فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
دڵی له‌خوا ترس دڵی له‌خوا ترس خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ ..) . الأنفال : 2 . واته : بێگومان بڕواداران ته‌نها که‌سانێکن که کاتێك که‌باسی خوا کراو ناوی هێنرا دڵیان ده‌ترسێت و ترسی لێ ده‌نیشێت . ترسانی دڵ له‌خوا : جۆره ترسێكه گرێدراوه به خۆشه‌ویستی خوا ؛ ئه‌وكاته ڕووده‌دات كاتێك به‌نده یادی خوا ده‌كات یان خوای په‌روه‌ردگاری ده‌هێندرێته‌وه یاد . له‌هۆكاره‌كانی ترسان له‌خوا : بریتیه له ناسینی خوای په‌روه‌ردگار به‌ناوه جوان و سیفاته به‌رزه‌كانی ؛ هه‌ركه‌سێك خوا بناسێت به‌ناوه جوانه‌كانی و سیفاته به‌رزه‌كانی ؛ ئه‌وا بێگومان ترسان له‌خوا ده‌كه‌وێته ناودڵی و خۆی له‌سزای خوا ده‌پارێزێت . له‌فه‌رمووده‌دا هاتوه زانایه‌ك له‌زاناكانی جووله‌كه دێته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) ده‌ڵێت : ئه‌ی موحه‌ممه‌د ئێمه له‌ته‌وڕات بینیومانه كه خوای په‌روه‌ردگار له‌ڕۆژی دواییدا ئاسمانه‌كان له‌سه‌ر په‌نجه‌یه‌كی داده‌نێت ؛ وه زه‌ویه‌كان له‌سه‌ر په‌نجه‌یه‌كی داده‌نێت ؛ وه دره‌خته‌كان له‌سه‌ر په‌نجه‌یه‌كی داده‌نێت ؛ وه ئاو و خۆڵ له‌سه‌ر په‌نجه‌یه‌كی داده‌نێت ؛ وه باقی دروستكراوه‌كانی تر له‌سه‌ر په‌نجه‌یه‌كی داده‌نێت ؛ وه ده‌فه‌رموێت : من پادشام ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) پێكه‌نی هه‌تا ددانه‌كانی دواوه‌ی ده‌ركه‌وت ؛ وه‌ك به‌ڕاست دانانێك بۆ قسه‌ی ئه زانا جوله‌كه‌یه ؛ پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه : ( وَمَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ وَالْأَرْضُ جَمِيعًا قَبْضَتُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَالسَّمَاوَاتُ مَطْوِيَّاتٌ بِيَمِينِهِ ۚ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ) . الزمر : 67 . واته : خوانه‌ناسان وه‌كو پێویست قه‌دری خوایان نه‌گرت ؛ ڕێزیان بۆ دانه‌نا ؛ هه‌موو گۆی زه‌وی له‌ناو ده‌ستی خوادایه ؛ وه ئاسمانه‌كانیش پێچراونه‌ته‌وه و به‌ده‌ستی ڕاستیه‌وه‌ن ؛ پاكی بێ گه‌ردی و بڵندی بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره مه‌زنه‌ی شاییسته‌ی ئه‌وه نیه نه‌فامان هاوه‌ڵی بۆ بڕیاربده‌ن و قه‌دری نه‌زانن ) . متفق علیه . _ وه له‌هۆكاره‌كانی ترسان له‌خوا بریتیه له ترسان لهقهبوول نه‌بوونی عیبادهت : هه‌ركه‌سێك خوا بناسێت وه خۆی به‌كه‌مته‌رخه‌م بزانێت به‌رامبه‌ر به خوای په‌روه‌ردگار ؛ شه‌رم ده‌كات كرده‌وه‌كانی نیشانی خوای په‌روه‌ردگار بدرێت ؛ وه به‌رده‌وام ده‌ترسێت كه كرده‌وه‌كانی قه‌بول نه‌بێت . دایكمان عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت – پرسیاری له پێغه‌مبه‌ری خوا كرد ( ﷺ ) ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته : ( وَالَّذِينَ يُؤْتُونَ مَا آتَوْا وَقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ .. ) . المؤمنون : 60 . وتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) ئایه ئه‌وانه ئه‌وكه‌سانه‌ن كه ئاره‌ق ده‌خۆنه‌وه و دزی ده‌كه‌ن ؟ فه‌رمووی : نه‌خێر ئه‌ی كچی ئه‌بوبه‌كری ڕاستگۆ ؛ به‌ڵكو ئه‌وانه ئه‌وكه‌سانه‌ن كه به‌رۆژووده‌بن و نوێژ ده‌كه‌ن و زه‌كات و سه‌ده‌قه ده‌ده‌ن ؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ترسن لێیان قه‌بول نه‌كرێت ؛ ( أُولَٰئِكَ يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَهُمْ لَهَا سَابِقُونَ ) . المؤمنون : 61 . واته : ئا ئه‌وانه په‌له ده‌که‌ن له ئه‌نجامدانی چاکه‌کاندا وه ئه‌وان بۆ چاکه کردن له پێشن . _ وه له‌هۆكاره‌كانی ترسان له‌خوا بریتیه له ترسان له‌سزای خوای په‌روه‌ردگار به‌هۆی ئه‌نجامدانی گوناه و تاوان . چونكه به‌ڕاستی هیچ تاوانێك نیه ئیللا سزای بۆ هه‌یه جا یان له‌دونیا یان له‌دواڕۆژ ! ئه‌گه‌ر كه‌سه ته‌وبه‌ی له‌سه‌ر نه‌كردبێت و په‌شیمان نه‌بوبێته‌وه . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( مَنْ يَعْمَلْ سُوءًا يُجْزَ بِهِ وَلَا يَجِدْ لَهُ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا ) . النساء : 123 . واته : هه‌ر که‌سێك خراپه‌یه‌ك بکات پاداشتی ده‌درێته‌وه ، وه ده‌ستی ناکه‌وێت بێجگه له‌خوا هیچ دۆست و یارمه‌تی ده‌رێك . بێگومان دڵی كه‌سی باوه‌ڕدار گوناه و تاوان زۆر به‌مه‌ترسی و به‌گه‌وره ده‌بینێت ؛ عبدالله ی كوڕی مه‌سعود – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( به‌ڕاستی كه‌سی باوه‌ڕدار گوناهه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وه ده‌بینێت كه له‌ژێر چیایه‌ك دانیشتبێت و بترسێك ئه‌م چیایه‌ی بهسهردابكهوێت ! ؛ وه كه‌سی له‌خوانه‌ترس تاوانه‌كه‌ی وه‌ك مێشێك ده‌بینێت كه به‌سه‌ر لووتیدا بڕوات و به‌ده‌ستی ئاوایه‌كی لێ بكات ! ) رواه البخاري : 6308 . بێگومان ئاگری دۆزه‌خ ته‌نها بێ باوه‌ڕانی ناچێته ناو ؛ به‌ڵكو هه‌ندێك لهگوناهكاره موسڵمانهكانیشی ده‌چێته ناو ئه‌وانه‌ی له‌دونیادا پێش مردنیان ته‌وبه‌یان له‌سه‌ر تاوانه‌كانیان نه‌كردووه و مردوون ؛ وه خوای په‌روه‌ردگار له‌رۆژی لێپێچینه‌وه‌دا لێیان خۆش نه‌بووه . پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رمویه‌تی : ( هه‌ندێك كه‌س تووشی ئاگری دۆزه‌خ ده‌بن و شوێنه‌واری ئاگری دۆزه‌خ پێیانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ؛ به‌هۆی ئه‌وتاوانانه‌ی ئه‌نجامیان داوه سزا ده‌درێن ؛ پاشان خوای په‌روه‌ردگار دهیانحاته به‌هه‌شت به‌فه‌زڵ و ره‌حمه‌تی خۆی ؛ به‌وكه‌سانه ده‌وترێت : دۆزه‌خیه‌كان ) . رواه البخاري : 7450 . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 22 / شوال / 1443 ك ----- 23 / 5 / 2022 م
|