فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چیرۆكی قاڕوون چیرۆكی قاڕوون خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( ۞ إِنَّ قَارُونَ كَانَ مِنْ قَوْمِ مُوسَىٰ فَبَغَىٰ عَلَيْهِمْ ۖ وَآتَيْنَاهُ مِنَ الْكُنُوزِ مَا إِنَّ مَفَاتِحَهُ لَتَنُوءُ بِالْعُصْبَةِ أُولِي الْقُوَّةِ ... ) . القصص : 76 . خوای په‌روه‌ردگار ماڵ و سامانێكی زۆری به قاڕوون به‌خشی بوو ؛ وه گه‌نجینه‌ی زۆری له‌زێڕ و زیو پێ به‌خشی بوو كه كه‌سانی به‌هێز و به‌توانا به‌ئاسانی نه‌یانده‌توانی كلیلی گه‌نجینه‌كانی هه‌ڵبگرن ! به‌ڵام دوژمنی خوا ( قاڕوون ) سه‌ركه‌شی ده‌كرد و سته‌می ده‌كرد ؛ له‌گوێڕایه‌ڵی كردنی پێغه‌مبه‌ر موسی ده‌رچوو – علیه السلام – ئامۆژگاریه‌كانی قه‌بول نه‌ده‌كرد . هه‌ندێك له‌خزمه نزیكه‌كانی قاڕوون ئامۆژگاری قاڕوونیان ده‌كرد ؛ وه به سزای خوای په‌وه‌ردگار دهیانترساند و پێیان ده‌وت : ( لَا تَفْرَحْ ۖ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْفَرِحِينَ . وَابْتَغِ فِيمَا آتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ الْآخِرَةَ ۖ .. ) . القصص : 76 – 77 . واته : دڵخۆش مه‌به (به‌و سامانه) بێگومان خوا ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێ دڵخۆشن و له خۆبایی بوون به‌سه‌روه‌ت و سامانه‌وه ؛ وه له‌و (گه‌نجینه و سامانه) ی خوا پێی داوی ئه‌و دنیا پێ به‌ده‌س بێنه . قاڕون له‌وه‌ڵامدا پێی ده‌وتن : (إِنَّمَا أُوتِيتُهُ عَلَىٰ عِلْمٍ عِنْدِي ۚ .. ) . القصص : 78 . واته : بێگومان ئه‌م سامانه‌ی هه‌مه گشتی به‌هۆی زانیاری خۆمه‌وه‌یه ! . قاڕون به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر عینادی و قه‌بول نه‌كردنی ئامۆژگاری قه‌ومه‌كه‌ی به‌هۆی خۆبه‌زلزانین و سه‌رسام بوون به‌نه‌فسی خۆیه‌وه ! وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تابوو به‌و ماڵ و سامانه‌ی پێی به‌خشرابوو . ڕۆژێكیان بهخۆڕازاندنهوهیهكی زۆر گه‌وره و مه‌زن هاته‌ده‌ر بۆ ناو قه‌مه‌كه‌ی ؛ به چه‌ندین ئه‌سپ و پۆشاكی جوانه‌وه ؛ كاتێك كه‌سانی دونیا ویست قاڕونیان به‌م ڕازاوه‌ییه بینی خۆزگه‌یان ده‌خواست ئه‌وانیش وه‌كو ئه‌وبان و وتیان : ( يَا لَيْتَ لَنَا مِثْلَ مَا أُوتِيَ قَارُونُ إِنَّهُ لَذُو حَظٍّ عَظِيمٍ ) . القصص : 79 . واته : خۆزگه ئه‌وه‌نده‌ی به قاروون دراوه ئێمه‌ش بمان بوایه به‌ڕاستی ئه‌و خاوه‌نی به‌ش و به‌ختێکی گه‌وره‌یه . كاتێك كه‌سانی زانا و له‌خواترس قسه‌ی ئهوكهسانهیان بیست ؛ وتیان : (وَيْلَكُمْ ثَوَابُ اللَّهِ خَيْرٌ لِمَنْ آمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا وَلَا يُلَقَّاهَا إِلَّا الصَّابِرُونَ ) . القصص : 80 . واته : هاوار بۆ ئێوه پاداشتی خوا (له ڕۆژی دواییدا) له‌وه چاکتره بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی بڕوایان هێناوه و کرده‌وه‌ی چاکیان کردووه ؛ وه که‌س ئه‌و ووتانه وه‌رناگرێ جگه له خۆڕاگران . جا كاتێك قاڕون به‌رده‌وام بوو له خۆبه‌زلزانین و شانازی كردن به‌ماڵ و سامانهكهیهوه ؛ له‌ناكاو سزای خوای په‌روه‌ردگاری پێ گه‌ییشت و به‌خۆی و ماڵ و سامان و خانووه‌كه‌یه‌وه چووه ناخی زه‌وی ؛ سزاكه‌ی له‌جنسی كرده‌وه‌كه‌ی بوو وه‌ك چۆن خۆی به‌گه‌وره ده‌زانی به‌رامبه‌ر به مرۆڤه‌كان ؛ خوای په‌روه‌ردگار نزمی كرده‌وه بۆ ههرهژێرهوهی زه‌وی ؛ نه‌توانی خۆی سه‌ربخات وه نه‌هیچ كه‌سێكیش توانی سه‌ری بخات و رزگاری بكات ! خوای پهروهوردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَأَصْبَحَ الَّذِينَ تَمَنَّوْا مَكَانَهُ بِالْأَمْسِ يَقُولُونَ وَيْكَأَنَّ اللَّهَ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَيَقْدِرُ ۖ لَوْلَا أَنْ مَنَّ اللَّهُ عَلَيْنَا لَخَسَفَ بِنَا ۖ وَيْكَأَنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ ) . القصص : 82 . واته : ئه‌وانه‌ی دوێنێ ئاواتیان ده‌خواست له شوێن و پله‌ی (قاروون) دابان ؛ ده‌یان وت وای وا دیاره خوا ڕۆزی زۆر ده‌کات بۆ هه‌رکه‌س خۆی بیه‌وێ له به‌نده‌کانی ؛ که‌میش ده‌کاته‌وه (بۆ هه‌ر که‌س خۆی بیه‌وێ) ؛ ئه‌گه‌ر خوا منه‌تی نه‌کردایه به‌سه‌رمان دا ئێمه‌شی ده‌برد به‌ناخی زه‌وی دا ؛ بێگومان ڕزگار نابن ئه‌وانه‌ی شوکرانه بژێری چاکه‌ی خوا نین و بێ باوه‌ڕن . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 22 / شوال / 1443 ك --- 23 / 5 / 2022 م
|