فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چیرۆكی پێغه‌مبه‌ر یونس علیه السلام چیرۆكی پێغه‌مبه‌ر یونس علیه السلام پێغه‌مبه‌ر یونس علیه السلام یه‌كێكه له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی خوای په‌روه‌ردگار له‌قورئانی پیرۆزدا باسی كردوون سوره‌تێكی ته‌واو له‌قورئانی پیرۆزدا به‌ناوی ئه‌وه كه ناوی یونس ی كوڕی مه‌تتایه علیه السلام وه ناونراوه به ذالنون واته هاوه‌ڵی حوت خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ی بۆ خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا نارد له‌موصل له‌خاكی عیراق ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌وشاره نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار كه‌س بوو یان زیاتر هه‌روه‌ك خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : وَأَرْسَلْنَاهُ إِلَىٰ مِائَةِ أَلْفٍ أَوْ يَزِيدُونَ . الصافات : 147 . واته : ئه‌وسا به پێغه‌مبه‌رێتی ناردمان بۆلای سه‌د هه‌زار که‌س یا زیاتر. بانگه‌وازی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌كرد بۆ ته‌نها خوا په‌رستی به‌ڵام ئه‌وان عینادیان ده‌كرد و به‌درۆزنیان داده‌نا و باوه‌ریان پێ نه‌ده‌هێنا چه‌ندین ساڵ به‌م شێوه‌یه بوون بانگه‌وازی ده‌كردن به‌ڵام ئه‌وان وه‌ڵامیان نه‌ده‌دایه‌وه هیچ كه‌سێك له‌وان وه‌ڵامی بانگه‌وازیه‌كه‌یان نه‌دایه‌وه و باوه‌ریان پێ نه‌هێنا ! به‌ڵكو گاڵته‌یان پێ ده‌كرد وه بهجادوولێكراو و شێت وه‌سفیان ده‌كرد به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر یونس علیه السلام ئارامی ده‌گرت به‌رامبه‌ریان خوای په‌روه‌ردگار وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ر یونس دابه‌زاند كه له‌دوای سێ ڕۆژی تر سزای خوایان به‌سه‌ردا ده‌به‌زێت ئه‌گه‌ر باوهرنههێنن و ته‌وبه نه‌كه‌ن ئه‌وا خوای په‌روه‌ردگار گشتیان له‌ناو ده‌بات له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئه‌وان هه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر كوفر و عینادیان وه به پێغه‌مبه‌ر یونسیان ده‌وت چی ده‌كه‌ی بیكه ؛ ئێمه هه‌رگیز باوه‌ر به‌تۆ ناهێنین و به‌راستت دانانێین پێغه‌مبه‌ر یونس علیه السلام له‌گه‌له‌كه‌ی تووره بوو وه بێ ئومێد بوو له هیدایه‌ت و باوهرهێنانیان . به‌تووره‌یی له‌ناویان رۆییشت و شاره‌كه‌ی جێهێشت كاتێك له‌ناویان رۆییشت خه‌ڵكه‌كه هه‌ستیان كرد كه سزای خوا به‌سه‌ریاندا داده‌به‌زێت وه په‌شیمان بوونه‌وه لهوكار و كرده‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان كرد خوای په‌روه‌ردگار ته‌وبه و هیدایه‌تی خسته ناو دڵه‌كانیان ده‌ستیان كرد به‌ته‌وبه كردن و گه‌ڕانه‌وه بۆلای خوا و ده‌ستیان كرد به‌گریان هه‌موویان له‌خوا ده‌پارانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سزای خۆی به‌سه‌ریاندا دانه‌به‌زێنێت خوای په‌روه‌ردگار به ره‌حم و به‌زه‌یی خۆی سزاكه‌ی له‌سه‌ر لادان وه ته‌وبه‌كه‌ی قه‌بول كردن هیچ شارێك وه‌ك شاری پێغه‌مبه‌ر یونس هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه ئیمانیان نه‌هێناوه هه‌روه‌ك خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : فَلَوْلَا كَانَتْ قَرْيَةٌ آمَنَتْ فَنَفَعَهَا إِيمَانُهَا إِلَّا قَوْمَ يُونُسَ لَمَّا آمَنُوا كَشَفْنَا عَنْهُمْ عَذَابَ الْخِزْيِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَتَّعْنَاهُمْ إِلَىٰ حِينٍ . یونس : 98 . واته : جا ده‌بوایه خه‌ڵکی ئه‌و شار‌و شارۆچکانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێکرابوو باوه‌ڕیان بهێنایه و باوه‌ڕه‌که‌یان سوود به‌خش بوایه بۆیان، به‌ڵام باوه‌ڕی هیچ کامیان سوودی پێنه‌گه‌یاندن جگه له قه‌ومی یونس (علیه السلام) نه‌بێت کاتێک که باوه‌ڕیان هێنا سزای سه‌رشۆڕیمان له ژیانی دنیادا له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن و تا ماوه‌یه‌ک له نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌رمان کردن. پێغه‌مبه‌ر یونس علیه السلام له‌ناو گه‌له‌كه‌ی ڕۆییشت به‌ب ئومێدی لههیدایهتی گه‌له‌كه‌ی وه بهتوورهبوون لێیان ڕوویكرده لای ده‌ریا بۆ ئه‌وه‌ی له‌پێناو خوا كۆچ بكات و دینی خوا بگه‌یه‌نێت سواری كه‌شتیه‌ك بوو ؛ كه پربوو له‌خه‌ڵك و كهلو په‌ل كاتێك له‌گه‌لیان به‌رێكه‌وت له‌ناكاو هه‌وره تریشقه و باران ده‌ستی پێكرد وه شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا به‌رز بوونه‌وه وه كه‌شتیه‌كه هاته له‌رزین خه‌ڵكی ده‌ستیان كرد به‌هاواركردن ؛ خه‌ریك بوو گشتیان بخنكێن و بكه‌ونه ژێر ئاوه‌وه ده‌ستیان كرد به‌فرێدانی كه‌ل و په‌له‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه نه‌كه‌وێته ژێر ئاوه‌وه و باری سوك بێت كه‌شتیه‌كه به‌رده‌وام بوو لهلهرزین هیچ چاره‌یه‌كی تریان ده‌ست نه‌كه‌ت ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی ناوكهشتیهكه بخه‌نه ناو ده‌ریاكه ! ڕاوێژیان كرد و وتیان قورعه ده‌كه‌ین ناوی كێ ده‌رچوو ئه‌و ده‌خه‌ینه ناو ده‌ریاكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان ژێرئاو نهكهوێن كاتێك قورعه‌یان كرد ناوی پێغه‌مبه‌ر یونس ده‌رچوو علیه السلام به‌ڵام رازی نه‌بوون ئه‌و بخه‌نه ناو ده‌ریاكه بۆجاری دووه‌م قورعهكهیان دووباره كرده‌وه دیسان هه‌ر ناوی پێغه‌مبه‌ر یونس ده‌رچوو علیه السلام هه‌ستا بۆ ئه‌وه‌یه خۆی بخاته ناو ده‌ریاكه به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه رازی نه‌بوون و بۆجاری سێیه‌م قورعهكهیان كرده‌وه ئه‌مجاره‌ش هه‌ر ناوی ئه‌و ده‌رچوو ؛ ئه‌وكات پێغه‌مبه‌ر یونس علیه السلام پۆشاكه‌كانی داكه‌ند و خۆی خسته ناو تاریكایی ده‌ریاكه مه‌به‌ست له‌م باران و شه‌پۆلانه كه‌شتی و ئهوخهڵكانه نه‌بوو كه له‌ناویدابوون به‌ڵكو مه‌به‌ست ته‌نها پێغه‌مبه‌ر یونس بوو علیه السلام پاشان خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمانی كرد به بایه‌كه هێدی بێته‌وه وه باران بوه‌ستێت كه‌شتیه‌كه به سه‌رنشینانیه‌وه به‌سه‌لامه‌تی ده‌رچوو خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : وَإِنَّ يُونُسَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ . الصافات : 139 . به‌ڕاستی - یونس - یش له پێغه‌مبه‌رانه. إِذْ أَبَقَ إِلَى الْفُلْكِ الْمَشْحُونِ . 140 . که‌چی ڕای کرد به‌ره‌و که‌شتیه پڕ له که‌لوپه‌ل و خه‌ڵکه‌که. فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنَ الْمُدْحَضِينَ . الصافات : 141 . ئه‌وسا به‌ناچاری به‌شداری قورعه‌ی کرد، له ڕیزی ئه‌وانه‌دا بوو که‌له قورعه‌که‌دا سه‌رنه‌که‌وتن... فَالْتَقَمَهُ الْحُوتُ وَهُوَ مُلِيمٌ . الصافات : 142 . ئینجانه‌هه‌نگێک قووتی دا، له‌کاتێکدا که شایانی سه‌رزه‌نشت و گله‌یی بوو (چونکه پێش ئه‌وه‌ی خوا مۆڵه‌تی بدات قه‌ومه‌که‌ی به‌جێهێشت). كاتێك پێغه‌مبه‌ر یونس علیه السلام خۆی خسته ناو ده‌ریاكه ؛ خوای په‌روه‌ردگار حوتێكی گه‌وره‌ی نارد پێغه‌مبه‌ر یونسی قوتدا ؛ وه خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمانی بهحوتهكه كرد گۆشتی یونس نه‌خوات و ئیسقانهكانی نه‌شكێنێت ؛ یونس رزقی ئه‌و نیه .. حوته‌كه به‌ناو ده‌ریاكه ده‌خوولایه‌وه پێغه‌مبه‌ر یونس علیه السلام له‌ناو سكی حوتدا وای زانی مردووه به‌ڵام كاتێك ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ی جوولاند زنی هێشتا نه‌مردووه ... سوجده‌ی بۆخوای په‌روه‌ردگار برد و فه‌رمووی : ئه‌ی په‌روه‌ردگارم شوێنێكم كردووه به مزگه‌وت و شوێنی سوجده بردن بۆ تۆ هیچ كه‌سێك ئه‌وكاره‌ی نه‌كردووه پێغه‌مبه‌ر یونس له‌ناو سكی حوته‌كه‌دا گوێی له زیكر و ته‌سبیحاتی حوت و ماسیه‌كان بوو بۆ خوای په‌روه‌ردگار وه بۆی ده‌ركه‌وت كه ئه‌م سزایه به‌هۆی په‌له‌كردن و رۆشیتنیهتی له‌ناو گه‌له‌كه‌ی به‌بێ ئه‌مری خوا بۆیه له‌خوا پاریهوه و داوای لێخۆشبونی لێ‌كرد و فه‌رمووی : لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ . الانبیا‌ء : 87 . واته : په‌روه‌ردگارا هیچ خوایه‌ک نیه جگه له تۆ، پاکی و بێگه‌ردی هه‌ر بۆ تۆیه، به‌ڕاستی من له سته‌مکاران بووم (کاتێک به بێ فه‌رمانی تۆ قه‌ومه‌که‌م به‌جێهێشت). به‌رده‌وام داوای لێخۆشبونی له‌خوا ده‌كرد به‌م نزایه لێی ده‌پارایه‌وه وه‌ك خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : وَذَا النُّونِ إِذْ ذَهَبَ مُغَاضِبًا فَظَنَّ أَنْ لَنْ نَقْدِرَ عَلَيْهِ فَنَادَىٰ فِي الظُّلُمَاتِ أَنْ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ . الانبیا‌ء : 87 یادی (ذو النون)یش بکه‌ره‌وه (که یونس پێغه‌مبه‌ره) کاتێک به توڕهیییهوه ڕۆیشت، گومانی وابوو که هه‌رگیز دنیای لێ ته‌نگ ناکه‌ینه‌وه (به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی گومانه‌که‌یه‌وه خوا خستیه ناو سکی نه‌هه‌نگه‌وه)، جا له ناو تاریکایه‌کاندا، (تاریکای شه‌وو ده‌ریا و ناوسکی نه‌هه‌نگه‌که‌دا) هاوارو نزای لێ به‌رز بۆوه‌و وتی: په‌روه‌ردگارا هیچ په‌رستراوێك نیه به‌حه‌ق جگه له تۆ، پاکی و بێگه‌ردی هه‌ر بۆ تۆیه، به‌ڕاستی من له سته‌مکاران بووم (کاتێک به بێ فه‌رمانی تۆ قه‌ومه‌که‌م به‌جێهێشت). پێغه‌مبه‌ر یونس علیه السلام به‌رده‌وام بوو له‌زیكر و یادی خوا و نزا‌و پارانه‌وه ؛ ئینجا خوای په‌روه‌ردگار وه‌ڵامی دایه‌وه و رزگاری كرد خوای په‌روه‌ردگار وه‌حی بۆ حوته‌كه نارد كه یونس له‌ناوسكی ده‌ربهێنێت و فره‌ی بداته قه‌راغ ده‌ریاكه ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : فَاسْتَجَبْنَا لَهُ وَنَجَّيْنَاهُ مِنَ الْغَمِّ ۚ وَكَذَٰلِكَ نُنْجِي الْمُؤْمِنِينَ . الانبیا‌ء : 88 . ئێمه‌ش به‌هانایه‌وه چووین و ڕزگارمان کرد؛ له‌و غه‌م و په‌ژاره‌و ته‌نگانه‌یه‌ی که تێی که‌وتبوو، به‌و شێوه‌یه‌ش ئیمانداران ڕزگار ده‌که‌ین (کاتێک که ده‌که‌ونه ته‌نگانه‌وه‌و هاناو هاوار بۆ ئێمه ده‌هیێنن). ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر یونس علیه السلام زیكر و یادی خوای نه‌كردبا له‌ناو سكی حوته‌كه‌دا ئه‌وا هه‌تا ڕۆژی دوایی له‌ناو سكی حوته‌كه ده‌مایه‌وه هه‌روه‌ك خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : فَلَوْلَا أَنَّهُ كَانَ مِنَ الْمُسَبِّحِينَ . الصافات : 143 . خۆ ئه‌گه‌ر له‌و که‌سانه نه‌بوایه که ته‌سبیحات و یادی خوا ده‌که‌ن و نه‌یوتایه (لا اله الا انت سبحانك انی کنت من الظالمین): په‌روه‌ردگارا هیچ خوایه‌ک نیه جگه له تۆ، پاکی و بێگه‌ردی و ستایش شایسته‌ی تۆیه و من له سته‌مکارانم. لَلَبِثَ فِي بَطْنِهِ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ . الصافات : 144 ئه‌وه ده‌مایه‌وه له سکی نه‌هه‌نگه‌که‌دا تا ڕۆژێک که هه‌مووان زیندوو ده‌کرێنه‌وه. زانایان رای جیاوازیان هه‌یه له رێژه‌ی مانه‌وه‌ی له‌ناو سكی حوت هه‌ندێك ده‌ڵێن له‌كاتی چێشته‌نگاو قوتی داوه وه‌له ئێواره فره‌ی داوه‌ته ده‌ره‌وه وه هه‌ندێك ده‌ڵێن سێ رۆژ تیادا ماوه‌ته‌وه وه هه‌ندێك ده‌ڵێن حه‌وت ڕۆژ وه هه‌ندێك ده‌ڵێن چل رۆژ له‌ناو سكیدا ماوه‌ته‌وه خوای گه‌وره زاناتره چه‌ند رۆژ ماوه‌ته‌وه حوته‌كه پێغه‌مبه‌ر یونسی فرێدایه شوێنێكی چۆله‌وانی و بێ گژ و گیا خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ۞ فَنَبَذْنَاهُ بِالْعَرَاءِ وَهُوَ سَقِيمٌ . الصافات : 145 . له‌وه‌ودوا فڕێماندایه چۆڵیه‌کی بێ گژوگیاو دره‌خته‌وه بێ هێز و ماندوو نه‌خۆش. وَأَنْبَتْنَا عَلَيْهِ شَجَرَةً مِنْ يَقْطِينٍ . الصافات : 146 . ئینجا ڕووه‌کی کوله‌که‌ی گه‌وره‌مان بۆ پێگه‌یاندن (که گه‌ڵاکانی پان و گه‌وره‌یه و مێش و مه‌گه‌نزێکی ناکه‌ون). چووه ژێر سێبه‌ری گه‌ڵاكانی وه له‌به‌رهه‌مه‌كه‌ی خوارد ؛ كه ئه‌مه‌ش له‌ره‌حمه‌ت و نیعمه‌ت و چاكه‌ی خوای په‌روه‌ردگاره بۆ به‌نده‌كانی خوای په‌روه‌ردگار له‌خه‌فه‌ت و ناخۆشی رزگاری كرد وه‌ك فه‌رموویه‌تی : فَاسْتَجَبْنَا لَهُ وَنَجَّيْنَاهُ مِنَ الْغَمِّ ۚ وَكَذَٰلِكَ نُنْجِي الْمُؤْمِنِينَ . الانبیا‌ء : 88 . ئێمه‌ش به‌هانایه‌وه چووین و ڕزگارمان کرد؛ له‌و غه‌م و په‌ژاره‌و ته‌نگانه‌یه‌ی که تێی که‌وتبوو، به‌و شێوه‌یه‌ش ئیمانداران ڕزگار ده‌که‌ین (کاتێک که ده‌که‌ونه ته‌نگانه‌وه‌و هاناو هاوار بۆ ئێمه ده‌هیێنن). پێغه‌مبه‌ر یونس علیه السلام به‌م شێ،هیه مایه‌وه هه‌تا لاشه‌ی به‌هێز و به‌توانابوو ؛ ئینجا خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێكرد بگه‌ڕێته‌وه ناو گه‌له‌كه‌ی ؛ پێغه‌مبه‌ر یونس علیه السلام گه‌ڕایه‌وه ناو گه‌له‌كه‌ی ؛ بینی گه‌له‌كه‌ی هه‌ر هه‌موویان باوه‌ریان به‌خوای په‌روه‌ردگار هێناوه ! خوای په‌روه‌ردگار فێری یونس و باوه‌ردارانی كرد كه ئارام بگرن و سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ل ئارام گرتنه خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : فَاصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ وَلَا تَكُنْ كَصَاحِبِ الْحُوتِ إِذْ نَادَىٰ وَهُوَ مَكْظُومٌ . القلم : 48 . ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم) دان به خۆتا بگره و چاوه‌ڕوانیی فه‌رمانی خوات بکه وه‌ك هاوڕێ ی نه‌هه‌نگه‌که مه‌به (که یونس پێغه‌مبه‌ره(علیه السلام)) کاتێك که بانگی (خوای) کرد وه ئه‌و له‌خه‌فه‌ت و دڵته‌نگیه‌كی زۆردابوو . له‌پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌رباره‌ی فه‌زڵی پێغه‌مبه‌ر یونس علیه السلام فه‌رمویه‌تی : بۆ هیچ به‌نده‌یه‌ك نیه بڵێت من باشترم له یونسی كوڕی مه‌تتا . وه ده‌رباره‌ی فه‌زڵی دوعای پێغه‌مبه‌ر یونس فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك به‌دوعای پێغه‌مبه‌ر یونس له‌خوا بپارێتهو ئیللا خوای په‌روه‌ردگار وه‌ڵامی ده‌داته‌وه ؛ پرسیاری لێكرا ئایه ئه‌م دوعایه تایبه‌ته به پێغه‌مبه‌ر یونس یان بۆ هه‌موو موسڵمانه ؟ فه‌رمووی : بۆ پێغه‌مبه‌ر یونسه به‌تایبه‌تی وه بۆ هه‌موو موسڵمانانیشه كاتێك پێی له‌خوا بپاڕێنه‌وه . ئه‌ی نه‌تبیستووه خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : فَنَادَىٰ فِي الظُّلُمَاتِ أَنْ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ . الانبیا‌ء : 87 . له تاریکیه‌کاندا (تاریکی شه‌و و ده‌ریا و ناوسکی نه‌هه‌نگ) هاواری کرد (ئه‌ی خوا) به‌ڕاستی هیچ په‌رستراوێك نی یه جگه له تۆ پاکی و بێگه‌ردی بۆ تۆیه بێگومان من له سته‌مکاران بووم. فَاسْتَجَبْنَا لَهُ وَنَجَّيْنَاهُ مِنَ الْغَمِّ ۚ وَكَذَٰلِكَ نُنْجِي الْمُؤْمِنِينَ . الانبياء : 88 . ئێمه‌ش نزا‌و هاواری ئه‌ومان گیراکرد و له‌و غه‌م و خه‌فه‌ته ڕزگارمان کرد هه‌رواش ئیمانداران ڕزگار ده‌که‌ین. وه‌رگێڕانی : م هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی |