فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
خۆپاراستن له خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سه‌كانی شه‌یتانه‌كان خۆپاراستن له خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سه‌كانی شه‌یتانه‌كان خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا ۚ إِنَّمَا يَدْعُو حِزْبَهُ لِيَكُونُوا مِنْ أَصْحَابِ السَّعِيرِ ) . فاطر : 6 . واته : به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنی ئێوه‌یه ده‌ی که‌واته ئێوه‌ش به دوژمنی خۆتانی دابنێن بێگومان شه‌یتان بانگی تاقم و دار‌و ده‌سته‌ی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ببه‌نه هاوه‌ڵانی ئاگری هه‌ڵگیرساوی دۆزه‌خ . شه‌یتان دوژمنی یه‌كه‌مه بۆ كوڕ و نه‌وه‌كانی ئاده‌م ؛ له‌سه‌ر هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك بۆیان داده‌نیشێت ؛ وه هه‌موو هۆكارێك ده‌گرێته‌به‌ر بۆ گومڕاكردنیان ؛ هیچ مه‌به‌ست و ئامانجێكی نیه ته‌نها به‌هیلاك بردن و خراپكردنیان نه‌بێت ! بۆیه واجبه له‌سه‌ر موسڵمان چه‌ند پارێزگاریان بۆخۆی دابنێت بۆ خۆپاراستن له وه‌سوه‌سه‌كانی شه‌یتان ؛ وه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌زیه‌ت و فێڵه‌كانی . پێشه‌وا ئیبن قه‌ییم – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : هیچ شتێك خۆشه‌ویستر نیه له‌لای خوا له دوژمنایه‌تی كردنی شه‌یتان و ڕق هه‌ستاندنی و ره‌نجاندنی . _ له‌گرنگترین ڕێگاكانی شه‌رعی بۆ خۆپاراستن له وه‌سوه‌سه‌كانی شه‌یتان بریتیه له : 1_ په‌نا گرتن به‌خوای په‌روه‌ردگار لێی ؛ وه داوای یارمه‌تی كردن لێی . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَقُلْ رَبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنْ هَمَزَاتِ الشَّيَاطِينِ . وَأَعُوذُ بِكَ رَبِّ أَنْ يَحْضُرُونِ ) . المؤمنون : 97 – 98 . واته : بڵێ : په‌روه‌ردگارا من په‌نا ده‌گرم به تۆ له‌هه‌موو خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتانه‌کان ؛ په‌نا ده‌گرم به تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم که شه‌یتانه‌کان به‌ده‌ورمدا کۆ ببنه‌وه‌و (سه‌رم لێ بشێوێنن) . 2_ په‌یوه‌ست بوون به زیكر و یادی خوای په‌روه‌ردگاره‌وه ؛ به‌ڕاستی شه‌یتان خۆی به‌دوور ده‌گرێت و خۆی ده‌شارێته‌وه له‌كاتی زیكر و یادی خوای په‌روه‌ردگاردا ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( كاتێك پیاو چووه ماڵه‌وه و له‌كاتی چوونه ژووره‌وه و له‌كاتی خواردنیدا زیكر و یادی خوای كرد ئه‌وا شه‌یتان به‌شوێن كه‌وتوانی ده‌ڵێت : له‌م ماڵه‌دا نه‌شوێنی مانه‌وه‌تان بۆ هه‌یه وه نه خواردن ) . رواه مسلم . 3 _ وه زۆر خوێندنه‌وه‌ی قوڕئان به تایبه‌تی سوره‌تی به‌قه‌ره و سوره‌تی ئیخلاص و سوره‌تی ناس و سوره‌تی فه‌له‌ق و ئایه‌ت كورسی . پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( به‌ڕاستی شه‌یتان ڕاده‌كات له‌وماڵه‌ی سوره‌تی به‌قه‌ره‌ی تیادا ده‌خوێندرێت ) . رواه مسلم . 4 _ ناسینی هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان و ده‌روازه‌كانی و فێڵه‌كانی ؛ وه خۆپاراستن و دووركه‌وتنه‌وه لێی ؛ بێگومان هه‌موو به‌دره‌وشتیه‌ك و هه‌موو خراپه‌یه‌ك له‌هه‌نگاو و كرده‌وه‌كانی شه‌یتانه ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( ۞ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ وَمَنْ يَتَّبِعْ خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ فَإِنَّهُ يَأْمُرُ بِالْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ ۚ ) . النور : 21 . واته : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه به‌دوای هه‌نگاوه‌کانی شه‌یتان دا مه‌كه‌ون ؛ هه‌ر که‌سێك شوێن هه‌نگاوه‌کانی شه‌یتان بکه‌وێ ئه‌وا به‌ڕاستی شه‌یتان فه‌رمان ده‌کات به‌کاری زۆر ناشرین (زینا) و خراپه . 5_ په‌له‌كردن له ته‌وبه كردن و په‌شیمانی و گه‌ڕانه‌وه بۆلای خوای په‌روه‌ردگار ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ الَّذِينَ اتَّقَوْا إِذَا مَسَّهُمْ طَائِفٌ مِنَ الشَّيْطَانِ تَذَكَّرُوا فَإِذَا هُمْ مُبْصِرُونَ . وَإِخْوَانُهُمْ يَمُدُّونَهُمْ فِي الْغَيِّ ثُمَّ لَا يُقْصِرُونَ ) . الأعراف : 201 – 202 . واته : به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی خواناس و پارێزکار بوون کاتێك خه‌ته‌ره‌و وه‌سوه‌سه‌یه‌کیان له‌شه‌یتانه‌وه پێ بگات یادی خوا ده‌که‌ن و خوایان بیر ده‌که‌وێته‌وه جا کوت وپڕ به‌رچاویان ڕۆشن ده‌بێته‌وه واته ڕاستی ده‌دۆزنه‌وه ؛ وه برا (شه‌یتانه) کانیان یارمه‌تییان ده‌ده‌ن له گومڕایی بووندا پاشان کۆتایی ناهێنن و واز ناهێنن بۆ گومڕا کردنیان . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 23 / شوال / 1443 ك ---- 24 / 5 / 2022 م |