فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئه‌زیه‌تدان و تۆڵه‌سه‌ندن ئه‌زیه‌تدان و تۆڵه‌سه‌ندن تۆڵه‌سه‌ندن بریتیه له سزایه‌كی په‌یوه‌ست به ڕق و كینه و تووره‌بوون . تۆڵه‌سه‌ندن پێچه‌وانه‌ی لێبورده‌یی و نه‌رم و نیانیه ؛ بۆیه پێویسته كه‌سی باوه‌ردار كه‌سێك خێرا تۆڵه‌سێن و ئهزیهتكار و سزاده‌ر نه‌بێت به‌ڵكو كه‌سێكی نه‌رم و نیان و ئارام و لێ بووردهبێت ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) هه‌رگیز بۆ نه‌فسی خۆی تۆڵه‌ی نه‌ده‌سه‌ند و ئه‌زیه‌تی كه‌سی به‌رامبه‌ری نه‌ده‌دا .
خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَالَّذِينَ يَجْتَنِبُونَ كَبَائِرَ الْإِثْمِ وَالْفَوَاحِشَ وَإِذَا مَا غَضِبُوا هُمْ يَغْفِرُونَ ) . الشوری : 37 . واته : ئه‌وانه‌ی له گوناهه گه‌وره‌کان و خراپه زۆر ناشرینه‌کان دوور ده‌که‌ونه‌وه وه کاتێ ڕق و قینیان هه‌ڵسێت ئه‌وان لێ ده‌بوورن. پێشه‌وا ابن جه‌ریری ته‌به‌ری – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا فه‌رموویه‌تی : واته كاتێك كه‌سێك خراپه‌یه‌ك به‌رامبه‌ریان ده‌كات ئه‌وا لێبوورده‌ن و ڕق و كینه‌یان ده‌خۆنه‌وه و به‌سه‌ر نه‌فسیان زاڵ ده‌بن . وه پێشه‌وا ئه‌بو ئیسحاق – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : خوای په‌روه‌ردگار له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا ده‌رباره‌ی وه‌سفی باوه‌رداره ره‌وشت به‌رزه‌كان فه‌رموویه‌تی له‌هه‌ڵه و تاوانی خه‌ڵك ده‌بوورن ؛ نه‌یفه‌رمووه لێیان ده‌ده‌ن و ده‌یانكوژن ؛ ئه‌مه به‌ڵگه‌یه كه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بۆ نه‌فس شتێكی جوانیه و بۆكه‌سی ڕێزدار گونجاونیه ؛ وه‌ك وتراوه : كه‌سی به‌رێز كاتێك توانای تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی هه‌بوو ده‌بوورێت و تۆله ناكاته‌وه وه كاتێك خراپه‌ی كه‌سێكی زانی دایده‌پۆشێت و بلاوی ناكاته‌وه ؛ به‌ڵام كه‌سی پیس و خراپ هه‌ركاتێك توانای هه‌بوو زیان به‌خش ده‌بێت وه هه‌ركاتێك ده‌رفه‌تی هه‌بوو غه‌در و خیانه‌ت ده‌كات . له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا خوای په‌روه‌ردگار روونی كردۆته‌وه كه لێ بوودهیی باشتره له تۆڵه‌سندنه‌وه و سزادان .
وه له ئایه‌تێكی تردا خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌ی دوو كوره‌كه‌ی ئاده‌م – علیه السلام – فه‌رموویه‌تی : ( لَئِنْ بَسَطْتَ إِلَيَّ يَدَكَ لِتَقْتُلَنِي مَا أَنَا بِبَاسِطٍ يَدِيَ إِلَيْكَ لِأَقْتُلَكَ ۖ إِنِّي أَخَافُ اللَّهَ رَبَّ الْعَالَمِينَ . إِنِّي أُرِيدُ أَنْ تَبُوءَ بِإِثْمِي وَإِثْمِكَ فَتَكُونَ مِنْ أَصْحَابِ النَّارِ ۚ وَذَٰلِكَ جَزَاءُ الظَّالِمِينَ ) . المائدة : 28 – 29 . واته : سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ستم بۆ درێژکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بمکوژی من ده‌ست درێژ ناکه‌م بۆ تۆ بۆ ئه‌وه‌ی بتکوژم به‌ڕاستی من له‌خوا ئه‌ترسم که په‌روه‌رگاری هه‌موو جیهانیانه ؛ به‌ڕاستی من ده‌مه‌وێت که تۆ بگه‌ڕێیته‌وه(بۆ لای خوا) به‌گوناهی من و خۆیشته‌وه ئه‌وسا تۆ له‌هاوه‌ڵانی دۆزه‌خ ده‌بیت هه‌ر ئه‌وه‌ش پاداشتی سته‌م کارانه .
زه‌مكردنی ئه‌زیه‌تدان و تۆڵه‌سه‌ندنی خێرا له فه‌رمووده سه‌حیحه‌كان : دایكمان عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) كاتێك دووشتی بۆ بهربژێردهكرا ئاسانه‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژارد به‌مه‌رجێك تاوان نه‌بوایه ؛ ئه‌گه‌ر تاوانبوایه ئه‌وه له‌هه‌موو خه‌ڵك زیاتر لێی به‌دوور ده‌بوو ؛ وه هه‌رگیز پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) تۆڵه‌ی بۆ نه‌فسی خۆی نه‌ده‌سه‌ند ؛ ئیللا ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی خوا ئه‌نجامدرابا ئه‌وكات تۆڵه‌ی ده‌سه‌ند و قه‌بولی نه‌ده‌كرد . وه فه‌رموویه‌تی : هه‌رگیز پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) به‌ده‌ستی له‌هیچ شتێكی نه‌داوه ؛ وه له‌هیچ ئافره‌تێكی نه‌داوه ؛ وه له هیچ خزمه‌تكارێكی نه‌داوه ؛ ته‌نها له‌كاتی جیهاد و تێكۆشان نه‌بێ ؛ وه هه‌ركه‌سێك ئه‌زیه‌تێكی پێ گه‌یاندبا تۆڵه‌ی له‌كه‌سه‌كه نه‌ده‌سه‌ند و ئه‌زیه‌تی نه‌ده‌دا ئیللا ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌یه‌كی خوا ئه‌نجام بدرایه ئه‌وكات تۆله‌ی ده‌سه‌ند و قه‌بولی نه‌ده‌كرد . ئیمامی نه‌وه‌وی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر لێبوورده‌یی و ره‌حم و به‌زه‌یی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ؛ وه به‌ڵگه‌یه كه پێشه‌وایانی موسڵمانان خۆیان به‌م ره‌وشته بڕازێننه‌وه و بۆ نه‌فسی خۆیان تووره نه‌بن و تۆڵه نه‌سه‌نن به‌ڵام له‌كاتی سه‌رپێچی كردنی خوا توورهبن و رێگه‌نه‌ده‌ن گوناه و تاوان بكرێت و بڵاو بكرێته‌وه . وه پێشه‌وا ابن عوثهیمین – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه كه پێویسته موسڵمانان خۆیان به‌م ره‌وشته جوانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) بڕازێننه‌وه و بۆ نه‌فسی خۆیان له‌خه‌ڵك تووره نه‌بن و تۆڵه نه‌ستێنن به‌ڵام كاتێك تاوانێكیان بینی نابێت قه‌بولی بكه‌ن و پێی ڕازی نه‌بن .
وته‌ی پێشینان و زانایان ده‌رباره‌ی تۆڵه‌سه‌ندن : _ موعاویه - ره‌زای خوای لێبێت – بهكورهكهی ده‌فه‌رموو : كوره‌كه‌م ئاگاداربه و خۆت بپارێزه له ئه‌زیه‌تدانی ئه‌وكه‌سه‌ی هیچ مرۆڤێك نیه ڕێگریت لێ بكات له‌ئه‌زیه‌تدانی . _ وه مه‌نصور به مه‌هدی كوڕی ده‌وت : كوره‌كه‌م چێژی لێبورده‌یی زۆر خۆشتره له‌چێژی تۆڵه‌سه‌ندن و سزادان . _ وه ئه‌صمه‌عی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پیاوێكیان هێنایه لای مه‌نصور بۆ ئه‌وه‌ی سزای بدات ؛ وتی : ئه‌ی ئه‌میری باوه‌ڕداران تۆلهسندن دادپه‌روه‌ریه ؛ وه لێبورده‌یی فه‌زڵ و چاكه‌یه ؛ وه ئێمه ئه‌میری باوه‌ڕداران په‌نا ده‌ده‌ین به‌خوا له‌و به‌شه‌ی پله‌ی نزمتره ؛ ئه‌میر راسته‌وخۆ عه‌فووی كرد و تۆڵه‌ی لێ نه‌سه‌ند . _ پێشه‌وا ابن ته‌یمیه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : هه‌ندێك كه‌س هه‌یه كاتێك شاییسته‌ی سزایه و سزا ده‌درێت ئه‌مه ره‌حم و به‌زه‌ییه بۆی نه‌ك ڕق لێ هه‌ڵگرتن و تۆلهسهند .
_ وه هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : هیچ كه‌سێك سزای كه‌سی به‌رامبه‌ری نه‌داوه ئیللا دواتر په‌شیمان بۆته‌وه . _ وه پیاوێكی ئه‌عرابی فه‌رموویه‌تی : ناشرینیترین سیفه‌تی كه‌سانی به‌توانا تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی بهخێرایه . _ وه یه‌كێك له ره‌وان بێ‌ژان فه‌رموویه‌تی : له‌ره‌وشتی كه‌سی به‌ڕێز نیه خێرا تۆڵه‌سه‌نده‌وه ؛ وه لادانی نیعمه‌ت و خۆشی له‌سه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ر . _ ده‌گێرنه‌وه كۆمه‌ڵه كه‌سێك ده‌هێننه به‌رده‌م خهلهفیفه مه‌نصور بۆ ئه‌وی تۆله‌یان لێ بیستێنێت چونكه له‌ژێر حوكمرانی ئه‌و ده‌رچووبوون و دژایه‌تیان ده‌كرد ؛ یه‌كێك له گیراوه‌كان وتی : ئه‌ی ئه‌میری باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر سزامان بده‌یت و تۆله‌مان لێ بستێنی ئه‌وا له‌داهاتوو به باش باس ناكرێی به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێمان ببووری ئه‌وا بێگومان لێ بووردهییت بۆ ده‌بێت وه له‌لای خه‌ڵكیش به‌كه‌سێكی به‌رێز و چاك باس ده‌كرێی ؛ خه‌لیفه منصور كاتێك ئه‌م قسانه‌ی بیست راسته‌وخۆ لێیان خۆش بوو و سزای نه‌دان .
زیان و شوێنه‌واره خراپه‌كانی تۆڵه‌سه‌ندن : 1_ خاوه‌نی ئه‌م ره‌وشته ناگات به پله‌ی گه‌وره‌یی و پێشه‌وایه‌تی . داودی كوڕی ره‌شید فه‌رموویه‌تی : سه‌ركه‌وتن ده‌ست ناكه‌وێت به زوڵم و سته‌م ... وه سه‌روه‌ری ده‌ست ناكه‌وێ بهتۆڵهسهندن . 2_ تۆلهسندن له‌ره‌وشتی كه‌سانی ڕێزدارنیه . وتراوه : تۆله سه‌ندنه‌وه‌ی خێرا له‌ره‌وشتی كه‌سی ڕێزدار نیه . 3_ كه‌سی خێرا تۆڵه‌سێن سوپاس كراونیه . وتراوه : هه‌ركه‌سێك تۆڵه بۆ نه‌فسی خۆی بستێنێت ئه‌وا دڵی رازی كردووه به‌ڵام سوپاس كردنی بۆ نیه ؛ وه له‌ناو خه‌ڵك به باش باس ناكرێت . 4_ تۆله‌سه‌ندن په‌شیمانی به‌دوایه . پێشه‌وا ابن قه‌یم – ره‌حمه‌تی خوای لێ‌بیت – فه‌رموویه‌تی : هیچ كه‌سێك بۆ نه‌فسی خۆی تۆله‌ی نه‌سه‌ندووه ئیللا دواتر په‌شیمان بووه . 5_ تۆله‌سه‌ندن ڕق و كینه له‌ناو خه‌ڵك دروست ده‌كات .
حوكمی تۆڵه سه‌ندن : تۆڵه سه‌ندن دروسته كاتێك سه‌رپێچیه‌ك لهسهرپێچیهكانی خوا ئه‌نجام ئه‌درێت ؛ به‌ڵام له‌غه‌یری ئه‌مه لێبوورده‌یی باشتر و چاكتره ؛ دایكمان عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی هه‌رگیز پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) تۆڵه‌ی بۆ نه‌فسی خۆی نه‌ده‌سه‌ند ؛ ئیللا ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی خوا ئه‌نجامدرابا ئه‌وكات تۆڵه‌ی ده‌سه‌ند و قه‌بولی نه‌ده‌كرد . وه خوای په‌روه‌ردگار له‌قورئانی پیرۆزدا باسی تۆله‌سه‌ندنه‌وه‌ی كردووه به‌ڵام فه‌رموویه‌تی لێ بوورده‌یی باشتره و فه‌رمانی به لێبورده‌یی كردووه ؛ فه‌رموویه‌تی : ( وَجَزَاءُ سَيِّئَةٍ سَيِّئَةٌ مِثْلُهَا ۖ فَمَنْ عَفَا وَأَصْلَحَ فَأَجْرُهُ عَلَى اللَّهِ ۚ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الظَّالِمِينَ ) . الشوری : 40 . واته : تۆڵه‌ی هه‌ر خراپه‌یه‌ك خراپه‌یه‌که به وێنه‌ی خۆی جا هه‌ر که‌سێ ببورێ و ئاشتی بکات ئه‌وه پاداشتی ئه‌و له لای خوایه به‌ڕاستی خوا سته‌مکارانی خۆش ناوێ . زانایان – ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت - فه‌رموویانه : خوای په‌روه‌ردگار باوه‌ڕدارانی كردوون به دوو به‌ش ؛ به‌شێكیان ئه‌وانه‌ن كه لهستهمكار ده‌بوورن ؛ وه به‌شێكیان ئه‌وانه‌ن تۆله‌یان لێ ده‌ستێنن به‌ڵام به‌بێ له‌سنوور ده‌رچوون و زێده‌ره‌وی .
هۆكاره‌كانی تووش بوون به تۆڵه سه‌ندنی خێرا : 1_ خۆنهڕازاندنهوه به‌نه‌رم و نیانی ئارامی . 2_ خۆنهڕازاندنهوه به لێبوورده‌یی . 3_ زاڵ نه‌بوون به‌سه‌ر ڕق و كینه . 4_ تووره بوونی خێرا كه ئه‌م سیفه‌ته یه‌كێكه لههۆكراه خێراكانی تۆڵه‌سه‌ندن و سزادان . 5_ دوژمنایه‌تی و ڕق و كینه . 6_ هه‌ندێك كه‌س واگومان ده‌بات تۆله‌سه‌ندنه‌وه‌ی خێرا كارێكی چاكه و نیشانه‌ی ئازایه‌تی و بوێریه كه‌چی له‌ڕاستیدا لێ بوورده‌یی نیشانه‌ی ئازایه‌تی و ره‌وشت به‌رزیه . 7_ تووش بوون به‌ئه‌زیه‌ت و ناره‌حه‌تی یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی ئه‌زیه‌تدان و تۆڵه‌سه‌ندنی خێرا . 8_ دادپهروهرنهبوون له‌گه‌ڵ كه‌سی سته‌ملێكراوه ؛ وه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كان بۆ خاوه‌نه‌كانیان .
هه‌ندێك له هۆكاره‌كانی وازهێنان له تۆڵه‌سه‌ندن و سزادان : 1_ بیركردنه‌وه له تۆلهسهندنی خوای په‌روه‌ردگار له گوناهباران ئه‌وانه‌ی له‌سنوور ده‌رچوونه‌و سته‌م له‌خۆیان و خه‌ڵك ده‌كه‌ن ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ بِآيَاتِنَا أَنْ أَخْرِجْ قَوْمَكَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَذَكِّرْهُمْ بِأَيَّامِ اللَّهِ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ ) . ابراهیم : 5 . له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی ئه‌و رۆژانه‌یان بیربێنهوه كه خوای په‌روه‌ردگار تۆڵه‌ی له‌تاوانباران كرده‌وه و سزای دان . 2_ لێخۆشبوو‌ن و لێ بوورده‌یی . مرۆڤ كاتێك لێ بووردهبوو ئه‌وكات دڵ و ده‌روونی سه‌لامه‌ت ده‌بێ به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵك ؛ خه‌ڵكی له‌ده‌ست و زمانی سه‌لامه‌ت ده‌بن و كه‌سێكی خێرا تۆله‌سێن نابێت . ابن حبان – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : هیچ شتێك به‌یه‌كه‌وه كۆنه‌كراوه‌ته‌وه جوانتربێت له كۆبوونه‌وه و به‌یه‌كگه‌یشتنی لێ بوورده‌یی و توانا به‌یه‌كه‌وه . 3_ زاڵبوون به‌سه‌ر تووره‌بوون . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( ۞ وَسَارِعُوا إِلَىٰ مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ ) . آل عمران : 133 . واته : پێشبڕکێ بکه‌ن بۆ لێ بوردنێکی گه‌وره له‌لایه‌ن پهروهرگارتانهوه، وه بۆ به‌هه‌شتێک که پانییه‌که‌ی (به ئه‌ندازه‌ی) ئاسمانه‌کان و زه‌وی یه که ئاماده کراوه بۆ له خوا ترسان ؛ ئه‌وانه‌ی ماڵ ده‌به‌خشن (له ڕێ ی خوادا) له کاتی خۆشی (ده‌وڵه‌مه‌ندی) و ناخۆشی دا و ڕقی به‌تینی خۆیان ده‌خۆنه‌وه و ده‌بوورن له خه‌ڵکی خواش چاکه‌کارانی خۆش ده‌وێت. 4_ خۆپاراستن لهگاڵتهكردن به‌تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا . 5_ له‌ده‌ستدانی كات و ته‌مه‌ن ؛ وه له‌ده‌ستدانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان . 6_ بیركردنه له‌زیانی زیاتر و كێشه دروست بوون به‌هۆی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه . 7_ سه‌رقاڵ نه‌كردنی دڵ پێیه‌وه و بیرنه‌كردنه‌وه لێی . 8_ نیزپاكی و ئیخلاصی بۆ خوای په‌روه‌ردگار له‌گشت وته و كرده‌وه‌كان . 9_ دورخستنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی تۆڵهسهندی خێرا ؛ له‌وانه تووره‌بوون ؛ كه بێگومان تووره‌بوون هۆكاری چه‌ندین زیانه بۆیه هه‌ركه‌سێك به‌سه‌ر تووره‌بوونی زاڵ بێت ئه‌وا مژده‌ی به‌هه‌شتی پێدراوه و پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : تووره مه‌به به‌هه‌شت بۆتۆیه . وه مرۆڤ بیر له‌شێوه‌ی روخساری خۆی بكاته‌وه كاتێك توره ده‌بێت ؛ كه روخساره‌كه‌ی زۆر ناشرین ده‌بێت و شێوه‌ی لهدرندهیهی هاڕ و زیانبه‌خش ده‌چێت ؛ بۆیه خۆپارساتن لهتوورهبوون هۆكاری به‌خته‌وه‌ریه . وه‌رگێرانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌لاڵه‌یی . 16 / صفر / 1444 ك --- 12 / 9 / 2022 م |