فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
فه‌زڵی ده ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة فه‌زڵی ده ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة _ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی : ( وَالْفَجْرِ . وَلَيَالٍ عَشْرٍ ) . سورة الفجر : 1 – 2 . پێشه‌وا ابن كثير – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – ده‌رباره‌ی ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه فه‌رمویه‌تی : مه‌به‌ست پێی ده ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة یه هه‌روه‌ك ابن عه‌بباس و ابن زوبه‌یر و موجاهید و جگه له‌وانیش له‌پێشه‌وایانی سه‌له‌ف و خه‌له‌ف فه‌رمویانه - مه‌به‌ست پێی ده ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة یه - .
_ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( أَفْضَلُ أَيَّامِ الدُّنْيَا أَيَّامُ الْعَشْرِ ) . صحيح الجامع . واته : باشترین ڕۆژه‌كانی دونیا ده ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة یه .
_ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( أعظمُ الأيامِ عند اللهِ يومُ النَّحرِ ، ثم يومُ القُرِّ ) . صحيح الجامع . واته : گه‌وره‌ترین رۆژه‌كانی دونیا یه‌كه‌م ڕۆژی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵی قوربانیه - كه ده‌كاته ده یه‌مین ڕۆژی مانگی حاجیان و یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن - ؛ پاشان ڕۆژی دواتر - ئه‌و ڕۆژه‌ی حاجیان له مینا جێگیر ده‌بن و ده‌مێننه‌وه - .
_ شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمیه – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رمووی : ( ده‌ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة فه‌زڵی زیاتره له ده‌ڕۆژی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان ؛ وه ده‌شه‌وی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان فه‌زڵی زیاتره له ده‌شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة ) . الفتاوی : 2 / 477 .
_ پێشه‌وا محمد بن صالح العثيمين – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( برا موسڵمانه‌كانم هانده‌ده‌م بۆ سوود وه‌رگرتن له‌م ده‌ڕۆژه گه‌وره‌یه و كرده‌وه‌ی چاكی تیادا ئه‌نجام بده‌ن ؛ وه‌ك خوێندنه‌وه‌ی قورئان و زیكر كردن به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه : وه‌ك زيكری الله أكبر ؛ لا اله الا الله ؛ الحمدلله ؛ سبحان الله ؛ وه سه‌ده‌قه كردن و به‌رۆژووبوون ؛ وه گشت كرده‌وه چاكه‌كان ) . مجموع الفتاوی : 21 / 37 .
_ پێشه‌وا عبدالعزیز ابن باز – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( ئه‌نجامدانی گوناه و تاوان له ده رۆژی سه‌ره‌تای مانگی حاجیان گه‌وره‌تر و مه‌ترسیدارتره له و گوناه و تاوانه‌ی له‌مانگی ره‌جه‌ب یان له‌مانگی شه‌عباندا ئه‌نجام ده‌درێت ! ) . الفتاوی : 3 / 389 .
_ پێشه‌وا ئه‌بو عوثمانی ئه‌لهیندی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( پێشینان و پیاوچاكان سێ ده‌ییان به‌گه‌وره داده‌نا : ده شه‌وی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان ؛ وه ده ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی ذالحجة ؛ وه ده‌ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی موحه‌رره‌م ) لطائف المعارف : 757 .
_ پێشه‌وا ابن حه‌جه‌ر – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( هۆكاری تایبه‌تمه‌ندی ده ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة بريتيه له كۆبوونه‌وه‌ی عیباده‌ته گه‌وره‌كان تیایدا ؛ وه‌ك : نوێژكردن و به‌ڕۆژووبوون و سه‌ده‌قه‌كردن و حه‌ج كردن ؛ ئه‌م عیباده‌ته‌كان به‌یه‌كه‌وه له‌هیچ كاتێكی تر به‌یه‌كه‌وه كۆنابنه‌وه ) . فتح الباری : 3 / 109 .
_ پێشه‌وا ابن ره‌جه‌ب – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( ئه‌نجامدانی سوننه‌ته‌كان له ده‌ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة فه‌زڵی زیاتره له ده ڕۆژی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان ؛ وه هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی فه‌رزه‌كان له ده ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة فه‌زڵی زۆر زیاتره له ئه‌نجامدانی فه‌رزه‌كان له‌كاته‌كانی تر ) . فتح الباري : 9 / 16 .
_ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( لِيَشْهَدُوا مَنَافِعَ لَهُمْ وَيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فِي أَيَّامٍ مَعْلُومَاتٍ ... ) . الحج : 27 . واته : تا ئاماده‌ی جۆره‌ها سوود و قازانجی خۆیان ببن وه ناوی خودا ببه‌ن (کاتێ قوربانی سه‌ر ده‌بڕن) له ڕۆژانێکی دیاری کراودا . ئیمامی نه‌وه‌وی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : سوننه‌ته زۆر زیكری خوا بكرێت له‌م ده رۆژه‌دا زیاد له رۆژانی تر ؛ وه سوننه‌ته له رۆژی عه‌ره‌فه‌دا زیاتر له رۆژه‌كانی تر زیكر و یادی خوا بكرێت ) . الأذكار : 175 .
_ سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یر – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – ( كاتێك ده‌گه‌ییشته ده ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة ئه‌وه‌نده عیباده‌تی ده‌كرد هه‌تا وای لێده‌هات نزیك بوو هێز و توانای نه‌مێنێت ! ) . سنن الدارمي : 2 / 41 .
_ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( هیچ ڕۆژانێك نیە كردەوەی چاكە تێیدا خۆشەویست تر بێت لە لای خوا وەكو ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان ، وتیان: ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا ؟ فەرمووی : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا تەنها مەگەر پیاوێك نەبێت كە بە خۆی و ماڵ و سامانییەوە دەربچێت بۆ جیهاد لە پێناوی خوادا و هیچیش لەوانە نەگەڕێتەوە ) . رواه البخاري : 969 .
_ پێشه‌وا ابن ره‌جه‌ب – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( هه‌ركه‌سێك له‌ساڵێكدا توانای حه‌جی نه‌بوو ؛ وه له‌ماڵه‌وه توانای ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌ك له كرده‌وه چاكه‌كانی هه‌بوو ئه‌وا ئه‌نجامدانی ئه‌م كرده‌وه‌یه بۆی له‌جیهاد و تێكۆشان باشتره ) . لطائف المعارف : 476 .
_ پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : (صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ إِنِّي أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرُ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ ) صحيح الجامع : 3853 . واتە : بەڕۆژوو بوونی رۆژی عەرەفە رەجام وایە خوای په‌روه‌ردگار بیکاتە کەفارەتی گشت تاوانە (بچووکەکانی) ساڵی ڕابردوو و ساڵی داهاتوو .
_ هه‌ندێك له خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویانه : ( كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَصُومُ تِسْعَ ذِي الْحِجَّةِ وَيَوْمَ عَاشُورَاءَ وَثَلَاثَةَ أَيَّامٍ مِنْ كُلِّ شَهْرٍ ) . صحيح سنن أبي داود . واته : پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) به‌ڕۆژوو ده‌بوو له نۆ ڕۆژه‌كانی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة ؛ وه له‌ڕۆژی عاشورا ؛ وه سێ ڕۆژ له‌هه‌موو مانگێك .
_ پێغەمبەری خوا (ﷺ ) فەرموویەتی : ( هیچ كه‌سێك نیه له‌م ڕۆژانه‌دا ده‌نگی هه‌ڵبڕێت و ته‌لبیه بكات و زیكری لا اله الا الله بكات ؛ وه زیكری الله أكبر بكات ؛ ئیللا موژده‌ی به‌هه‌شتی پێ ده‌درێت ) . صحیح الجامع : 5569 .
_ ئیمامی بوخاری - ڕەحمەتی خوای لێبێت – فەرمویەتی : كَانَ ابْنُ عُمَرَ ، وَأَبُو هُرَيْرَةَ : يَخْرُجَانِ إِلَى السُّوقِ فِي أَيَّامِ الْعَشْرِ يُكَبِّرَانِ وَيُكَبِّرُ النَّاسُ بِتَكْبِيرِهِمَا : صحيح البخاري : 2/ 24 . واتە : ئیبن عومەر و ابو هوریرە ( رەزای خوایان لێبێت ) لە دە ڕۆژی سەرەتای مانگی حاجیان دەچونە بازار و تەکبیریان لێ دەدا و خەڵکیش بەتەکبیری ئەوان تەکبیریان لێ دەدا .
_ مه‌یمونی كوڕی میهران – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( گه‌ییشتم به‌كه‌سانێك له ده‌ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة ته‌كبیریان لێده‌دا ؛ ته‌كبیرلێدانی ئه‌وانم ده‌شوبهاند به شه‌پۆلی ده‌ریاكان به‌هۆی زۆری ته‌كبیر لێدانیان ) . فتح الباری لابن رجب : 177 .
_ شێوازی ته‌كبیر لێدان له‌ده‌رۆژی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة : ( الله أكبر - الله أكبر - الله أكبر- لا إله إلا الله - الله أكبر - الله أكبر- ولله الحمد ) . . ( الله أكبر - الله أكبر - الله أكبر كبیرا)
وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌لاڵه‌یی . 24 / ذوالقعدة / 1443 ك --- 23 / 6 / 2022 م |