فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ره‌زیلی و ڕژدی ره‌زیلی و ڕژدی ره‌زیلی پێچه‌وانه‌وه‌ی به‌خشنده‌یی و سه‌خاوه‌ته . پێشه‌وا راغیبی ئه‌صفه‌هانی - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - له پێناسه‌ی به‌خیلی و رهزیلیدا فه‌رموویه‌تی : بریتیه له نه‌به‌خشینی ئه‌وشتانه‌ی كه حه‌ق نیه بهێڵدرێته‌وه و هه‌ڵبگیرێت . وه پێشه‌وا جورجانی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ره‌زیلی بریتیه له قه‌ده‌غه‌كردنی ماڵ له نه‌فسی خۆی . وه پێشه‌وا ابن حه‌جه‌ر – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ره‌زیلی بریتیه له نه‌به‌خشینی ئه‌و ماڵه‌كه‌ی كه داوا ده‌كرێت و هه‌ڵگیراوه . وه وتراوه : ره‌زیلی بریتیه له قهدهكردن و نه‌به‌خشینی واجب . وه پێشه‌وا ته‌به‌ری – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ڕژی بریتیه له زێده‌ره‌وی كردن له چڵێسی و نه‌به‌خشین . وه پێشه‌وا راغیبی ئه‌صفه‌هانی - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - له پێناسه‌ی ڕژدیدا فه‌رموویه‌تی : ڕژدی رهزیلیهكه چڵێسی له‌گه‌ڵه . وه ئیمامی نه‌وه‌وی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ڕژدی بریتیه له به‌خیلی كردن له جێ به‌جێ كردنی مافه‌كان ؛ وه چڵێسی له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی هی ئه‌و نیه .
جیاوازی له‌نێوان ( البخل والشح ) – ره‌زیلی و ڕژی – زانایان – ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت – ڕای جیاوازیان هه‌یه له مانای بوخل و شوح .
عبدالله ی كوڕی مه‌سعود ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : بوخل بریتیه له ره‌زیلی كردن له‌و ماڵه‌ی له‌ناو ده‌سته ؛ به‌ڵام شوح بریتیه له خواردنی ماڵی حه‌ڵك به‌ناحه‌ق ؛ پیاوێك به ابن مه‌سعودی فه‌رموو : من به‌هیلاك چوومه ؛ پێی فه‌رموو له‌به‌رچی ؟ وتی چونكه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ( وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ) . الحشر: 9 . من پیاوێكی زۆر رهزیلم هیچ نابه‌خشم ؛ ابن مه‌سعود پێی فه‌رموو : ئه‌وه شوح نیه ؛ به‌ڵكو ئه‌وه بوخل و ره‌زیلیه ؛ وه هیچ خێر له ره‌زیلی نیه ؛ ئه‌و شوحهی حوای په‌روه‌ردگار له قورئان باسی كردووه بریتیه له خواردنی ماڵی خه‌ڵك به ناحه‌ق .
وه ابن عومه‌ر – ره‌زای خوای لێبێت – له‌جیاوازی بوخل و شوحدا فه‌رموویه‌تی : ئه‌وكه‌سه شهحیح نیه كه ماڵی نابه‌خشێت به‌ڵكو ئه‌وه كه‌سێك به‌خیله ؛ كه بێگومان كارێكی خراپه ؛ به‌ڵام شهحیحی ئه‌وه‌یه كه پیاو ته‌ماعی ماڵێكی هه‌بێت كه هی ئه‌و نیه وه هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌م دوو وشه‌یه یه‌ك ما‌نایان هه‌یه و جیاوازیان نیه . وه پێشه‌وا ابن قه‌یم – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : شوح – ڕژدی بریتیه له ته‌ماع و چڵێسی بۆ شتێك ؛ كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دات به‌ده‌ستی بێنێت ؛ نه‌فس زۆر بۆی چڵێسه هه‌تا به‌ده‌ستی دێنێت ؛ به‌ڵام بوخل – ره‌زیلی بریتیه له نه‌به‌خشین له‌دوای به‌ده‌ست هێنان ؛ كه‌سی به‌خیل شهحیحه پێش به‌ده‌ست هێنانی وه به‌خیله دوای به‌ده‌ست هێنانی ؛ به‌خیلی به‌رهه‌می شهحیحی و ڕژدیه ؛ هه‌ركه‌سێك ره‌زیلی بكات ئه‌وا گوێڕایه‌ڵی ڕژدیهكهی كردووه ؛ وه هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی نه‌فسی بكات خۆی لهڕژدی و به‌خیلی بپارێزێت ئه‌وا سه‌ر فراز بووه وه‌ك خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ) . الحشر: 9 .
زه‌مكردن و نه‌هی كردن له رهزیلس و ڕژدی له قورئانی پیرۆزدا : یه‌كه‌میان : ئه‌و ئایه‌تانه‌ی زه‌می به‌خیلی ده‌كه‌ن : خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَلاَ يَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَبْخَلُونَ بِمَا آتَاهُمُ اللّهُ مِن فَضْلِهِ هُوَ خَيْرًا لَّهُمْ بَلْ هُوَ شَرٌّ لَّهُمْ سَيُطَوَّقُونَ مَا بَخِلُواْ بِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلِلّهِ مِيرَاثُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَاللّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ ) . آل عمران: 180 . واته : ئه‌وانه‌ی ماڵ نابه‌خشن و به‌خیلی ده‌كه‌ن با وانه‌زانن ئه‌م ره‌زیلیه خێره بۆیان به‌ڵكو شه‌ڕ و خراپه‌یه بۆیان ؛ له‌رۆژی دوایی ئه‌م به‌خیلیه بۆیان ده‌بێت به توق و ئه‌ڵقه‌یه‌ك له‌ملیان پێی سزا ده‌درێن ؛ هه‌ر بۆخوایه موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی ؛ وه خوا زۆر شاره‌زا و به‌ئاگایه له‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( الَّذِينَ يَبْخَلُونَ وَيَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبُخْلِ وَيَكْتُمُونَ مَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ ۗ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ عَذَابًا مُهِينًا ) . النساء : 37 . واته : ئه‌وانه‌ی که ره‌زیل و چرووکن فه‌رمانیش ده‌که‌ن به خه‌ڵکی به‌چرووکی وه ده‌یشارنه‌وه ئه‌وه‌ی خوا پێ ی به‌خشیوون له به‌خششی خۆی وه ئاماده‌مان کردوه بۆ بێ باوه‌ڕان سزایه‌کی ڕیسواکه‌ر. _ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( الَّذِينَ يَبْخَلُونَ وَيَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبُخْلِ ۗ وَمَنْ يَتَوَلَّ فَإِنَّ اللَّهَ هُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ ) . الحدید : 24 . واته : ئه‌وانه‌ی چروکی و ڕه‌زیلی ده‌که‌ن وه فه‌رمان به‌خه‌ڵکیش ده‌که‌ن ره‌زیل و چروك بن وه هه‌رکه‌س پشت هه‌ڵکات ئه‌وه بێگومان خوا هه‌رخۆی بێ نیازی سوپاس کراوه .
2_ ئه‌و ئایه‌تانه‌ی زه‌می شوح - ڕژدی ده‌كه‌ن : _ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَإِنِ امْرَأَةٌ خَافَتْ مِنْ بَعْلِهَا نُشُوزًا أَوْ إِعْرَاضًا فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا أَنْ يُصْلِحَا بَيْنَهُمَا صُلْحًا ۚ وَالصُّلْحُ خَيْرٌ ۗ وَأُحْضِرَتِ الْأَنْفُسُ الشُّحَّ ۚ وَإِنْ تُحْسِنُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا ) . النساء : 128 . واته : ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك ترسا له گوێ پێ نه‌دان یا پشت هه‌ڵکردنی مێرده‌که‌ی ئه‌وه هه‌ردووکیان هیچ گوناهێکیان له‌سه‌ر نی یه که ئاشته‌واییه‌کی چاك بکه‌ن له نێوان خۆیاندا هه‌ر ئاشته‌وایی و یه‌ك که‌وتن چاکتره هه‌ر چه‌نده چروکی و ڕه‌زیلی تێکه‌ڵاوی ده‌رونه‌کان کراوه، وه ئه‌گه‌ر چاکه کار‌و پارێزکار بن ئه‌وه دڵنیا بن به‌ڕاستی خوا هه‌میشه به ئاگایه له‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن. خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (وَمَنْ يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ) . الحشر : 9 . واته : ئه‌و که‌سه‌ی خۆی له ڕژدی ده‌روونی بپارێزێت (به‌ڕاستی) هه‌ر ئه‌وانن سه‌ر فرازان. پێشه‌وا سه‌عدی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك خۆی غه‌یری خۆی پێش خۆی بخات له‌به‌خشین و ماڵ و سامانی دونیادا ئه‌وا نه‌فسی خۆی لهڕژدی پاراستووه .
زه‌مكردن و نه‌هی كردن له ره‌زیلی و ڕژی له فه‌رمووده سه‌حیحه‌كان : _ ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) په‌نای به‌خوا ده‌گرت له رهزلیلی و ڕژدی ؛ ده‌یفه‌رموو : ( اللَّهُمَّ إنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الهَمِّ وَالحَزَنِ، وَالعَجْزِ وَالكَسَلِ، وَالجُبْنِ وَالبُخْلِ، وَضَلَعِ الدَّيْنِ، وَغَلَبَةِ الرِّجَالِ ) . واته : خودایە من پەنات پێدەگرم لە خەم و پەژارە و بێتاقەتی و بێ توانایی و تەمبەڵی و ڕەزیلی و ترسنۆکی و زۆری قەرزداری و زاڵبون و دەسەڵاتی کەسانی نەزان و نەفام لەفیتنەدا . _ ئه‌بو هوره‌یره - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : نموونه‌ی كه‌سی به‌خیل و كه‌سی بهحشنده وه‌ك نموونه‌ی دوو پیاون كه عهبایهكیان له‌به‌ر بێت كه ئه‌م عه‌بایه له ئاسن دروست كرابێت ؛ كه‌سی به‌خشنده ده‌ست ده‌بات بۆ باخهڵهكهی و ده‌به‌خشی و عاباكه‌ی هه‌مووجار فراونتر ده‌بێ ؛ وه كه‌سی به‌خیل هیچ له‌ماڵه‌كه‌ی نابه‌خشێت و به‌رده‌وام عه‌باكه‌ی لێ ته‌نگ و ته‌سك ده‌بێ .
پێشه‌وا ابن قه‌یم – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئه‌م فه‌رمووده‌یه پێمان ده‌ڵێت كه كه‌سی به‌خیل ده‌سته‌كانی وه‌ك بهندكاروێك وایه و نابهحشێت و چاكه‌كاری ناكات بۆیه دڵ و ده‌روونیشی له‌به‌ند و ناخۆشیدا ده‌بێت .
_ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( هیچ ده‌ردێك خراپتر نیه له‌ده‌ردی به‌خیلی ) . صحیح الجامع الصغير .
_ عن جابر رضي اللَّه عنه أَن رسولَ اللَّه صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم قَالَ: "اتَّقُوا الظُّلْمَ فَإِنَّ الظُّلْمَ ظُلُمَاتٌ يَوْمَ الْقِيَامَةِ، واتَّقُوا الشُّحَّ فَإِنَّ الشُّحَّ أَهْلَكَ منْ كَانَ قَبْلَكُمْ، حملَهُمْ عَلَى أَنْ سفَكَوا دِماءَهُمْ واسْتَحلُّوا مَحارِمَهُمْ "رواه مسلم . واته : له جابره‌وه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رمووی : خۆتان له‌سته‌م بپارێزن ؛ به‌ڕاستی سته‌م تاریكیه‌كانی ڕۆژی دواییه ؛ وه خۆتان له به‌خیلی بپارێزن ؛ به‌ڕاستی به‌خیلی گه‌لانی پێش ئێوه‌ی له‌ناوبرد ؛ وای لێ‌كردن خوێنی یه‌كتر بڕێژن وه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان حه‌ڵاڵ بكه‌ن .
_ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( له نیشانه‌كانی هاتنی ڕۆژی دوایی له‌یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌ی كاته ؛ وه كهبم بوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌یه ؛ وه رژدی و به‌خیلی ده‌خرێته ناو دڵی خه‌ڵك ؛ وه كوشتن زۆر ده‌بێت ) . متفق علیه .
_ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) فه رموويه تى : (مَا مِنْ يَوْمٍ يُصْبحُ الْعِبادُ فيهِ إِلاَّمَلَكَانِ يَنْزِلاَنِ فَيَقُولُ أَحَدُهُمَا: اللَّهُمَّ أَعْطِ مُنْفِقًاخَلَفاً وَيَقُولُ الآخَرُ: اللَّهُمَّ أَعْطِ مُمْسِكًا تَلَفاً) . صحیح البخاري . واته : هيچ ڕۆژێك نييه كه به نده كان ڕۆژى تێدابكه نه وه ئيللا دوو فریشته دێنه خوار يه كێكيان ده ڵێت: ئه ى خوايه ببه‌خشه به و كه سه ى كه ده به خشێت (جێگاى ئه وه شى بۆ پڕ بكه ره وه كه به خشيوێتى) ئه وه ى تريان ده ڵێت : ئه ى خوايه ئه وكه سه ى ده ستى گرتۆته‌وه و نابه خشێت ماڵه كه ى لێ بگره وه و له ناوى به ره .
وته‌ی پێشینان و زانایان ده‌رباره‌ی خراپی ره‌زیلی و ڕژدی : _ ئیمامی عه‌لی – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : به‌خیلی پۆشاكی زه‌لیلیه ؛ وه كه‌سی به‌خشنده له‌وانه‌یه به‌هۆی به‌خشنده‌ییه‌وه بچێته به‌هه‌شت . _ پرسیار له حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی كرا – ره‌زای خوای لێبێـ - ده‌رباه‌ری ره‌زیلی : فه‌رمووی : ره‌زیلی ئه‌وه‌یه كه پیاو وابزانێت به به‌خشین ماڵی له‌ده‌ست ده‌چێت ؛ وه به‌ده‌ست گرتنه‌وه ماڵی زیادببێت و بمێنێته‌وه . _ وه طاووس فه‌رموویه‌تی : بوخل و ره‌زیلی ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ نه‌به‌خشێت له‌وماڵ هه‌یه‌تی و له‌به‌ر ده‌ستیه‌تی . _ ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : كه‌سی به‌خیل شیاونیه بۆ ئه‌مانه‌ت پارێزی و دادوه‌ری . _ شه‌عبی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : نازانم كامه سیفه‌ت زیاتر ڕۆده‌چن له‌ناو دۆزه‌خدا به‌خیلی یان درۆكردن . _ یه‌حیای كوڕی موعاذ – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : كه‌سی به‌خشنده له‌لای خه‌ڵك خۆشه‌ویسته ئه‌گه‌رچی كه‌سێكی خراپیش بێت ؛ وه‌كه‌سی ره‌زیل له‌لای خه‌ڵك ڕق لێگیراوه ئه‌گه‌رچی كه‌سێكی چاكیش بێت . _ پێشه‌وا ماوردی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : چڵێسی و ڕژدی بنچینه‌ی هه‌موو شتێكی زهمكراون ؛ وه هۆكاری هه‌موو خراپهیهكن ؛ چونكه ڕژدی ڕێگری ده‌كات له جێ به‌جێ كردنی مافه‌كان ؛ وه هانی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌دات بۆ پچڕاندنی په‌یوه‌ندیه شه‌رعیه‌كان .
زیان و شوێنه‌واره خراپه‌كانی به‌خیلی : _ بێ به‌ش بوون له‌به‌ده‌ست هێنانی پاداشتی به‌خشین . _ هۆكاری لاوازبوونی ئیمان و گومان بردنی خراپه به‌خوای په‌روه‌ردگار . _ هۆكاری رق ڵێبوونهوهی خه‌ڵكه . _ هۆكاری له‌ده‌ستدانی ڕزق و بێ به‌ره‌كه‌ت بوونی ڕزقه . _ بێ به‌شبوون لهچێژوهرگرتنی حه‌لال له‌خۆشیه‌كانی دونیا . _ هۆكاری له‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تی و ره‌وشت به‌رزیه . _ هۆكاره هه‌وڵدانی زیاتر بۆ به‌ده‌ست هێنانی ماڵ و دووركه‌وتنه‌وه‌ی لهخواپهرستنی و نزیك بوونه‌وه له‌خوا . _ به‌خیلی له‌سیفه‌تی جوله‌كه‌كانه نه‌ك موسڵمانی راسته‌قینه . _ به‌خیلی لاده‌ری سیفاتی مرۆڤایه‌تیه . _ به‌خیلی هۆكاری لێپێچینه‌وه‌ی قورس و گرانه له‌ڕۆژی دواییدا . _ به‌خیلی هۆكاری تێكچوونی په‌یوه‌ندیه‌كان و دروست بوونی كێشه و ناخۆشیه .
زیان شوێنه‌واره خراپه‌كانی شوح – ڕژدی : _ ڕژدی له سیفه‌تی مونافیقه‌كانه . _ كه‌سی ڕژد خێری تێدانیه ؛ پێشه‌وا ابن كه‌سیر له ته‌فسیری ( أَشِحَّةً عَلَى الْخَيْرِ ) فه‌رموویه‌تی : واته خێریان تیادا نیه و خێر و چاكه ناكه‌ن . _ ڕژدی خراپترین سیفه‌تی مرۆڤهكهكانه . _ڕژدی و چڵێسی هۆكاری تیاچوون و تێك چوونی كۆمه‌ڵگایه . _ ڕژدی مرۆڤ تووشی تاوانه گه‌وره‌كان ده‌كات . _ ڕژدی هۆكاری زه‌ره‌مه‌ندی دونیا و دواڕۆژه .
حوكمی به‌خیلی : ئه‌گه‌ر به‌خیلی له‌جی به‌جێ كردنی واجبێك بێت لهواجباتهكان ئه‌وا تاوانێكه له‌تاوانه گه‌وره‌كان ؛ پێشه‌وا ابن ته‌یمیه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : به‌خیلی لهواجباتهكان تاوانێكه له‌تاوانه گه‌وره‌كان وه‌ك به‌خیلی كردن له زه‌كات ؛ وه له په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی ؛ وه له ڕێزگرتن له میوان ؛ وه له به‌خشین له‌پێناو خوا .
هه‌ندێك نموونه له‌نموونه‌كانی به‌خیلی و ڕژی : _ به‌خیلی كردن به ماڵ و سامان . _ به‌خیلی كردن به نه‌فس و تێنهكۆشان له‌پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی دینی خوا . _به‌خیلی كردن به پله و پۆست و ده‌سه‌ڵات ؛ كه له‌كاتی پێویست یارمه‌تی كه‌سانی موحتاج و لێقه‌وماو ناده‌ن . _ به‌خیلی كردن له بڵاوكردنه‌وه‌ی زانست‌دا .
هۆكاره‌كانی تووش بوون به به‌خیلی و ڕژدی : _ لاوازی ئیمان و گومانی خراپ بردن به‌خوای په‌روه‌ردگار . _ سته‌م كردن و چڵێسی . _ خۆشویستنی ماڵ و سامان . _ وا گومان بردن كه به‌خیلی جۆرێكه لهزیرهكی بۆ به‌ده‌سه‌ت هێنانی ماڵ دونیا . _ ترسان له‌هه‌ژاری و گوێڕایه‌ڵی كردنی شه‌یتان . _ ترسان له به‌خێوكردن و هه‌ژار بوونیان له‌داهاتوودا . _ په‌روه‌رده‌بوون له‌سه‌ر ده‌ستی دایك و باوكی به‌خیل . _ بیر نه‌كردنه‌وه له‌سزای ڕژدی له‌رۆژی دواییدا . _ بێ ئاگابوون و بیر نه‌كردنه‌وه له‌خێر و پاداشت و به‌ره‌كه‌تی به‌خشین . _ ئومێد دڕێژی به‌ژیانی دونیا .
هۆكاره‌كانی وازهێنان و دووركهوتنوهه له ره‌زیلی و ڕژدی : _ گومانی باش بردن به‌خوای په‌روه‌ردگار . _ زۆر خێر و سه‌ده‌قه كردن . _ كرده‌وه كردن به قورئان و فه‌رمووده و زاڵ به‌سه‌ر نه‌فس و شه‌یتان . _ په‌نا گرتن به‌خوا لهبهخیلی و زۆر وتنی ئه‌م دوعایه : ( اللَّهُمَّ إنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الهَمِّ وَالحَزَنِ، وَالعَجْزِ وَالكَسَلِ، وَالجُبْنِ وَالبُخْلِ، وَضَلَعِ الدَّيْنِ، وَغَلَبَةِ الرِّجَالِ ) . _ چاره‌سه‌ركردنی ئومێد درێژی به بیركردنه‌وه له‌مردن . _ سه‌رقاڵ كردنی دڵ به په‌رستنی خوای په‌روه‌ردگار . _ بیركردنه‌وه له‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه‌ی زه‌می به‌خیلی و ڕژدی ده‌كه‌ن . _ باوه‌ربوون به قه‌زا و قه‌ده‌ر كه رزقی هه‌موو كه‌سێك نوسراوه و به‌ده‌ست خوای په‌روه‌ردگاره . _ نه‌ترسان له‌داهاتوو ؛ پشت به‌ستن به‌خوای په‌روه‌ردگار .
وته‌ی دانایان ده‌رباره‌ی ره‌زیلی و ڕژدی : دانایان – ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت - فه‌رموویانه : هه‌ركه‌سێك خۆی لهبهخیلی به‌دوور بخات ده‌گات به‌ڕێز و شكۆداری . وه فه‌رموویانه : كه‌سی به‌خیل هیچ هاوڕێ و خۆشه‌ویستێكی نیه . وه یه‌كێكی تر فه‌رموویه‌تی : كه‌سی به‌خیل پاسه‌وانی نیعمهتهكانیهتی و كۆیان ده‌كاته‌وه و هه‌ڵیان ده‌گرێت بۆ میراتگره‌كانی !
عه‌لی كوڕی ذه‌كوان فه‌رموویه‌تی : ببه‌خشه و له‌هه‌ژاری مه‌ترسه ---- له‌گه‌ڵ ئه‌جه‌ل رزق به‌سه‌ر به‌نده‌كان دابه‌شكراوه و نوسراوه . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 19 / 9 / 2022 |