فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
له‌كاتی ته‌نهاییدا قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ئه‌نجام ده‌دات ! وه ده‌یه‌وێت له‌م حاله‌ته رزگاری بێت . له‌كاتی ته‌نهاییدا قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ئه‌نجام ده‌دات ! وه ده‌یه‌وێت له‌م حاله‌ته رزگاری بێت . پرسیار : ئایه ئه‌وكه‌سه‌ی له‌كاتی ته‌نهاییدا گوناه و تاوان ئه‌نجام ده‌دات له‌كاتێكدا خێزانداره ؛ ئایه چی بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌م حاله‌ته رزگاری بێت و چاره‌سه‌ری چیه ؟ وه‌ڵام : چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م حاله‌ته ته‌نها دووشته : یه‌كه‌میان : داخستنی گشت ئه‌و ده‌رگایانه‌ی تووشی گوناه و تاوانت ده‌كات . دووه‌میان : داخستنی گشت ئه‌و ده‌رگایانه‌ی بێ ئومێدت ده‌كات له‌ره‌حم و به‌زه‌یی خوا . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( ۞ قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ) . الزمر : 53 . واته : ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم) بڵێ : ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که خۆتان زۆر گوناهبار کردووه نا‌ئومێد مه‌بن له میهره‌بانی و به‌زه‌یی خوا چونکه بێگومان خوا له هه‌موو گوناهه‌کانتان خۆش ده‌بێت به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وه لێبورده‌ی به به‌زه‌یی یه . _ ئه‌مه تایبه‌ته به ته‌وبه‌كاران ؛ وه له‌م گشتگیریه هیچ جۆره گوناهێك ده‌رناچێت و خوا له‌گشت گوناهێك خۆش ده‌بێت . وه له به‌زه‌یی و حیكمه‌تی خوای په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌یه ئه‌وكه‌سه‌ی ته‌وبه ده‌كات و واز له‌تاوان دێنێت وه‌ك ئه‌وكه‌سه وایه كه هیچ تاوانێكی نه‌بێت ! وه خوای په‌روه‌ردگار له‌په‌رتووكه‌كه‌یدا وه‌سفی تهقوادارانی كردووه به‌وه‌ی كاتێك تاوانێكی گه‌وره ئه‌نجام ده‌ده‌ن یان سته‌م له‌نه‌فسی خۆیان ده‌كه‌ن به ئه‌نجامدانی تاوانه بچووكه‌كان ؛ یادی خواده‌كه‌ن و داوای لێخۆشبوو‌ن له‌په‌روه‌ردگاریان ده‌كه‌ن ؛ وه واز له‌تاوان دێنن و به‌رده‌وام نابن له‌سه‌ری . به‌رده‌وام بوون لهسهرتاوان ئه‌وه‌یه كه ناوه ناوه ئه‌نجامی بده‌یت و به‌بێ ته‌وبه كردن و به‌بێ داوای لێخۆشبوو‌ن كردن له‌خوا . به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك تاوانێكی ئه‌نجامدا پاشان ته‌وبه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی كرد پاشان نه‌فسی به‌سه‌ر زاڵبوو جارێكی تر تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه پاشان دووباره ته‌وبه‌ی كرده‌وه ؛ ئا به‌م شێوه‌یه له‌نێوان گوناه و تاوان و ته‌وبه‌كردن و په‌شیمانی و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆلای خوا ؛ ئه‌مه ئومێدی لێخۆشبوونی هه‌یه له‌لایه‌ن خوای پهورهردگارهوه إن شا‌ء الله . _ به‌رده‌وامبه له‌سه‌ر ته‌وبه كردنی ڕاسته‌قینه له‌دوای هه‌موو تاوانێك . وه لهتهوبهكردنهكهت ڕاستگۆیانهبه ؛ وه په‌شیمان به‌ره‌وه له‌وه‌ی له‌ڕابردوودا ئه‌نجامتداوه له‌گوناه و تاوان ؛ وه سووربه له‌سه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر گوناه و تاوان . پاشان بۆ ته‌واوكردنی ته‌وبه‌كه‌ت ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه جێ به‌جێ بكه : _ ئه‌م ڕێگایانه دابخه كه هانت ده‌ده‌ن بۆ گوناه و تاوان . _ به‌رده‌وام تێكه‌ڵی خه‌ڵك بكه و به‌ته‌نیا مه‌به . _ وه په‌یوه‌ستبه به‌خێزانت و منداڵه‌كانته‌وه ؛ ئه‌گه‌ر له‌خێزانت نزیك بووی ؛ ئه‌وا هه‌وڵبده له‌سه‌فه‌ر له‌گه‌ڵتدابێت ؛ به‌ته‌نیا مه‌به له‌شوێنی غوربه‌ت ؛ داوێن و نه‌فسی خۆت به‌خێزانت بپارێزه ؛ وه خێزانت به‌خۆت بپارێزه . _ وه ئه‌گه‌ر تۆ له‌كه‌س و كار و خزمه‌كانت نزیك بووی ئه‌وا سه‌ردانیان بكه و لێیان دوور مه‌كه‌ره‌وه ؛ خۆشه‌ویستی خۆتیان بۆ ده‌رببره ؛ كاته‌كانت له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌سه‌ر به‌ره . _ چه‌ند جار نه‌فست تۆی به‌ره‌و نه‌زه‌ری حه‌رام برد یان چاوه‌كانت كه‌وته سه‌ر شتێكی حه‌رام ئه‌وا خۆت سه‌رقاڵ بكه به‌كارێكی سوودبه‌خش له‌كاروباره‌كانی دونیا یان دواڕۆژ چونكه به‌ڕاستی ده‌ست به‌تاڵی مرۆڤ تێك ده‌دات . _ ئیمانه‌كه‌ت له‌ناو دڵتدا به‌هێزبكه به‌ترسان له‌خوای په‌روه‌ردگار ؛ وه هه‌ست كردن به‌چاودێری خوای په‌روه‌ردگار به‌سه‌رته‌وه . _ زۆر قورئانی پیرۆز بخوێنه‌وه ؛ وه نوێژه سونه‌ته‌كان ئه‌نجام بده به‌تایبه‌تی شه‌ونوێژكردن . _ وه له‌كۆتاییدا زۆر له‌خوا بپاڕێوه و داوای هیدایه‌تی لێ بكه ؛ به‌ڕاستی داواكردنی هیدایه‌ت باشترین شته كه مرۆڤ پێی له‌خوا بپاڕێته‌وه . خوای په‌روه‌ردگار فێری كردووین و داوای لێكردووین كه بڵێین : ( اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ ) . الفاتحة : 6 . واته : خوایه ڕێنموونیمان بکه بۆ ڕێگای ڕاست . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 1 / ذوالقعدة / 1443 ك --- 1 / 6 / 2022 م
|