فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چیرۆكی پیاوه باوه‌ڕداره‌كه‌ی خزمی فیرعه‌ون چیرۆكی پیاوه باوه‌ڕداره‌كه‌ی خزمی فیرعه‌ون خوای په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌ر موسای نارد بۆلای فیرعه‌ون دوای ئه‌وه‌ی فیرعه‌ون سه‌ركه‌شی كرد و خۆی به‌گه‌وره زانی و سته‌می له‌به‌نی ئیسرائیلیه‌كان ده‌كرد و خراپه‌كاری له‌زه‌ویدا بڵاوده‌كرده‌وه . وه به‌ڵێنی كوشتنی به پێغه‌مبه‌ر مو‌سا ده‌دا ؛ وه پێغه‌مبه‌ر مو‌سا ( علیه السلام ) فیرعه‌ون و دار و ده‌سته‌كه‌ی به‌سزای خوای په‌روه‌ردگار ده‌ترساند ؛ وه ته‌حه‌ددای ده‌كردن به‌و موعجیزانه‌ی خوای په‌روه‌ردگار پێی به‌خشی بوو وه‌ك ده‌ستی دره‌وشاوه وه دار عه‌صا وه هاتنی لافاو و كوللۆ و ئه‌سپێ و بۆق و خوێن و جگه له‌مانه‌ش . پێغه‌مبه‌ر مو‌سا ( علیه السلام ) هه‌واڵی به‌گه‌له‌كه‌ی دا كه خوای په‌روه‌ردگار ده‌یپارێزێت ؛ وه فه‌رمانی پێكردن ئارامبگرن و بێ توانا نه‌بن به‌رامبه‌ر به هه‌ره‌شه و سته‌مه‌كانی فیرعه‌ون ؛ وه په‌نا بگرن به‌خوای په‌روه‌ردگار له‌گشت ئه‌و ناخۆشانه‌ی دێته ڕێگایان . وه خوای په‌روه‌ردگار پیاوێكی باوه‌ڕداری له خزمه‌كانی فیرعه‌ون كرد به‌پاڵپشتی پێغه‌مبه‌ر مو‌سا ( علیه السلام ) ؛ پیاوێك بوو ئیمانه‌كه‌ی شاردبووه‌وه به‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر مو‌سا پێی هاتبوو پاشان ئیمانه‌كه‌ی ئاشكراكرد و به‌رگری له‌پێغه‌مبه‌ر مو‌سا ده‌كرد ( علیه السلام ) ؛ ڕووبه‌ڕووی سته‌می فیرعه‌ون بووه و پێی وتن : (أَتَقْتُلُونَ رَجُلًا أَنْ يَقُولَ رَبِّيَ اللَّهُ وَقَدْ جَاءَكُمْ بِالْبَيِّنَاتِ مِنْ رَبِّكُمْ ۖ وَإِنْ يَكُ كَاذِبًا فَعَلَيْهِ كَذِبُهُ ۖ وَإِنْ يَكُ صَادِقًا يُصِبْكُمْ بَعْضُ الَّذِي يَعِدُكُمْ ۖ .. ) . غافر : 28 . واته : ئایا (چۆن) پیاوێك ده‌کوژن؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ : خوا په‌روه‌ردگارمه که به‌ڕاستی چه‌ند به‌ڵگه‌و موعجیزه‌ی ڕوونی له په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هێناون خۆ ئه‌گه‌ر درۆزن بێ (که ده‌ڵێ پێغه‌مبه‌رم) ئه‌وه (تاوانی) درۆکه‌ی به ئه‌ستۆی خۆیه‌تی خۆ ئه‌گه‌ر ڕاستگۆ بێ هه‌ندێ له‌و (سزایه‌ی) به‌ڵێنی پێ داوون تووشتان ده‌بێ . كاتێك ئه‌م پیاوه باوه‌ڕداره هه‌ستی كرد قسه‌كانی كاری گه‌ری دروست كرد له‌سه‌ر دڵه‌كانیان ؛ زیاتر ئامۆژگاری كردن و وتی : ( يَا قَوْمِ لَكُمُ الْمُلْكُ الْيَوْمَ ظَاهِرِينَ فِي الْأَرْضِ فَمَنْ يَنْصُرُنَا مِنْ بَأْسِ اللَّهِ إِنْ جَاءَنَا ۚ .. ) . غافر : 29 . واته : ئه‌ی گه‌له‌که‌م فه‌رمان رةوایی ئه‌مڕۆ هی ئێوه‌یه و به‌ده‌سه‌ڵات و زاڵن له‌سه‌ر زه‌وی دا ده‌ی کێ یارمه‌تیمان ده‌دات ئه‌گه‌ر سزای خوامان بۆ بێت . له‌دوای ئامۆژگاری كردنی قه‌ومه‌كه‌ی به دانایی و زاناییه‌وه وه به‌چه‌ند شێوازێكی جۆراو جۆر ؛ قه‌ومه‌كه‌ی به‌قسه‌یان نه‌كرد و له‌جیاتی هه‌ره‌شه‌یان لێ ده‌كرد و داوایان لێ ده‌كرد پاشگه‌زبێته‌وه له باوه‌ڕهێنانی به پێغه‌مبه‌ر مو‌سا ( علیه السلام ) ؛ ئه‌ویش ئینكاری لێ كردن و وه‌ڵامی دانه‌وه و فه‌رمووی : ( ۞ وَيَا قَوْمِ مَا لِي أَدْعُوكُمْ إِلَى النَّجَاةِ وَتَدْعُونَنِي إِلَى النَّارِ . تَدْعُونَنِي لِأَكْفُرَ بِاللَّهِ وَأُشْرِكَ بِهِ مَا لَيْسَ لِي بِهِ عِلْمٌ وَأَنَا أَدْعُوكُمْ إِلَى الْعَزِيزِ الْغَفَّارِ ) . غافر : 41 – 42 . واته : ئه‌ی گه‌له‌که‌م ئه‌وه چی یه من بانگتان ده‌که‌م بۆ ڕزگار بوون که‌چی ئێوه من بانگ ده‌که‌ن بۆ ئاگری دۆزه‌خ ؛ با‌نگم ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێ باوه‌ڕ بم به‌خوا وه شتێ بکه‌مه هاوبه‌شی خوا که هیچ زانیاری یه‌کم لێ ی نیه له کاتێکدا من بانگتان ده‌که‌م بۆ لای خوای به‌ده‌سه‌ڵاتی لێبورده . جا كاتێك ئه‌م پیاوه باوه‌ڕداره له باوه‌ڕهێنانیان بێ ئومێد بوو ؛ وه پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌زیه‌تی ده‌ده‌ن ؛ له‌كۆتایی قسه‌كانیدا فه‌رمووی : ( فَسَتَذْكُرُونَ مَا أَقُولُ لَكُمْ ۚ وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ ) . غافر : 44 . واته : جا له‌مه‌ودوا ئه‌وه‌ی من پێتان ده‌ڵێم بیرتان ده‌که‌وێته‌وه وه من کاری خۆم به خوا ده‌سپێرم به‌ڕاستی خوا بینایه به به‌نده‌کانی . به‌هۆی ئه‌وه‌ی پشت به‌ستنی ڕاسته‌قینه به‌خوای په‌روه‌ردگار هۆكاری پارێزگاریه له‌هه‌موو نه‌خۆشیه‌ك ؛ خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م باوه‌ڕداره به‌رێزه‌ی پاراست و له‌فێڵی دار ده‌سته‌ی فیرعه‌ون ڕزگاری كرد كاتێك ویستیان تووشی كێشه و ناخۆشی بكه‌ن ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( فَوَقَاهُ اللَّهُ سَيِّئَاتِ مَا مَكَرُوا ۖ وَحَاقَ بِآلِ فِرْعَوْنَ سُوءُ الْعَذَابِ . النَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوًّا وَعَشِيًّا ۖ وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا آلَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَابِ ) . غافر : 45 – 46 . واته : خوا ئه‌و (پیاوه ئیمانداره) ی پاراست له زیانی ئه‌و فڕو فێڵانه‌ی ده‌یان کرد وه سزای سه‌خت هات و دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ونی گرته‌وه ؛ به‌یانیان و ئێواران ده‌برێنه دیاری ئاگری دۆزه‌خ ؛ وه ڕۆژێکیش قیامه‌ت هه‌ڵده‌ستێت (فه‌رمان ده‌درێ) دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون بخه‌نه سه‌خترین سزاوه . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 28 / شوال / 1443 ك ------- 29 / 5 / 2022 م |