که وازیان لێ ده‌هێنرێ ئه‌گه‌ر بڵێن بڕوامان هێناوه ئیتر ئه‌وان تاقی ناکرێنه‌وه ؛ سوێند به‌خوا بێگومان که‌سانی پێش ئه‌وانمان تاقی کرده‌وه (ئه‌مانیش تاقی ده‌که‌ینه‌وه) ئینجا بێگومان خوا ئه‌و که‌سانه‌ی ڕاستیان کرد دیاری ده‌کات درۆزنه‌کانیش دیاری ده‌کات واته ده‌ناسرێن . _ بێگومان له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی فیتنه و ناخۆشیه‌كان ئه‌وجۆره به‌ندانه ئاشكرا ده‌بن كه خوای په‌روه‌ردگاریان خۆش ده‌وێت و لێ ده‌ترسن و ئومێدیان پێیه‌تی و بهنیازپاكی ده‌یپه‌رستن ؛ ئه‌م جۆره به‌دانه خوای په‌روه‌ردگار له دووڕوه‌كان جیایان ده‌كاته‌وه ؛ خوای په‌روه‌ردگار له‌باسی حاڵی دووڕوه‌كان فه‌رموویه‌تی : ( ۞ وَمِنْهُمْ مَنْ عَاهَدَ اللَّهَ لَئِنْ آتَانَا مِنْ فَضْلِهِ لَنَصَّدَّقَنَّ وَلَنَكُونَنَّ مِنَ الصَّالِحِينَ . فَلَمَّا آتَاهُمْ مِنْ فَضْلِهِ بَخِلُوا بِهِ وَتَوَلَّوْا وَهُمْ مُعْرِضُونَ . فَأَعْقَبَهُمْ نِفَاقًا فِي قُلُوبِهِمْ إِلَىٰ يَوْمِ يَلْقَوْنَهُ بِمَا أَخْلَفُوا اللَّهَ مَا وَعَدُوهُ وَبِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ ) . التوبة : 75 – 77 . واته : وه له ناپاکان که‌سانێك هه‌ن که په‌یمانیان داوه به‌خوا سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر خوا له به‌هره‌ی خۆی پێمان ببه‌خشێ ئه‌وه بێگومان خێر و چاکه ده‌که‌ین وه بێگومان له چاکه‌کاران ده‌بین ؛ که‌چی کاتێ خوا له به‌هره‌ی خۆی پێ به‌خشین ڕژدی و چرووکیان تێدا کرد و پشتیان هه‌ڵکرد له کاتێکدا ئه‌وانه ڕوو وه‌رگێڕن ؛ ئینجا خواش سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانی گێڕا به دوو ڕوویی له دڵیان‌دا هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی به دیداری(خوا) ده‌گه‌ن به‌هۆی نه‌بردنه سه‌ری ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که دابوویان به خوا و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه درۆیان ده‌کرد . به‌ڵام حاڵی كه‌سی باوه‌ڕدار وه‌كو حاڵی ئه‌نه‌سی كوڕی نه‌ضره - ره‌زای خوای لێبێت - ؛ ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك – ره‌زای خوایان لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( مامم ئه‌نه‌سی كوڕی نه‌ضر له‌جه‌نگی به‌در به‌شدار نه‌بوو بۆیه وتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ) من له‌یه‌كه‌م جه‌نگه‌دا له‌گه‌ڵ تۆ به‌شدار نه‌بووم ؛ ئه‌گه‌ر خوای په‌روه‌ردگار ئاماده‌ی جه‌نگی موشریكه‌كانی كردم ئه‌وا خوای په‌روه‌ردگار ئاشكرام ده‌كات چی ده‌كه‌م و چۆن به‌رامبه‌ر به موشریكه‌كان ده‌جه‌نگم ؛ جا كاتێك جه‌نگی ئوحود ده‌ستی پێكرد و موسڵمانان شكان به‌هۆی سه‌رپێچی كردنی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ) ؛ ئه‌نه‌سی كوڕی نه‌ضر وتی : خوایه من داوای لێ بووردنت لێ ده‌كه‌م به‌هۆی سه‌رپێچیكردنی ئه‌م كۆمه‌ڵه موسڵمانه تیرهاوێژه ؛ وه من به‌ریم له‌كار و كرده‌وه‌ی ئه‌م موشریكانه ؛ پاشان به‌ره‌و پێشه‌وه ڕۆییشت و سه‌عدی كوڕی موعاذی پێگه‌ییشت وتی : ئه‌ی سه‌عد من به‌هه‌شتم ده‌وێت سوێند به په‌روه‌ردگاری نه‌ضر ؛ وه من له‌لای چیای ئوحود بۆنی به‌هه‌شت ده‌كه‌م ! سه‌عد به پێغه‌مبه‌ری خوای ( ﷺ) فه‌رموو : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ) به‌ڕاستی من نه‌متوانی ئه‌وه بكه‌م كه ئه‌و كردی ! ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك وتی : ته‌رمی ئه‌نه‌سی كوڕی نهضرمان بینی زیاتر له هه‌شتا شوێنی لێدانی شمشێر و رهمح و تیری پێوه‌بوو ! وه موشریكه‌كان لاشهیهن شێواندبوو هیچ كه‌سێك نه‌یده‌ناسیه‌وه ته‌نها خوشكه‌كه‌ی ناسیه‌وه به‌سه‌ره په‌نجه‌كانی ! . ئه‌نه‌س وتی : ئێمه واده‌بینین یان وا گومان ده‌به‌ین ئه‌م ئایه‌ته ده‌رباره‌ی ئه‌و و هاوشێوه‌كانی ئه‌و دابه‌زێوه ؛ ( مِنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا ) . الأحزاب : 22 . واته : له‌ناو باوه‌ڕداران دا پیاوانێك هه‌ن ڕاستیان کرد له ئه‌و په‌یمانه‌ی که دابویان به‌خوا ئینجا هه‌ندێکیان نه‌زر و به‌ڵێنی خۆی به‌جێ هێنا (شه‌هید بوو) هه‌ندێکیشیان چاوه‌ڕوانن هیچ گوڕانێکیان (له به‌ڵێنی خۆیان دا) نه‌کردووه . _ هه‌ركه‌سێك دڵی ڕاستگۆبێت له‌كاری چاك بۆ خوا ئه‌وا خوای په‌روه‌ردگار پاداشتی ته‌واوی پێ ده‌به‌خشێت ئه‌گه‌رچی ئه‌وكه‌سه توانای كاره‌كه‌شی نه‌بێت . پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( به‌ڕاستی دونیا بۆ چوار كه‌سه ؛ به‌نده‌یه‌ك خوا ماڵ و سامان و زانستی پێ به‌خشیوه ، به‌هۆی ماڵ و سامان و زانسته‌كه‌یه‌وه ته‌قوای خوای پێوه ئه‌كات و سه‌ردانی خزم و كه‌س و كاری پێوه ئه‌كات ، وه‌ئه‌ش زانی خوا مافی به‌سه‌ره‌وه هه‌یه به هۆی ئه‌وه‌ی كه مال و سامان و زانستی پێ به‌خشیوه ، ئا ئه‌م جۆره باشترین كه‌سه و باشترین شوێنیش بۆ ئه‌وه ؛ وه جۆری دووه‌میان به‌نده‌یه‌كه خوا ماڵ و سامانی پێ نه‌به‌خشیوه به‌ڵكو به‌س زانستی پێ به‌خشیوه ، به‌ڵام له‌نیه‌تی دا راست گۆیه ئه‌ڵێت ئه‌گه‌ر ماڵم هه‌بوایه وه‌ك فلانه كه‌س كاری چاكم پێ ئه‌كرد و خیر و خیراتم پێ ئه‌كرد ؛ خوا نیه‌ته‌كه‌ی قه‌بوڵ ئه‌كات و پاداشتی وه‌ك ئه‌و كه‌سه ده‌وله‌مه‌نده‌یه كه ماله‌كه‌ی له‌رێی چاكه سه‌رف ئه‌كات ؛ وه جۆری سێیه‌میان به‌نده‌یه‌كه خوا ماڵ و سامانی پێی داوه به‌ڵام زانستی پێ نه‌داوه ، وه ماڵ و سامانه‌كه‌ی له كامه رێگای خه‌راپه سه‌رفی ئه‌كات و سه‌ردانی خزم و كه‌س و كاری پێوه ناكات و وه‌مافی خوای لێ ده‌رناكات!! ئه‌م جۆره كه‌سه خه‌راپ ترین كه‌سه‌و خه‌راپ ترین شوێن شوێنیه‌تی ؛ وه جۆری چواره‌میان به‌نده‌یه‌كه خوا نه‌ماڵ و نهزانستی پێ نه‌به‌خشیوه به‌ڵام ئه‌ڵێت ئه‌گه‌ر ماڵم هه‌بوایه وه‌ك فلانه كه‌س كاری خه‌راپم پێ ئه‌كرد !! ئه‌م جۆره كه‌سه مادام نیازی خه‌راپه خوا نیازه‌كه‌ی وه‌ك كه‌سه خه‌راپه‌كه بۆی ئه‌نوسێت ، گوناهه‌كه‌یان وه‌ك یه‌كه ! ) . صحیح الجامع . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 20 / شوال / 1443 ك ------ 21 / 5 / 2022 م |