فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك و چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ په‌روه‌رده‌كردنی كچان چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك و چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ په‌روه‌رده‌كردنی كچان كۆمه‌ڵه گوڵێكی شۆخ و شه‌نگن ؛ ماڵه‌كان ده‌ڕازێننه‌وه به‌جوانی و كامه‌رانی . كه بریتین له كچه گرانبههاكانمان . له‌جوانی په‌روه‌رده‌كردنی كچان ئه‌وه‌یه دایكان و باوكان خۆشه‌ویستیان بۆیان ده‌رببڕن و خۆشحاڵبن به‌بونیان نه‌ك وه‌كو كه‌سانی سه‌رده‌می نه‌فامی ؛ كه خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌یان فه‌رموویه‌تی : ( وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالْأُنْثَىٰ ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ ) . النحل : 58 . واته : ئه‌گه‌ر مژده‌ی بوونی کچ بدرێت به یه‌کێك له‌و نه‌فامانه ، ڕووی گرژ‌و تاڵ ده‌بێت و ره‌ش داده‌گیرسێت و سینه‌ی پڕ ده‌بێت له خه‌م و په‌ژاره...! _ بێگومان كچان زۆر پێوسیتیان به سۆز و نه‌رم و نیانیه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( به‌ڕاستی نه‌رم و نیانی لهههرشتێكدابێت ئیللا جوانی ده‌كات ؛ وه له‌هه‌رشتێك ده‌ربهێندرێت ئیللا ناشرینی ده‌كات ) . رواه مسلم . _ نابێت كچ به‌راورد بكرێت به خوشكه‌كه‌ی یان به براكه‌ی كه لهوباشترن ؛ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌سته‌كانی بریندارنهكهین . وه پێویسته پۆشاك و جوانكاریه‌كان شاییسته‌ی ته‌مه‌نی خۆی بێت ؛ به‌مه‌رجێك پۆشاكه‌كه‌ی به‌گوێره‌ی شه‌رع بێت و ڕووت و ته‌سك و ته‌نك نه‌بێت ؛ بێگومان كچان حه‌زیان لهخۆڕازاندنهوهیه ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( أَوَمَنْ يُنَشَّأُ فِي الْحِلْيَةِ وَهُوَ فِي الْخِصَامِ غَيْرُ مُبِينٍ ) . الزخرف : 18 . واته : ئایا ئه‌و (کچه) ی له‌ناو ئاڵتون و خشڵا به‌خێو کرابێ و له‌کاتی ده‌مه‌قاڵێ دا ناتوانێ مه‌به‌ستی خۆی ده‌رببڕێ و داوای حه‌قی خۆی بكات . _ وه ده‌بێت له‌ته‌مه‌نی ده‌ساڵیدا جێگای خه‌وتنی له‌براكه‌ی جیابكرێته‌وه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( جێگاكانایان له‌ته‌مه‌نی ده‌ساڵیدا له‌یه‌كتری جیابكه‌نه‌وه ) . صحیح الجامع . وه پێویسته كچ ئاگاداربكرێت و دووربخرێته‌وه له یاریكردن له‌گه‌ڵ كوڕانی دراوسێ و خزمانی ؛ ئه‌وانه‌ی له‌خۆی گه‌وره‌ترن . وه به‌شێوازێكی نه‌رم و جوان ئاگاداربكرێته‌وه له كه‌سانی نه‌ناسراو و خراپه‌كار . وه پێویسته دایكی فێری ئه‌حكامه‌كانی داپۆشینی عه‌وره‌ت و لاشه‌ی بكات و ئاگاداری بكاته‌وه كه له‌هیچ شوێنێك لاشه‌ی خۆی ڕووت نه‌كات . وه ده‌بێت ئاگاداری بكاته‌وه له هاوڕێی خراپ ئه‌وانه‌ی تێكه‌ڵی كوڕان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌رچی له‌ڕێگه‌ی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشه‌وه بێت . وه پێوسته دایكی فێری كار و باری ماڵه‌وه‌ی بكات بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدات و وای لێبكات متمانه‌ی به‌خۆی هه‌بێت و له‌داهاتوودا پێویستی به‌دایكی نه‌بێت . وه له‌سه‌ر دایك و باوك واجبه دڵیان بۆ كوڕ و كچه‌كانیان بكه‌نه‌وه ؛ وه گوێیان لێ‌بگرن به‌خۆشه‌ویستی و به‌زه‌ییه‌كی ته‌واو له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بچنه‌لای كه‌سانێكی نامۆ و مه‌ترسیدار و بكه‌ونه تۆڕ و فێلیهوه . وه ده‌بێت دایك ببێت به پێشه‌نگ بۆ كچه‌كانی له شه‌رم و حه‌یا و باڵاپۆشی ؛ چونكه به‌ڕاستی په‌روه‌رده‌كردن به پێشه‌نگی باشترین ڕێگای قه‌ناعه‌ت پێ كردنه . وه پێویسته بزانین كه په‌روه‌رده‌كردن و چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ كچان هۆكاری چوونهبهههشته ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( هیچ موسڵمانێك نیه خاوه‌نی دووكچ بێت و به‌جوانی په‌روه‌رده‌یان بكات ئیللا ده‌یخه‌نه به‌هه‌شته‌وه ) . حسنه الالباني . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 5 / ذوالقعدة / 1443 ك _____ 4 / 6 / 2022 م
|