فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئه‌حكامه‌كانی ( إجارة - كرێ ) ئه‌حكامه‌كانی ( إجارة - كرێ ) بێگومان زۆرێك له‌خه‌ڵكی پێویستیان به‌خانووه یان به شوێنی نیشته‌جێ بوونی بازرگانیه ؛ وه توانای كڕینیان نیه ؛ به‌ڵام ده‌توانن بهكڕێ به‌ده‌ستی بێنن . به‌كرێ گرتن بریتیه له به‌ده‌ست هێنانی سوودێك بۆ ماوه‌یكی دیاریكراو ؛ یان بریتیه له گرێبه‌ست كردن له‌سه‌ر كارێكی دیاریكراو به به‌رامبه‌ر به پاره‌یه‌كی دیاریكراو یان هه‌رشتێكی دیاریكراو . وه كرێ ده‌بێت به‌دوو به‌شه‌وه : یه‌كه‌میان : كرێ له‌سه‌ر شته سوود به‌خشه‌كان وه‌ك خانوو و زه‌ویه‌كان . دووه‌میان : كرێ له‌سه‌ر كاره‌كان وه‌ك پۆشاك دروین یان دیوار دانان . وه كرێكار ده‌بێت به‌دوو به‌شه‌وه : یه‌كه‌میان : خاص – تایبه‌ت . دووه‌میان : مُشْتَرَك - هاوبه‌ش . _ كرێكاری تایبه‌ت ئه‌وه‌یه كه به‌كرێ ده‌گیرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاربكات بۆ كه‌سێك یان بۆ دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و وه‌ك كرێكاری كردن بۆ خانوو یان باخه‌وانی كردن بۆ كێڵگه‌یه‌ك یان كارمهندایهتی كردن بۆ دامه‌زراوه‌یه‌ك ؛ وه كرێكار شاییسته‌ی وه‌رگرتنی كرێكه‌ی ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌وكاره‌ی كردهویهتی له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ؛ وه زامن و به‌رپرس نیه له‌سه‌ر فه‌وتاندنی ئه‌وشته‌ی به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه له‌ده‌ستی تێك ده‌چێت وه‌ك شكانی ئه‌و ئامرازه‌ی كاری پێ ده‌كات له‌كاتێكدا كه‌مته‌رخه‌م نه‌بووه له‌چۆنیه‌تی كارپێ كردنی . _ وه كرێكاری هاوبه‌ش ئهوكرێكارهیه كه كار بۆ گشت خه‌ڵكی ده‌كات وه‌ك به‌رگدروو ؛ وه شاییسته‌ی كرێكه‌ی ده‌بێت به ته‌واوكردنی كاره‌كه‌ی ؛ وه زامن و به‌رپرسه له فه‌وتاندنی ئه‌وشته‌ی له‌به‌ر ده‌ستیه‌تی ئه‌گه‌رچی به‌هۆی ههڵهیهكیشهوه بێت . وه بهكرێدان گرێبه‌ستێكی پابه‌ندكه‌ره له‌نێوان هه‌ردوولا : به‌كرێ ده‌ر و به‌كرێ گر . وه بۆ هیچیان نیه ئه‌م گرێبه‌سته هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌وی تریان ؛ ئیللا ئه‌گه‌ر عه‌یبێك ده‌ربكه‌وێت كه له‌كاتی گرێبه‌سته‌كه كه دیارنهبووبێت . وه بۆ كرێكار نیه داوای كرێ بكات ئیللا له‌دوای ته‌واو بوونی كاره‌كه‌ی نه‌بێت ؛ وه له‌سه‌ر به‌كرێ گر واجبه كرێكه‌ی بدات به‌كرێكاره‌كه له‌دوای ته‌واوبوونی كاره‌كه‌ی ؛ له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) كه فه‌رموویه‌تی : ( كرێ بده‌ن بهكرێكار پێش ئه‌وه‌ی ئاره‌قه له‌لاشه‌ی وشك بێته‌وه ) . صححه الألباني . وه واجبه له‌سه‌ر كرێكار كاره‌كه‌ی به‌جوانی و ڕێك و پێكی ئه‌نجام بدات ؛ وه دروست نیه و حه‌ڕامه كاره‌كه‌ی به‌غه‌ش و فێل ته‌واو بكات ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( هه‌ركه‌سێك غه‌ش و خیانه‌تمان لێ بكات له ئێمه نیه ) . رواه مسلم . وه به‌كرێ گرتن دروسته له‌سه‌ر ئهوعیبادهتهی سوود ده‌گه‌یه‌نێت به كه‌سانی تر وه‌ك روقیه خوێندن به‌قورئان له‌سه‌ر نه‌خۆش یان خه‌ڵك فێركردنه جوان خوێندنه‌وه‌ی قورئان . به‌ڵام دروست نیه كرێ وه‌ربگیرێت له‌سه‌ر ئه‌و عیباده‌تانه‌ی سوود ناگه‌یه‌نێت به‌كه‌سانی تر وه‌ك خوێندنه‌وه‌ی قورئان به‌مه‌به‌ستی پاداشت بۆ مردوو . وه هاوكاری یه‌كتر كردن له‌سه‌ر گوناه و تاوان دروست نیه له به‌كرێ دانی دوكان یان خانوو یان هه‌رشتێكی تر وه‌ك به‌كرێدانی دوكان بۆ فرۆشتنی ئاره‌ق یان فرۆشتنی جگه‌ره و نێرگله ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَىٰ ۖ وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ ۖ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ) . المائدة : 2 . واته : هاوكاری یه‌کتری بکه‌ن له‌سه‌ر چاکه و پارێزگاری وه هاوكاری یه‌کتر مه‌که‌ن له‌سه‌ر تاوان و ده‌ست درێژی ؛ وه له خوا بترسن ؛ بێگومان خوا تۆڵه‌ی به‌تینه . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 23 / شوال / 1443 ك ---- 24 / 5 / 2022 م |