فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئه‌وكرده‌وانه‌ی له‌سزای ناو گۆڕ ده‌تپارێزێت ئه‌وكرده‌وانه‌ی له‌سزای ناو گۆڕ ده‌تپارێزێت 1_ په‌رستنی خوا به‌تاك و ته‌نها و شه‌ریكی بۆ دانه‌نێی ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ ۖ ...) . ابراهیم : 27 . واته : خوای گه‌وره باوه‌ڕداران دامه‌زراو و جێگیر ده‌کات له‌سه‌ر گوفتاری به‌جێ و دروست له ژیانی دونیادا ، وه له‌سه‌ره‌مه‌رگ و له ناو گۆڕدا .
2_ كرده‌وه‌چاكه‌كان : پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رموویه‌تی : ( به‌ڕاستی مردوو كاتێك له‌ناو گۆر داده‌نرێ گوێی له‌ده‌نگی خشه‌ی نه‌عله و پێڵاوی خه‌ڵك ده‌بێت كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه ؛ جا ئه‌گه‌ر ئه‌م مردووه باوه‌ڕداربێت ئه‌وا نوێژ له‌لای سه‌ری ده‌بێت ؛ وه رۆژوو له‌لای ڕاستی ده‌بێت ؛ وه زه‌كات له‌لای چه‌پی ده‌بێت ؛ وه باقی كرده‌وه چاكه‌كانی تر وه‌ك سه‌ده‌قه و په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی و باش بوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵك له‌لای قاچه‌كانی ده‌بێت ؛ فريشته‌ی سزا له‌لای سه‌ریه‌وه بۆی دێت ؛ نوێژ ده‌ڵێت له‌لای منه‌وه ڕێگا نیه ؛ پاشان له‌لای ڕاستی مردوه‌كه دێت ڕۆژوو ده‌ڵێت له‌لای منه‌وه ڕێگا نیه ؛ پاشان له‌لای چه‌پیه‌وه بۆی دێت زه‌كات ده‌ڵێت له‌لای منه‌وه هیچ ڕێگایه‌ك نیه ؛ پاشان له‌لای قاچیه‌وه بۆی دێت كرده‌وه چه‌كه‌كان و سه‌ده‌قه و په‌یوه‌نجدی خزمایه‌تی و باشبوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵك پێی ده‌ڵێن له‌لای ئێمه‌وه هیچ ڕێگایه‌ك نیه ) . رواه مسلم . وه له فه‌رموودیه‌كی تردا هاتووه پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رموویه‌تی : ( كه‌سی باوه‌ڕدار كاتێك له‌پرسیاره‌كانی ناو گۆر رزگاری ده‌بێت كه‌سێكی روخسار جوان دێته‌لای ؛ مردووه‌كه زۆر به‌بینینی دڵخۆش ده‌بێت و پێی ده‌ڵێت تۆ كێی ؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت من كرده‌وه چاكه‌كانی تۆم ؛ وه كه‌سی بێ باوه‌ڕدار له‌دوای وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی ناو گۆڕ سزا ده‌درێت و كه‌سێكی زۆر ناشرین و سامناك دێته‌لای ؛ ئه‌م مردووه بێ باوه‌ره پێی ده‌ڵێت تۆ كێی ؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت من كرده‌وه خراپه‌كانی تۆم ! ) . إسناده صحيح .
3_ جیهاد و تێكۆشان له‌پێناو خوا : پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رموویه‌تی : ( ئه‌و كه‌سه‌ی له‌پێناو خوا تێده‌كۆشێت و شه‌هید ده‌بێت خوای گه‌وره له‌سزای ناو گۆر ده‌یپارێزێت ) . صحیح .
4_ خوێندنی سوره‌تی ته‌باره‌كه هه‌موو شه‌وێك : پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رموویه‌تی : ( خوێندنی سوره‌تی ته‌باره‌كه خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌پارێزێت له‌سزای ناو گۆڕ ) . رواه الحاكم وصححه، وقال الألباني في السلسلة الصحيحة إنه صحيح الإسناد .
وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌لاڵه‌یی .
|