فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئایه هاتنی مه‌هدی ڕاسته یان ڕاست نیه ؟ ئایه هاتنی مه‌هدی ڕاسته یان ڕاست نیه ؟ پرسیار : ئایه ئه‌و فه‌رموودانه‌ی باسی هاتنی مه‌هدی ده‌كه‌ن ڕاستن یان ناڕاستن ؟ وه‌ڵام : فه‌رمووده‌كان به‌سه‌حیحی و به ته‌واتوری هاتوون كه مه‌هدی له‌م ئوممه‌ته‌یه ؛ وه پێغه‌مبه‌ر عیسی ( علیه السلام ) نوێژی له‌دوا ده‌كات . له‌فه‌رمووده سه‌حیحه‌كاندا هاتووه كه مه‌هدی له‌كۆتایی ژیانی دونیادا دێت و نیشانه‌یه‌كه له‌نیشانه‌كانی هاتنی قیامه‌ت . له‌م فه‌رموودانه بریتیه له‌فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) كه فه‌رموویه‌تی : ( يخرُجُ في آخِرِ أُمَّتي المَهدِيُّ، يَسْقيه اللهُ الغَيْثَ، وتُخرِجُ الأرضُ نباتَها، ويُعطي المالَ صِحاحًا، وتكثُرُ الماشيةُ، وتعظُمُ الأُمَّةُ، يعيشُ سبعًا، أو ثمانيًا ) . صححه الالباني . واته : لە کۆتایی ئومەتی مندا (محمدی مهدی)پەیدا دەبێت خوای گەورە بارانی بۆ دەبارانێ وە میوەو میوە جات لە زەوی دەردەچێ و دەڕوێتەوە وە ماڵ به‌یه‌كسانی دەبەخشێ ؛ وه مه‌ڕ و ماڵات زۆر ده‌بێت ؛ وه ئومه‌تی ئیسلام بەرز دەبێتەوە هەیبەتیشی بۆ دەگێڕتە؛ وە حەوت ساڵ یاخود هەشت ساڵ لە ژیاندا دەمێنێتەوە . وه فه‌رموویه‌تی : ( المَهديُّ منَّا أَهلَ البيتِ ، يصلحُهُ اللَّهُ في ليلةٍ ) . صحيح ابن ماجه . واته : مه‌هدی له ئێمه‌ی ئه‌هلی به‌یته ؛ خوای په‌روه‌ردگار له‌شه‌وێكدا چاكی ده‌كات و ڕێنموویی ده‌كات . وه هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( المَهديُّ منِّي أجْلَى الجبهةِ أقْنى الأنفِ يملأُ الأرضَ قِسطًا وعدلًا كما مُلئتْ ظلمًا وجورًا يملِك سبعَ سنينَ ) . صحيح أبي داود. وه فه‌رموویه‌تی : ( يَنْزِلُ عِيسَى بْنُ مَرْيَمَ فَيَقُولُ أَمِيرُهُمُ الْمَهْدِيُّ تَعَالَ صَلِّ بِنَا فَيَقُولُ لا إِنَّ بَعْضَهُمْ أَمِيرُ بَعْضٍ تَكْرمَةُ اللهِ لِهَذِهِ الأُ مَّةِ ). حديث صحيح . وه له ڕیوایه‌تێكی تردا هاتووه : ( فَيَنْزِلُ عِيسَى ابنُ مَرْيَمَ صَلَّى اللَّهُ عليه وسلَّمَ، فيَقولُ أمِيرُهُمْ : تَعالَ صَلِّ لَنا، فيَقولُ : لا، إنَّ بَعْضَكُمْ علَى بَعْضٍ أُمَراءُ تَكْرِمَةَ اللهِ هذِه الأُمَّةَ ) . مسلم . واتە: عیسای كوڕی مەریەم ( علیه اسلام ) دائەبەزێت ئەمیری موسڵمانان مەهدی پێی ئەڵێ وەرە نوێژ مان بۆ بکەن ئەڵێت نەخێر ! ئەبێت ئەو ئوممەتە هەر لەخۆیان نوێژ بۆ یەکتر بکەن خوا رێزی لەم ئوممەتە ناوە . زانای پایه‌به‌رز موحه‌ممه‌دی سه‌فارینی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ریوایه‌ته‌كانی هاتنی مه‌هدی گه‌لێك زۆره و گه‌ییشتۆته پله‌ی ته‌واتوری مه‌عنه‌وی ؛ وه ئه‌مه له‌نێوان زانایانی سوننه به‌ربڵاوه و یه‌كێكه لهبیروباوهرهكانیان . وه پێشه‌وا شه‌وكانی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئه‌و فه‌رموودانه‌ی به كۆمه‌ڵ و تهواتور هاتوون ده‌رباره‌ی مه‌هدی په‌نجا فه‌رمووده‌ن ؛ كه فه‌رمووده‌ی سه‌حیحیان تێدایه وه فه‌رمووده‌ی حه‌سه‌نیان تێدایه ؛ وه فه‌رمووده‌ی لاوازی چاككراوی تێدایه ؛ كه ئه‌م فه‌رموودانه تهواتورن به‌بێ گومان ..... ؛ وه ئه‌و ئه‌سه‌رانه‌ی له‌هاوه‌ڵانه‌وه هاتووه ده‌رباره‌ی مه‌هدی گه‌لێك زۆرن ؛ حوكمی فه‌رمووده‌ی مهرفوعیان هه‌یه و مه‌جالی ئیجتیهاد كردنیان تێدانیه . وه پێویسته بزانین كه هه‌ندێك له‌كه‌سانی درۆزن چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی مه‌هدی ههڵبهستاوهو دروست كردووه یان ده‌رباره‌ی دیاریكردنی چه‌ند كه‌سانێكی درۆزن كه گومایه ئه‌وجۆره كه‌سانه مه‌هدی بن ! یان گوایه مه‌هدی له‌سه‌ر غه‌یری ڕێبازی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته یان كه‌سانێكی درۆزن و ده‌ججال بانگه‌شه‌ی مههداویهت ده‌كه‌ن بۆ فێڵكردن له‌خه‌ڵك و به‌ده‌ست هێنانی ماڵی دونیا و ناشیرینكردنی جوانی ئیسلام ؛ پاشان ئه‌م جۆره بانگه‌شه درۆزانانه له‌ناوچوون و مردن و درۆ و فێڵیان بۆ خه‌ڵك ئاشكرابوو ؛ وه هیچ زیانیان له بیر‌و باوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه نه‌دا ده‌رباره‌ی هاتنی مه‌هدی كه به‌م شێوه‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) هه‌واڵی پێداوه . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 1 / ذوالقعدة / 1443 ك ---- 31 / 5 / 2022 م |