فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
هونه‌ری مامه‌ڵه‌كردن له نێوان ژن و مێرد هونه‌ری مامه‌ڵه‌كردن له نێوان ژن و مێرد ئایه ده‌ته‌وێت له‌گه‌ڵ خێزانت و ماڵ و منداڵت به‌ژیانێكی خۆش و به‌خته‌وه‌ر بژی ؟ ئایه ده‌ته‌وێت چێژ له‌هێمنی و ئارامی ماڵه‌كه‌ت وه‌رگری ؟ ئه‌وا له‌سه‌رتان پێویسته ( ئه‌ی هاوسه‌ران ) هونه‌ری مامه‌ڵه‌كردن له‌نێوان ژن و مێرد فێرببن و كرده‌وه‌ی پێ بكه‌ن . به‌خیلی مه‌كه‌ن له‌مه‌دح كردنی یه‌كتر و ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی بۆیه‌كتر . پرسیار له پێغه‌مبه‌ری خوا كرا ( ﷺ ) : ( ئایه كێ له‌هه‌موو خه‌ڵكی له‌لای تۆ خۆشه‌ویستره ؟ فه‌رمووی : عائیشه‌ی خێزانم ) . متفق عليه . وه له‌سه‌رتان پێویسته له‌گه‌ڵ یه‌كتری نه‌رم و نیانبن و گه‌مه و یاری له‌گه‌ڵ یه‌كتری بكه‌ن چونكه به‌ڕاستی ئه‌مشتانه خوێ ژیان و چێژی ژیانه . دایكمان عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( من ئاوم ده‌خوارده‌وه لهجامێك ئه‌وكاته‌ی له‌بێ نوێژیدابووم ؛ پاشان جامی ئاوه‌كه‌م ده‌دایه پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) ئه‌ویش لێی وه‌رده‌گرتم و ده‌می له‌سه‌ر ئه‌م شوێنه داده‌نا كه‌من ده‌مم له‌سه‌ر دانابوو و ئاوه‌كه‌ی ده‌خوارده‌وه ) . رواه مسلم . وه پێویسته لهسهرهاوسهران جوانترین وشه بۆیه‌كتری بگۆرنه‌وه و خۆیان له‌و وشانه بپارێزن كه برینداركه‌رن و تێكده‌رن ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَقُلْ لِعِبَادِي يَقُولُوا الَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ۚ إِنَّ الشَّيْطَانَ يَنْزَغُ بَيْنَهُمْ ۚ إِنَّ الشَّيْطَانَ كَانَ لِلْإِنْسَانِ عَدُوًّا مُبِينًا ) . الإسرا‌ء : 53 . واته : وه (ئه‌ی موحه‌ممه‌د(ﷺ)) بڵێ به به‌نده‌کانم قسه‌یه‌ك بکه‌ن که جوانتر‌و باشترینی قسه بێت ؛ به‌ڕاستی شه‌یتان ناکۆکی و ئاژاوه ده‌خاته نێوانیان ؛ به‌ڕاستی شه‌یتان هه‌میشه بۆ ئاده‌می دووژمنێکی ڕوون و ئاشکرایه. وه له‌سه‌ر هه‌ردووكیان پێویسته گرنگی به‌وشته بدات كه ئه‌وه‌ی تریان گرنگی پێ ده‌دات له‌شته حهلالهكان ؛ بۆ نموونه ئه‌گه‌ر مێرد حه‌زی له‌چیرۆك بوو ئه‌وا با خێزانه‌كه‌شی حه‌ز و خۆشه‌ویستی بۆ چیرۆك ده‌رببڕێت و به‌شداری له‌گه‌ڵدا بكات . وه پێوسته هه‌ردووكیان خۆیان بۆ یه‌كتری جوان بكه‌ن و خۆیان بڕازێننه‌وه ؛ چونكه به‌ڕاستی ئه‌مه خۆشه‌ویستی و له‌یه‌ك نزیك بوونه‌وه زیاتر ده‌كات ؛ عبدالله ی كوڕی عه‌بباس – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( من حه‌زده‌كه‌م خۆم بۆ خێزانه‌كه‌م بڕازێنمه‌وه وه‌ك چۆن حه‌زده‌كه‌م ئه‌و خۆی بۆمن بڕازێنێته‌وه ؛ چونكه خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ ۚ) . البقرة : 228 . واته : بۆ ژنان هه‌یه به‌سه‌ر مێردیانه‌وه وه‌کو ئه‌وه‌ی که بۆ پیاوان هه‌یه به‌سه‌ر ژنانه‌وه . _ وه له‌سه‌ر هه‌ردوكیان پێویسته شاره‌زای ته‌بیعه‌ت و لایه‌نی ده‌روونی یه‌كتربن و ره‌چاوی یه‌كتربكه‌ن ؛ ئه‌وشته بكه‌ن كه بۆ یه‌كتریان پێخۆشه وه واز له‌وشته بێنن كه بۆ یه‌كتریان پێناخۆشه ؛ به‌مه‌رجێك له‌سنووری شه‌رع ده‌رنه‌چێت . وه پێوسته هه‌ردووكیان له‌یه‌كتری ڕازیبن و دڵی یه‌كتری خۆشبكهن و له‌كاتی تووره‌بوون یه‌كتری ساردبكه‌نه‌وه ؛ ئه‌بو ده‌رداء – ره‌زای خوای لێبێت – به‌خێزانی ده‌فه‌رموو : ( ئه‌گه‌ر من تووره‌بووم ئه‌وا تۆ توورهمهبه و ڕازیم بكه ؛ وه ئه‌گه‌ر تۆ توورهبووی ئه‌وا من توره نابم و رازیت ده‌كه‌م ؛ چونكه ئه‌گه‌ر ئاوا نه‌بین ئه‌وا زوو له‌یه‌كتری جیاده‌بینه‌وه ) . وه پێویسته هه‌ردووكیان له‌كه‌م و كوڕی یه‌كتر ببورن و چاوپۆشی له‌یه‌كتری بكه‌ن ئه‌گه‌ر شته‌كان ئه‌وه‌نده گه‌وره و مه‌ترسیدار نه‌بوون ؛ چونكه ئه‌م لێبورده‌ییه ده‌بێته هۆكاری مانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و به‌رده‌وام مانه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتری . ئیمامی ئه‌حمه‌د – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( نۆلهدهی ره‌وشت جوانی له چاوپۆشی كردن و لێبورده‌ییه ) . وه حه‌سه‌ن – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( هه‌رگیز كه‌سی به‌ڕێز به‌دوای شتی زۆر وورده‌كاری ناكه‌وێت ؛ وه ئه‌م ره‌وشته لهرهوشتهجوانهكانی پێغه‌مبه‌ری خوابوو ( ﷺ ) به‌رامبه‌ربه خێزانه‌كانی ) . _ یاسا و بنه‌ما بۆ گشت ئه‌م ره‌وشتانه ئه‌وه‌یه هه‌ریه‌ك له‌هاوسه‌ره‌كان به‌چاكه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتری بكه‌ن ئه‌گه‌رچی له‌هه‌ندێك ره‌وشت و ههڵسوكهوتیشدا له‌یه‌كتری ڕازینه‌بن ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ ۚ فَإِنْ كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَىٰ أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَيَجْعَلَ اللَّهُ فِيهِ خَيْرًا كَثِيرًا ) . النساء : 19 . واته : ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ بکه‌ن به‌چاکی(و ژیانیان له‌گه‌ڵ ببه‌نه سه‌ر) جا ئه‌گه‌ر حه‌زتان لێیان نه‌بوو(طه‌ڵاقیان مه‌ده‌ن) چونکه له‌وانه‌یه ئێوه حه‌ز نه‌که‌ن له شتێک و خوا بيكات به‌مایه‌ی خێر و بێری بێ سنوور . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 5 / ذوالقعدة / 1443 ك ----- 4 / 6 / 2022 م
|