فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چیرۆكی پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان ( علیه السلام ) له‌گه‌ڵ ( هودهود - په‌پوو سلێمانه ) چیرۆكی پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان ( علیه السلام ) له‌گه‌ڵ ( هودهود - په‌پوو سلێمانه )
له‌كار و پیشه‌ی پادشا یان پێشه‌وا ئه‌وه‌یه كه چاودێری ژێرده‌سته‌كانی بكات و به‌دواداچوونیان بۆ بكات و ئاگای لێیان بێت و بیانپارێزێت . خوای په‌روه‌ردگار له‌قوڕئانی پیرۆزدا باسی پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان ده‌كات ( علیه السلام ) كاتێك به‌دواداچوون به باڵنده‌كان ده‌كات ده‌بینێت هودهود دیارنیه و ئاماده‌نیه . ئیبن عه‌باس – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : هودهود باڵنده‌یه‌كی ئه‌ندازیار بوو كار و پیشه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ئاو بوو له‌ژێره‌وه‌ی زه‌وی بۆ پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان ( علیه السلام ) كاتێك ده‌ڕۆییشت بۆ شوێنێكی چۆله‌وانی و بێ ئاو . جارێكیان پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان ( علیه السلام ) له‌شوێنێكی چۆله‌وانی بوو به‌دواداچوونی باڵنده‌كانی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی هودهود ببینێت ؛ دوای به‌دواداچوونه‌كه هودهودی نه‌بینی ؛ فه‌رمووی : (مَا لِيَ لَا أَرَى الْهُدْهُدَ أَمْ كَانَ مِنَ الْغَائِبِينَ ) . النمل : 20 . واته : ئه‌وه چی یه بۆ هودهود نابینم ؛ یاخود له ئاماده نه‌بوانه؟ . كاتێك دڵنیابوو هودهود ئاماده‌نیه ؛ پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان ( علیه السلام ) به‌ڵێنیدا هودهود سزا بدات ئه‌گه‌ر عوزرێكی ڕوون و ئاشكرا نه‌یه‌نێت بۆ ئاماده‌نه‌بوونه‌كه‌ی. دوای ماوه‌یكی كه‌م هودهود له‌لای وڵاتی یه‌مه‌ن گه‌ڕایه‌وه بۆلای پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان ( علیه السلام ) به‌هاوڵێكی گرنگ كه پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان ( علیه السلام ) ئه‌م هاواڵه‌ی نه‌زانی بوو ؛ هودهود به پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمانی وت : ( إِنِّي وَجَدْتُ امْرَأَةً تَمْلِكُهُمْ وَأُوتِيَتْ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ وَلَهَا عَرْشٌ عَظِيمٌ . وَجَدْتُهَا وَقَوْمَهَا يَسْجُدُونَ لِلشَّمْسِ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ السَّبِيلِ فَهُمْ لَا يَهْتَدُونَ ) . النمل : 23 – 24 . واته : به‌ڕاستی من ئافره‌تێكم بینی له‌ناو گه‌لێك كه پادشای ئه‌وان بوو ؛ هه‌موو شتێکی (پادشایه‌تی) پێ دراوه و ته‌ختێکی (پادشایه‌تی) زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه ؛ خۆی و گه‌له‌که‌یم دی له جیاتی خوا سوژده بۆ ڕۆژ ده‌به‌ن و شه‌یتان کرده‌وه‌کانیانی بۆ ڕازاندبوونه‌وه به‌و هۆیه‌وه ڕێگری لێ کردون له ڕێگه‌ی ڕاست بۆیه ئه‌وان ڕێگای ڕاست نادۆزنه‌وه . هودهود ته‌نها زانیاره‌كانی كۆنه‌كردبوه‌وه به‌ڵكو خاوه‌ن هه‌ڵوێست و بانگه‌وازیش بوو بۆلای خوای په‌روه‌ردگار و ئه‌مكاره ناره‌وا و شركه‌ی ئه‌وانی ره‌تكرده‌وه و فه‌رمووی : ( أَلَّا يَسْجُدُوا لِلَّهِ الَّذِي يُخْرِجُ الْخَبْءَ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَيَعْلَمُ مَا تُخْفُونَ وَمَا تُعْلِنُونَ . اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ ۩ ) . النمل : 25 – 26 . واته : (شه‌یتان ڕێی لێگرتن) بۆ ئه‌وه‌ی سوژده نه‌به‌ن بۆ ئه‌و خوایه‌ی که‌ئه‌وه‌ی شاراوه‌بێت له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا ئاشكرای ده‌كات و ده‌زانێت ئێوه چی ده‌شارنه‌وه و چیش ئاشکرا ده‌که‌ن... الله ئه‌و خوایه‌یه که هیچ په‌رستراوێکی تر نی یه به‌حه‌ق جگه له‌و ؛ په‌روه‌ردگاری عه‌رشی هه‌ره گه‌وره‌یه . هودهود له‌مكاره شركیه‌ی ئه‌وان زۆر تووره و ناڕازی بوو ؛ ئینكاری ئه‌م سته‌مه گه‌وره‌ی لێ ده‌كردن كه سوجده‌یان ده‌برد بۆ غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار ئه‌وخوایه‌ی كه ئه‌وانی دروست كردووه و رزق و ڕۆزی پێ به‌خشیون و ئاگای له‌نهێنی و ئاشكرای ئه‌وانه . كاتێك پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان ( علیه السلام ) ئه‌م هه‌واڵه‌ی له‌هود هود بیست نامه‌یه‌كی بۆ ئه‌م ئافره‌ته پادشایه نووسی و داوای له‌هودهود كرد ئه‌م نامه‌یه‌ی بۆ به‌رێت ؛ كه له‌م نامه‌یه‌دا پێغه‌مبه‌ر سوله‌میان ( علیه السلام ) بانگه‌وازی ئه‌م گه‌له‌ی كردبوو كه به ملكه‌چی بێنه ناو ئایینی ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار و خوای په‌روه‌ردگار به‌تاك و ته‌نها بپه‌رستن . كاتێك هوهود نامه‌كه‌ی هاویشته به‌رده‌م ئه‌م ئافره‌ته پادشایه ؛ نامه‌كه‌ی هه‌ڵگرته‌وه و خوێندیه‌وه ؛ پاشان ڕاوێژی به وه‌زیر و ڕاوێژكاره‌كانی كرد ؛ له‌كۆتاییدا بڕیاریدا خۆی و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌لیدان باوه‌ربهێنن و ملكه‌چی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان بێت ( علیه السلام ) دوای ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ركه‌وت توانای پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان و سه‌بارزه‌كانی نیه . ئابه‌م شێوه‌یه هوهود له‌گه‌ڵ ئه‌م لاوازی خۆیه‌وه بوه هۆكاری هیدایه‌تی پادشای سه‌به‌ء و گه‌له‌كه‌ی ؛ خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌ی ئه‌م ئافره‌ته پادشایه‌ی وڵاتی سه‌به‌ء فه‌رمویه‌تی : ( قَالَتْ رَبِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي وَأَسْلَمْتُ مَعَ سُلَيْمَانَ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ) . النمل : 44 . واته : ئه‌م ئافره‌ته پادشایه كه ناوی (به‌ڵقیس) بوو وتی ئه‌ی په‌روه‌ردگارم به‌ڕاستی من سته‌مم له خۆم کردبوو ؛ منیش له‌گه‌ڵ سوله‌یمان دا ملکه‌چی په‌روه‌ردگاری جیهانیانم . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 29 / شوال / 1443 ك ---- 30 / 5 / 2022 م |