فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
حوكمی سه‌یركردن و هاوڕێیه‌تی كردنی گه‌نجی جوان و بێ موو حوكمی سه‌یركردن و هاوڕێیه‌تی كردنی گه‌نجی جوان و بێ موو حوكمی سه‌یركردنی ئه‌وگه‌نجه‌ی تازه پێده‌گات و روخسارێكی جوان و بێ مووی هه‌یه ؛ زانایان – ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت – فه‌رموویانه : سه‌یركردنی منداڵ و گه‌نجی جوان و بێ موو به‌بێ پێویست دروست نیه . ئیمامی نه‌وه‌وی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( به‌ڕاستی سه‌یركردنی گه‌نجی جوان و بێ موو به‌بێ پێویست حه‌رامه جا وه‌ك یه‌كه سه‌یركردنه‌كه به شه‌هوه‌ت بێت یان به‌بێ شه‌هوه‌ت بێت ؛ وه وه‌ك یه‌كه له فیتنه‌ی ئه‌مین بێت یان ئه‌مین نه‌بێت ؛ ئه‌م حوكمه قه‌ولی ڕاست و دروسته له‌لای زانایان ؛ ئیمامی شافیعی و كۆمه‌ڵێك له‌زانایان – ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت – ئه‌مكاره‌یان بهنادروست و حه‌رام داناوه ) . وه پێشه‌وا ئیبن ته‌یمیه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( سه‌یركردنی روخساری گه‌نجی جوان و بێ موو به‌شه‌هوه‌ته‌وه وه‌ك سه‌یركردنی ئافره‌تی مه‌حره‌م و نامه‌حره‌م وایه به‌شه‌هوه‌ته‌وه ) . وه هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ( منداڵ و گه‌نجی جوان وه‌ك ئافره‌تی بێگانه وایه له‌زۆر شته‌وه ... بۆیه دروست نیه سه‌یری بكرێت به‌شه‌هوه‌ته‌وه ) . الفتاوى الكبرى : 202 / 3 . وه پێشه‌وا ابن موفلیحی حه‌نبه‌لی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( دروست نیه به‌شه‌هوه‌ته‌وه سه‌یری منداڵ و گه‌نجی جوان و بێ موو بكرێت ؛ له‌به‌رمه‌ترسی تووش بوون به فیتنه ؛ وه مانای شه‌هوه‌ت ئه‌وه‌یه كه چێژ له‌سه‌یركردنی وه‌ربگیرێت ؛ وه هه‌ركه‌سێك ئه‌م سهیركردنه به‌حه‌لال بزانێت له‌دین ده‌رده‌چێت ) . المبدع : 7 / 11 . وه پێشه‌وا ابن جه‌وزی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( پێشینه چاكه‌كان ده‌رباره‌ی سه‌یركردنی گه‌نجی جوان و بێ موو فه‌رموویانه : فیتنه‌ی گه‌نجی جوان و بێ موو مه‌ترسیدارتره لهفیتهی كچی تازه پێگه‌ییشتوو ؛ سه‌یركردنی ئه‌م جۆره گه‌نج و لاوانه گه‌وره‌ترین فیتنه‌یه ) . كشاف القناع : 37 / 5 . به‌ڵگه له‌سه‌ر نادروستی سه‌یركردن و هاوڕێیه‌تی كردنی گه‌نجی جوان و بێ موو ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌یه كه خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَزْكَىٰ لَهُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ ) . النور : 30 . واته : ئه‌ی (موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم)) بڵێ به پیاوانی ئیماندار چاوی خۆیان (له سه‌یر کردنی حه‌رام) داخه‌ن و بپارێزن وه عه‌وره‌تیان (له داوێن پیسی) بپارێزن ئه‌وه چاکترو پاکتره بۆ ئه‌وان بێگومان خوا ئاگایه به هه‌موو کرده‌وه‌یه‌ك که ده‌یکه‌ن. پێشه‌وا سه‌عدی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – له‌ته‌فسیری : ( يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ ) فه‌رموویه‌تی ؛ واته : چاوتان دابخه‌ن له‌ئافره‌تی نامه‌حره‌م و گه‌نجانی جوان و بێ موو ؛ ئه‌وانه‌ی مه‌ترسی فیتنه‌یان لێ ده‌كرێت له‌كاتی سه‌یركردنیان . ( نه‌هی كردنی پێشینهچاكهكان له هاوڕێیه‌تی كردنی گه‌نجانی جوان و بێ موو ) _ پێشه‌وا حه‌سه‌نی كوڕی ذه‌كوان – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : له‌گه‌ڵ منداڵی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان دامه‌نیشن چونكه به‌ڕاستی شێوه‌ی روخساری منداڵه‌كانیان وه‌كو روخساری ئافره‌تانه ؛ فیتنه‌ی ئه‌وان له‌فیتنه‌ی كچی تازه پێگه‌ییشتوو مهترسیدارته ! . _ وه پێشه‌وا نه‌جیبی السُّري – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رمویه‌تی : نابێت پیاو له‌ماڵێكدا به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ منداڵێكی تازه لاو و جوان و بێ مووی بمێنێته‌وه . _ وه عبدالعزیز له ئه‌بو سائیی باوكی ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت : به‌لای منه‌وه مانه‌وه‌ی كه‌سی خوا ناس له‌گه‌ڵ گه‌نجێكی جوان و بێ موو مه‌ترسیدارتره له‌مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌فتا كچی تازه پێگه‌ییشتوو ! _ وه ئه‌بو مه‌نصوری كوڕی عبدالقادر – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك هاوڕێیه‌تی گه‌نجانی جوان و تازه پێگه‌ییشتوو بكات تووشی گوناه و تاوان ده‌بێت . _ وه عبدالله ی كوڕی موباره‌ك – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : جارێكیان سوفیانی ثه‌وری – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – چووه حه‌مام و منداڵێكی جوانیش له‌گه‌ڵی چوه ژووره‌وه ؛ سوفیان فه‌رمووی : ئه‌م منداڵه ببه‌نه ده‌ره‌وه ؛ ئه‌م منداڵه ببه‌نه ده‌ره‌وه ؛ چونكه به‌راستی من واده‌بینم كه له‌گه‌ڵ هه‌ر ئافره‌تێك شه‌یتانێك هه‌یه به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ر منداڵ و گه‌نجێكی جوان و بێ موو ده شه‌یتان هه‌یه !. _ هۆكاره‌كانی خۆپاراسن و رزگاربوون له‌م تاوانه : 1_ به‌هێزكردنی ئیمان به ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی چاك و دووركه‌وتنه‌وه له‌كرده‌وه‌ی خراپ . 2_ پاراستنی چاو له‌سه‌یركردنی ئه‌وجۆره گه‌نجانه‌ی تازه پێگه‌ییشتوون و هێشتا ریشیان نه‌هاتووه و شێوه‌یان جوان و سه‌رنج ڕاكێشه ؛ وه خۆپارسان له هاوڕێیه‌تی كردنیان . 3_ پارێزگاری كردن له ئه‌نجامدانی نوێژه‌كان له‌كاتی خۆی به‌جه‌ماعه‌ت له مزگه‌وت . 4_ خوێنده‌وه‌ی قورئان و زیكره‌كانی به‌یانیان و ئێواران و خه‌وتنان ؛ وه خوێندنه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی زانایان و پیاوچاكان . 5_ خوێندنی زانستی شه‌رعی و شاره‌زابوون له‌ئایینی پیرۆزی ئیسلام . 6_ سه‌رقاڵ بوون به‌كاری چاك و دووركه‌وتنه‌وه له‌ده‌ست به‌تاڵی . 7_ دووركه‌وتنه‌وه له‌هاوڕێی خراپ . 8_ هاسه‌رگیری كردن ؛ بۆ دامركاندنه‌وه‌ی شه‌هوه‌ت به‌ڕێگه‌ی حه‌لال . 9_ داوای پارێزگاری كردن له‌خوای په‌روه‌ردگار له‌گشت فیتنه و تاوانێك . 10_ بیركردنه‌وه له‌حاڵی ئه‌وكه‌سانه‌ی تووشی فیتنه‌ی عه‌شقی حه‌رام بوونه و به‌هۆیه‌وه شێت و سه‌رگه‌ردان و سهرلێشێواوبوونه ! . وصلى الله على نبينا محمد و على آله وصحبه وسلم كۆكردنه‌وه و وه‌رگێڕانی : م هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 12 / ذوالقعدة / 1443 ك ---- 11 / 6 / 2022 م
|