فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چیرۆكی ( أَصْحَابُ القَرْيَة ) خه‌ڵكی گوندی ( ئهنطاكيه ) له‌وڵاتی شام چیرۆكی ( أَصْحَابُ القَرْيَة ) خه‌ڵكی گوندی ( ئهنطاكيه ) له‌وڵاتی شام خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ أَحْسَنَ الْقَصَصِ بِمَا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ هَٰذَا الْقُرْآنَ وَإِنْ كُنْتَ مِنْ قَبْلِهِ لَمِنَ الْغَافِلِينَ ) . یوسف : 3 . واته : ئێمه ده‌گێڕینه‌وه بۆ تۆ جوان ترین چیرۆك و به‌سه‌رهات . له چیرۆكه گه‌وره‌كانی قورئانی پیرۆز بریتیه له‌چیرۆكی ( أَصْحَابُ القَرْيَة ) خاوه‌نانی گونده‌كه ؛ كه خوای په‌روه‌ردگار دوو پێغه‌مبه‌ری به‌ڕێزی بۆ ناردبوون ( سه‌لامی خوای په‌روه‌ردگاریان لێبێت ) بانگه‌وازی خه‌ڵكی ئم گونده‌یان ده‌كرد بۆ په‌رستنی خوای په‌روه‌ردگار به‌تاك و ته‌نها ؛ وه نههیان له‌م خه‌ڵكه ده‌كرد كه شه‌ریك بۆخوادانهنێن و خۆیان له گوناه و تاوان بپارێزن ؛ به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌م خه‌ڵكه بۆیان بریتی بوو له نكۆڵی كردن و به‌درۆدانانی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێزانه ( عليهم الصلاة والسلام ) ! . خوای په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو پێغه‌مبه‌ره پێغه‌مبه‌رێكی تریشی بۆ ناردن بۆ ئه‌وه‌ی باوهربهێنن و شوێنیان بكه‌ون ؛ به‌ڵام ئه‌م خه‌ڵكه به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر شه‌ریك بۆخوادانان و سه‌رپێچی كردنی پێغه‌مبه‌ره‌كانیان ؛ وه شووم و ره‌شبینیان ده‌دایه پاڵ ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه و خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێت : ( قَالُوا إِنَّا تَطَيَّرْنَا بِكُمْ ۖ لَئِنْ لَمْ تَنْتَهُوا لَنَرْجُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُمْ مِنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ . قَالُوا طَائِرُكُمْ مَعَكُمْ ۚ أَئِنْ ذُكِّرْتُمْ ۚ بَلْ أَنْتُمْ قَوْمٌ مُسْرِفُونَ ) . ی‌س : 18 – 19 . واته : خه‌ڵکه‌که وتیان بێگومان ئێمه به‌هۆی ئێوه‌وه دووچاری شوومی و به‌دبه‌ختی بووین سوێند بێت ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنن (له‌و کاره‌تان) به‌رد بارانتان ده‌که‌ین و به‌ڕاستی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه تووشی سزایه‌کی زۆر به‌ئێش و ئازار ده‌بن ؛ پێغه‌مبه‌ره‌کان وتیان شوومی ئێوه به‌خۆتانه‌وه‌یه چونکه ئێوه ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری بکرێن (هه‌ست به‌شوومی ده‌که‌ن) (نه‌خێر وانیه) به‌ڵکو ئێوه گه‌لێکی زیادهرهون (له سنوور) ده‌رچوون . موشریكه‌كانی ئه‌م گونده پێغه‌مبه‌ره‌كانیان تۆمه‌تبارده‌كرد به هۆكاری شووم و به‌دبه‌ختی و نه‌مانی نیعمه‌ت و خۆشی به‌ڵام نه‌یانده‌زانی كه ئه‌م شووم و نه‌مانی نیعمه‌ت و خۆشیه به‌هۆی سه‌رپێچی كردنیان و ئه‌نجامدانی شه‌ریك بۆخوادانان و گوناه و تاوانی خۆیان بوو . پاشان پیاوێك له‌دووری گونده هات و باوه‌ڕی به‌م سێ پێغه‌مبه‌ره هێنا و ئامۆژگاری خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كرد كه شوێن ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه بكه‌ون ؛ كه به‌بێ پاره و به‌بێ به‌رامبه‌ر بانگه‌وازیان ده‌كه‌ن بۆ ڕێگای ڕاست . خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌ی ئه‌م پیاوه باوه‌ڕداره فه‌رموویه‌تی : ( وَمَا لِيَ لَا أَعْبُدُ الَّذِي فَطَرَنِي وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ . أَأَتَّخِذُ مِنْ دُونِهِ آلِهَةً إِنْ يُرِدْنِ الرَّحْمَٰنُ بِضُرٍّ لَا تُغْنِ عَنِّي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا وَلَا يُنْقِذُونِ . إِنِّي إِذًا لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ . إِنِّي آمَنْتُ بِرَبِّكُمْ فَاسْمَعُونِ ) . ی‌س : 22 – 25 . واته : من بۆچی زاتێ نهپهرستم که‌منی به‌دی هێناوه وه هه‌ر بۆ لای ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ؛ ئایا بێجگه له (خوا) په‌رستراوانێك بۆ خۆم بڕیار ده‌م ئه‌گه‌ر خوای میهره‌بان زیانی بۆ من بوێ تکای ئه‌وان هیچ سوودێك بهمن ناگه‌یه‌نێ و ( له سزای خوا) ڕزگارم ناکه‌ن ؛ بێگومان من (ئه‌گه‌ر هاوبه‌ش دابنێم ) ئه‌و کاته له گومڕاییه‌کی زۆر ئاشکرادام ؛ به‌ڕاستی من باوه‌ڕم هێنا به په‌روه‌ردگارتان و ده ئێوه‌ش گوێتان لێبێ . ئه‌م پیاوه ئیمانی خۆی ئاشكرا كرد ؛ وه پاڵپشتی خۆی ده‌ربری بۆ پێغه‌مبه‌رانی خوا ؛ خه‌ڵكه‌كه ڕاسته‌وخۆ هێرشیان كرده سه‌ر و كوشتیان ! كاتێك ئه‌م پیاوه باوه‌ڕداره له‌دوای مردنی خۆشی و نیعمه‌ته‌كانی خوای په‌روه‌ردگاری بینی ئاواتی ده‌خواست گه‌له‌كه‌ی ئه‌م نیعمه‌تانه‌ی خوایان بینیبوایه كه خوای په‌روه‌ردگار پێی به‌خشیوه ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( قِيلَ ادْخُلِ الْجَنَّةَ ۖ قَالَ يَا لَيْتَ قَوْمِي يَعْلَمُونَ . بِمَا غَفَرَ لِي رَبِّي وَجَعَلَنِي مِنَ الْمُكْرَمِينَ ) . ی‌س : 26 – 27 . واته : پێی وترا : بڕۆره به‌هه‌شته‌وه (ئه‌و پیاوه‌ش) وتی خۆزگه قه‌ومه‌که‌م بیانزانیایه به‌وه‌ی که په‌روه‌ردگارم لێم خۆشبووه و بردمیه ڕیزی ڕێز گیراوانه‌وه . قه‌تاده - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : له‌دوای كوشتنی ئه‌م پیاوه باوه‌ڕداره خوای په‌روه‌ردگار جبریلی بۆ ئه‌م خه‌ڵكه نارد و به‌ده‌نگێكی به‌هێز روحی له‌لاشه‌ی بردنه ده‌ره‌وه و گشتیان له‌ناوچوون و جووله‌یان نه‌ما ! خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌ی سزای ئه‌م خه‌ڵكه فه‌رموویه‌تی : ( إِنْ كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ) . واته : هۆی تیا چوونیان ته‌نیا ده‌نگێكی زۆر به‌هێز بوو ؛ کوت‌و پڕ هه‌موو جوڵه‌یان نه‌ما و مردن . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 29 / شوال / 1443 ك ---- 30 / 5 / 2022 م |