فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئاشكرا كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنیه‌كان ئاشكرا كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنیه‌كان بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنی برا موسڵمانه‌كه‌ت تاوانێكه له‌تاوانه‌كان ؛ وه ره‌وشتێكه له ره‌وشته خراپه‌كان . دروست نیه كه‌سی موسڵمان نهێنی براكه‌ی ئاشكرا بكات و بڵاو بكاته‌وه چونكه ئه‌م نهێنیه ئه‌مانه‌تێكه له‌لای ده‌بێت بیپارێزێت و نابێت ئاشكرای بكات و بڵاوی بكاته‌وه .
زه‌مكردنی بڵاوكردنه‌وه‌ی نێھنی و قه‌ده‌غه‌كردنی له قورئانی پیرۆزدا : خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ ۖ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَىٰ أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنْبِطُونَهُ مِنْهُمْ ۗ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا ) . النساء : 83 . واته : وه کاتێك هه‌واڵێکیان پێ بگات ده‌ر باره‌ی ئاسایش و هێمنایه‌تی یان له باره‌ی ترسه‌وه بڵاوی ده‌که‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیان گهڕانایهتهوه بۆ لای پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) و بۆ لای کار به‌ده‌ستانی خۆیان ئه‌وه ئه‌وانه‌ی ڕاستی هه‌واڵه‌کان ده‌رده‌هێنن ده‌زانن هه‌واڵه‌که(ڕاسته یان درۆیه) وه ئه‌گه‌ر چاکه‌و به‌زه‌یی خوا نه‌بوایه به‌رامبه‌ر به ئێوه بێگومان شوێن شه‌یتان ده‌که‌وتن که‌مێکتان نه‌بێت. موقاتیل – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – له ته‌فسیری وشه‌ی ( أَذَاعُوا بِهِ ) فه‌رموویه‌تی : واته : هه‌واڵه‌كه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه . وه ئیمامی ته‌به‌ری و ئیبن عه‌باسیش – ره‌زای خوایان لێبێت - به‌هه‌مان شێوه ته‌فسیریان كردووه . له ئایه‌تێكی تردا خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَإِذْ أَسَرَّ النَّبِيُّ إِلَىٰ بَعْضِ أَزْوَاجِهِ حَدِيثًا فَلَمَّا نَبَّأَتْ بِهِ وَأَظْهَرَهُ اللَّهُ عَلَيْهِ عَرَّفَ بَعْضَهُ وَأَعْرَضَ عَنْ بَعْضٍ ۖ فَلَمَّا نَبَّأَهَا بِهِ قَالَتْ مَنْ أَنْبَأَكَ هَٰذَا ۖ قَالَ نَبَّأَنِيَ الْعَلِيمُ الْخَبِيرُ ) . التحریم : 3 . واته : کاتێك که پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) به‌نهێنی لای هه‌ندێ له ژنه‌کانی قسه‌یه‌کی درکاند ئینجا که ئه‌و (ژنه) قسه‌که‌ی کرد (بۆ هه‌وێکه‌ی) خواش پێغه‌مبه‌ری(صلی الله علیه وسلم) ئاگادار کرد (پێغه‌مبه‌ر (ﷺ)) هه‌ندێك (له قسه‌کان) ی باسکرد و بێ ده‌نگ بوو له هه‌ندێکی تری ئینجا که پێ ی وت (ژنه‌که‌ی) وتی: کێ ئه‌مه‌ی پێ گه‌یاندی فه‌رمووی خوای زانای ئاگادار پێ ی گه‌یاندم. وه هه‌روه‌ها له ئایه‌تێكی تردا خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَخُونُوا اللَّهَ وَالرَّسُولَ وَتَخُونُوا أَمَانَاتِكُمْ وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ ) . الأنفال : 27 . واته : ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ناپاکی مه‌که‌ن له‌گه‌ڵ خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) دا وه ناپاکی مه‌که‌ن له سپارده‌کانی ناو خۆتان له کاتێکدا که ئێوه ده‌زانن(ناپاکی) یه. پێشه‌وا ابن كه‌ثیر – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : مونافیقه‌كان كاتێك قسه‌یه‌كی نهێنیان له‌پێغه‌مبه‌ر ده‌بیست (ﷺ) ڕاسته‌وخۆ بلاویان ده‌كرده‌وه و ده‌یانگه‌یاند به موشریكه‌كان ؛ بۆیه خوای په‌روه‌ردگار نه‌هی له موسڵمانان كرد كه وه‌ك مونافیقه‌كان ئه‌م خیانه‌ته نه‌كه‌ن و نهێنی بڵاو نه‌كه‌نه‌وه .
زه‌مكردنی بڵاوكردنه‌وه‌ی نێھنی و قه‌ده‌غه كردنی له فه‌رمووده سه‌حیحه‌كاندا :
پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ مِنْ أَشَرِّ النَّاسِ عِنْدَ اللهِ مَنْزِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ ، الرَّجُلَ يُفْضِي إِلَى امْرَأَتِهِ ، وَتُفْضِي إِلَيْهِ ، ثُمَّ يَنْشُرُ سِرَّهَا ) رواه مسلم (1437). واته : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : خراپترین پیاو لە لای خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەت ئەوەیە کە دەچیتە لای خێزانی وە دوایێ نهێنیەکەی ئاشکرا دەکات لە لای خەڵکی باس ده‌كات . _ پێشه‌وا نه‌وه‌وی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئه‌م فه‌رموده‌یه به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرایه له‌سه‌ر نادروستی بلاو كردنه‌وه‌ی نهێنی نێوان ژن و مێرد له‌كاتی سه‌رجێیدا ؛ كه گشت قسه و حهرهكاتهكانی ئه‌وكاته ده‌گرێته‌وه كه چێژ له‌یه‌كتر وه‌رده‌گرن ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی به‌خوا و به‌ڕۆژی دوایی هه‌یه با قسه‌ی خێر بكات یان بێ ده‌نگ بێت .
عبدالله ی كوڕی عومه‌ر – ره‌زای خوایان لێبێت – فه‌رموویه‌تی : عونهری كوڕی خه‌تاب – ره‌زای خوای لێبێت – به ئه‌بو به‌كری فه‌رموو : ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ و ڕازی حه‌فصه‌ی كچم ده‌ده‌م به‌تۆ ؛ دوای چه‌ند شه‌وێك ئه‌بو به‌كر وه‌ستاو وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) داخوازی كرد ؛ ئه‌بو به‌كر كاتێك به عومه‌ر گه‌ییشت فه‌رمووی : هیچ شتێك نه‌بوه ڕێگر كه من حه‌فصه بخوازم ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ده‌مزانی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) نیازی داخوازی كردنی ئه‌وی هه‌یه ؛ من نهم ویست نهێنی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ئاشكرا بكه‌م و بڵاوی بكه‌مه‌وه ؛ ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) نه‌یویستبایه ئه‌وكات ڕازی ده‌بووم و ماره‌م ده‌كرد . پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( خه‌ڵكی نابێت به‌یه‌كه‌وه دابنیشن ئیللا به پاراستنی ئه‌مانه‌تی مه‌جلیس نه‌بێ ) . صحيح الجامع . وه فه‌رموویه‌تی : ( كاتێك كه‌سێك قسه‌ی كرد و ئاوری به‌لای ڕاست و چه‌پی خۆی ده‌دایه‌وه ئه‌وه قسه‌كانی به ئامهتهوه ده‌كات و نابێت لێی ئاشكرا بكرێت و بلاو بكرێته‌وه ) . بۆیه نابێت موسڵمانان له‌كاتی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا به‌بێ ئیزن ده‌نگی یه‌كتر تۆمار بكه‌ن پاشان بلاوی بكه‌نه‌وه ؛ وه نابێت ده‌نگی مۆبایله‌كه بكرێت به سه‌ماعه‌ی خاریجی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی تریش ده‌نگی ببیستن ؛ ئهكانه هیچی دروست نین و نه‌پاراستنی ئه‌مانه‌ته و خیانه‌ت كردنه له‌كه‌سی به‌رامبه‌ر .
وته‌ی پێشینان و زانایان ده‌رباره‌ی نادروستی بڵاو كردنه‌وه‌ی نهێنی : _ عه‌باسی كوڕی عبدالمطلب – ره‌زای خوای لێبێت – به عبدالله ی كوڕی ده‌فه‌رموو : كوره‌كه‌م تۆ یه‌كێكی له‌وكه‌سانه‌ی ئه‌میری باوه‌ڕداران عومه‌ر – ره‌زای خوای لێبێت – له‌خۆی نزیك ده‌كاته‌وه ؛ جا سێ ئامۆژگاری له‌من وه‌ربگره : هیچ نهێنیه‌كی ئه‌و ئاشكرا مه‌كه ؛ وه له‌لای ئه‌و غه‌یبه‌تی هیچ كه‌سێك مه‌كه ؛ وه با هیچ شتێكی ناڕاست له‌تۆ نه‌بینێت . _ موعاویه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : هیچ نهێنیه‌كم ئاشكرا نه‌كردووه له‌لای هیچ كه‌سێك ئیللا له‌دوایدا په‌شیمان بوومه‌ته‌وه و خه‌فه‌ت خواردووه له‌سه‌ری . _ عه‌مری كوڕی عاص – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : له‌لای هه‌ركه‌سێك قسه‌یكی نهێنیم كردبێت پاشان ئاشكرای كردبێت ئیللا لۆمه‌ی ئه‌وكه‌سه‌م كردووه ؛ به‌ڕاستی كاتێك ئه‌وكه‌سه ده‌بینم به‌هۆی ئه‌م ناپاكیه‌وه كه ئه‌نجامی داوه دڵم پێی ته‌نگ ده‌بێ . _ عبدالملك ی كوڕی مه‌روان – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – به شه‌عبی فه‌رموو : قسه‌ی ناڕاست بۆ من مه‌هێنه ؛ وه غه‌یبه‌تی هیچ كه‌سێك له‌لای من مه‌كه ؛ وه هیچ نهێنیه‌ك له‌لای من ئاشكرا مه‌كه . _ وه حه‌سه‌ن فه‌رموویه‌تی : به‌ڕاستی خیانه‌ت و ناپاكیه نهێنی براكه‌ت ئاشكرا بكه‌ی . _ وه ئهكثهمی كوڕی صه‌یفی فه‌رموویه‌تی : به‌ڕاستی نهێنی تۆ له خوێنتدایه سه‌یربكه بزانه له‌كوێ دهیڕێژی . _ وه راغیبی ئه‌صفه‌هانی فه‌رموویه‌تی : بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنی له‌بێ ئارامییه ؛ وه له سینه ته‌نگیه ؛ وه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌م سیفه‌ته وه‌سف ده‌كرێن بریتین له پیاوانی لاواز ؛ وه منداڵ وه ئافره‌ت . _ وه مه‌دائینی فه‌رموویه‌تی : به‌ئارام ترین كه‌س ئه‌وكه‌سه‌یه نهێنیه‌كه‌ی له‌لای هاوڕێكه‌ی باس ناكات له‌ترسی ئه‌وه‌ی ڕۆژێك به‌ینیان تێك بچێت پاشان نهێنیه‌كه‌ی لێ ئاشكرا بكات . _ وه ماوردی فه‌رموویه‌تی : چه‌ندین جار ئاشكرا كردنی نهێنی بۆته هۆكاری رشتنی خوێنی خاوه‌نه‌كه‌ی ! _ وه فه‌رموویه‌تی : ئاشكرادنی نهێنی غه‌یری خۆت زۆر ناشرینتره له ئاشكرا كردنی نهێنی خۆت . _ پرسیار له عه‌دی كوڕی حاته‌م كرا : ئایه چ شتێك زیاتر كه‌سایه‌تی پیاوان ناهێڵێت ؟ فه‌رمووی : زۆر قسه كردن ؛ وه بڵاو كردنه‌وه‌ی نهێنی ؛ وه متمانه كردن به‌هه‌موو كه‌سێك . _ وه مه‌نصور فه‌رموویه‌تی : پادشا هه‌موو شتێك له هاوه‌ڵانی قه‌بول ده‌كات ته‌نها سێ شت نه‌بێ : بڵاو كردنه‌وه‌ی نهێنی ؛ وه كاری خراپ به‌رامبه‌ر به مه‌حره‌مه‌كانی ؛ وه تانه‌دان له موڵك و ده‌سه‌ڵاتی .
زیان و شوێنه‌واره‌كانی بلاو كردنه‌وه‌ی نهێنی : _ بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنی خیانه‌ت كردنه له ئه‌مانه‌ت ؛ وه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌ڵێنه . _ بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ناخ پیسی ؛ وه خراپی ره‌وشت . _ بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بێ ئارامی و سینه ته‌نگی . _ بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنی هۆكاری په‌شیمانی و دڵته‌نگیه . _ بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنی هۆكاری نه‌مانی په‌یوه‌ندی و خۆشه‌ویستیه . _ بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنی هۆكاری سزا و ناخۆشیه له‌رۆژی دوایی . _ بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنی بریتیه له قسه‌ی زیاد و بێ پێویست ؛ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌هۆیه‌وه له‌كه‌دار ده‌بێت . _ بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنی متمانه له‌نێوان براكان ناهێڵێت . _ بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنی به‌تایبه‌ت نهێنی مردوو هۆكاری توش بوون به سزای خوای په‌روه‌ردگاره . نموونه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنی زه‌مكراو : 1_ بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنی موسڵمانان : خوای په‌روه‌ردگار نه‌هی كردووه له بڵاو كردنه‌وه‌ی نهێنی موسڵمانان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی و ناموسیان پارێزراوبێت ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَنْ تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ۚ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ) . النور : 19 . واته : به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی پێیان خۆشه زینا (کرداری ناشرین) بڵاوبێته‌وه له‌ناو خه‌ڵکی ئیمانداردا سزای سه‌ختیان بۆ هه‌یه له دنیا‌و ڕۆژی دوایی دا وه خوا ده‌زانێ و ئێوه نازانن. وه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك كه‌م و كوری موسڵمانێك دابپۆشێت ئه‌وا خوای په‌روه‌ردگار له‌دونیا و له‌دوارۆژدا كه‌م و كوڕیه‌كانی داده‌پۆشێت . 2_ بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنیه‌كانی ده‌وڵه‌ت : ئه‌گه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنی تاكه‌كان زهمكرا و نادروست بێت ئه‌وا بڵاو كردنه‌وه‌ی نهێنی ده‌وڵه‌تیش دروسته بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنانی وڵاته‌كه‌مان زیانمان پێ نه‌گه‌یه‌نن و ئه‌من و ئاساییشی ولاته‌كه‌مان تێك نه‌ده‌ن . 3_ بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنی نێوان ژن و مێرد : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ مِنْ أَشَرِّ النَّاسِ عِنْدَ اللهِ مَنْزِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ ، الرَّجُلَ يُفْضِي إِلَى امْرَأَتِهِ ، وَتُفْضِي إِلَيْهِ ، ثُمَّ يَنْشُرُ سِرَّهَا ) رواه مسلم (1437). واته : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : خراپترین پیاو لە لای خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەت ئەوەیە کە دەچیتە لای خێزانی وە دوایێ نهێنیەکەی ئاشکرا دەکات لە لای خەڵکی باس ده‌كات . ده‌گێڕنه‌وه یه‌كێك له پیاوچاكان ویستویه‌تی خێزانه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات ؛ پرسیاری لێ ده‌كه‌ن ئایه بۆچی ته‌ڵاقی ده‌ده‌ی ؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت : پیاوی ئاقڵ نهێنی خێزانی ئاشكرا ناكات ؛ دوای ئه‌وه‌ی كه ته‌ڵاقیدا پرسیاریان لێكرده‌وه ئایه بۆچی خێزانت ته‌ڵاقدا له‌وه‌ڵامدا وتی بۆم نیه باسی نهێنی خه‌ڵك بكه‌م . 4_ بڵاوكردنه‌وه و ئاشكراكردنی تاوان : پێغه‌مبه‌ری خوا بوو (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : هه‌موو ئوممه‌ته‌كه‌م بووردراوه ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت كه گوناهه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ن ؛ وه له‌جۆره‌كانی ئاشكرا كردنی گوناه ئه‌وه‌یه كاتێك پیاوێك به شه‌و گوناهێك ئه‌نجام ئه‌دات ؛ پاشان كاتێك به‌یانی به‌سه‌ردادێت و خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م گوناهه‌ی لێ داپۆشیوه ؛ كه‌چی ئه‌و گوناهه‌كه‌ی له‌لای خه‌ڵك ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌ی فلان شه‌وی ڕابردوو ئاوا‌و ئاوام كرد ؛ به‌شه‌و خوا تاوانه‌كه‌ی داپۆشی بوو ؛ به‌ڵام ئه‌و به‌یانی ئه‌م داپۆشینه‌ی خوای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر خۆی لاده‌بات و ئابڕووی خۆی ده‌بات و باسی گوناه و تاوانه‌كه‌ی ده‌كات .
نموونه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنی باش و ڕێگه پێدراو : 1_ شایه‌تیدان له‌لای دادوه‌ر : خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَلَا تَكْتُمُوا الشَّهَادَةَ ۚ وَمَنْ يَكْتُمْهَا فَإِنَّهُ آثِمٌ قَلْبُهُ ۗ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ ) . البقرة : 283 . واته : وه شایه‌تی مه‌شارنه‌وه ، وه ئه‌و که‌سه‌ی بیشارێته‌وه ئه‌وه به‌ڕاستی به دڵ گوناهباره وه خوا ئاگاداره به هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کتان. 2_ ئاشكردنی نهێنی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی یان تاكه كه‌سی : خوای په‌روه‌ردگار له‌چیرۆكی باوه‌ڕداره‌كه‌ی ئالی فیرعه‌ون باسی كردووه كه ئه‌م باوه‌ڕداره نهێنی فیرعه‌ون بۆ پێغه‌مبه‌ر وسی ئاشكراكرد و باسی كرد بۆ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر موسی – علیه السلام – پارێزراوبێ و ئاگاداربێ ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَجَاءَ رَجُلٌ مِنْ أَقْصَى الْمَدِينَةِ يَسْعَىٰ قَالَ يَا مُوسَىٰ إِنَّ الْمَلَأَ يَأْتَمِرُونَ بِكَ لِيَقْتُلُوكَ فَاخْرُجْ إِنِّي لَكَ مِنَ النَّاصِحِينَ ) . القصص : 20 . واته : ئینجا پیاوێك له‌و په‌ڕی شاره‌وه به‌په‌له هات (بۆ لای مووسا) وتی ئه‌ی مووسا (ئاگاداربه) سه‌ر گه‌وره‌کان کۆبوونه‌ته‌وه له‌باره‌ی تۆوه (قسه ده‌که‌ن) بۆ ئه‌وه‌ی بتکوژن که‌واته ده‌رچۆ له‌شار (با نه‌ت گرن) بێگومان من دڵسۆزتم. وه سهركردهوهی مونافیقه‌كان عبدالله ی كوڕی سه‌لول وتی ئه‌گه‌ر موحه‌مه‌د و هاوه‌ڵانی بێنه‌وه ناو مه‌دینه ده‌ریان ده‌كه‌ین ئه‌وان ؛ ڕاسته‌وخۆ زه‌یدی كوڕی ئه‌رقه‌م كاتێك ئه‌م قسه‌یه‌ی بیست بۆ پێغه‌مبه‌ری خوای(ﷺ) ئاشكرا كرد و پێی ڕاگه‌یاند . 3_ هه‌ركاتێك باسكردنی شتێكی نهێنی كاته‌كه‌ی نه‌ما و ئه‌وكات دروسته باس بكرێت ؛ بۆ نموونه كه‌سێك بڵێت ئه‌وشته باس مه‌كه هه‌تا مانگێكی تر ؛ كاتێك مانگێك به‌سه‌ر ئه‌م نهێنیه ڕۆییشت ئه‌وكات دروسته باسی بكه‌ی . 4_ هه‌ركاتێك باس نه‌كردنی نهێنی زیانی زیاتر بوو له‌باسكردنی ئه‌وكات باسكردنی باشتره .
چه‌ند هۆكارێكی یاریده‌ده‌ر بۆ خۆپاراستن له ئاشكرا كردنی نهێنیه‌كان : 1_ بیركردنه‌وه له مه‌ترسی و زیانه‌كانی زمان . 2_ بیركردنه‌وه له‌زیانه‌كانی ئاشكراكردنی نهێنیه‌كان . 3_ ڕاهێنانی نه‌فس له‌سه‌ر ئارام گرتن . 4_ بیركردنه‌وه له‌سزا و تاوانی ئاشكراكردنی نهێنی و نه‌پاراستنی ئه‌مانه‌ت .
ئه‌م ئامۆژگاریانه له‌یاد مه‌كه : _ هه‌موو قسه‌یه‌ك مه‌گێره‌وه كه ده‌یبیستی . _ به‌دوای نهێنیه‌كاندا مهگڕێ . _ نهێنیه‌كان ئه‌مانه‌ت خیانه‌ت له‌م ئه‌مانه‌ته مه‌كه . _ مه‌به به‌دیلی ئه‌و نهێنیانه‌ی له‌لاته . _ نهێنی هیچ مردوویه‌ك باس مه‌كه كاتێك ته‌رمه‌كه‌ت شوشت . یه‌كێك له دانایان فه‌رموویه‌تی : دڵه‌كان كیسه‌ی نهێنیهكانن ؛ وه لێوه‌كان قفڵی كیسهكانن ؛ وه زمانه‌كان كلیلی قفڵهكانن ؛ جا هه‌ریه‌كێك له‌ئێوه با كلیلی نهێنیه‌كانی بپارێزێت . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 15 / صفر / 1444 ك --- 11 / 9 / 2022 م |