فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
( السَّكِينَة – هێمنی و ئارامی ) ( السَّكِينَة – هێمنی و ئارامی ) له نیعمه‌ته‌كانی خوای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر به‌نده باوه‌ڕداره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كاتێك به‌نده‌كه‌ی تووشی حاله‌تێكی ناخۆشی ده‌بێت و تووشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێت خوای په‌روه‌ردگار هێمنی و ئارامی بهسهردادهبهزێنێت ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ السَّكِينَةَ فِي قُلُوبِ الْمُؤْمِنِينَ لِيَزْدَادُوا إِيمَانًا مَعَ إِيمَانِهِمْ ۗ وَلِلَّهِ جُنُودُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا ) . الفتح : 4 . واته : هه‌ر ئه‌و خوایه خۆی ئارامی و هێمنی دابه‌زاندۆته سه‌ر دڵی ئیمانداران ، بۆ ئه‌وه‌ی ئیمانیان دامه‌زراوترو پته‌وتر بکات ، سه‌ره‌ڕای ئیمانداری و خواناسیان ئیمانیان زیاد ببێت، بێگومان هه‌رچی سه‌ربازانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌یه هه‌ر خوا خۆی خاوه‌نیانه ، هه‌میشه و به‌رده‌وام خوای گه‌وره‌زانایه به‌هه‌موو شتێک و دانایه له‌هه‌موو کارێک‌دا . سه‌كینه‌ت : بریتیه له هێمنی و ئارامی و ئاسووده‌یی خوای په‌وره‌ردگار به‌سه‌ر به‌نده‌كه‌ی داده‌به‌زێنێت له‌كاتی ترس و دڵهراوكێیدا ؛ وه ده‌بێته هۆی به‌هێز بوونی ئیمان و یه‌قین و دامه‌زراوی و چه‌سپاوی . خوای په‌وره‌ردگار هێمنی و ئارامی به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی دابه‌زاند ( عليه الصلاة واليسلام ) له‌ڕۆژی كۆچ كردنی بۆ مه‌دینه ؛ كاتێك خۆی و ئه‌بو به‌كری هاوڕێي له‌ناو ئه‌شكه‌وت بوون و دوژمنیش له‌سه‌ر ئهشكهوتهكهبوون ؛ ئه‌گه‌ر موشريكةكان سه‌یری پێیه‌كانی خۆیان كردبا ئه‌وا هه‌ردوكیان ده‌بینی ! خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا ۖ فَأَنْزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَمْ تَرَوْهَا .. ) . التوبة : 40 . واته : ئه‌گه‌ر ئێوه یارمه‌تی ئه‌و (پێغه‌مبه‌ره(صلی الله علیه وسلم)) نه‌ده‌ن ئه‌وه بێگومان خوا یارمه‌تی داوه کاتێك بێ بڕوایان ده‌ریان کرد له مه‌ککه پێغه‌مبه‌ر یه‌کێك بوو له‌و دوو که‌سه کاتێك ئه‌و دووانه (پێغه‌مبه‌ر و ئه‌بوبه‌کر) له ئه‌شکه‌وتی (ثور) دا بوون ئه‌و کاته به هاوه‌ڵه‌که‌ی ده‌ووت خه‌م مه‌خۆ بێگومان خوا له گه‌ڵمانه ئینجا خوا ئارامی و ئاسایشی بۆ نارده خواره‌وه وه یارمه‌تی دا به سه‌ربازانێك که نه‌تانبینین . _ وه خوای په‌وه‌ردگار له‌جه‌نگی حونه‌یندا ئارامی و ئاساییشی به‌سه‌ر باوه‌ڕداراندا دابه‌زاند كاتێك باوه‌ڕداران به‌ره دواوه كشانه‌وه و شڵه‌ژاوی كه‌وته ناویان به‌هۆی كه‌مینی بێ باوه‌ڕان ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( ثُمَّ أَنْزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَىٰ رَسُولِهِ وَعَلَى الْمُؤْمِنِينَ وَأَنْزَلَ جُنُودًا لَمْ تَرَوْهَا وَعَذَّبَ الَّذِينَ كَفَرُوا ۚ وَذَٰلِكَ جَزَاءُ الْكَافِرِينَ ) . التوبة : 26 . واته : له‌پاش ئه‌وه خوا ئارامی خۆی نارد بۆ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی وه بۆ بڕواداران وه سه‌ربازانێکی (له ئاسمانه‌وه) نارده خواره‌وه که ئێوه نهتاندیین وه سزای بێ بڕواکانیشی دا (به کوشتن و برینداری و به‌دیل گرتن) ئه‌وه‌ش سزای بێ باوه‌ڕانه . _ وه هێمنی و ئارامی له‌ره‌وشتی پێغه‌مبه‌رانه ( عليهم الصلاة والسلام ) ؛ له فه‌رمووده‌دا هاتووه پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( السَّمْتُ الحَسَنُ والتُّؤَدَةُ والاقتصادُ جزءٌ من أربعةٍ وعشرينَ جُزءًا من النبوةِ ) . صحيح الجامع . واته : هێمنی و ئارامی ؛ وه له‌سه‌رخۆیی و مامناوه‌ندی به‌شێكه له بیست و چوار به‌شی ره‌وشتی پێغه‌مبه‌رایه‌تی . _ وه هه‌روه‌ها هێمنی و ئارامی له‌ره‌وشتی باوه‌ڕدارانه ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (وَلِبَاسُ التَّقْوَىٰ ذَٰلِكَ خَيْرٌ ۚ ) . الأعراف : 26 . یه‌حیای كوڕی یه‌حیا فه‌رموویه‌تی : ِلبَاسُ التَّقْوَىٰ . واته : هێمنی و ئارامی و له‌سه‌رخۆیی ؛ له‌گه‌ڵ كردهوهكردن به‌وشتانه‌ی پێی ده‌شوبهێت . _ وه هه‌روه‌ها فه‌رمانمان پێكراوه كه به‌هێمنی و ئارامی عیباده‌ته‌كان ئه‌نجام بده‌ین ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( ئه‌گه‌ر گوێبیستی قامه‌ت بوون بۆ نوێژ ئه‌وا به‌هێمنی و به‌له‌سه‌رخۆیی به‌ره‌و نوێژ برۆن ؛ به په‌له‌په‌ل و به‌خێرا یی مه‌ڕۆن ؛ ئه‌وه‌نده‌ی پێی گه‌ییشتن ئه‌نجامی بده‌ن وه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستان چوو ته‌واوی بكه‌ن ) . متفق علیه . وه له‌كاتی قه‌ره‌باڵغیدا فه‌رمانمان پێكرا به‌هێمنی و له‌سه‌رخۆیی ؛ له‌حه‌جی ماڵئاواییدا پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) به‌شێوه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ ده‌رۆییشت و په‌رستشه‌كانی ئه‌نجام ده‌دا ؛ وه فه‌رمانی ده‌كرد به‌هێمنی و له‌سه‌رخۆیی . _ وه له‌ره‌وشتی به‌نده باشه‌كانی خوای په‌روه‌ردگار رۆییشتني هێمن و له‌سه‌ر خۆیه ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَعِبَادُ الرَّحْمَٰنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الْأَرْضِ هَوْنًا) . الفرقان : 63 . واته : به‌نده تایبه‌تی یه‌کانی خوای میهره‌بان که‌سانێکن به ویقارو نه‌رمی ده‌ڕۆن به‌سه‌ر زه‌وی دا (بێ لووت به‌رزی و که‌شخه و فیز کردن) . جا هه‌ركه‌سێك هێمنی و ئارامی ده‌وێت ئه‌وا با گوێڕایه‌ڵی په‌روه‌ردگاری بكات ؛ خوای په‌روه‌ردگار له‌كاتی به‌ڵا و ناخۆشیه‌كان هێمنی و ئارامی به‌سه‌ر دڵی داده‌به‌زێنێت و ترس و دڵه‌ڕاوكێیی له‌لا نامێنێت . وه هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێك هێمنی و ئارامی بوێت ئه‌وا با په‌یوه‌ست بێت به‌خوێندنه‌وه‌ی قورئان ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( هیچ قه‌ومانێك نیه له‌ماڵێك له‌ماڵه‌كانی خوای په‌روه‌ردگار كۆببنه‌وه و په‌رتووكی خوا بخوێننه‌وه ؛ وه یه‌كتری فێری جوان خوێندنه‌وه‌ی قورئان بكه‌ن ؛ ئیللا هێمنی و ئارامی به‌سه‌ریاندا داده‌به‌زێت ؛ وه ره‌حم و به‌زه‌یی خوا دایانده‌پۆشێت ؛ وه فریشته‌كان ده‌وریان ده‌ده‌ن ؛ وه خوای په‌روه‌ردگاریان باسیان ده‌كات له‌لای ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌لای زاتي پیرۆزی ئه‌ون ) . رواه مسلم . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 10 / ذوالقعدة / 1443 ك ---- 9 / 6 / 2022 م
|