فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
زمان پیسی – جنێودان زمان پیسی – جنێودان زمان پیسی بریتیه له ده‌ربڕینی وشه خراپ و ناشرینه‌كان به‌رامبه‌ر به مرۆڤه‌كان كه ئه‌م تاوانه هۆكاره بۆ چوونه ناو ئاگری دۆزه‌خ خوای گه‌وره بمان پارێزێت . پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : كه‌سی واهه‌یه وشه‌یه‌ك ده‌رده‌بڕێت بێ ئه‌وه‌ی گوێی پێ بدات ؛ به‌هۆیه‌وه حه‌فتا ساڵ له‌ناو ئاگری دۆزه‌خ ده‌چێته خواره‌وه !
دایكمان عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت –له‌لای پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) به وشه‌یه‌كی ناخۆش وه‌سفی صه‌فییه‌ی كرد وتی ئه‌و كورته باڵایه ! پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی : ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌یه تۆ بخرێته ناو ده‌ریاوه گشتی بۆگه‌ن ده‌كات و تێكی ده‌دات . باوه‌ڕدار زمانی پاكه له‌تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانی كه‌سی باوه‌ڕدار بریتیه له زمان پاكیه‌تی ؛ هه‌رگیز نابێت كه‌سی باوه‌ڕدار زمان پیس و ده‌مشربێ ؛ كه‌سی باوه‌ڕدار كه‌سێكی زۆر ره‌وشت به‌رزه ؛ خه‌ڵكی له ده‌ست و زمانی سه‌لامه‌تن .
هۆكاری زمان پیسی زانایان فه‌رموویانه : هۆكاری زمان پیسی یان به مه‌به‌ستی ئه‌زیه‌تدانه ؛ یان به‌هۆی تێكه‌ڵاوی كه‌سانی ره‌وشت نزم و خراپه‌كاره ؛ بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان ئه‌م هۆكارانه له‌لای خۆمان نه‌یه‌ڵین ؛ بۆ كه‌سی باوه‌ڕدار دروست نیه خه‌ڵكی ئه‌زیه‌ت بدات به زمان و ده‌ستی ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) جنێودان به موسڵمان فاسقایه‌تیه ؛ وه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كردنی كوفره ! وه فه‌رموویه‌تی : موسڵمانی ڕاسته‌قینه ئه‌و كه‌سه‌یه موسڵمانان له‌ده‌ست و زمانی سه‌لامه‌تن . وه بۆ خۆپاراستن له‌هۆكاری دووه‌م به‌وه ده‌بێت خۆمان له‌هاوڕێی زمان پیس و خراپ بپارێزین چونكه هاوڕێ كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر هاوڕێ ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ئینسان له‌سه‌ر دینی هاوڕێكه‌یه‌تی جا هه‌ریه‌كێك له‌ئێوه باسه‌یربكات تێكه‌ڵی كێ ده‌كات .
زمان پیسی هۆكاری له‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تیه به‌ڕاستی ئه‌وكه‌سانه كه‌سایه‌تیان له‌ده‌ست داوه كاتێك درۆ به‌ده‌م خه‌ڵكه‌وه ده‌كه‌ن ؛ وه قسه‌ی نه‌شیاویان به‌خه‌ڵك ده‌ڵێن ؛ وه بوهتانیان پێ ده‌كه‌ن ؛ پاراستنی كه‌سایه‌تی ئه‌وه‌نده گرنگه زانایان فه‌رموویانه ده‌بێت مرۆڤ خۆی له‌بچوكترین كه‌م و كوڕی بپارێزێت بۆ نمونه نابێت به‌ده‌م ڕێگاوه له‌پێش چاوی خه‌ڵك شت بخوات ؛ وه نابێت به‌پێ په‌تی بڕوات ؛ وه نابێت له‌سه‌ر ڕێگاكان میز بكات ؛ وه نابێت له‌ماڵه‌وه و له‌بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان ده‌نگی به‌رز بكاته‌وه ؛ وه نابێت شتی حه‌رام بخوات ؛ وه نابێت باسی جوانی ئافره‌تان بكات كه ئه‌مه په‌نا به‌خوا حالی زۆرێك له‌پیاوانه له‌لای پیاوی نامه‌حه‌م وه‌سفی جوانی خێزانه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن ؛ وه هه‌یان باسی كاری سه‌رجێی خێزانه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵك ده‌كات كه ئه‌مه تاوانێكی زۆر گه‌وره‌یه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : خراپترین پیاو لە لای خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەت ئەوەیە کە دەچیتە لای خێزانی وە دوایێ نهێنیەکەی ئاشکرا دەکات لە لای خەڵکی باس ده‌كات .
به‌ڵگه‌كانی قورئان ده‌رباره‌ی پاراستنی زمان : خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ) . ق : 18 . واته : مرۆڤ هه‌ر وته‌یه‌ك له ده‌می ده‌رچێ چاودێرێکی به‌سه‌ره‌وه‌یه و ده‌ینوسێ . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( ۞ لَا يُحِبُّ اللَّهُ الْجَهْرَ بِالسُّوءِ مِنَ الْقَوْلِ إِلَّا مَنْ ظُلِمَ ۚ وَكَانَ اللَّهُ سَمِيعًا عَلِيمًا ) . النساء : 148 . واته : خوا پێ ی خۆش نی یه ئاشکرا کردنی قسه‌ی نا به‌جێ و خراپ مه‌گه‌ر که‌سێك سته‌می لێکرابێ(بۆی دروسته خراپه‌ی سته‌مکار ئاشکرا کات) وه خوا هه‌میشه بیسه‌ری زانایه. خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِذْ تَلَقَّوْنَهُ بِأَلْسِنَتِكُمْ وَتَقُولُونَ بِأَفْوَاهِكُمْ مَا لَيْسَ لَكُمْ بِهِ عِلْمٌ وَتَحْسَبُونَهُ هَيِّنًا وَهُوَ عِنْدَ اللَّهِ عَظِيمٌ (15) وَلَوْلَا إِذْ سَمِعْتُمُوهُ قُلْتُمْ مَا يَكُونُ لَنَا أَنْ نَتَكَلَّمَ بِهَٰذَا سُبْحَانَكَ هَٰذَا بُهْتَانٌ عَظِيمٌ ) . النور : 15 – 16 . واته : کاتێ ئه‌م بوهتانه‌تان به‌ده‌ماو ده‌م له‌یه‌کتره‌وه وه‌رده‌گرت وه به زمانتان شتێك ده‌ڵێن که زانیاریتان ده‌رباره‌ی نه‌بوو واتان ده‌زانی شتێکی سووك و ئاسانه له کاتێکدا لای خوا زۆر گه‌وره‌یه ؛ بۆچی کاتێ ئه‌مه‌تان بیست نه‌تان وت بۆ ئێمه شیاو نی یه قسه (و بوهتانی) ی وا بکه‌ین پاك و بێگه‌ردی بۆ تۆ خوایه ئه‌مه بوهتانێکی زۆر گه‌وره‌یه . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا ) . الاحزاب : 70 . واته : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له‌خوا بترسن و پارێزکار بن و قسه‌ی ڕاست و دروست بکه‌ن . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا يَسْخَرْ قَوْمٌ مِنْ قَوْمٍ عَسَىٰ أَنْ يَكُونُوا خَيْرًا مِنْهُمْ وَلَا نِسَاءٌ مِنْ نِسَاءٍ عَسَىٰ أَنْ يَكُنَّ خَيْرًا مِنْهُنَّ ۖ وَلَا تَلْمِزُوا أَنْفُسَكُمْ وَلَا تَنَابَزُوا بِالْأَلْقَابِ ۖ بِئْسَ الِاسْمُ الْفُسُوقُ بَعْدَ الْإِيمَانِ ۚ وَمَنْ لَمْ يَتُبْ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ) . الحجرات : 11 . واته : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه با هیچ کۆمه‌ڵه پیاوێك گاڵته نه‌که‌ن به کۆمه‌ڵێکی تریان ره‌نگه گاڵته پێ کراوه‌کان له گاڵته‌که‌ره‌کان باشتر بن (لای خوا) وه ژنانێك گاڵته نه‌که‌ن به ژنانێکی تر ره‌نگه ئافره‌ته گاڵته پێ کراوه‌کان له ئافره‌ته گاڵته‌که‌ره‌کان باشتر بن تانه‌و ته‌شه‌ر له یه‌کتری مه‌ده‌ن (له نێو خۆیاندا) ناو‌و ناتۆره له یه‌کتری مه‌نێن ئای چه‌ند خراپه ناو بردنێ که گوناهه (به موسوڵمان بڵێیت کافر، داوێن پیس) پاش باوه‌ڕ هێنان جا ئه‌وه‌ی په‌شیمان نه‌بێته‌وه ئه‌وه ئه‌وانه هه‌ر خۆیان سته‌مکارن. خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَعِبَادُ الرَّحْمَٰنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الْأَرْضِ هَوْنًا وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلَامًا ) . الفرقان : 63 . واتة : به‌نده‌کانی خوای میهره‌بان ئه‌و که‌سانه‌ن که زۆر به هێمنی و سه‌لاری به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ڕۆن، کاتێکیش نه‌فامان به قسه و قسه‌ڵۆکی ناخۆش به‌ره‌نگاریان ده‌بن، له وه‌ڵامیاندا قسه‌ی چاك و باش ده‌ڵێن و ره‌وشت به‌رزی خۆیان ده‌نوێنن . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (وَقُولُوا لِلنَّاسِ حُسْنًا ... ) . البقرة : 83 . واته : قسه‌ی جوان بکه‌ن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا .
هه‌ندێك له فه‌رمووده سه‌حیحه‌كان ده‌رباره‌ی پاراستنی زمان : فه‌رمووده‌ی یه‌كه‌م : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( الحياءُ منَ الإيمانِ ، والإيمانُ في الجنَّةِ ، والبَذاءُ منَ الجفاءِ ، والجفاءُ في النَّارِ ) . صحيح الترمذي . واته : شه‌رم و حه‌یا له ئیمانه‌وه‌یه ؛ وه ئێمان له به‌هه‌شته ؛ وه زمان پیسی له دڵره‌قیه‌وه‌یه ؛ وه دڵره‌قی له ئاگره . فه‌رمووده‌ی دووه‌م : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( ما من شي‌ء في الميزان أثْقَلُ مِنْ حُسْنِ الْخُلُقِ . وإن الله يُبْغِض الفاحش البَذِيء ) . صحیح . واته : هیچ شتێك له‌ته‌رازوو قورسترنیه له ره‌وشت جوانی ؛ وه به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار ڕقی له‌كه‌سی جنێو ده‌ر و زمان پیسه . فه‌رمووده‌ی سێیه‌م : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( ليس المؤمنُ بالطَّعَّانِ ولا باللَّعَّانِ. ولا بالفاحشِ ولا بالبذيءِ ) . السلسلة الصحيحة . واته : كه‌سی باوه‌ڕدار تانه‌ده‌رنیه ؛ وه نه‌فره‌ت له‌خه‌ڵك ناكات ؛ وه قسه‌ی نه‌شیاو ناكات و زمانی پیس نیه . فه‌رمووده‌ی چواره‌م : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( مَن كانَ يُؤْمِنُ باللهِ والْيَومِ الآخِرِ فَلْيَقُلْ خَيْرًا، أوْ لِيصْمُتْ ) . رواه مسلم . واته : هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی به‌خوا و به‌ڕۆژی دوایی هه‌بێ با قسه‌ی خێر بكات یان بێ ده‌نگ بێ . فه‌رمووده‌ی پێنجه‌م : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( سِبابُ المُسْلِمِ فُسُوقٌ، وقِتالُهُ كُفْرٌ ) . صحیح مسلم . واته : جنێودان به موسڵمان فاسقایه‌تیه ؛ وه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كردنی كوفره . فه‌رمووده‌ی شه‌شه‌م : دایكمان عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت – ده‌رباره‌ی ره‌وشتی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( لم يَكُن فاحِشًا ولا مُتفَحِّشًا ولا صخَّابًا في الأسواقِ ، ولا يَجزي بالسَّيِّئةِ السَّيِّئةَ ، ولَكِن يَعفو ويَصفَحُ ) . صحيح الترمذي . واته : هه‌رگیز پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) قسه‌ی نه‌شیاوی نه‌ده‌كرد ؛ وه ئه‌م ره‌وشته‌ی هه‌رگیز تیادا نه‌بوو ؛ وه له‌بازاردا ده‌نگی به‌رز نه‌ده‌كرده‌وه ؛ وه پاداشتی خراپه‌ی به‌خراپه نه‌ده‌دایه‌وه ؛ به‌ڵكو پشتی تێ ده‌كرد و لێ بوورده بوو .
وته‌ی هاوه‌ڵان و تابیعین و زانایان ده‌رباره‌ی پاراستنی زمان : عومه‌ر – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : به‌ڕاستی خوا زۆر ڕقی له‌وكه‌سه‌یه تانه له‌خه‌ڵك ده‌دات و نه‌فره‌تیان لێ ده‌كات . وه ئه‌حنه‌فی كوڕی قه‌یس – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : خراپترین ده‌رد بریتیه له زمانی پیس و ره‌وشتی نزم . ئه‌بو ده‌رداء – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – ئافره‌تێكی زمان زبر و قسه ره‌قی بینی ؛ وتی : ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته زمانی لاڵ بوایه بۆی زۆر باشتربوو . زمان پیسی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر كه‌می دین و لاوازی ئیمان و نه‌فس پیسی : بێگومان زمان پیسی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئیمان لاوازی و نه‌فس پیسی ؛ وه هۆكاره بۆ كه‌می هاوه‌ڕی و له‌ده‌ستدانی دۆست و خۆشه‌ویستان ؛ وه هۆكاره كه خاوه‌نه‌كه‌ی زۆر داوای لێبوردن له‌خه‌ڵك بكات . زمان پیسی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بێ شه‌رمی وه هۆكاره بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌دره‌وشتی له‌ناو خه‌ڵك كه ئه‌مه‌ش تاوانێكی زۆر گه‌وره‌یه و خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَنْ تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ۚ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ) . النور : 19 . واته : به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی پێیان خۆشه زینا (کرداری ناشرین) بڵاوبێته‌وه له‌ناو خه‌ڵکی ئیمانداردا سزای سه‌ختیان بۆ هه‌یه له دنیا‌و ڕۆژی دوایی دا وه خوا ده‌زانێ و ئێوه نازانن. بۆیه پێویسته كه‌سی موسڵمان زمانی بپارێزێت و قسه‌یه‌ك نه‌كان ببێته هۆكاری بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌دره‌وشتی ؛ وه چیرۆكێك بۆ خه‌ڵك باس نه‌كات كه ببێته مایه‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌دره‌وشتی وه باسی درامایه‌ك مه‌كه كه ببێته مایه‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌دره‌وشتی .. به‌ڵكو كه‌سێكی ره‌وش به‌رزبه ؛ زمان پاك و زمان پارێزبه ؛ بانگه‌وازی خه‌ڵك بكه بۆ ره‌وشت جوانی بۆ زمان پاكی بۆ ئه‌وه‌ی خۆت و غه‌یری خۆشت رزگاربكه‌ی به‌دۆزه‌خ ؛ وه زمان به‌ره‌لا كردن هۆكارێكه له‌هۆكاره‌كانی چوونه دۆزه‌خ ... پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : كه‌سی واهه‌یه وشه‌یه‌ك ده‌رده‌بڕێت بێ ئه‌وه‌ی گوێی پێ بدات ؛ به‌هۆیه‌وه حه‌فتا ساڵ له‌ناو ئاگری دۆزه‌خ ده‌چێته خواره‌وه ! وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 8 / صفر / 1444 ك --- 4 / 9 / 2022 م |