ئایه‌ خوا له‌كوێ بوو پێش دروست كردنی دروست كراوه‌كان ؟ وه‌ ئایه‌ یه‌كه‌م شت چی بوو كه‌ دروستی كرد ؟

ئایه‌ خوا له‌كوێ بوو پێش دروست كردنی دروست كراوه‌كان ؟

وه‌ ئایه‌ یه‌كه‌م شت چی بوو كه‌ دروستی كرد ؟

 

خوای په‌روه‌ردگار هه‌ر هه‌بووه‌ و هیچ شتێك له‌گه‌ڵی نه‌بووه‌ و له‌پێش ئه‌و نه‌بووه‌ .

له‌م ساته‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كه‌ین ...

بۆ ئه‌وی بزانین چۆن دروست كراوه‌كان ده‌ستیان پێكردووه‌ ...

وه‌ ئایه‌ یه‌كه‌م شت چی بوو خوای په‌روه‌ردگار دروستی كرد ؟

وه‌ ئایه‌ گه‌وره‌یی ئه‌م دروستكراوانه‌ چیه‌ و چۆنه‌ ؟

وه‌ شوێنه‌كه‌یان كوێیه‌ ؟

ئه‌گه‌ڕێینه‌وه‌ پێش كاتی دروست بوونی مرۆڤ ..

وه‌ پێش دروست بوونی ئاسمانه‌كان و زه‌وی ..

به‌ڵكو پێش دروست بوونی عه‌رش ...

ئه‌وكاته‌ی خوا هه‌بووه‌ و هیچ شتێكیش له‌گه‌ڵی نه‌بووه‌ ..

به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار شه‌ریكی نیه‌ له‌ سه‌ره‌تایه‌تیدا و له‌سه‌رتا و له‌پێش هه‌موو شتێكدا هه‌بووه‌ و هیچ شتێك له‌پێش ئه‌و نه‌بووه‌ ..

پاشان دروستكراوه‌كانی دروست كرد ..

ئایه‌ یه‌كه‌م دورستكراو چی بوو كه‌ خوای په‌روه‌ردگار دروستی كرد ؟

زانایانی ئیسلام – ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت – رای جیاوازیان هه‌یه‌ له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ..

هه‌ندێكیان ده‌فه‌رموون : یه‌كه‌م دروستكراو كه‌ خوای په‌روه‌ردگار دروستی كرد قه‌ڵه‌م بوو ؛ وه‌ هه‌ندێكیان ده‌ڵێن ئاو بوو ؛ وه‌ هه‌ندێكیان ده‌ڵێن روناكی و تاریكی بوو ؛ به‌ڵام قه‌ولی ڕاست و دروست والله أعلم یه‌كه‌مین دروستكراو عه‌رشی خوای په‌روه‌ردگاره‌ ؛ كه‌ ئه‌مه‌ قسه‌ی جومهوری زانایانه‌ - ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت - .

عیمرانی كوڕی حوصه‌ین – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئێمه‌ له‌لای پێغه‌مبه‌ری خوابووین صلی الله علیه وسلم ؛ هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی یه‌مه‌ن هاتنه‌ خزمه‌تی ؛ وتیان : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم هاتووینه‌ته‌ خزمه‌تت بۆ ئه‌وه‌ی له‌دین شاره‌زابین ؛ وه‌ پرسیاری سه‌ره‌تای دروستبوونی ئه‌م گه‌ردوونه‌ت لێده‌كه‌ین  ؛ ئایه‌ چۆن بووه‌ ؟ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی : سه‌ره‌تای هه‌موو شتێك خوای په‌روه‌ردگار هه‌بووه‌ و جگه‌ له‌و هیچ شتێكی تر نه‌بووه‌ ؛ وه‌ عه‌رشه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاوبوو ؛ پاشان له‌ له‌وحی مه‌حفوظ هه‌مووشتێكی ده‌رباره‌ی دورستكراوه‌كانی نووسیووه‌ ؛ پاشان ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كرد .

له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ یه‌كه‌مین دروستكراو ئاو و عه‌رشه‌ ؛ ئه‌م دووانه‌ سه‌ره‌تای دروست بوونی ئه‌م جیهانه‌یه‌ .

پاشان خوای په‌روه‌ردگار قه‌له‌می دروست كرد كه‌به‌هۆیه‌وه‌ هه‌مووشتێكی له‌وحی مه‌حفوظ نوسیووه‌ ؛ پاشان ئاسمانه‌كان و زه‌وی و گشت ئه‌وشتانه‌ش له‌ناو ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا هه‌یه‌ دروست كردووه‌ .

ئاو ئه‌صڵی ماده‌ی هه‌موو دورستكراوه‌كانه‌ ؛ هه‌موو دورستكراوه‌كان له‌ئاو دروست بوونه‌ ؛ ئه‌بو هوره‌یره‌ - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : وتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئایه‌ دورستكراوه‌كان له‌چی دورستكراون ؟ فه‌رمووی : له‌ئاو .

عه‌رش ته‌ختێكی گه‌وره‌ و مه‌زنه‌ ؛ سه‌قفی هه‌موو دورستكراوه‌كانه‌ و گه‌وره‌ترین دروستكراوه‌ وه‌ به‌رزترین دروستكراوه‌ .

پاشان خوای په‌روه‌ردگار فریشته‌كانی دروست كرد ؛ خوای په‌روه‌ردگار به‌حیكمه‌ت و زانستی خۆی هه‌ندێك كاری داونه‌ته‌ ده‌ست به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی پێویسیتی پێ هه‌بن ؛ هه‌ندێك له‌فریشته‌كان كاریان هه‌ڵگرتنی عه‌رشی خوای په‌روه‌ردگاره‌ ؛ كه‌ ئه‌م فریشتانه‌ له‌گه‌وره‌ترینی فریشته‌كانن ؛ خوای په‌روه‌ردگار هێز و توانای پێ به‌خشیون كه‌ بتوانن عه‌رشی خوای په‌روه‌ردگار هه‌ڵبگرن ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – ده‌رباره‌ی گه‌وره‌یی ئه‌م فریشتانه‌ فه‌رموویه‌تی : ئه‌ندازه‌ی دووری نێوان نه‌رمه‌ی گوی یه‌كێك له‌م فریشتانه‌  هه‌تا شانی به‌ ئه‌ندازه‌ی دووری حه‌وت سه‌د ساڵه‌ !

ئه‌م فریشتانه‌ له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ش له‌ده‌وری عه‌رشت له‌فریشته‌ هه‌ره‌ نزیكه‌كانی خوای په‌روه‌ردگارن ؛ به‌رده‌وام زیكر و یادی خوا ده‌كه‌ن له‌په‌رستنی خوا هه‌رگیز ماندوو نابن .

خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : الَّذِينَ يَحْمِلُونَ الْعَرْشَ وَمَنْ حَوْلَهُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيُؤْمِنُونَ بِهِ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَيْءٍ رَحْمَةً وَعِلْمًا فَاغْفِرْ لِلَّذِينَ تَابُوا وَاتَّبَعُوا سَبِيلَكَ وَقِهِمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ . غافر : 7 .

ئه‌و فریشتانه‌ی هه‌ڵگری عه‌رشن و ئه‌وانه‌ش به‌ده‌وری دان به‌ ستایشی په‌روه‌ردگاریان ته‌سبیحات ده‌که‌ن وه‌ باوه‌ڕیان به‌و هه‌یه‌ وه‌ داوای لێبوردن ده‌که‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی ئیماندارن (ده‌ڵێن): ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان میهره‌بانی و زانیاریت هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌ ده‌ی خۆش ببه‌ له‌وانه‌ی تۆبه‌یان کردووه‌ و شوێنی ڕێگای تۆ که‌وتوون وه‌ بیانپارێزه‌ له‌ سزای دۆزه‌خ.

عه‌رشی خوای په‌روه‌ردگار وه‌ك گومبه‌تێك وایه‌ له‌سه‌ر جیهان وه‌ له‌سه‌ر به‌هه‌شته‌ ؛ وه‌ سه‌قفی دورستكراوه‌كانه‌ ؛ وه‌ خوای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر عه‌رشی به‌رزبۆته‌وه‌ و له‌سه‌رووی هه‌موو دروستكراوه‌كانیه‌تی ؛ وه‌ ئاگای له‌هه‌موو دورستكراوه‌كانیه‌تی هیچ شتێك له‌خوا شاراوه‌ و نادیارنیه‌ ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی : الرَّحْمَٰنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَىٰ . طه : 5 .

واته‌ : خوای میهره‌بان له‌سه‌ر عه‌رش به‌رز بۆته‌وه‌  به‌وشێوه‌یه‌ی لایه‌قی خۆیه‌تی .

پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – فه‌رموویه‌تی : كاتێك داوای به‌هه‌شتان كرد ئه‌وا داوای به‌هه‌شتی فیرده‌وس بكه‌ن ؛ چونكه‌ ئه‌م به‌هه‌شته‌ به‌رزترین شوێنی به‌هه‌شته‌ ؛ وه‌ ناوه‌ڕاستی به‌هه‌شته‌ ؛ وه‌ له‌سه‌رووی ئه‌وه‌وه‌ عه‌رشی خوای میهره‌بانه‌ .

وه‌ كورسی خوای په‌روه‌ردگار له‌ژێر عه‌رشی خوای په‌روه‌ردگاره‌ ؛ وه‌ گه‌وره‌ترین دورستكراوه‌ له‌دوای عه‌رش ؛ شوێن هه‌ردوو پێی خوای په‌روه‌ردگار ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ۖ  ..) . البقرة : 255 .

واته‌ : کورسی یه‌که‌ی خودا هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی گرتۆته‌وه‌ .

وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – فه‌رموویه‌تی : ئاسمانه‌كان و زه‌وی به‌رامبه‌ر به‌ گه‌وره‌یی كورسی وه‌ك ئه‌لقه‌یه‌كی فڕێدراو وایه‌ له‌سه‌حرا ؛ وه‌ كورسی به‌رامبه‌ر به‌ گه‌وره‌یی عه‌رش وه‌ك ئه‌لقه‌یه‌كه‌یكی فڕێدراو  وایه‌ له‌سه‌حرا .

پاشان یه‌كه‌م شت كه‌ خوای په‌روه‌ردگار دروستی كرد له‌دوای عه‌رش و ئاو قه‌له‌م بوو .

پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – فه‌رموویه‌تی : یه‌كه‌م شت كه‌ خوای په‌روه‌ردگار دروستی كرد – له‌دوای عه‌رش و ئاو – قه‌ڵه‌م بوو ؛ خوای په‌روه‌ردگار پێی فه‌رموو : بنووسه‌ ؛ قه‌ڵه‌م وتی : ئه‌ی په‌روه‌ردگارم چی بنووسم ؟ فه‌رمووی : ئه‌ندازه‌ی هه‌موو شتێك بنووسه‌ هه‌تا ڕۆژی هاتنی دوایی .

عبدالله ی كوڕی عه‌مری كوڕی عاص – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : گوێم له‌پێغه‌مبه‌ری خوابوو – صلی الله علیه وسلم – ده‌یفه‌رموو : خوای په‌روه‌ردگار ئه‌ندازه‌ی دورستكراوه‌كانی – ئه‌وشتانه‌ی به‌سه‌ریان دێت – نووسی  له‌ له‌وحی مه‌حفوظ په‌نجا هه‌زار ساڵ پێش ئه‌وه‌ی ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست بكات ؛ وه‌ عه‌رشی پیرۆزی له‌سه‌ر ئاو بوو .

خوای په‌روه‌ردگار سه‌ره‌تا زه‌وی دروست كردووه‌ پاشان حه‌وت ئاسمانه‌كانی دروست كردووه‌ ؛ بینا به‌م شێوه‌یه‌ دروست ده‌كرێت سه‌ره‌تا به‌شی خواره‌وه‌ دورست ده‌كرێت پاشان به‌شی سه‌ره‌وه‌ ؛ وه‌ شته‌كانی سه‌رزه‌وی دروست كرد وه‌ك ئاو و دره‌خت و گژو گیا و چیاكان و باقی شته‌كانی تر .

خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : وَالْأَرْضَ بَعْدَ ذَٰلِكَ دَحَاهَا . النازعات : 30 .

 دواتر زه‌ویشی به‌شێوه‌یه‌کی هێلکه‌یی به‌دیهێناوه‌.

أَخْرَجَ مِنْهَا مَاءَهَا وَمَرْعَاهَا . النازعات : 31 .

 ئاوی لێده‌رهێناوه‌ و له‌وه‌ڕگای بۆ ماڵات فه‌راهه‌م هێناوه‌.

وَالْجِبَالَ أَرْسَاهَا . النازعات : 32 .

 کێوه‌کانیشی به‌ تۆکمه‌یی دامه‌زراندووه‌.

خوای په‌روه‌ردگار ئاسمانه‌كان دروست كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وشتانه‌ش له‌ناویدایه‌ وه‌ك خۆر و مانگ و ئه‌ستێره‌كان ؛ وه‌ ئاسمانی به‌م ئه‌ستێرانه‌ ڕازانده‌وه‌

وه‌ وشكانی و ده‌ریاكان و روباره‌كان گشت ئه‌مانه‌ به‌ئاسمانه‌كانیشه‌وه‌ له‌ماوه‌ی شه‌ش رۆژ دروستی كردوون .

هه‌روه‌ك خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ وَكَانَ عَرْشُهُ عَلَى الْمَاءِ ... ) . هود : 7 .

واته‌ : ئه‌و (خوایه‌) زاتێکه‌ که‌ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه‌ له‌ شه‌ش ڕۆژدا و عه‌رشه‌که‌ی له‌سه‌ر ئاو بوو .

خوای په‌روه‌ردگار ئه‌گه‌ر بیویستبایه‌ ده‌یتوانی راسته‌وخۆ به‌وشه‌ی ببه‌ راسته‌وخۆ ده‌هاته‌ بوون ؛ به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كار و باری ژیانیان به‌له‌سه‌ر خۆی یه‌ك به‌دوای یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن بۆیه‌ خوای په‌روه‌ردگار فێری به‌نده‌كانی ده‌كات كه‌ كاره‌كانیان به‌رێك و پێكی و پله‌ به‌ پله‌  جێ جێ بكه‌ن .

وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌نده‌كانی بزانن كه‌ هه‌موو شتێك كات و ئه‌ندازه‌ی بۆ دیاریكراوه‌ .

وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هێز و توانای بۆ فریشته‌كان یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌ربكه‌وێت .

پێشه‌وا ابن قه‌یم – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – له‌ ( قه‌صیده‌ی نونیه‌دا ) فه‌رموویه‌تی  :

هه‌ڵبژێردراو فه‌رموویه‌تی  : په‌نجا هه‌زار ساڵ پێش دروست بوون دروستكراوه‌كان ئه‌ندازه‌ی هه‌موو شتێك دیاریكراوه‌ و نوسراوه‌ .

وه‌ پێش ئه‌م نوسینه‌ عه‌رشی خوای میهره‌بان له‌سه‌ر ئاوبوو .

وه‌ خه‌ڵكی رای جیاوازیان هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و قه‌له‌مه‌ی قه‌زا و قه‌ده‌ری خوای پێنوسراوه‌ ده‌رباره‌ی  دروستكراوه‌كانی .

ئایه‌ له‌پێش عه‌رش هه‌بووه‌ یان له‌دوای عه‌رش ؛ دوو قه‌ول هه‌یه‌ له‌لای ئه‌بو لعه‌لای هه‌مه‌ذانی .

قه‌ولی راست و حه‌ق ئه‌وه‌یه‌ كه‌ عه‌رش له‌پێش قه‌ڵه‌م هه‌بووه‌ ؛ چونكه‌ پێش نووسین عه‌رش هه‌بووه‌ .

وه‌ نووسینی قه‌له‌مه‌كه‌ له‌دوای عه‌رش هاتووه‌ ؛ كاتێك خوای په‌روه‌ردگار دروستی كرد

پێی فه‌رموو بنووسه‌ ؛ نووسی گشت ئه‌وشتانه‌ی خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێكرد .

گشت ئه‌وشتانه‌ی نووسی كه‌ دێته‌ بوون هه‌تا رۆژی دوایی به‌ هێز و توانای خوای میهره‌بان .

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی .

26 / محرم / 1444 ه --- 23 / 8 / 2022 م