فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئازایه‌تی به‌رائی كوڕی مالیك – ره‌زای خوای لێبێت – ئازایه‌تی به‌رائی كوڕی مالیك – ره‌زای خوای لێبێت – بهراء : كوڕی مالیكی كوڕی نه‌ضری ئهنصاریه ؛ برای ئه‌نه‌سی كوڕی مالیكه خزمه‌تكاری پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) . به‌رائی كوڕی مالیك – ره‌زای خوای لێبێت – یه‌كێك بوو له‌و پاڵه‌وانانه‌ی زۆر باس ده‌كرا و نموونه‌ی ئازایه‌تی و پاڵه‌وانیه‌تی پێ ده‌هێندرایه‌وه . بهراء یه‌كێك بوو له‌كه‌سه باشه‌كانی ئه‌نصاری شاری مه‌دینه . له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) به‌شداری هه‌موو جه‌نگه‌كانی كردووه ته‌نها جه‌نگی به‌در نه‌بێت ؛ وه یه‌كێكه له‌وكه‌سانه‌ی له سوڵحی حوده‌یبیه له‌ژێر دره‌خته‌كه به‌یعه‌تی داوه به پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) . ڕۆژێكیان بهراء به ئه‌نه‌سی برای وت : ئه‌ته‌وێت بمبینی له‌سه‌ر جێگاكه‌م بمرم ؛ كه سه‌د كه‌سم له‌موشریكه‌كان به‌ده‌ستی خۆم كوشتووه له‌كاتی موباره‌زه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ؛ جیا له‌وه‌ی كه به‌هاوبه‌شی به‌شداری كوشتنیانم كردووه ؟ . وه به‌هۆی ئازایه‌تی و فیداكاری بهراء ؛ عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب – ره‌زای خوای لێبێت – نامه‌ی بۆ ئه‌میره‌كان ده‌نارد كه بهراء نه‌كه‌ن بهسهرپرشتیاری هیچ له‌شكرێك له له‌شكره‌كانی موسڵمانان ؛ چونكه به‌ڕاستی بهراء به‌ره‌و به‌هیلاك بردنیان ده‌بات ! وه هه‌روه‌ها بهراء – ره‌زای خوای لێبێت – یه‌كێك بوو له خۆشه‌ویستانی خوا‌و دوعای گیراو و قه‌بول بوو ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( هه‌ندێك كه‌س هه‌یه پرچی ئاڵۆز و تۆزاویه ؛ وه پۆشاكی كۆن و دڕاوه ؛ ئه‌گه‌ر سوێند بخوات خوا شتێكی بۆ بكات ئه‌وا خوا سوێنده‌كه‌ی به‌جێ دێنێت و داوایه‌كه‌ی جێ به‌جێ ده‌كات ؛ یه‌كێك له‌وكه‌سانه به‌رائی كوڕی مالیكه - ره‌زای خوای لێبێت - ) . صحیح الجامع . وه هه‌روه‌ها باڵهوانیهتی بهراء له جه‌نگی دژ به هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان له‌ڕۆژی یه‌مامه‌دا زۆر دیار و به‌رچاوبوو ؛ كاتێك هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان ده‌رگای قه‌ڵا و باخه‌كه‌یان داخست ؛ بهراء وتی : ئه‌ی كۆمه‌ڵی موسڵمانان من به‌رز بكه‌نه‌وه و فڕێمبده‌نه ناو باخه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگاكه بكه‌مه‌وه ؛ موسڵمانان بهرائیان به‌رزكرده‌وه سه‌ر زرێ یه‌ك ؛ وه به‌چه‌ن رهمحێك زرێكهیان به‌رزكرده‌وه بۆ سه‌ر شوورهكهیان ؛ بهراء چووه ناویان و له‌لای ده‌رگاكه له‌گه‌ڵیان ده‌جه‌نگا هه‌تا ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه ؛ كاتێك موسڵمانان له‌ده‌رگاكه چوونه ژووره‌وه بینیان بهراء زیاتر له 80 هه‌شتا برین به‌لاشه‌یه‌وه بوو به‌هۆی به‌ركه‌وتنی تیر و شمشێری هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان ؛ وه دهنهفهری كوشتبوو له هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان ! . وه هه‌روه‌ها بهراء نموونه‌ی قوربانی و فیداكاری بوو ؛ له‌یه‌كیك له جه‌نگه‌كان دوژمنه‌كان له‌سه‌ر قه‌ڵاكه‌یان دڕكی به‌زنجیر و ئاگرینیان فڕێ ده‌دایه خواره‌وه بۆ سه‌ر باوه‌ڕداران ؛ هه‌ندێك له‌م دڕكه ئاگرینانه به‌ر ئه‌نه‌سی برای كه‌وت ؛ بهراء به‌ره‌ولای ئه‌نه‌س هات و زنجیره ئاگرینه‌كانی به‌ده‌ست گرت و ڕایدهكێشان وه دووكه‌ڵ له‌ناو ده‌سته‌كانی به‌رز ده‌بویه‌وه و وازی نه‌هێنا هه‌تا په‌تی زنجیره‌كه‌ی پچڕاند و ئێسقانی ده‌ستی به‌ده‌ركه‌وت به‌هۆی سوتانه‌وه ؛ خوای په‌روه‌ردگار ئه‌نه‌سی كوڕی مالیكی به‌هۆی ئه‌وه‌وه ڕزگار كرد ! وه له‌رۆژی ئازادكردنی ( توسته‌ر ) بهراء له‌لای ڕاستی ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری بوو ؛ موسڵمانان كه‌لێنێكی بچووكیان دۆزیه‌وه بۆ چوونه ناو قه‌ڵای فارسه‌كان ؛ بهراء – ره‌زای خوای لێبێت – له‌م كه‌لێنه بچووكه‌وه چووه ژووره‌وه و له‌گه‌لیان جه‌نگا و خوای په‌روه‌ردگار سه‌ری خستن و ئه‌م شوێنه‌شیان ئازاد كرد . بهراء – ره‌زای خوای لێبێت – له‌رۆژی ئازاد كردنی توسته‌ر شه‌هید بوو له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی پێشه‌وا عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب – ره‌زای خوای لێبێت - ؛ له‌ساڵی 20 ی كۆچی وه هه‌ندێك ده‌ڵێن له‌ساڵی 23 ی كۆچی ؛ ره‌زای خوای په‌روه‌ردگاری لێبێت . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 9 / ذوالقعدة / 1443 ك ---- 8 / 6 / 2022 م
|