فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
په‌یامێك بۆ هاوسه‌ره تازه‌كان په‌یامێك بۆ هاوسه‌ره تازه‌كان بێگومان هاوسه‌رگیری نیعمه‌تێكه له نیعمه‌ته‌كانی خوا . وه نیشانه‌یه‌كه له‌نیشانه‌كانی هێز و توانا و ته‌نهایی خوای په‌روه‌ردگار ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ ) . الروم : 21 . واته : وه له نیشانه‌کانی بوون و ده‌سه‌ڵاتی خوا ئه‌وه‌یه که بۆی دروست کردوون له (ره‌گه‌زی) خۆتان هاوسهرانێك بۆ ئه‌وه‌ی ئارام بگرن له لایان دا وه خۆشه‌ویستی و به‌زه‌یی خستۆته نێوانتان به‌ڕاستی له‌وه‌دا نیشانانێك هه‌یه بۆ که‌سانێ که بیر ده‌که‌نه‌وه. _ ئه‌و كوڕ و كچانه‌ی به‌ره‌و هاوسه‌رگیری ده‌ڕۆن له‌سه‌ریان پێوسته لایه‌نی دینداری له‌كه‌سی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژێرن ؛ چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( ئافره‌ت له‌به‌ر چوارشت مارهدهكرێت : له‌به‌ر ماڵه‌كه‌ی ؛ وه له‌به‌ر ره‌چه‌ڵه‌كه‌كه‌ی ؛ و له‌به‌ر جوانیه‌كه‌ی ؛ وه له‌به‌ر دینه‌كه‌ی ؛ لایه‌نی دینه‌كه هه‌ڵبژێره قازانج ده‌كه‌ی ) . متفق علیه . وه هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ( ئه‌گه‌ر پیاوێك هاته داخوازی كچه‌كه‌تان ؛ ئێوه له‌دین و ره‌وشتی ڕازی بوون ئه‌وا كچه‌كه‌تانی پێ بده‌ن ؛ ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ن ئه‌وا فیتنه و خراپه‌ی زۆر گه‌وره له‌زه‌ویدا بڵاوده‌بێته‌وه ) . صحیح الجامع . وه له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كان پێوسته ده‌ستپێكی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان به گوێڕایه‌ڵی كردنی خوای په‌روه‌ردگاربێت و خۆیان له‌تاوان و سه‌رپێچی بپارێزن له‌كاتی ماره‌بڕین و گواستنه‌وه‌دا ؛ وه‌ك تاوانی گۆرانی و مۆسیقا و تێكه‌ڵی پیاوان و ئافره‌تانی نامه‌حره‌م و ئیسراف كردن له‌خواردن و خواردنه‌وه و جگه له‌مانه‌ش . وه پێویسته له‌سه‌ریان له‌یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه په‌یوه‌ندی نێوانیان بنیات بنێن له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی و ره‌حم و به‌زه‌یی ؛ وه هه‌ردوكیان خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتری ده‌رببڕن . پرسیار له پێغه‌مبه‌ری خوا كرا ( ﷺ ) ئایه كێ له‌هه‌موو خه‌ڵكی له‌لای تۆ خۆشه‌ویستره ؟ فه‌رمووی : عائیشه‌ی خێزانم . وترا : ئه‌ی له‌پیاوان ؟ فه‌رمووی : باوكی عائیشه ) . متفق علیه . وه پێویسته لهسهرهاوسهرهتازهكان ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) بخوێننه‌وه له‌چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانی . پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( باشترینتان باشترینتانه بۆ خێزانه‌كه‌ی ؛ وه من باشترینتانم بۆ خێزانه‌كانم ) . صحیح الجامع . _ وه با گوێ نه‌گرن له‌قسه‌ی كه‌سانی دووزمان و ئاژاوه‌گێر ؛ چونكه به‌ڕاستی ئه‌وجۆره‌كه‌سانه به‌بێ به‌ڵگه په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ره‌كان تێك ده‌ده‌ن و تۆمه‌تی ناره‌وا ده‌ده‌نه پاڵ كه‌سانی پاك و به‌ری ! كه بێگومان ئه‌م دووزمانیه له‌تاوانه گه‌وره‌كانه . پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( له‌ئێمه‌نیه ئه‌وكه‌سه‌ی فێڵ له‌خێزانی پیاوێك بكات و تێكی بدات و لێی جیابكاته‌وه ) . صحیح الجامع . وه له‌سه‌ر ئافره‌ت پێویسته گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كه‌ی بكات له‌چاكه‌دا ؛ وه له‌سه‌ر پیاو پێویسته ڕێز له‌خێزانه‌كه‌ی بگرێت ؛ به‌ڵام ڕێزگرتنهكهی په‌یوه‌ست بێت به‌سه‌رپه‌رشتی كردنی نه‌ك خۆی بۆ بكات به‌كۆیله و هه‌مووشتێكی به‌قسه بكات ئه‌وشتانه‌ی له‌شه‌رع قه‌ده‌غه و حه‌رامن . وه پێوسته له‌سه‌ریان له‌هه‌ڵه و كه‌م و كوڕی یه‌كتر ببوورن ؛ چونكه هه‌ڵه و كه‌م و كوڕی هه‌رده‌بێت ؛ سوفیان فه‌رموویه‌تی : ( پشتگوێخستن و له‌بیركردنی هه‌ندێك شت له‌كار و پیشه‌ی كه‌سانی به‌ڕێز و تێگه‌ییشتووه ) . وه پێویسته پیاو ئاگاداربێت سته‌م له خێزانی نه‌كات له‌به‌ر هێز و توای خۆی و لاوازی ئه‌و ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( سته‌م تاریكیه‌كانی ڕۆژی دواییه ) . رواه مسلم . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 5 / ذوالقعدة / 1443 ك ----- 4 / 6 / 2022 م
|