فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
هۆكاره‌كانی سزای ناو گۆڕ هۆكاره‌كانی سزای ناو گۆڕ _ عبدالله ی كوڕی عه‌باس – ره‌زای خوایان لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ به‌لای دوو گۆڕدا تێپه‌ڕی ؛ فه‌رمووی : خاوه‌نی ئه‌م دوو گۆره ئێستا سزا ده‌درێن ؛ وه ئه‌و شته‌ی له‌سه‌ری سزا ده‌درێن له‌چاوی خه‌ڵكدا زۆر گه‌وره‌نیه ؛ یه‌كێك له‌وانه‌ی خۆی له‌پشكه میز نه‌ده‌پاراست ؛ وه ئه‌وه‌ی تریان فیتنه و ئاژاوه‌ی له‌نێوان خه‌ڵك دروست ده‌كرد و دوو زمانی ده‌كرد ) . صحيح البخاري و مسلم .
_ سه‌موره‌ی كوڕی جوندوب – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌موویه‌تی : ( پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ به‌یانیه‌ك پێمانی فه‌رموو : شه‌وی ڕابردوو له‌خه‌وما بینیم دوو پیاو هاتن منیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد و وتیان بڕۆ ؛ له‌گه‌لأیان ڕۆییشتم هه‌تا گه‌ییشتین به‌پیاوێك درێژكرابوو وه كه‌سێكی تر له‌سه‌ری وه‌ستبوو به‌ردێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو ؛ به‌رده‌كه‌ی ده‌دا به‌سه‌ری ئه‌وپیاوه ؛ سه‌ری ده‌ته‌قاند پاشان به‌رده‌كه غلۆرده‌بوه‌وه ؛ به‌دوای به‌رده‌كه ده‌كه‌وت و ده‌یگرته‌وه هه‌تا ده‌گه‌ڕایه‌وه لای پیاوه‌كه سه‌ری چاك ده‌بوه‌وه پاشان دووباره به‌رده‌كه‌ی له‌سه‌رده‌دا و سه‌ری ده‌ته‌قاند ! به‌م دووپیاوه‌م وت ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم بوون : سبحان الله ! ئه‌م دووكه‌سه كێن ؟ پێیان وتم : جارێ بڕۆ ؛ بڕۆ ؛ رۆییشتین هه‌تا گه‌ییشتین به‌پیاوێك كه له‌سه‌ر پشت درێژكرابوو وه كه‌سێكی تر له‌سه‌ری وه‌ستابوو ئاسنێكی نووك تیژوو خواری به‌ده‌سته‌وه بوو لایه‌كی ده‌می پێ هه‌ڵده‌دڕی هه‌تا دواوه ؛ وه چاوێكیشی پێ هه‌ڵده‌دری هه‌تا دواوه ؛ پاشان ده‌چووه لای تر هه‌مان كاری ده‌كرد ؛ هه‌تا ده‌گه‌ڕایه‌وه لای تر چاك ده‌بوه‌وه و به‌رده‌وام به‌م شێوه‌یه سزای ده‌دا ! به‌م دووپیاوه‌م وت ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم بوون : سبحان الله ! ئه‌م دووكه‌سه كێن ؟ پێیان وتم : جارێ بڕۆ ؛ بڕۆ ؛ رۆییشتین هه‌تا گه‌ییشتین به شتێك شێوه‌ی وه‌ك ته‌ندوری ئاگر وابوو؛ له‌ناو ئه‌م شێوه ته‌ندووره‌دا هاوار و ده‌نگه‌ده‌نگ ده‌هات ؛ كاتێك سه‌یرمان كرد بینیمان چه‌ندین پیاو و ئافره‌تی ڕووتی تێدابوو ؛ بلێسه‌ی ئاگر له‌ژێره‌وه بۆیان ده‌هات ؛ كاتێك ئه‌م بلێسه ئاگره‌یان بۆ ده‌هات ده‌نگیان به‌رز ده‌كرده‌وه و هاواریان ده‌كرد ! به‌م دووپیاوه‌م وت ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم بوون : ئایه ئه‌وانه كێن ؟ پێیان وتم : جارێ بڕۆ ؛ بڕۆ ؛ رۆییشتین هه‌تا گه‌ییشتینه سه‌ر ڕوبارێك ره‌نگی وه‌ك خوێن سووربوو ؛ بینیمان پێاویك له‌ناو ئه‌م ڕوباره سووره‌دا مه‌له ده‌كات ؛ وه له‌ته‌نیشت ده‌ریاكه پیاوێك هه‌بوو كۆمه‌ڵه به‌ردێكی كۆكردبوه‌وه ؛ ئه‌و پیاوه‌ی مه‌لوانی ده‌كرد پاشان نزیكی ئه‌و پیاوه ده‌بوه‌وه كه به‌رده‌كانی كۆكردبوه‌وه ده‌می بۆ ده‌كرده‌وه و ئه‌ویش به‌ردێكی ده‌خسته ناو ده‌می و ده‌رۆییشت ده‌ستی ده‌كرد به مه‌لوانی كردن پاشان ده‌گه‌ڕایه‌وه لای ؛ چه‌ندجار ده‌گه‌ڕایه‌وه‌لای ئه‌و پیاوه ده‌می بۆ ده‌كرده‌وه و ئه‌ویش به‌ردێكی ده‌خسته ناو ده‌می ! به‌م دووپیاوه‌م وت ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم بوون : ئایه ئه‌م دووانه كێن ؟ پێیان وتم : جارێ بڕۆ ؛ بڕۆ ؛ رۆییشتین هه‌تا گه‌ییشتینه پیاوێك شێوه‌ی زۆر ناشرین بوو ؛ ئاگرێكی له‌لا هه‌بوو ئاگره‌كه‌ی زیاتر داده‌گیرساند وه له‌ده‌وری ده‌ڕۆییشت . وتم : ئایه ئه‌وه كێیه ؟ پێیان وتم : جارێ بڕۆ ؛ بڕۆ ؛ رۆییشتین هه‌تا گه‌ییشتینه مێرگێكی زۆر گه‌وره هه‌رگیز مێرگی ئاوا گه‌وره و جوانم نه‌بینیوه . پێیان وتم : برۆ ناویه‌وه ڕۆییشتین هه‌تا گه‌ییشتن به شارێك كه كۆچكه‌كانی به‌خشته‌ی زێر و زیو دروست كرابوو ؛ كاتێك گه‌ییشتينه به‌رده‌رگای شاره‌كه داوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكه‌مان كرد ده‌رگاكه‌مان بۆ كرایه‌وه ؛ چووینه ژووره‌وه ؛ هه‌ندێك پیاومان پێ گه‌ییشت نیوه‌ی لاشه‌یان زۆر جوان بوو وه نیوه‌كه‌ی تری زۆر ناشرین بوو ؛ پێیان وترا برۆنه ناو ئه‌م ڕوباره‌وه ؛ ڕوبارێكی به‌رین ده‌رۆییشت ئاوه‌كه‌ی زۆر سپی بوو ؛ ئه‌و كۆمه‌ڵه پیاوه چوونه ناو ئاوه‌كه ؛ پاشان گه‌ڕانه‌وه لای ئێمه ئه‌و شێوه ناشیرنیه‌ی هه‌یان هیچی نه‌مابوو زۆر جوان بووبوون . پێیان وتم : ئه‌وه به‌هه‌شتی عه‌دنه وه ئه‌وه شوێنی تۆیه ؛ كاتێك چاوم به‌رزكرده‌وه كۆشكێكم بینی وه‌ك هه‌وری سپی وابوو پێیان وتم ئه‌وه شوێنی تۆیه . پێیانم وت : خوا به‌ركه‌تتان تێ بخات ؛ مۆڵه‌تم بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچمه ناویه‌وه ؛ وتیان : ئێستا نه‌خێر ؛ به‌ڵام هه‌رده‌چیته ناویه‌وه ؛ وه پێیانم وت : به‌راستی ئه‌م شه‌و شتی سه‌یر و سه‌رسورمانم بینی ؛ ئه‌وه‌چی بوو ؟ پێیان وتم : هه‌واڵت پێ ده‌جه‌ین : ئه‌و پیاوه‌كه‌ی یه‌كه‌م كه‌بینیت لایه‌كی ڕوومه‌تی له‌ت ده‌كرا هه‌تا دواوه ئه‌وه ئه‌و پیاوه‌یه كاتێك به‌یانی له‌ماڵه‌وه ده‌چێته ده‌ره‌وه درۆی واده‌كات ده‌گات به‌چه‌ندین شوێن ! وه ئه‌و پیاو ئافره‌ته ڕوتانه‌ی بینیت له‌ناو ته‌ندووری ئاگره‌كه ئه‌وه پیاوان و ئافره‌تانی زیناكارن . وه ئه‌و پیاوه‌ی له‌ناو ڕووباره‌كه مه‌له‌ی ده‌كرد و به‌ردی ده‌خرایه ناو ده‌م ئه‌وه ریبا خۆره . وه ئه‌و پیاوه‌ی شێوه‌ی زۆر ناشرین بوو وه له‌لای ئاگره‌كه بوو سه‌رپه‌رشتیاری ده‌كرد ئه‌وه مالیكه سه‌رپه‌رشتیاری دۆزه‌خ . وه ئه‌و پیاوه درێژه‌ی له‌ناو مێرگه‌كه‌ت بینی ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیمه علیه السلام . وه ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ده‌وری بوون گشت ئه‌و منداڵانه‌ن كه به منداڵی مردوون و دایك و باوكیان باوه‌ڕداربوونه . وه ئه‌و پیاوانه‌ی نیوه‌ی لاشه‌یان جوان بوو وه نیوه‌كه‌ی تری ناشرین بوو ئه‌و كه‌سانه‌ن كرده‌وه‌ی چاك و كرده‌وه‌ی خراپیان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك كردووه پاشان خوای په‌روه‌ردگار لێیان خۆش ده‌بێت ) . صحیح البخاري و مسلم .
_ پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رموویه‌تی : ( به‌ڕاستی مردوو له‌ناو گۆڕدا سزا ده‌درێت به‌هۆی گریان و شین و ڕۆرۆی كه‌س و كاره‌كه‌ی – زانایان له‌شه‌رحی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا فه‌رموویانه : ئه‌گه‌ر مردوه‌كه له‌دونیادا وه‌سیه‌تی كردبێت كه له‌دوای مردنی شین و رۆڕۆی بۆ بكه‌ن یان ڕازی بووبێت كه شین و ڕۆ ڕۆی بۆ بكه‌ن ئه‌وا له‌ناو گۆڕدا به‌هۆی ئه‌م شین و ڕۆڕۆیه‌ی بۆی ده‌كرێت سزا ده‌درێت - ) . صحیح البخاري و مسلم . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 3 / محرم / 1444 ه --- 1 / 8 / 2022
|