سَيِّدُ الإِسْتِغْفَار سه‌رگه‌وره‌ی زیكره‌كان گه‌وره‌ترین وێردی داوای لێخۆشبوون كردن

سَيِّدُ الإِسْتِغْفَار

سه‌رگه‌وره‌ی زیكره‌كان

گه‌وره‌ترین وێردی داوای لێخۆشبوون كردن

 

پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( گه‌وره‌ترین داوای لێخۆشبوون كردن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌نده‌ بڵێت : ( اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لَا إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ، وَأَبُوءُ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنوبَ إِلاَّ أَنْتَ ) . رواه البخاري .

واته‌ : خودایە تۆ پەروەردگاری منی و ھیچ پەرستراوێکیش نییەکە شایستەی پەرستن بێت جگە لە تۆ ، دروستت کردووم و من بەندەی تۆم ، خودایە من لەسەر پەیمان و بەڵێنەکەی خۆمم ، کە بە تۆم داوە تا چەندە لە توانامدا بێت ، خودایە پەنات پێدەگرم لە شەڕ و خراپەی ئەوەی، کە ئەنجامم داوە، خودایە دان بەوەدا دەنێم، کە تۆ بەخشش و نیعمەتت بەسەردا ڕشتووم، دانیش بە تاوانەکانمدا دەنێم و داوای لێ خۆش بوونت لێ دەکەم، ھیچ کەسێکیش لە تاوانەکان خۆش نا بێت، جگە لە تۆ .

پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( هه‌ركه‌سێك له‌به‌یانیان  ئه‌م زیكره‌ به‌یه‌قینه‌وه‌ بیڵێت و بمرێت پێش ئه‌وه‌ی ببێته‌ ئێواره‌ ده‌چێته‌ به‌هه‌شت ؛ وه‌ هه‌ركه‌سێك له‌ ئێواران ئه‌م زیكره‌ به‌یه‌قینه‌وه‌ بڵێت و بمرێت پێش ئه‌وه‌ی ببێت به‌ به‌یانی ده‌چێته‌ به‌هه‌شت  ) .

بێگومان مرۆڤ یان له‌شه‌و ده‌مرێت یان له‌ڕۆژ ؛ بۆیه‌ خوێندنی ئه‌م زیكره‌ هۆكاری به‌ده‌ست هێنانی مردنه‌ له‌سه‌ر خێر و كرده‌وه‌ی چاك .

له‌م زیكره‌دا وه‌سفی خوای په‌روه‌ردگاری تێدایه‌ به‌ته‌واوترین و جوانترین شێوه‌ .

وه‌ له‌م زیكره‌دا دانپیانان هه‌یه‌ به‌ وه‌حدانیه‌تی خوا .

وه‌ داننان به‌تاوانه‌كان ..

وه‌ داوای لێخۆشبوونی تێدایه‌ ..

پێشه‌وا ابن ته‌یمیه‌ - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : له‌م زیكره‌دا چه‌ند خاڵێكی گرنگ هه‌یه‌ :

له‌وانه‌  : ئیعتیراف كردن به‌ ته‌وحیدی ربوبیه ؛ وه‌ ته‌وحیدی ئولوهیه كاتێك ده‌ڵێت : ( ‌ اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لَا إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ  ؛ خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ ) . واته‌ : خودایە تۆ پەروەردگاری منی و ھیچ پەرستراوێکیش نییەکە شایستەی پەرستن بێت جگە لە تۆ ، دروستت کردووم و من بەندەی تۆم .

پاشان ده‌ڵێت : ( وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ ) . واته‌ : خوایه‌ من له‌سه‌ر به‌ڵێنی تۆم به‌گوێره‌ی توانام نه‌ك به‌وشێوه‌یه‌ی كه‌ شاییسته‌ی تۆیه‌ .

پاشان ده‌ڵێت : ( أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ ) . واته‌ : خوایه‌ په‌نا به‌تۆ ده‌گرم له‌شه‌ر و خراپه‌ی دروستكراوه‌كانت ؛ په‌ناگرتن به‌خوا واته‌ خۆپاراسن به‌خوا و هانا بردن بۆلای ؛ وه‌ ڕاكردن بۆلای ؛ وه‌ك چۆن كه‌سێك له‌دوژمنه‌كه‌ی ڕاده‌كات بۆ قه‌ڵایه‌كی پته‌و بۆ ئه‌وی بیپارێزێت له‌دوژمن .

پاشان ده‌ڵێت : ( أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ) . واته‌ : خودایە دان بەوەدا دەنێم، کە تۆ بەخشش و نیعمەتت بەسەردا ڕشتووم ؛ من كه‌سێكی گوناهبارم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تۆ چاكه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ی ؛ بۆیه‌ من سوپاس و ستاییشی تۆ ده‌كه‌م له‌سه‌ر نیعمه‌ت و به‌خششه‌كانت وه‌ داوای لێخۆشبوونت لێ ده‌كه‌م ؛ بۆیه‌ یه‌كێك له‌پیاوچاكان وتویه‌تی : له‌سه‌ر به‌نده‌ پێویسته‌ هه‌موو نه‌فه‌سه‌كانی دوو نه‌فه‌س بێت : له‌نه‌فسێكدا سوپاس و ستاییشی په‌روه‌ردگاری تیادا بكات وه‌ له‌نه‌فه‌سی تریان داوای لێخۆشبوون له‌په‌روه‌ردگاری بكات ؛ هه‌ركه‌سێك به‌م شێوه‌یه‌بێت ئه‌وا گه‌ییشتۆته‌ په‌له‌ی به‌ندایه‌تی كردنی ڕاسته‌قینه‌ بۆخوا  .

پاشان ده‌ڵێت : ( وَأَبُوءُ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنوبَ إِلاَّ أَنْتَ ) . واته‌ : دانیش بە تاوانەکانمدا دەنێم و داوای لێ خۆش بوونت لێ دەکەم، ھیچ کەسێکیش لە تاوانەکان خۆش نا بێت، جگە لە تۆ .

برای به‌رێزم خوشكی به‌رێزم

به‌ڕاستی ئه‌مه‌ دوعایه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌ و ئه‌م هه‌موو مانایانه‌ی له‌خۆ گرتووه‌ ؛ بۆیه‌ پێویسته‌ ده‌ستیان پێوه‌ بگری و له‌كاتی به‌یانیان و ئێوارن بیخوێنه‌ و وازیان لێ مه‌هێنه‌ .

وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌لاڵه‌یی .

15 / ذوالقعدة / 1443 ك --- 14 / 6 / 2022 م