فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
نیشانه‌كانی ( حُسْنُ الخَاتِمَة ) كۆتا خێری نیشانه‌كانی ( حُسْنُ الخَاتِمَة ) كۆتا خێری یه‌كه‌م : شه‌یه‌تمان هێنان له‌كاتی سه‌ره‌مه‌رگ : پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رموویه‌تی : ( مَن كانَ آخرُ كلامِهِ لا إلَهَ إلَّا اللَّهُ دَخلَ الجنَّةَ ) . صحيح أبي داود . واته : هه‌ركه‌سێك كۆتا قسه‌ی له‌سه‌ره مه‌رگدا وتنی ( لا إله إلا الله ) بێت ده‌چێته به‌هه‌شت .
دووه‌م : مردنی كه‌سی باوه‌ڕدار به ئاره‌قه‌ی نێوچه‌وانه‌وه : پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رموویه‌تی : ( المؤمنُ يموتُ بعَرَقِ الجَبينِ) . صحيح الترمذي . واته : كه‌سی باوه‌ڕدار به ئاره‌قه‌ی نێوچه‌وانه‌وه ده‌مرێت .
سێیه‌م : مردنی كه‌سی باوه‌ڕدار له‌ڕۆژی جومعه‌دا یان له‌شه‌وی جومعه‌دا : پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رموویه‌تی : ( مَا مِنْ مُسْلِمٍ يَمُوتُ يَوْمَ الجُمُعَةِ، أَوْ لَيْلَةَ الجُمُعَةِ، إِلاَّ وَقَاهُ اللَّهُ فِتْنَةَ القَبْر ) . صححه الالبانی . واته : هه‌رموسڵمانێك له‌رۆژی جومعه‌دا بمرێت یان له‌شه‌وی جومعه ؛ ئیللا خوای په‌روه‌ردگار له‌فیتنه‌ی گۆر ده‌یپارێزێت .
چواره‌م : شه‌هید بوون له‌پێناو سه‌رخستنی دینی خوا : پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمویەتی : ( بۆ شه‌هید له‌لای خوای گه‌وره حه‌وت تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه : 1_ لەسەرەتای دەرچوونی خوێنی لەلاشەی ؛ خوای گەورە لەهەموو گوناهەکانی خۆش دەبێت . شوێنی خۆی دەبینێت لە بەهەشت . 2_ . بە پۆشاکی ئیمان دەرازاندرێتەوە 3_ . حه‌فتاودوو له حۆرییه‌کانی به‌هه‌شتی پێ دەبه‌خشرێت 4_ . 5_ له‌سزای گۆر ده‌پارێزرێت . لەترس و ناخۆشیەکانی رۆژی دوایی سەلامەت دەبێت 6_ 7_ تاجی ڕێز‌و شکۆی ده‌خرێته سه‌ر ، هه‌ر یاقوتێک به‌و تاجه‌وه باشتره له‌هه‌موو دونیا‌و ئه‌وه‌ی تێیدایه . 8_ ئیزنیشی ده‌درێت هه‌تا شه‌فاعه‌ت بکات بۆ حه‌فتاودوو له که‌س وکاری .
پێنجه‌م : مردنی كه‌سی باوه‌ڕدار به‌نه‌خۆشی تاعون : پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رموویه‌تی : ( الطَّاعُونُ شَهادَةٌ لِكُلِّ مُسْلِمٍ ) . أخرجه البخاري : 2830 - ومسلم : 1916 . واته : مردن به‌نه‌خۆشی تاعون پله‌ی شه‌هاده‌ته بۆ هه‌موو موسڵمانێك .
شه‌شه‌م : مردنی كه‌سی باوه‌ڕدار به نه‌خۆشی سك یان به خنكان یان به‌سووتان یان ئه‌و ئافره‌ته‌ی به‌هۆی حه‌مله‌وه ده‌مرێت ؛ ئه‌مانه گشتیان پله‌ی شه‌هاده‌تیان هه‌یه : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : ( ئەوەی لە پێناو خوای گەورە دەکوژرێت شەهیدە وە ئەوەی بە نەخۆشی سگ دەمرێت شەهیدە . وە ئەوەی بە نەخۆشی تاعون دەمرێت شەهیدە . وە ئەوەی لەناو ئاودا دەخنکێت شەهیدە . وە ئەو ئافرەتەی بەهۆی حەملەکەیەوە دەمرێت شەهیدە . وە ئەوەی بەهۆی نەخۆشیەکە لە کەلەکەی دەگرێت و پێی دەمرێت شەهیدە . وە ئەوەی بەهۆی سوتانەوە دەمرێت شەهیدە . وە ئەوەی دەکەوێتە ژێر شتێکەوەو دەمرێت شەهیدە .
حه‌وته‌م : مردنی كه‌سی باوه‌ڕدار له‌كاتی به‌رگردنی له دینه‌كه‌ی ؛ وه له ماڵ و سامانه‌كه‌ی ؛ وه له خۆی و كه‌س و كاره‌كه‌ی : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : (مَنْ قُتِلَ دُونَ دِينِهِ فَهُوَ شَهِيدٌ وَمَنْ قُتِلَ دُونَ دَمِهِ فَهُوَ شَهِيدٌ وَمَنْ قُتِلَ دُونَ مَالِهِ فَهُوَ شَهِيدٌ وَمَنْ قُتِلَ دُونَ أَهْلِهِ فَهُوَ شَهِيدٌ ) . رَوَاهُ التِّرْمِذِيُّ وَأَبُو دَاوُدَ وَالنَّسَائِيُّ و صححه الالبانی . واتە : هەر کەسێک لە سەرپاراستنی دینەکەی بکوژرێت شەهیدە ؛ وە هەرکەسێک لە سەر پاراستنی خوێنەکەی بکوژرێت شەهیدە ؛ وە هەرکەسێک لەسەر پاراستنی مالەکەی بکوژرێت شەهیدە ؛ وە هەرکەسێک لە سەرپاراستنی کەس و کاری بکوژرێت شەهیدە .
هه‌شته‌م : مردن له‌سه‌ر كرده‌وه‌ی چاك : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : ( هه‌ركه‌سێك له‌پێناو خوا بڵێت لا اله الا الله وه له‌سه‌ر ئه‌م وشه‌یه بمرێت ئه‌وا ده‌چێته به‌هه‌شت ؛ وه هه‌ركه‌سێك ڕۆژێك له‌پێناو خوا بهرۆژووبێت و له‌وكاتدا بمرێت ئه‌وا ده‌چێته به‌هه‌شت ؛ وه هه‌ركه‌سێك له‌پێناو خوا خێر و سه‌ده‌قه بكات و له‌وكاتدا بمرێت ئه‌وا ده‌چێته به‌هه‌شت ) . أخرجه أحمد ؛ إسناده صحیح . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌لاڵه‌یی .
|