فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
خێزانی سه‌ركه‌وتوو خێزانی سه‌ركه‌وتوو دره‌ختێكی جوان و ڕازاوه . دره‌ختێكی به‌رهه‌م خۆش و به‌چێژ . دره‌ختێكی دڵخۆشكه‌ر و چاو ڕۆشهنكهر . كه بریتیه له دره‌ختی خێزان . جا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دره‌خته به‌رهه‌مه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت ئه‌وا پێویسته پارێزگاری له‌گشت تاكه‌كانی بكرێت وه‌ك دایك و باوك و منداڵه‌كان و كه‌سه نزیكه‌كان . پێویسته تاكه‌كانی خێزان به‌گه‌وره و بچووكه‌وه به‌رده‌وامیان هه‌بێت له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی په‌رتووكی خوای په‌روه‌ردگار بۆ ئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ری دونیا و دواڕۆژبن . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً ۖ ..) . النحل : 97 . واته : هه‌رکه‌س له‌نێر یان له مێ کرده‌وه‌ی چاکی کردبێ و بڕواداریش بوو بێت ئه‌وه سوێند به‌خوا به ژیانێکی خۆش ده‌یان ژیه‌نین . پێشه‌وا ئبن عه‌باس – ره‌زای خوای لێبێت – له‌ته‌فسیری ( حَيَاةً طَيِّبَةً ) فه‌رموویه‌تی : واته : خۆشی و كامه‌رانی . وه له‌سه‌ر هه‌موو تاكه‌كانی خێزان پێویسته مافه‌كانی یه‌كتر جێ به‌جێ بكه‌ن به‌ته‌واوی و به‌بێ كه‌م و كوڕی . سه‌لمان – ره‌زای خوای لێبێت - به ئه‌بو ده‌ردائی فه‌رموو : ( به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت مافی له‌سه‌رتۆ هه‌یه ؛ وه نه‌فسی خۆت مافی له‌سه‌ر تۆ هه‌یه ؛ وه كه‌س و كارت مافیان له‌سه‌رتۆ هه‌یه ؛ هه‌موو خاوه‌ن مافێك مافی پێ بده ) . پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رمووی : ( سه‌لمان ڕاستی فه‌رموو ) . رواه البخاري . وه به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره له‌سه‌ر دایك و باوكه له په‌روه‌رده‌كردنی خێزان و پارێزگاری لێكردنی ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( گشتان چاودێرن ، وه گشتان به‌رپرسيارن سه‌باره‌ت به چاودێرى كردنه‌كه‌ى ...... ؛ پياو چاودێره له‌ناو ماڵ و منداڵه‌كه‌ى وه به‌رپرسياره بهرامبهريان ، وه ئافره‌ت چاودێره له ماڵى مێرده‌كه‌ى وه به‌رپرسياره سه‌باره‌ت به چاودێريه‌كه‌ى ) . متفق علیه . وه له‌سه‌ر باوكان پێویسته منداڵه‌كانیان فێری عه‌قیده و بیر‌و باوه‌ڕی ڕاست و دروست بكه‌ن ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) به ئبن عه‌باسی فه‌رموو : ئه‌ی منداڵ من چه‌ند وشه‌یه‌كت فێرده‌كه‌م : سنووره‌كانی خوا بپارێزه خوا ده‌تپارێزێت ؛ سنووره‌كانی خوا بپارێزه یارمه‌تی خوا ده‌بینی ؛ ئه‌گه‌ر پاڕایته‌وه ئه‌وا ته‌نها له‌خوا بپاڕێوه ؛ وه ئه‌گه‌ر داوای یارمه‌تیت كرد ئه‌وه ته‌نها له‌خوا داوای یارمه‌تی بكه ) . صححه الألباني . وه هه‌روه‌ها له‌سه‌ر باوك پێویسته كاتێك ته‌رخان بكات بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانی خێزانی بۆ ئامۆژگاری كردنیان و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵیان به‌وپه‌ڕی ڕێز و خۆشه‌ویستیه‌وه . وه پێویسته له‌سه‌ر باوك گوێ له‌داوا و سكاڵای منداڵه‌كانی بگرێت و به‌گوێره‌ی توانا داواكانیان جێ به‌جێ بكات و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكات ؛ بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كان نه‌چن له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ئه‌م داوا و سكاڵانهیان له‌كه‌سانی خراپه‌كار بكه‌ن . وه پێوستیه له‌سه‌ر دایك و باوك منداڵه‌كانیان له‌دونیادا له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی كردنی خوای په‌روه‌ردگار په‌روه‌رده‌بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌هه‌شتدا له‌گه‌ڵ یه‌كتری كۆببنه‌وه و به‌یه‌كه‌وه‌بن . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَالَّذِينَ آمَنُوا وَاتَّبَعَتْهُمْ ذُرِّيَّتُهُمْ بِإِيمَانٍ أَلْحَقْنَا بِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَمَا أَلَتْنَاهُمْ مِنْ عَمَلِهِمْ مِنْ شَيْءٍ ۚ كُلُّ امْرِئٍ بِمَا كَسَبَ رَهِينٌ ) . الطور : 21 . واته : وه ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێناوه وه نه‌وه‌کانیشیان دوایان که‌وتوون به باوه‌ڕدارێتی نه‌وه‌کانیان ده‌گه‌یه‌نین پێیان (له پله‌ی به‌هه‌شتدا) وه هیچ له کرده‌وه‌ی باوکه‌کانیان که‌م ناکه‌ینه‌وه هه‌رکه‌سه بارمته‌ی کرده‌وه‌کانی خۆیه‌تی. وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 7 / ذوالقعدة / 1443 ك ----- 6 / 6 / 2022 م
|