فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چیرۆكی ( خێر له‌وه‌دایه كه‌خوا لهسهرمانی نووسیوه ) چیرۆكی ( خێر له‌وه‌دایه كه‌خوا لهسهرمانی نووسیوه ) ده‌گێڕنه‌وه پیاوێك له‌گه‌ڵ كوره‌كه‌ی به‌ره‌و شارێكی دوور به‌ڕێده‌كه‌وێت كه دووری شاره‌كه نزیكه‌ی سێ ڕۆژه ڕێ بووه ؛ وه گوێدرێژێكیان پێ بووه خواردن و خواردنه‌وه‌یان له‌سه‌رپشتی دانابوو . له‌ڕێگادا هه‌رشتێكی ناخۆشیان تووش بوایه ئه‌و پیاوه ده‌یوت : ( خێری تێدایه ؛ ئه‌وه‌ی خوا لێمانی شاردۆته‌وه و دوورخستۆته‌وه زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی تووشمان بووه ) . ئه‌وكاته‌ی له‌ڕێگادا ده‌ڕۆییشتن له‌ناكاو قاچی گوێدرێژه‌كه‌یان شكا ! ؛ پیاوه‌كه وتی : ( خێری تێدایه ؛ ئه‌وه‌ی خوا لێمانی شاردۆته‌وه و دوورخستۆته‌وه زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی تووشمان بووه ) . پیاوه‌كه له‌گه‌ڵ كوره‌كه‌ی كه‌ل و په‌لی سه‌ر پشتی گوێدرێژه‌كه‌یان هه‌ڵگرت و به‌ڕێكه‌وتن ؛ دوای ماوه‌یه‌ك لهڕۆییشتن ئه‌م پیاوه له‌كاتی ڕۆییشتن به‌ربوه‌وه و قاچی شكا ! وه له‌وكاتدا وتی : ( خێری تێدایه ؛ ئه‌وه‌ی خوا لێمانی شاردۆته‌وه و دوورخستۆته‌وه زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی تووشمان بووه ) . كوره‌كه‌ی كهلو په‌لی خۆی و كه‌ل و په‌لی باوكیشی هه‌ڵگرت و به‌رێكه‌وتن ؛ له‌دوای گه‌ییشتنیان به‌نیوه‌ی ڕێگا مارێك هات به‌قاچی كوره‌كه‌ی وهدا و كوره‌كه‌ی كه‌وته سه‌رزه‌وی و هاواری ده‌كرد له‌به‌ر ئازاری زۆر ! پیاوه‌كه وتی : ( ( خێری تێدایه ؛ ئه‌وه‌ی خوا لێمانی شاردۆته‌وه و دوورخستۆته‌وه زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی تووشمان بووه ) . ئه‌وكات كوره‌كه‌ی تووره‌بوو و به‌باوكی وت : ئایه له‌وه‌گه‌وره‌تر هه‌یه كه تووشمان بووه ؟! باوكه‌كه بێ ده‌نگ بوو وه‌ڵامی پرسیاری كوره‌كه‌ی نه‌دایه‌وه . كه‌مێك مانه‌وه هه‌تا باوكه‌كه چاره‌سه‌ری قاچی كوره‌كه‌ی كردوو و باشتربوو پاشان به‌ڕێكه‌وتن هه‌تا گه‌ییشتن به‌شاره‌كه ؛ كاتێك گه‌ییشتن به‌شاره‌كه بینیان ئه‌مشاره گشتی به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌وه وێران بووه و خه‌ڵكه‌كه گشتی له‌ناوچووه ! ئه‌وكات باوكه‌كه به كوره‌كه‌ی وت : ئه‌بینی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان تووش نه‌بوایه كه له‌ڕێگادا تووشمان بوو ئه‌وا وه‌كو ئه‌م خه‌ڵكه له‌ناو ده‌چووین ! ؛ ئه‌وه زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی تووشمان بووه . برای به‌رێزم خوشكی به‌رێزم ... بێگومان كاتێك كار و باری خۆت ته‌سلیمی خوای په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ی دڵت ئاسووده ده‌بێت . وه دوودڵی و دڵهڕاوكێییت له‌لا نامێنێت ؛ بۆیه خه‌فه‌ت مه‌خۆ كاتێك ناخۆشیهكت تووش ده‌بێت ؛ هه‌موو شتێك به‌ده‌ست خوای په‌روه‌ردگاره ؛ خوای په‌روه‌ردگار زاناتره به ئێمه و وه به‌وه‌ی بۆمان باشه ؛ وه له‌یادتبێت گشت ئه‌وشتانه‌ی خوای په‌روه‌ردگار نوسیویه‌تی خێره بۆمان ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَعَسَىٰ أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ ۖ وَعَسَىٰ أَنْ تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ ۗ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ) . البقرة : 216 . واته : له‌وانه‌یه شتێکتان پێ ناخۆش بێت و باش بێ بۆتان وه له‌وانه‌یه شتێکتان پێ خۆش بێت و خراپ بێ بۆتان ؛ وه ئه‌وه‌ی خوا ده‌یزانێت ئێوه نایزانن . بۆیه به‌رده‌وام بڵێ : ( الحمدُللهِ على كُلِّ حَال ) . واته : سوپاس بۆخوا له‌سه‌ر هه‌موو بار و دۆخێك و حاله‌تێك . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 6 / ذوالقعدة / 1443 ك ----- 5 / 6 / 2022 م |