چیرۆكی پێغه‌مبه‌ر موسی ( علیه السلام ) له‌گه‌ڵ سامری

چیرۆكی پێغه‌مبه‌ر موسی ( علیه السلام ) له‌گه‌ڵ سامری

كاتێك پێغه‌مبه‌ر موسی ( علیه السلام ) گه‌ڵ به‌نی ئیسرائیلیه‌كان له‌ میصر چووه‌ ده‌ره‌وه‌ و خوای په‌روه‌ردگار له‌ده‌ستی فیرعه‌ون ڕزگاری كردن ؛ به‌لای قه‌ومێك تێپه‌ڕین بینیان به‌رده‌وام خه‌ریكی په‌رستنی  بته‌كانیانن ؛ كاتێك ئه‌م قه‌ومه‌یان ئاوا بینی وتیان : ( يَا مُوسَى اجْعَلْ لَنَا إِلَٰهًا كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ ۚ قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ ) . الأعراف : 137 .

واته‌ : ئه‌ی مووسا هه‌روه‌ك ئه‌و په‌رستراوانه‌ی ئه‌وان تۆیش په‌رستراوێکمان بۆ دابنێ ؟! مووسا فه‌رمووی : به‌ڕاستی ئێوه‌ هۆزێکی نه‌فامن .

إِنَّ هَٰؤُلَاءِ مُتَبَّرٌ مَا هُمْ فِيهِ وَبَاطِلٌ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ) . الأعراف : 138 . )

واته‌ : بێگومان ئه‌وانه‌ ئه‌و(بت په‌رستی یه‌ی) ئه‌وانی له‌سه‌ره‌ له‌ ناوده‌چێ وه‌ هه‌رچی ده‌که‌ن به‌تاڵ و هه‌ڵوه‌شاوه‌یه‌ .

پاشان خوای په‌روه‌ردگار به‌ڵێنی به‌ پێغه‌مبه‌ر موسی دا قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكات له‌كێوی طور ؛ پێغه‌مبه‌ر موسی ( علیه السلام ) ڕۆییشت به‌ره‌و كێوی طور بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگار ؛ وه‌ هاروونی برای كرده‌ جێنشینی خۆی له‌ناو قه‌مه‌كه‌ی ؛ ئامۆژگاری كرد به‌ چاكه‌كاری ؛ وه‌ نه‌هی لێ كرد له‌ شوێنكه‌وتنی بۆچوونی خراپه‌كاران .

كاتێك پێغه‌مبه‌ر موسی ( علیه السلام ) به‌ڵێنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگار به‌جێ گه‌یاند ؛ خوای په‌روه‌ردگار هه‌واڵی پێدا كه‌ هه‌ندێك له‌ به‌نی ئیسرائیلیه‌كان گوێره‌كه‌یه‌كیان كردووه‌ به‌ په‌رستراوی خۆیان و ده‌یپه‌رستن جگه‌ له‌خوا !

خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( قَالَ فَإِنَّا قَدْ فَتَنَّا قَوْمَكَ مِنْ بَعْدِكَ وَأَضَلَّهُمُ السَّامِرِيُّ ) . طه : 85 .

واته‌ : خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی جا به‌ڕاستی ئێمه‌ قه‌ومه‌که‌تمان تاقی کرده‌وه‌ له‌پاش (هاتنی) تۆ وه‌ سامیری گومڕای کردن .

هۆكاری گومڕابوونی هه‌ندێك له‌به‌نی ئیسرائیلیه‌كان به‌هۆی پیاوێكه‌وه‌ بوو كه‌ ناوی سامری بوو ؛ كه‌ كه‌سێكی مه‌زن بوو له‌ناو هۆزه‌كه‌ی‌ پێیان ده‌وترا هۆزی ( سامیره‌ ) ؛ پێغه‌مبه‌ر موسی ( علیه السلام ) له‌گه‌ڵ به‌نی ئیسرائیلیه‌كان كاتێك له‌ده‌ریا په‌ڕێنه‌وه‌ و ڕزگاراین بوو  ئه‌م پیاوه‌ بوو به‌كه‌سێكی دووڕوو ؛ كاتێك به‌نی ئیسرئیلیه‌كان به‌لای قه‌ومانێكی زۆر به‌هێز تێپه‌ڕین و بینیان په‌یكه‌ر ده‌په‌رستن جگه‌ له‌خوا ؛ به‌ پێغه‌مبه‌ر موسایان وت : ( اجْعَلْ لَنَا إِلَٰهًا كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ ۚ قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ ) . الأعراف : 138 .

واته‌ : ئه‌ی مووسا هه‌روه‌ك ئه‌و په‌رستراوانه‌ی ئه‌وان تۆیش په‌رستراوێکمان بۆ دابنێ ؟! مووسا فه‌رمووی : به‌ڕاستی ئێوه‌ هۆزێکی نه‌فامن .

كاتێك سامیری به‌نی ئیسرائیلیه‌كانی به‌م شێوه‌یه‌ بینی ؛ ئه‌م هه‌له‌ی قۆسته‌وه‌ و هه‌ستی كرد كه‌ هه‌ندێك له‌ به‌نی ئیسرائیلیه‌كان مه‌یلی په‌رستنی جگه‌ له‌خوایان هه‌یه‌ ؛ بۆیه‌ دوای ڕۆییشتنی پێغه‌مبه‌ر موسی ( علیه السلام ) بۆ كێوی طور گوێره‌كه‌یه‌كی له‌زێڕ بۆ دروست كردن وه‌ ناوه‌وه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ی به‌بۆشایی هێشته‌وه‌ و هه‌ندێك تۆز و خۆڵیشی له‌ناو دانا ؛ ئه‌م شێوه‌یه‌ی له‌ شوێنه‌واری ئه‌سپی جبریل وه‌رگرت ( علیه السلام ) ؛ ئه‌م گوێره‌كه‌یه‌ جار جار بۆره‌یه‌كی هه‌بوو وه‌ك بۆڕینی گوێره‌كه‌ .

كاتێك كه‌سه‌ گومڕاكانی به‌نی ئیسرائیل ئه‌م گوێره‌كه‌یان بینی ؛ ئه‌وانه‌ی تووشی فیتنه‌ی په‌رستنی ئه‌م گوێره‌كه‌یه‌ بووبوون ؛ وتیان : (هَٰذَا إِلَٰهُكُمْ وَإِلَٰهُ مُوسَىٰ فَنَسِيَ ) . طه : 88 .

واته‌ : ئه‌مه‌ خوای ئێوه‌ و خوای موسایه‌ ، موسا له‌ بیری چووه‌ و به‌شوێنیدا ده‌گه‌رێت و ڕۆییشتووه‌ به‌ره‌و كێوی طور ! .

ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ به‌نی ئیسرائیلیه‌‌ له‌لای ئه‌م گوێره‌كه‌یه‌ ده‌مانه‌وه‌ و زۆر خۆشیان ده‌ویست ؛ هه‌ركاتێك بۆره‌ی ده‌هات ڕاسته‌وخۆ سوجده‌یان بۆ ده‌برد !

پێغه‌مبه‌ر هاروون ( علیه السلام ) نه‌هی لێكردن و فه‌رمووی : ( يَا قَوْمِ إِنَّمَا فُتِنْتُمْ بِهِ ۖ وَإِنَّ رَبَّكُمُ الرَّحْمَٰنُ فَاتَّبِعُونِي وَأَطِيعُوا أَمْرِي ) . طه : 90 .

 واته‌ : ئه‌ی قه‌ومی من ؛ ئێوه‌ به‌م گوێره‌که‌ زێرینه‌ تووشی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌خت بوون و تیایدا ده‌رنه‌چوون ، دڵنیابن که‌ په‌روه‌ردگارتان خوایه‌کی میهره‌بانه‌ ، شوێنی من بکه‌ون و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی من بن .

له‌وه‌ڵامدا وتیان : ( قَالُوا لَنْ نَبْرَحَ عَلَيْهِ عَاكِفِينَ حَتَّىٰ يَرْجِعَ إِلَيْنَا مُوسَىٰ ) . طه : 91 .

  واته‌ : هه‌رگیز وازی لێ ناهێنین و به‌ده‌وریدا دێین و ده‌یپه‌رستین هه‌تا موسا ده‌گه‌رێته‌وه لامان ‌!!

وه‌ خه‌ریك بوو پێغه‌مبه‌ر هاروون – علیه السلام – له‌ناوبه‌رن و بیكوژن !

خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَلَمَّا رَجَعَ مُوسَىٰ إِلَىٰ قَوْمِهِ غَضْبَانَ أَسِفًا قَالَ بِئْسَمَا خَلَفْتُمُونِي مِنْ بَعْدِي ۖ أَعَجِلْتُمْ أَمْرَ رَبِّكُمْ ۖ وَأَلْقَى الْأَلْوَاحَ وَأَخَذَ بِرَأْسِ أَخِيهِ يَجُرُّهُ إِلَيْهِ ۚ قَالَ ابْنَ أُمَّ إِنَّ الْقَوْمَ اسْتَضْعَفُونِي وَكَادُوا يَقْتُلُونَنِي فَلَا تُشْمِتْ بِيَ الْأَعْدَاءَ وَلَا تَجْعَلْنِي مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ ) . الأعراف : 150 .

واته‌ : جا کاتێ مووسا گه‌ڕایه‌وه‌ ناو هۆزه‌که‌ی به‌ ڕق و توڕه‌یی یه‌کی زۆره‌وه‌(مووسا) وتی(به‌ گوێره‌که‌ په‌رسته‌کان) له‌ دوای من چ جێ نشینێکی خراپ بوون ئایا په‌له‌تان کرد له‌ فه‌رمانی په‌روه‌ردگارتان؟ (مووسا) ته‌خته‌کانی (ته‌وراتی) فڕێ دا وه‌(قژی) سه‌ری (هاروونی) برای گرت و به‌ره‌و خۆی ڕایکێشا (هاروون) وتی : ئه‌ی کوڕی دایکم به‌ڕاستی ئه‌م گه‌له‌ لاوازیان کردم نزیك بوو بمکوژن که‌واته‌ دوژمنانم پێ دڵ خۆش مه‌که‌ و له‌گه‌ڵ هۆزی سته‌مکاراندا دام مه‌نێ .

پێغه‌مبه‌ر موسا ( علیه السلام ) وازی له‌ هاروون هێنا پاشان ڕووی كرده‌ سامری و وتی : ( قَالَ فَمَا خَطْبُكَ يَا سَامِرِيُّ ) . طه : 95 .

واته‌ : مووسا وتی ئه‌ی سامیری تۆ ئه‌م کاره‌ ترسناکه‌ چی بوو کردت ؟ ! .

سامري وتی : ( قَالَ بَصُرْتُ بِمَا لَمْ يَبْصُرُوا بِهِ فَقَبَضْتُ قَبْضَةً مِنْ أَثَرِ الرَّسُولِ فَنَبَذْتُهَا وَكَذَٰلِكَ سَوَّلَتْ لِي نَفْسِي ) . طه : 96 .

 واته‌ : ئه‌وه‌ی من بینیم ، ئه‌وان نه‌یانبینی ، من مشتێکم له‌ شوێن پێی (ئه‌سپه‌که‌ی) جوبره‌ئیل هه‌ڵگرت و فڕێمدایه‌ ناو په‌یکه‌ره‌که‌وه‌ ، به‌و شێوه‌یه‌ نه‌فسی به‌دکردارم ئه‌و کاره‌ی پێکردم .

خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمانی به‌ پێغه‌مبه‌ر موسا كرد ( علیه السلام ) سامری له‌ناو قه‌ومه‌كه‌ی ده‌ربكات ؛ وه‌ فه‌رمانی به‌ به‌نی ئیسرائیلیه‌كان كرد تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ سامری نه‌كه‌ن و قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن ؛ سامری به‌ته‌نیا له‌چۆله‌وانی له‌گه‌ڵ گیانله‌به‌ره‌كان ده‌ژیا و هیچ كه‌سێك لێی نزیك نه‌ده‌بوه‌وه‌ .

پاشان پێغه‌مبه‌ر موسا ( علیه السلام ) گوێره‌كه‌كه‌ی سوتاند و خۆڵه‌مێشه‌كه‌شی خسته‌ ناو ده‌ریا ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( قَالَ فَاذْهَبْ فَإِنَّ لَكَ فِي الْحَيَاةِ أَنْ تَقُولَ لَا مِسَاسَ ۖ وَإِنَّ لَكَ مَوْعِدًا لَنْ تُخْلَفَهُ ۖ وَانْظُرْ إِلَىٰ إِلَٰهِكَ الَّذِي ظَلْتَ عَلَيْهِ عَاكِفًا ۖ لَنُحَرِّقَنَّهُ ثُمَّ لَنَنْسِفَنَّهُ فِي الْيَمِّ نَسْفًا . إِنَّمَا إِلَٰهُكُمُ اللَّهُ الَّذِي لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ وَسِعَ كُلَّ شَيْءٍ عِلْمًا ) . طه : 97 – 98 .

واته‌ : مووسا به‌ سامری وت : ده‌بڕۆ ئه‌وسا بێگومان تاماوی له‌م ژیانه‌دا (هه‌ر که‌س لێت نزیك بویه‌وه‌) ده‌بێ بڵێیت : نزیکم مه‌به‌ره‌وه‌ ، ده‌ستم لێ مه‌ده‌ ؛ وه‌ بێگومان به‌ڵێنێکیشت هه‌یه‌ (له‌ ڕۆژی دواییدا) هه‌رگیز ڕزگار نابێت لێی وه‌ سه‌یری په‌رستراوه‌که‌شت بكه‌ که‌ به‌رده‌وام ده‌تپه‌رست دڵنیابه‌ چاك ده‌یسوتێنین پاشان بێگومان (خۆڵه‌مێشه‌که‌ش) پرژو بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌ده‌ریادا به‌ پرژو بڵاوێکی وا (که‌ دروشمیشی نه‌مێنێ) ت ؛ په‌رستراوی (ڕاسته‌قینه‌ی) ئێوه‌ ته‌نها الله یه‌ که‌ هیچ په‌رستراوێکی ڕاست نی یه‌ ته‌نها ئه‌و نه‌بێت ؛ زانیاری ئه‌و هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌ .

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی .

27 / شوال / 1443 ك ---- 28 / 5 / 2022 م