ره‌‌وشتی چاكه‌كاری

ره‌‌وشتی چاكه‌كاری

ئایه‌ ده‌ته‌وێت خوای په‌روه‌ردگار لێت ڕازیبێت ؟

ئایه‌ ده‌ته‌وێت خه‌ڵكی تۆیان خۆش بوێت ؟

ئایه‌ پێتخۆشه‌  په‌یوه‌ندی خۆش و به‌چێژت هه‌بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ؟

بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شتانه‌ت ده‌ست كه‌وێت په‌یوه‌سته‌ به‌چاكه‌كاری .

وشه‌ی ( البِرّ - چاكه‌ ) وشه‌یه‌كی گشتیه‌ ؛ باش بوون‌ و‌ گوێڕایه‌ڵی و ته‌قوا و په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی  و به‌زه‌یی و ڕاستگۆیی و باقی كرده‌وه‌چاكه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ .

وشه‌ی ( البِرّ - چاكه‌ ) هه‌موو ئه‌وشتانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێكردووه‌ .

وه‌ گه‌وره‌ترین چاكه‌ بریتیه‌ له‌ باوه‌ڕبوون به‌خوا ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( ۞ لَيْسَ الْبِرَّ أَنْ تُوَلُّوا وُجُوهَكُمْ قِبَلَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ وَلَٰكِنَّ الْبِرَّ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالْكِتَابِ وَالنَّبِيِّينَ ... )  . البقرة : 177 .

واته‌ : چاکه‌ ئه‌وه‌ نی یه‌ که‌ڕوو بکه‌نه‌  ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا به‌ڵکو چاکه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ مرۆڤ ئیمانی هه‌بێت به‌خوا و ڕۆژی دوایی و فریشته‌کان و کتێبه‌کان و پێغه‌مبه‌ران .

وه‌ چاكه‌یه‌كی تر له‌چاكه‌كان بریتیه‌ له‌ گوێڕایه‌ڵی كردنی دایك و باوك و باشبوون له‌گه‌ڵیان ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( ۞ وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ۚ .. ) . الإسراء : 23 .

واته‌ : وه‌ په‌روه‌ردگارت بڕیاری داوه‌ که‌ هیچ شتێ نه‌په‌رستن بێجگه‌ له‌و وه‌ له‌گه‌ڵ دایك و باوکتان چاکه‌ بکه‌ن .

ئه‌بو هوره‌یره‌ - ره‌زای خوای لێبێت – به‌دایكی  ده‌وت : ئه‌ی دایكه‌ خوا ره‌حمت پێ بكات كه‌ منت به‌گچكه‌یی په‌روه‌رده‌كرد و پێگه‌یاند .

دایكی له‌وه‌ڵامدا پێی ده‌وت : وه‌تۆش خوا پاداشتی خێرت بداته‌وه‌ و لێت ڕازیبێت كه‌ به‌گه‌وره‌یی له‌گه‌ڵم باشی و خزمه‌تم ده‌كه‌ی ) . حسنه الالباني .

وه‌ چاكه‌یه‌كی تر له‌ چاكه‌كان بریتیه‌ له‌ جێ به‌جێ كردنی سیله‌ی ره‌حم  و یارمه‌تیدانی خزم و كه‌سه‌ نزیكه‌كان ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( چاكه‌ له‌گه‌ڵ دایك و باوكت بكه‌ ؛ وه‌ چاكه‌ له‌گه‌ڵ خوشك و برات بكه‌ ؛ پاشان ئه‌وانه‌ی لێته‌وه‌ نزیكن له‌ خزم و كه‌س و كاره‌كانت ) . صححه الالباني .

وه‌ چاكه‌یه‌كی تر له‌ چاكه‌كان بریتیه‌ له‌ ره‌وشت جوانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و جوان مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ) فه‌رموویه‌تی : ( البِرُّ حُسْنُ الخُلُقِ ) . رواه مسلم .

واته‌ : چاكه‌ بریتیه‌ له‌ ره‌وشت جوانی .

وه‌ عبدالله ی كوڕی عومه‌ر – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : چاكه‌ شتێكی ئاسانه‌ : بریتیه‌ له‌ روخسارێكی گه‌ش و كراوه‌ ؛ وه‌ قسه‌ی نه‌رم .

وه‌ چاكه‌یه‌كی تر له‌چاكه‌كان بریتیه‌ له‌ به‌خشین له‌ڕێگاكانی خێر ؛ وه‌ داواكردنی پاداشت  ته‌نها له‌ خوای په‌روه‌ردگار  .

خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( لَنْ تَنَالُوا الْبِرَّ حَتَّىٰ تُنْفِقُوا مِمَّا تُحِبُّونَ ۚ ..) . آل عمران : 92 .

 واته‌ : ئێوه‌ هه‌رگیز به‌ خێرو چاکه‌ ناگه‌ن تا نه‌به‌خشن هه‌ندێ له‌و ماڵه‌ی خۆشتان ده‌وێت .

كاتێك ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ دابه‌زی ئه‌بو طه‌ڵحه – ره‌زای خوای لێبێت - ‌ باخچه‌یه‌كی به‌خشی كه‌ناوی ( بَیْرُحاء ) بوو ؛ وتی : ( ئه‌م باخچه‌یه‌م سه‌ده‌قه‌بێت له‌پێناو خوا ؛ وه‌ ئومێدی خێر و پاداشتی ئه‌م باخچه‌یه‌م له‌لای خوای په‌روه‌ردگاره‌ ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رمووی : ئه‌مه‌ ماڵێكی به‌سوود و قازانجه‌ ؛ ئه‌مه‌ ماڵێكی به‌سوود و قازانجه‌ ) . متفق عليه .

بێگومان چاكه‌ له‌هۆكاره‌كانی چوونه‌ به‌هه‌شته‌ ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( عليكم بالصِّدقِ فإنَّ الصِّدقَ يَهدي إلى البرِّ وإنَّ البرَّ يَهدي إلى الجنَّةِ ) . متفق عليه .

واته‌ : په‌یوه‌ستبن به‌ ڕاستگۆیی ؛ چونكه‌ به‌ڕاستی ڕاستگۆیی ڕێنموویی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات بۆ چاكه‌ ؛ وه‌ چاكه‌ ڕێنموویی ده‌كات بۆ به‌هه‌شت .

وه‌ هه‌روه‌ها چاكه‌ له‌هۆكاره‌كانی دروست بوونی خۆشه‌ویستیه‌ له‌نێوان خه‌ڵكی ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَىٰ ۖ وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ ۚ ..) . المائدة : 2 .

واته‌ :  وه‌ هاوكاری یه‌کتری بکه‌ن له‌سه‌ر چاکه‌ و پارێزگاری ؛ وه‌ هاوكاری یه‌کتر مه‌که‌ن له‌سه‌ر تاوان و ده‌ست درێژی .

سووربه‌ له‌سه‌ر چاكه‌كاری .

وه‌ یه‌كێك به‌ له‌چاكه‌كاران‌ .

بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وان له‌ڕۆژی دواییدا براوه‌ و سه‌ركه‌تووبی  .

خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ الْأَبْرَارَ لَفِي نَعِيمٍ ) . الإنفطار : 13 .

واته‌ : به‌ڕاستی چاکه‌كاران له‌ناو ناز و نیعمه‌ت دان .

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی .

1 / ذوالقعدة / 1443 ك --- 1 / 6 / 2022 م