فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
یه‌كه‌م ( باڵیۆز - نوێنه‌ر ) له ئیسلام یه‌كه‌م ( باڵیۆز - نوێنه‌ر ) له ئیسلام گه‌نج سروشتی وایه خاوه‌ن هێز و توانا و چالاكییه . بێگومان گه‌نجانی صه‌حابه له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) باشترین پێشه‌نگن كه گه‌نجان چاویان لێ بكه‌ن له ڕابه‌رایه‌تی و كاربهدهستایهتیدا . له‌وانه هاوه‌ڵی به‌ڕێز باوكی عبدالله ( موصعه‌بی كوڕی عومه‌یری كوڕی هاشمی كوڕی عهبدمهنافی به‌دری قوره‌یشی ) - ره‌زای خوای لێبێت - . له‌سه‌ره‌تای هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام موسڵمان بوو ئه‌وكاته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) له‌ماڵی ئه‌رقه‌م بوو . وه موسڵمانیهتیهكهی شاردوه له‌ترسی قه‌ومه‌كه‌ی ؛ پاشان كاتێك زانیان موسڵمان بووه گرتیان و به‌ستیانه‌وه ؛ پاشان له‌مه‌ككه ڕای كرد و كۆچی كرد بۆ حه‌به‌شه پاشان گه‌ڕایه‌وه مه‌ككه و كۆچی كرد بۆ شاری مه‌دینه . موصعه‌ب – ره‌زای خوای لێبێت – پێش موسڵمان بوونی خۆشگوزه‌ران ترین و بۆن خۆشترین گه‌نج بوو له شاری مه‌ككه ؛ وه یه‌كێك بوو له گه‌نجه جوانه‌كانی شاری مه‌ككه . دایكی موصعه‌ب جوانترین و ناسكترین پۆشاكی له‌به‌ر موصعه‌ب ده‌كرد . به‌ڵام موصعه‌ب – ره‌زای خوای لێبێت – قوربانیدا و له‌پێناو خواي په‌روه‌ردگار و موسڵمان بوونی ئه‌م خۆشیه كاتیانه‌ی كرد به قوربانی بۆ سه‌رخستنی ئايينيی پیرۆزی ئیسلام . پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) موصعه‌بی كوڕی عومه‌یری له‌گه‌ڵ به‌شداربووانی به‌یعه‌ی عه‌قه‌به‌ی نارد بۆ شاری مه‌دینه ؛ وه فه‌رمانی پێكرد كه قورئانی پیرۆزیان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه ؛ وه فێری ئایینی پیرۆزی ئیسلامیان بكات و له‌دین شاره‌زا و تێگهییشتوویان بكات . موصعه‌ب له‌ناو شاری مه‌دینه‌دا ناونرا به ( مُقْرِئ ) واته : ئه‌وكه‌سه‌ی خه‌ڵكی فێری خوێندنه‌وه‌ی قورئان ده‌كات ؛ وه به‌مكاره‌ی بوو به یه‌كه‌م نوێنه‌ر له ئیسلام . بهڕڕائی كوڕی عازب – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( یه‌كه‌م كه‌س له كۆچبه‌رانی شاری مه‌ككه هاته ناومان موصعه‌بی كوڕی عهمهیر و ابن أم مه‌كتوم بوو ؛ پاشان عه‌مماری كوڕی یاسر و بیلالی حه‌به‌شی – ره‌زای خوایان لێبێت - ) . رواه البخاري : 3924 . موصعه‌ب – ره‌زای خوای لێبێت – گه‌نجێكی ئازا و چاونه‌ترس بوو ؛ به‌شداری جه‌نگی به‌در و ئوحودی كردووه ؛ له‌جه‌نگی ئوحود بۆ پارێزگاری كردن له ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) شه‌هید بوو و ئاڵای موسڵمانانی به‌ده‌سته‌وه بوو . موصعه‌ب – ره‌زای خوای لێبێت – له‌جه‌نگی ئوحود شه‌هید بوو له مانگی شه‌ووال ساڵی ( 3 ) ی كۆچی . ئه‌وكاته‌ی وه‌فاتی كرد هیچ شتێكی دونیای نه‌بوو كه له‌پێش موسڵمان بوونی هه‌موو شتێكی دونیای هه‌بوو ! خه‌بباب – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندی خوا كۆچمان كرد بۆ شاری مه‌دینه ؛ وه پاداشتی دونیا و دوارۆژمان واجب له‌سه‌ر خوا ؛ جا هه‌مان بوو له‌پاداشتی دونیادا هیچی نه‌خوارد و ڕۆییشت ؛ له‌وانه موصهعبی كوڕی عومه‌یر بوو – ره‌زای خوای لێبێت - ) . متفق علیه . ڕۆژێكیان هه‌ندێك خواردنیان بۆ عبدالرحمن ی كوڕی عه‌وف هێنا – ره‌زای خوای لێبێت – ئه‌وكاته‌ی به‌ڕۆژوو بوو ؛ عبدالرحمن كاتێك خواردنه‌كه‌ی بینی فه‌رمووی : ( موصعه‌بی كوڕی عومه‌ری كوژرا كه زۆر له‌ئێمه باشتربوو ؛ شتێك نه‌بوو پێی كفن بكرێت ته‌نها كراسێك نه‌بێت ؛ له‌وه ده‌ترسێم خۆشیه‌كانی دونیا به‌سه‌رماندا كرابێته‌وه و تووشی فیتنهبین ؛ ده‌ستی كرد به‌گریان ) . رواه البخاري : 1274 . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 22 / شوال / 1443 ك --- 23 / 5 / 2022 م |