فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
مه‌ترسیه‌كانی یاریه ئه‌لیكترۆنیه‌كان مه‌ترسیه‌كانی یاریه ئه‌لیكترۆنیه‌كان بانگی كوره‌كه‌ی ده‌كات ؛ كه‌چی كوره‌كه‌ی نهدهبهستیت و نه‌وه‌ڵام ده‌داته‌وه ! دایك به‌به‌رده‌م كچه‌كه‌یدا ده‌ڕوات ؛ به‌ڵام كچه‌كه‌ی ئاگای له‌دایكی نیه كه به‌به‌رده‌میدا ده‌ڕوات ! ئه‌وان له‌جیهانی ده‌وروبه‌ریان خۆیان جیاكردۆته‌وه و چوونه‌ته ناو جیهانی یاریه ئه‌لیكترۆنیه‌كان ! به‌ڕاستی گه‌وره و بچووك بۆماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر تووشی یاریه ئه‌لیكترۆنیه‌كان بوونه و ئاڵووده‌ی ئه‌م یاریانه بوونه ! بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه هه‌ندێك له‌م یاریانه تاوانی زۆر گه‌وره‌ی تێدایه و هۆكاره بۆ شه‌ریك بۆخوادانان ؛ وه‌ك به‌گه‌وره دانانی په‌یكه‌ر و خاچ . دایكه عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) هه‌رشتێكی بینیبوایه له‌ماڵه‌وه خاچی تیادابوایه ئیللا خاچه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شانده‌وه و تێكیدهدا ) . رواه البخاری . وه هه‌ندێك یاری هه‌یه سیحر و جادووی تێدایه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( خۆتان له‌وحه‌وت تاوانه بههیلاكبهرهكان بپارێزن ؛ شه‌ریك بۆخوادانان ؛ وه جادووگه‌ری .. ) . متفق علیه . وه هه‌ندێك یاری هه‌یه دیمه‌نی ڕووت و ئابڕووبه‌رانه و بێ شه‌رمانه‌ی تێدایه و هانی مرۆڤ ده‌دات بۆ كاری به‌دره‌وشتی ! خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَزْكَىٰ لَهُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ ) . النور : 30 . واته : ئه‌ی (موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم)) بڵێ به پیاوانی ئیماندار چاوی خۆیان (له سه‌یر کردنی نامه‌حره‌م) داخه‌ن و بپارێزن وه عه‌وره‌تیان (له داوێن پیسی) بپارێزن ئه‌وه چاکترو پاکتره بۆ ئه‌وان ؛ بێگومان خوا ئاگایه به هه‌موو کرده‌وه‌یه‌ك که ده‌یکه‌ن . وه هه‌روه‌ها ئه‌م یاریانه بیری منداڵ تێك ده‌ده‌ن و به‌ره‌و جیهانی خه‌یاڵ و ناڕاستی ده‌یبه‌ن ؛ وه‌ك بوونه‌وه‌ره گه‌ردونیه‌كان ئه‌وانه‌ی به‌حیساب خاوه‌ن هێز و توانای له‌ڕاده‌به‌ده‌رن كه له‌ڕاستیدا بوونیان نیه ! وه له شوێنه‌واره خراپه‌كانی ئه‌م یاریانه دروست بوونی ڕق و كێنه و دوژمنایه‌تیه له‌نێوان منداڵه‌كان وه‌ك چۆن یاری قومار ڕق و كینه و دوژمنایه‌تی دروست ده‌كات له‌نێو مرۆڤه‌كان ! وه ئه‌م یاریانه زیانی ته‌ندروستیشیان هه‌یه بۆ مرۆڤ وه‌ك تووره‌بوون و له‌رزین ؛ وه ئازاری پشت و لاوازبوونی بیستن و بینین ؛ وه هۆكاری تووش بوون به‌نه‌خۆشی ده‌روونی و ئۆتیزم و خه‌فه‌ت و دڵته‌نگیه ! وه شاراوانه‌یه كه هۆكاری به‌فێڕۆدانی كات و جێ به‌جێ نه‌كردنی واجبهكانیشه ! شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمیه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( گشت ئه‌وشتانه‌ی مرۆڤ به‌دوور ده‌خات له‌جێ به‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كانی خوا نه‌هی لێكراوه و دروست نیه ؛ ئه‌گه‌رچی خوودی خۆشی حه‌رام نه‌بێت ؛ وه‌ك كڕین و فرۆشتن ؛ وه گشت ئه‌و یاریانه‌ی كه‌سانی ده‌ست به‌تاڵ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و سوودیان لێ وه‌رناگیرێت بۆ كاری شه‌رعی قه‌ده‌غه‌كراو و حه‌رامن ) . الفتاوی الكبری . واز له‌م یاریه بێ سوودانه بێنه و خۆت به‌وشتانه سه‌رقاڵ بكه كه سوودت پێ ده‌گه‌یه‌نێت له‌دونیا و له‌دواڕۆژ . وه بزانه كه تۆ لێپێچینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له‌سه‌ر ته‌مه‌ن و كاته‌كانی ژیانت ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رمویه‌تی : ( لَا تَزُولُ قَدَمَا عَبْدٍ يَوْمَ الْقِيَامَةِ حَتَّى يُسْأَلَ عَنْ عُمُرِهِ فِيمَا أَفْنَاهُ ، وَعَنْ عِلْمِهِ فِيمَ فَعَلَ ، وَعَنْ مَالِهِ مِنْ أَيْنَ اكْتَسَبَهُ ،وَفِيمَ أَنْفَقَهُ وَعَنْ جِسْمِهِ فِيمَ أَبْلَاهُ) . (رواه الترمذي وصححه الألباني) . واتە : هەردوو پێی بەندە لە ڕۆژی قیامەتدا لە شوێنی خۆی لاناچێت تاوەكو پرسیاری لێ دەكرێت دەربارەی : تەمەنی لە چیدا تەواو كرد؟ وە زانستەكەی كە لە چیدا كاری پێكردووە؟ وە لە ماڵەكەی كە چۆن دەستی كەوتووە و لەچی دا خەرجی كردووە؟ وە دەربارەی جەستەی كە لەچی دا سەرفی كردووە؟ وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌لاڵه‌یی . 1 / ذوالقعدة / 1443 ك ---- 31 / 5 / 2022 م |