فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چڵێسی و چاوچنۆكی چڵێسی و چاوچنۆكی زانایان – ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت - له‌پێناسه‌ی ته‌ماع و چڵێسیدا فه‌رمویانه : چڵێسی بریتیه له ئاره‌زووی نه‌فس بۆ شتێك به بێ گرتنه به‌ری هۆكار بۆ به‌ده‌ست هێنانی ؛ وه زه‌لیلیه‌كه دروست ده‌بێت به‌هۆی چاوچنۆكی و ده‌ست به‌تاڵی.
زه‌مكردنی چڵێسی له قوڕئانی پیرۆزدا : خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَلاَ تَشْتَرُواْ بِآيَاتِي ثَمَناً قَلِيلاً وَإِيَّايَ فَاتَّقُونِ ) . البقرة: 41 . واته : نیشانه‌و ئایه‌ته‌کانی من مه‌گۆڕنه‌وه به‌شتێکی که‌م نرخ وه‌هه‌ر له(بێ فه‌رمانی) من خۆتان بپارێزن . پێشه‌وا سوددی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا فه‌رموویه‌تی : ته‌ماعێكی كه‌م وه‌رمه‌گرن و ناوی خوا مه‌شارنه‌وه . وه قه‌تاده فه‌رموویه‌تی : خوای په‌روه‌ردگار له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا هه‌والی به‌نی ئیسرائیلیه‌كانتان پێ ده‌دات ده‌رباره‌ی چڵێسی و چاوچنۆكیان .
وه له ئایه‌تێكی تردا خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (وَإِنَّ كَثِيرًا مِنَ الْخُلَطَاءِ لَيَبْغِي بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ ...) . ص : 24 . واته : بێگومان زۆر له‌شه‌ریك و هاوبه‌شان به‌هۆی ته‌ماع و چڵێسی سته‌م له‌یه‌کتری ده‌که‌ن بۆ زیاتر به‌ده‌ست هێنانی ماڵی دونیا .
زه‌مركردنی چڵێسی له فه‌رمووده سه‌حیحه‌كان : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( ما ذِئبانِ جائعانِ أُرْسِلا في غنَمٍ ، بأفسدَ لَها من حِرصِ المَرءِ علَى المالِ والشَّرَفِ لدينِهِ ) . صحيح الترمذي . واته : زیانی دوو گورگی برسی كاتێك به‌ره‌ڵا ده‌كرێن بۆناو ڕانه مه‌ڕێك زیانیان زیاتر نیه له‌زیانی سووربوون و چڵێسی مرۆڤ بۆ به‌ده‌ست هێنانی ماڵ و پله‌وپۆست و كاربه‌ده‌ستایه‌تی – كه بێگومان ئه‌م دووشته زیانی زۆریان هه‌یه بۆ دینی خاوه‌نه‌كه‌ی .
پێشه‌وا ابن ره‌جه‌ب – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئه‌م فه‌رمووده‌یه نموونه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) هێناویه‌ته‌وه بۆ تێكدانی دینی كه‌سی موسڵمان به‌هۆی ته‌ماع و چڵێسی بۆ ماڵ و سامان و په‌له و پۆست ؛ كه ئه‌م دوو سیفه‌ته خراپه زیانیان بۆ دینی كه‌سی موسڵمان كه‌متر نیه له‌زیانی دوو گورگی برسی له‌سه‌ر ڕانه مه‌ڕێك . وه پێشه‌وا مه‌ناوی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : مه‌به‌ستی ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌وه‌یه كه چڵیسی و چاوچنۆكی بۆ به‌ده‌ست هێنانی ماڵ و پله‌وپۆست و كه‌سایه‌تی زیانیان زۆر زیاتره له‌زیانی دوو گورگی برسی بۆ سه‌ر ڕانه مه‌ڕێك !
عبدالله ی كوڕی عومه‌ر – ره‌زای خوایان لێبێت – له‌باوكی خۆی ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت گوێم له عومه‌ری كوڕی خه‌تاب بوو – ره‌زای خوای لێبێت – ده‌یفه‌رموو : ( پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) شتێكی پێ به‌خشیم ؛ وتم : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ئه‌م ماڵه به‌كه‌سێكی تر ببه‌خشه كه له‌من هه‌ژارتر و موحتاجتر بێت ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : وه‌ریبگره ؛ هه‌ركاتێك ماڵێكت پێ به‌خشرا بێ ئه‌وه‌ی خۆت داوات كردبێت و ته‌ماعت هه‌بووبێت ئه‌وا وه‌ری بگره ؛ وه كاتێك پێت نه‌به‌خشرا ئه‌وا نه‌فسی خۆتی بۆ ماندوو مه‌كه و داوای مه‌كه ) . صحيح مسلم . ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌گه‌یه‌كی ئاشكرایه كه كه‌سی موسڵمان نابێت له‌خه‌ڵك بپاڕێته‌وه و چاوچنۆك و چڵێس بێت . له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( لَوْ كانَ لاِبْنِ آدَمَ وادِيانِ مِن مالٍ لابْتَغَى وادِيًا ثالِثًا، ولا يَمْلأُ جَوْفَ ابْنِ آدَمَ إلَّا التُّرابُ ) . متفق علیه . واته : ئه‌گه‌ر به‌نی ئاده‌م دوو دۆڵ له ماڵ و سامانی هه‌بێ ئه‌وا داوای دۆڵی سێیه‌میش ده‌كات ؛ وه هیچ شتێك سكی به‌نی ئاده‌م پڕناكات ته‌نها خۆڵ نه‌بێ – ته‌نها مردن ئه‌و چڵێسیه‌ی له‌لا ناهێڵێت _ .
پێشه‌وا ابن به‌تاڵ – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) له‌م فه‌رموودیه‌دا به‌نموونه ئاماژه‌ی به‌خراپی چڵێسی كردووه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ماڵی دونیا ؛ بۆیه پێشینه چاكه‌كان زۆر خۆیان له‌ماڵ و سامانی دونیا ده‌پاراست و كه‌سانێكی به قه‌ناعه‌ت و دونیا نه‌ویست بوون ؛ وه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) په‌نای به‌خوا ده‌گرد له‌خراپه‌ی ده‌وڵه‌ندی و فیتنه‌ی ماڵ و سامانی دونیا .
عوباده‌ی كوڕی صامت – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : هه‌ركه‌سێك نیه‌تی چوونه جیهادی هه‌بوو ؛ وه مه‌به‌ستی ته‌نها به‌ده‌ست هێنانی ده‌ست كه‌وت بوو ئه‌گه‌رچی په‌تێكیش بێت – واته شتێكی كه‌میش بێت - ئه‌وا پاداشته‌كه‌ی ته‌نها ئه‌وه‌یه كه نیه‌تی بۆی هه‌بووه .
پێشه‌وا طيببي – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئه‌م فه‌رمووده‌یه باس له‌دوور خسته‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌كات له چڵێسی و ته‌ماعی ماڵی دونیا له‌كاتی جیهاد و باقی عیباده‌ت كردنه‌كان ؛ كه ده‌بێت كه‌سی موسڵمان مه‌به‌ستی ته‌نها خوای په‌روه‌ردگاربێت نه‌ك به‌ده‌ست هێنانی ماڵ و سامانی دونیا .
عياض - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : ( ئه‌هلی به‌هه‌شت سێ جۆرن له‌ناو خه‌ڵك : یه‌كه‌میان ده‌سه‌ڵاتداری دادپه‌روه‌ر و ڕێنموویی كرا‌و ؛ دووه‌میان : پیاوێكی به‌ره‌حم و دڵ نه‌رم بۆ هه‌موو خزمێك و موسڵمانێك ؛ وه پیاوێكی داوێن پاك و خۆپارێز له‌ماڵی خه‌ڵك و خاوه‌ن منداڵی زۆر ) . رواه مسلم .
له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه یه‌كێك له‌وكه‌سانه‌ی ده‌چێته به‌هه‌شت ئه‌و باوه‌ردایه كه خاوه‌ن قه‌ناعه‌ته و كه‌سێكی چاوچنۆك و چڵێس نیه له‌كاتێكدا موحتاجه و خاوه‌نی خێزان و منداڵی زۆره .
جابری كوڕی عبدالله - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رمووی : خۆتان بپارێزن له‌سته‌م ؛ به‌ڕاستی سته‌م تاریكیه‌كانی ڕۆژی دواییه ؛ وه خۆتان له به‌خیلی بپارێزن ؛ به‌ڕاستی به‌خیلی گه‌لانی پێش ئێوه‌ی له‌ناوبرد ؛ وای لێ‌كردن خوێنی یه‌كتر بڕێژن وه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان حه‌ڵاڵ بكه‌ن ) . رواه مسلم . پێشه‌وا ابن عوثه‌یمین – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) له‌م فه‌رمووده‌یه نه‌هی له‌به‌خیلی و چڵێسی كردووه و فه‌رموویه‌تی خۆتانی لێ بپارێزن و لێی دوور بكه‌ونه‌وه .
وته‌ی پێشیانان و زانایان ده‌رباره‌ی چڵێسی : _ عومه‌ری كوڕی خه‌تا – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئاگاداربن چڵێسی هه‌ژاریه ؛ وه خۆ بێ پێویست كردن له‌ماڵی خه‌ڵك ده‌وڵه‌مه‌ندیه . _ عه‌لی – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : زۆربه‌ی كه‌وتنی ئه‌قڵه‌كان له‌ژێر تیشك و كاریگه‌ری چڵێسیه . _ وه فه‌رموویه‌تی : كه‌سی چڵێس و چاوچنۆك له‌ناو چه‌ندین كۆت و زنجیری زه‌لیلی دایه . _ وه فه‌رمویه‌تی : چڵێسی كۆلایه‌تیه‌كی هه‌تا هه‌تاییه . _ وه عبدالله ی كوری عه‌باس فه‌رموویه‌تی : دڵی كه‌سانی نه‌زان چڵێسیه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه . _ وه حه‌سه‌نی به‌صری – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : چڵێسی تێكده‌ری دینه ؛ وه وه‌ره‌ع و خۆپاراستن له‌ماڵی دونیا باشكه‌ری دینه . _ فوزه‌یڵ و سوفیان و ابن و كه‌ریمه‌ی یه‌ربوعی به‌كه‌وه كۆبۆنه‌وه و ئامۆژگاری یه‌كتریان ده‌كرد و كۆده‌نگ بوون كه باشترین كرده‌وه نه‌رم و نیانیه له‌كاتی تووره بوون ؛ وه ئارام گرتن له‌كاتی ته‌ماع و چڵێسی . _ وه‌هبی كوڕی مونه‌ببه‌ه – فه‌رموویه‌تی : پایه‌كانی كوفر چوارن : پایه‌كی تووره‌بوونه ؛ وه پایه‌كی شه‌هه‌وه‌ت و ئاره‌زووه ؛ وه پایه‌كی ترسه ؛ وه پایه‌كی چڵێسیه . _ وه‌رراق – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - فه‌رموویه‌تی : ئه‌گه‌ر به چڵێسی بوترێت ؛ ئایه باوكی تۆ كێیه ؟ ده‌ڵێت : گومان بوون له‌قه‌ده‌ر ؛ وه ئه‌گه‌ر پێی بوترێت : كار و پیشه‌ت چیه ؟ ده‌ڵێت : به‌ده‌ست هێنانی زه‌لیلی ؛ وه ئه‌گه‌ر پێی بوترێت : ده‌رئه‌نجامت چیه ؟ ده‌ڵێت : بێ به‌ش بوون . _ وه ابن و خه‌بیقی ئه‌نتاكی فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت به‌ئازادی بژیێت له‌ژیانیدا ئه‌وا با ته‌ماع و چڵێسی له‌ناو دڵی ده‌ربكات . _ به‌كری كوری عبدالله – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پیاو نابێت به‌كه‌سێكی ته‌قوادار هه‌تا پاك نه‌بێت له‌چڵێسی ؛ وه هه‌تا به‌دوور نه‌بێت له تووره‌یی . _ وتراوه : سێ نه‌فه‌ری جیاواز له‌ناو عه‌ره‌به‌كان له‌یه‌ك كاتدا هه‌بوون : یه‌كێكیان زۆر سه‌خی و به‌خشنده بوو ؛ كه بریتی بوو له حاته‌می طائي ؛ وه یه‌كێكیان زۆر به‌خیل و ره‌زیل بوو ؛ كه بریتی بوو له ئه‌بو حه‌باحب ؛ وه یه‌كێكیان زۆر چڵێس و به‌ته‌ماع بوو ؛ كه بریتی بوو له ئه‌شعه‌ب ؛ یه‌كێك له چڵێسیه‌كانی ئه‌وه‌بوو كاتێك بینیبوایه كه‌سێك ملی خۆی ده‌خورێنێت وای ده‌زانی قه‌میسه‌ی بۆ داده‌كه‌نێت و پێی ده‌به‌خشێت .
زیان و شوێنه‌واره خراپه‌كانی چڵێسی : 1_ سه‌رقاڵ بوون و ماندووبونی به‌رده‌وام . 2_ له‌ده‌ستدانی قوربانی دان بۆ خزمه‌تكردنی تاك و كۆمه‌ڵگا . 3_ گومانی خراپ بردن به‌خوای په‌روه‌ردگار . 4_ چڵێسی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر لاوازی متمانه بوون به‌خوا و لاوازی ئیمان . 5_ ڕێگایه‌كه خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌بات به‌ره‌و دۆزه‌خ . 6_ خاوه‌نه‌كه‌ی له‌چاوی خه‌ڵك سووك و كه‌م ده‌كات . 7_ ملی پیاوان شۆر و زه‌لیل ده‌كات . 8_ وا له‌خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات به‌رده‌وام هه‌ست به‌هه‌ژاری بكات ئه‌گه‌رچی ماڵیشی زۆربێت . 9_ مرۆڤ كوێر ده‌كات و ڕێگای ڕاستی لێ ون ده‌كات . 10_ هۆكاری زه‌ره‌رمه‌ندی مرۆڤه له‌دونیا و له‌دوارۆژ . 11_ هۆكاری لادانی به‌ره‌كه‌ته . 12_ هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕق و كینه و دوژمنایه‌تیه له‌ناو تاك و كۆمه‌ڵگا . 13_ هۆكاری بلاو بوونه‌وه‌ی كێشه و ناخۆشیه . 14_ قه‌دری تاك كه‌م ده‌كات و رزقی زیاد ناكات . 15_ هۆكاری ده‌ستدرێژی و سته‌مكاریه . 16_ هۆكار و پاڵنه‌ره بۆ غه‌ش كردن و درۆكردن . 17_ هۆكاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كان و شاردنه‌وه‌ی كه‌ل و په‌لی فرۆشتنه بۆ به‌ده‌ست هێنانی پاره‌ی زۆر . 18_ پاڵنه‌ری مرۆڤه بۆ ئه‌نجامدانی گوناه و تاوان .
جۆره‌كانی ته‌ماع و چڵیسی : ته‌ماع دوو جۆره : ته‌ماعی باش و ته‌ماعی خراپ . ته‌ماعی باش بریتیه له ته‌ماعی به‌ده‌ست هێنانی لخۆشبوونی خوا ؛ وه ته‌ماعی چوونه به‌هه‌شت ؛ وه ته‌ماعی فه‌زڵ و كه‌ره‌می خوا . وه ته‌ماعی خراپ بریتیه له ته‌ماعی دونیا و به‌ده‌ست هێنانی ماڵ و سامان ؛ وه ته‌ماعی پله وپۆست و ده‌سه‌ڵات ؛ وه ته‌ماع له‌خواردن و خواردنه‌وه شته به‌چێژه‌كانی دونیا .
هۆكار و پاڵنه‌ره‌كانی تووش بوون به ته‌ماع و چڵێسی : 1_ شاره‌زا نه‌بوون و بێ ئاگایی له‌زیانه‌كانی چڵێسی . 2_ خۆشویستنی دونیا و ڕق لێبوونه‌وه له مردن . 3_ ئیمان لاوازی . 4_ گرنگی نه‌دان به پاككردنه‌وه‌ی ده‌روون . 5_ هه‌لخه‌ڵه‌تان به‌ماڵ و سامان و پله و پۆست . 6_ هاوڕێیه‌تی كردنی كه‌سانی به‌ته‌ماع و چاوچنۆك . 7_ لاوازی په‌روه‌رده و كرده‌وه نه‌كردن به ته‌واوی ئایینی پیرۆزی ئیسلام .
هۆكار و ڕێگاكانی وازهێنان و دووركه‌وتنه‌وه له چڵێسی : 1_ گرنگیدان به پاككردنه‌وه‌ی ده‌روون . 2_ بیركردنه‌وه له‌زیان و شوێنه‌واره خراپه‌كانی چڵێسی . 3_ بیركردنه‌وه له نیعمه‌ته‌كانی خوا و سوپاس كردنی . 4_ خۆڕازاندنه‌وه به وه‌رع و ته‌قوا له‌كاتی ئاره‌زوو كردنی چڵێسی . 5_ ملكه‌چ بوون بۆ قه‌زا و قه‌ده‌ری خوا . 6_ ته‌ماع كردنی به‌هه‌شت و خۆشیه‌كانی . 7_ گه‌ڕانه‌وه بۆلای خوا و داوای یارمه‌تی لێكردنی . 8_ تێكۆشان له‌گه‌ڵ نه‌فس و ڕاهێنانی له‌سه‌ر قه‌ناعه‌ت . 9- خوێندنه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی پیاوچاكان و پێشینان . 10_ بیركردنه‌وه له‌بێ نرخی دونیا له‌لای خوای په‌روه‌ردگار . 11_ بلاوكردنه‌وه‌ی زانست له‌ناو كۆمه‌ڵگا . 12_ سه‌یركردنی كه‌سی له‌تۆ نزمتر له‌ژیانی دونیا . 13_ بیركردنه‌وه له مردن و رۆژی دوایی . 14_ هاوڕێیه‌تی كردنی كه‌سی به‌قه‌ناعه‌ت و زاهید . 15_ زه‌كات به‌خشین و خێر و سه‌ده‌قه كردن بۆ ڕێگاكانی خێر و چاكه .
سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌قاص – ره‌زای خوای لێبێت – ئامۆژگاری كوره‌كه‌ی ده‌كردوو پێی ده‌فه‌رموو : كوره‌كه‌م ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندیت ده‌وێ ئه‌وا له قه‌ناعه‌ت به‌ده‌ستی بێنه و كه‌سێكی به‌قناعه‌ت و قایلبه به‌و به‌شه‌ی خوای په‌روه‌ردگار پێتی به‌خشیوه . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 18/صفر/1444ك ---- 14/9/2022 م |