فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ده‌رگاكانی شه‌یتان بۆ گومڕاكردنی به‌نده‌كان ده‌رگاكانی شه‌یتان بۆ گومڕاكردنی به‌نده‌كان حه‌وت كۆسپ هه‌یه شه‌یتان سوره له شكست هێنانی به‌نی ئاده‌م تیایاندا ؛ وه هه‌نگاو نانێت بۆ كۆسپی دواتر و قوڕستر هه‌تا بێ توانا و بێ هووده ده‌بێت لهكۆسپی یه‌كه‌میان ! كۆسپی یه‌كه‌میان : بریتیه له بێ باوه‌ڕبوون به‌خوا و به‌دینه‌كه‌ی و به‌گه‌ڕانه‌وه بۆلای ؛ ئه‌گه‌ر شه‌یتان له‌م كۆسپه‌دا به‌سه‌ر به‌نده زاڵ بوو ئه‌وا ئاگری دوژمنایه‌تی له‌لا سارده‌بێته‌وه و ده‌حه‌سێته‌وه ؛ وه ئه‌گه‌ر به‌نده رزگاری بوو به ڕووناكی هیدایه‌ت و ئیمان ؛ شه‌یتان هه‌وڵی له‌گه‌ڵ ده‌دات له كۆسپی دووه‌مدا ! كۆسپی دووه‌م : بریتیه له ئه‌نجامدانی بیدعه و داهێنان له‌دین ؛ وه‌ك داهێنانی بیروباوه‌ڕی جیاواز له‌م بیروباوه‌ره‌ی خوای په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و په‌رتووكه‌كه‌ی پێ ناردووه ! یان داهێنانی ئه‌وعیباده‌تانه‌ی خوای په‌روه‌ردگار ڕێگه‌ی نه‌داوه به ئه‌نجامدانی ؛ جا ئه‌گه‌ر به‌نده له‌م داهێندراوانه رزگاری بوو به نووری سوننه‌ت و ئهوڕێبازهی پێشینهچاكهكان له‌سه‌ری بوون ئه‌وا شه‌یتان هه‌وڵی كۆسپی سێیه‌می له‌گه‌ڵ ده‌دات بۆ گومڕاكردنی ! كۆسپی سێیه‌م : بریتیه له ئه‌نجامدانی گوناهه گه‌وره‌كان ؛ ئه‌گه‌ر شه‌یتان به‌سه‌ر به‌نده زاڵ بوو ئه‌وا تاوانه گه‌وره‌كانی بۆ ده‌ڕازێنێته‌وه و له‌به‌رچاوی جوان ده‌كات و وایلێده‌كات خۆزگه‌ی بۆ بخوازێت ؛ وه ئه‌گه‌ر به‌نده له‌م كۆسپهیهش رزگاری بوو به پارێزگاری خوا و ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه ؛ ئه‌وا شه‌یتان هه‌وڵی كۆسپی چواره‌می له‌گه‌ڵ ده‌دات ! كۆسپی چواره‌م : بریتیه له ئه‌نجامدانی گوناهه بچووكه‌كان ؛ شه‌یتان تاوانه بچووكه‌كانی بۆ ده‌كێشێت و له‌سه‌ری سووك ده‌كات بۆ ئه‌وی سووربێت له‌سه‌ری و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ری ؛ هه‌تا وایلێ ده‌كات ئه‌وكه‌سه‌ی گوناهی گه‌وره‌ی به ترس و په‌شیمانیه‌وه ئه‌نجام داوه حاڵی زۆر باشتره له‌و ! وه ئه‌گه‌ر به‌نده له‌م كۆسپه‌ش ڕزگاری بوو ئه‌وا شه‌یتان هه‌وڵی كۆسپی پێنجه‌می له‌گه‌ڵ ده‌دات ! كۆسپی پێنجه‌م : بریتیه له ئه‌نجامدانی شته موباحه‌كان ئه‌وشتانه‌ی مرۆڤ به ئه‌نجامدانی گوناهبار نابێ ؛ شه‌یتان مرۆڤ به‌م شتانه سه‌رقاڵی ده‌كات و به‌دووری ده‌خات له ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی چاك و كۆكردنه‌وه‌ی خێر و چاكه بۆ ڕۆژی دوایی ؛ پاشان هێواش هێواش وایلێده‌كات واز لهسونهتهكان بێنێت پاشان وایلێده‌كات واز له واجبه‌كانیش بێنێت ! وه ئه‌گه‌ر به‌نده له‌م كۆسپه‌ش ڕزگاری بوو بهچاوڕۆشهنیهكی ته‌واو و نووری هیدایه‌ت و ناسینی قه‌دری چاكه‌كان ؛ ئه‌وا شه‌یتان هه‌وڵی كۆسپی شه‌شه‌می له‌گه‌ڵ ده‌دات ! كۆسپی شه‌شه‌م : بریتیه له سه‌رقاڵ بوون به ئه‌نجامدانی ئهوجۆرهكردهوه چاكانه‌ی كه له‌و باشتر هه‌ن؛ شه‌یتان فه‌رمانی ئه‌نجامدانی ئه‌م كرده‌وانه‌ی پێ ده‌كات و له‌به‌رچاوی جوان ده‌كات و ده‌یڕازێنێته‌وه و وایلێده‌كات كه له‌م كارانه‌دا خێر و پاداشتی گه‌لێك زۆر هه‌یه ؛ سه‌رقاڵی ده‌كات به ئه‌نجامدانی ئه‌وكاره چاكه‌ی كه كاری له‌و چاكتر و باشتر هه‌یه ! سه‌رقاڵی ده‌كات به ئه‌نجامدانی ئه‌وكارانه‌ی خۆشه‌ویستن له‌لای خوا به‌ڵام به‌دووری ده‌خات له‌وكارانه‌ی خۆشه‌ویسترن له‌لای خوا ! وه سه‌رقاڵی ده‌كات به‌وكارانه‌ی خوا پێی ڕازییه به‌ڵام به‌دووری ده‌خات له‌وكارانه‌ی خوا زیاتر لێیان ڕازییه ! جا كاتێك به‌نده له‌م كۆسپه‌ش ڕزگاری بوو به تێگه‌ییشتن له‌جیاوازی فه‌زڵی كرده‌وه‌كان و جیاوازی پلهویایهیان له‌لای خوای په‌روه‌ردگار ئه‌وكات شه‌یتان هه‌وڵی هیچ كۆسپێكی تری پێ نادرێت ته‌نها كۆسپی حه‌وته‌میان نه‌بێت ! كه هیچ كه‌سێك له‌م كۆسپه ڕزگاری نه‌بووه و نابێت ! ئه‌گه‌ر كه‌سێك ڕزگاری بوایه ئه‌م پێغه‌مبه‌رانی خوا – سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت – لێی ڕزگار ده‌بوون ! كۆسپی حه‌وته‌م : بریتیه له كۆسپی ئه‌زیه‌تدانی به‌نده له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌كانی شه‌یتان به‌ده‌ست و به زمان ؛ ئه‌م ئه‌زیه‌تدانه به‌گوێره‌ی پله‌ی به‌نده‌یه له‌خێر و چاكه‌دا ؛ ئه‌گه‌ر به‌نده‌كه پله‌ی خێر و چاكه‌ی به‌رز بوو ئه‌وا شه‌یتان به‌هه‌موو هێز و توانا و حزب و دارودهسهتهكهیهوه دژایه‌تی ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك ڕزگاربوون نیه لهیهزیهت و ناره‌حه‌تیه‌كانی ؛ به‌نده‌ی باوه‌ڕدار چه‌ند به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر كاری چاك و بانگه‌وازی كردن بۆلای خوا ئه‌وا ئه‌وا شه‌یتان هه‌وڵ و كۆششی تووندتر ده‌كات و كه‌سانی نه‌فام هان ده‌دات بۆ دژایه‌تی كردنی ئه‌م جۆره كه‌سانه ؛ كه‌سی باوه‌ڕدار له‌م كۆسپه‌دا قه‌ڵغان و زری جه‌نگ ده‌پۆشێت به‌رامبه‌ر به دوژمن له‌پێناو خوا و به پشتیوانی خوا . ئاگاداربه و خۆت بپارێزه له ده‌رگاكانی شه‌یتان و فێڵه‌كانی شه‌یتان . وه بزانه ئاگری دوژمنایه‌تی شه‌یتان ناكۆژێته‌وه ته‌نها بهگومڕاكردن و به‌هیلاك بردنی مرۆڤه‌كان نه‌بێت ! خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا ۚ إِنَّمَا يَدْعُو حِزْبَهُ لِيَكُونُوا مِنْ أَصْحَابِ السَّعِيرِ ) . فاطر : 6 . واته : به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنی ئێوه‌یه ده‌ی که‌واته ئێوه‌ش به دوژمنی خۆتانی دابنێن ؛ بێگومان شه‌یتان بانگی تاقم و داروده‌سته‌كه‌ی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ببه‌نه هاوه‌ڵانی ئاگری هه‌ڵگیرساوی دۆزه‌خ . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 24 / شوال / 1443 ك --- 25 / 5 / 2022 م
|