فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
وته‌ی هه‌ندێك له‌پیاوچاكان ده‌رباره‌ی مردن وته‌ی هه‌ندێك له‌پیاوچاكان ده‌رباره‌ی مردن عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز – ره‌زای خوای لێبێت – به‌یه‌كێك له‌زانایانی فه‌رموو : ئامۆژگاریم بكه . زاناكه پێی فه‌رموو : تۆ یه‌كه‌م خه‌لیفه‌نی كه ده‌مری .. فه‌رمووی : زیاتر ئامۆژگاریم بكه . زاناكه وتی : هیچ كه‌سێك نیه له‌باوك و باپیرانی تۆ هه‌تا ده‌گات به ئاده‌م نه‌مردبێت به‌ڵكو مردوون و مردنیان چێشتووه ! ئه‌وه نۆره‌ی تۆش هاتووه ! عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز – ره‌زای خوای لێبێت – ده‌ستی كرد به‌گریان .
_ عه‌مری كوڕی ئه‌لعاص – ره‌زای خوای لێبێت – له‌دووره‌وه سه‌یری گۆڕستانی كرد ؛ پاشان له‌سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ی هاته خواره‌وه و دوو ركه‌عه‌ت نوێژی كرد ؛ پێی وترا : ئه‌م دوو ركه‌عه‌ته له‌پێشووتر نه‌تكردووه ئه‌مه چیه ؟ فه‌رمووی : بیرم له‌ئه‌هلی گوره‌كان كرده‌وه ؛ حه‌زم كرد به‌م دوو ركه‌عه‌ت نوێژه خۆم له‌خوا نزیك بكه‌مه‌وه .
_ كه‌عب – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك مردن بناسێت به‌ڵا و ناخۆشیه‌كانی دونیای له‌سه‌ر سووك ده‌بێ .
_ مه‌یمونی كوڕی میهران – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك به‌لای گۆڕستان تێبپه‌ڕێت و بیر له‌مردن نه‌كاته‌وه ؛ وه دوعا بۆ مردوان نه‌كات ؛ ئه‌وا خیانه‌تی له‌نه‌فسی خۆی و مردوانیش كردووه !
_ عومەری کوڕی عبدالعزیز – ره‌زای خوای لێبێت – فەرموویه‌تی : هەرکەسێک زۆر یادی مردن بکات رازی دەبێت بەماڵی دونیا ئەگەر کەمیش بێت .
_ مه‌یمونی كوڕی میهران – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : من و عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز ڕۆییشتین به‌ره‌و گۆڕستان ؛ كاتێك سه‌یری گۆره‌كانی كرد ده‌ستی كرد به‌گریان ؛ پاشان ڕووی كرده من و فه‌رمووی : ئه‌ی مه‌یمون ؛ ئه‌وانه گۆڕی باوك و باپیرانی منه له هۆزی به‌نی ئومه‌ییه ؛ وه‌ك ئه‌وه وان كه هه‌رگیز له‌دونیادا نه‌بووبن و ژیان و خۆشی دونیایان نه‌چێشتبێت ... پاشان ده‌ستی كرد به‌گریان ؛ وه فه‌رمووی : والله نازانم كه‌سێك به‌خته‌وه‌رتربێت له‌وكه‌سه‌ی كاتێك ده‌خرێته ناو گۆڕ له‌سزای خوای په‌روه‌ردگار رزگار و سه‌لامه‌ت بێت !
_ ئەبو دەرداء – ره‌زای خوای لێبێت - فەرموویەتی : بەراستی هەرکەسێک زۆر یادی مردن بکات حەسادەت و ستەمی کەم دەبێت .
_ حەسەن – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - فەرموویەتی : هیچ بەندەیەک نیە زۆر یادی مردن بکات ئیلا سود لە کردەوەکانی دەبینێت ؛ وە هیچ بەندەیەک نیە ئومێدی بە دونیاوە زۆر بێت ئیلا کردەوەکانی خراپ دەکات .
_ سەعیدی کوری جوبەیر – ره‌زای خوای لێبێت – فەرموویه‌تی : ئەگەر یادی مردن لە دڵی من جیابێتەوە ئەترسم ئەم جیابوونەوەیە دڵم تێک بدات . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 1 / محرم / 1444 ه ---- 30 / 7 / 2022 م |