فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئادابه‌كانی خه‌وتن ئادابه‌كانی خه‌وتن خه‌وتن له‌نیعمه‌ته‌كانی خوای په‌روه‌ردگار و نیشانه و ئایه‌ته گه‌وره‌كانی خوای په‌روه‌ردگاره . خه‌وتن هۆكاری حه‌سانه‌وه و چالاكبوونی لاشه‌مانه ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَمِنْ آيَاتِهِ مَنَامُكُمْ بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ وَابْتِغَاؤُكُمْ مِنْ فَضْلِهِ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَسْمَعُونَ ) . الروم : 23 . واته : وه له نیشانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی خوا خه‌وتنتان به شه‌و و ڕۆژدا و هه‌وڵدانتان (له ڕۆژدا) بۆ به‌هره وه‌رگرتن له به‌خششی خوا ؛ به‌ڕاستی له‌وه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ کۆمه‌ڵێ ببیستن . وه له‌سوپاسكردنی خوا له‌سه‌ر ئه‌م نیعمه‌ته بریتیه له جێ به‌جێ كردنی ئادابه‌كانی خه‌وتن . له‌وانه چاودێری كردنی یاساكانی سه‌لامه‌تی ماڵ ؛ وه‌ك گوژاندهوهی ئاگر پێش ئه‌وه‌ی بخه‌وی ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( واز له ئاگر مه‌هێنن له‌ماڵه‌كانتان كاتێك ده‌خه‌ون ) . متفق علیه . وه چاودێری كردنی پاك و خاوێنی پێش ئه‌وه‌ی بخه‌وی ؛ ده‌سته‌كانت و لووتت پاك بكه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بخه‌وی ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( هه‌ركه‌سێك خه‌وت وه چه‌وری و چڵك به‌ده‌ستیه‌وه بوو و نهیشوشت و شتێكی ناخۆشی تووش بوو ؛ ئه‌وا با ته‌نها لۆمه‌ی نه‌فسی خۆی بكات ) . صححه الألباني . وه بیربكاته‌وه كه خه‌وتن مردنی بچووكه و مردنی گه‌وره‌ی پێ بیربێته‌وه ؛ وه به‌هه‌ستان له‌خه‌و بیر لهزیندووبوونهوهی دوای مردن بكاته‌وه ؛ بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) كاتێك بیویستبوایه بخه‌وێت ده‌یفه‌رموو : ( خوایه به‌ناوی تۆ ده‌مرم و زیندوو ده‌بمه‌وه ) ؛ وه كاتێك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستا ده‌یفه‌رموو : ( سوپاس و ستاییش بۆ ئه‌و خوایه‌ی زیندووی كردینه‌وه له‌دوای ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی مراند ؛ وه هه‌ر بۆلای ئه‌و ده‌گه‌ڕێینه‌وه ) . رواه البخاري . وه ئه‌گه‌ر وهسیهتێكت هه‌بێت ئه‌وا پێش ئه‌وه‌ی بخه‌وی وهسیهتهكهت بنووسه ؛ به‌تایبه‌تی مافه واجبه‌كان ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( مافی هیچ موسڵمانێك نییه كه شتێكی هه‌بێت پێویستی به‌وه‌سیه‌ت بێت شه‌وێك یاخود دوو شه‌و بمێنێته‌وه ؛ ئيللا ده‌بێت وه‌سیه‌ته‌كه‌ی نووسرابێت له‌لای ) . متفق عليه . وه له‌ئادابه‌كانی خه‌وتن بریتیه له ده‌ست نوێژگرتن پێش خه‌وتن ؛ ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست نوێژه‌وه بخه‌وی خوای په‌روه‌ردگار فریشته‌یه‌كت بۆ داده‌نێت هه‌تا به‌یانی دوعات بۆ ده‌كات و ده‌ڵێت : ( خوایه له‌م به‌نده‌یه‌ت خۆشبه چونكه به‌ده‌ست نوێژه‌وه خه‌تووه ) . صحیح الجامع . وه پێش ئه‌وه‌ی بخه‌وی دۆشه‌ك و بهتانیهكهت سێ جار ههڵكوته ؛ پاشان له‌سه‌ر لای ڕاستت پاڵبكه‌وه و بڵێ : ( بِاسْمِكَ رَبِّي وَضَعْتُ جَنْبِي، وَبِكَ أَرْفَعُهُ، فَإِن أَمْسَكْتَ نَفْسِي فارْحَمْهَا، وَإِنْ أَرْسَلْتَهَا فَاحْفَظْهَا، بِمَا تَحْفَظُ بِهِ عِبَادَكَ الصَّالِحِينَ ) . متفق علیه . واته : پەروەردگارم بەناوی تۆ تەنیشتم دانا و بە ناوی تۆش بەرزی دەکەمەوە ، خودایە خۆ ئەگەر ڕۆحەکەمت گرتەوە بەزەییت پێدا بێتەوە، خۆ، ئەگەر گەڕاندیشتەوە بیپارێزە لە زەرەر و زیانی شەیتان، بەوەی، کە بەندە چاکەکانی خۆتی پێ دەپارێزیت . وه سوره‌تی ئیخلاص و سوره‌تی ناس و سوره‌تی فه‌له‌ق بخوێنه ؛ دایكمان عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) كاتێك ده‌چووه سه‌رجێگای خه‌وتنی فووی له‌ناو هه‌ردوو له‌پی ده‌ستی ده‌كرد ؛ وه سوره‌تی ئیخلاص و ناس و فه‌له‌قی ده‌خوێند و پاشان هه‌ردوو ده‌ستی به‌لاشه‌ی داده‌هێنا ) . متفق علیه . وه هه‌روه‌ها ئایه‌ت كورسیش بخوێنه ؛ چونكه به‌هۆیه‌وه خوای په‌روه‌ردگار له شه‌یتانه‌كان ده‌تپارێزێت ؛ وه دوو ئایه‌تی كۆتایی سوه‌رتی به‌قه‌ره‌ش بخوێنه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( هه‌ركه‌سێك پێش خه‌وتن ئه‌م دوو ئایه‌ته بخوێنێت به‌سه بۆی كه له‌هه‌موو شتێك پارێزراو بێت ) . متفق عليه . وه له‌كۆتاییدا بڵێ : ( اللَّهُمَّ أَسْلَمْتُ نَفْسِي إِلَيْكَ، وَفَوَّضْتُ أَمْرِي إِلَيْكَ، وَوَجَّهْتُ وَجْهِي إِلَيْكَ، وَأَلْجَأْتُ ظَهْرِي إِلَيْكَ، رَغْبَةً وَرَهْبَةً إِلَيْكَ، لاَ مَلْجَأَ وَلاَ مَنْجَا مِنْكَ إِلاَّ إِلَيْكَ ؛ ، آمَنْتُ بِكِتَابِكَ الَّذِي أَنْزَلْتَ، وَبِنَبِيِّكَ الَّذِي أَرْسَلْتَ ) . متفق علیه . واته : خودایە خۆمم تەسلیمی تۆ کرد و کار و بارم بۆ لای تۆ گەڕاندەوە و ڕوم کردە تۆ و پشتم بەتۆ بەست، ئومێدەوار و خۆشحاڵم بە پاداشتەکانت و دەشترسم لە سزاکانت، ھیچ حەشارگەیەک نییە تا خۆم پەنا بدەم و ھیچ ڕزگاربوونێکیش نییە لە سزاکانت، جگە لەوە نەبێت، کە بگەڕێمەوە بۆ لای تۆ، باوەڕم ھێناوە بە پەرتووکەکەت (قورئان) ئەوەی، کە وا دات بەزاندۆتە خوارەوە، ھەروەھا باوەڕیشم ھێناوە بە پێغەمبەرەکەت (موحەممەد (صلی الله علیە وسلم)) ئەوەی کەوا ناردووتە بۆلای خەڵکی . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 12 / ذوالقعدة / 1443 ك --- 11 / 6 / 2022 م
|