فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
تاوانی الإِفتِراء وَ البُهتَان بوختان كردن – درۆ هه‌ڵبه‌ستن تاوانی الإِفتِراء وَ البُهتَان بوختان كردن – درۆ هه‌ڵبه‌ستن پێشه‌وا ئه‌لعه‌سكه‌ری – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - فه‌رموویه‌تی : الإِفتِراء بریتیه له درۆ هه‌ڵبه‌ستن بۆ كه‌سێكی تر . وه پێشه‌وا ئه‌لكه‌فه‌وی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ِإفتِراء بریتیه له درۆی زۆر مه‌زن . وه پێشه‌وا سیوتی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : إفتِراء بریتیه له دروست كردنی كێشه و بابه‌تێك كه ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نیه .
وه وشه‌ی ( بُهتَان ) بریتیه له‌و درۆیه‌ی كه گوێگر سه‌رسوڕمان ده‌كات . پێشه‌وا قورتوبی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( بُهتَان ) ئه‌وه‌یه كه تاوانێك بدرێته پاڵ كه‌سێك له‌كاتێكدا لێی به‌ریه و كه‌سێكی پاكه .
_ چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك له قورئان ده‌رباره‌ی زه‌مكردن و نه‌هی كردن له تاوانی بوهتان : خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِالْحَقِّ لَمَّا جَاءَهُ ۚ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِلْكَافِرِينَ ) . العنكبوت : 68 . واته : کێ له‌و که‌سه سته‌مکارتره که درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستێ یا باوه‌ڕ نه‌هێنێ به ئایینی ڕاست کاتێ بۆی هات ئایا جێگای مانه‌وه‌ی بۆ بێ بڕوایان له دۆزه‌خدا نیه. وه له ئایه‌تێكی تردا خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ هَٰذَا إِلَّا إِفْكٌ افْتَرَاهُ وَأَعَانَهُ عَلَيْهِ قَوْمٌ آخَرُونَ ۖ فَقَدْ جَاءُوا ظُلْمًا وَزُورًا ) . الفرقان : 4 . واته : ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوا بوون ده‌یان وت بێگومان ئه‌م (قورئانه) هیچ نی یه جگه له درۆیه‌کی گه‌وره که موحه‌ممه‌ده (صلی الله علیه وسلم) هه‌ڵی به‌ستووه وه که‌سانی تر بۆ ئه‌و (هه‌ڵبه‌ستنه) یارمه‌تییان داوه ئه‌وه به‌ڕاستی ئه‌وانه سته‌م و بوختانێکی گه‌وره‌یان کردووه. خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَالَّذِينَ يُؤْذُونَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ بِغَيْرِ مَا اكْتَسَبُوا فَقَدِ احْتَمَلُوا بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُبِينًا ) . الأحزاب : 58 . واته : ئه‌وانه‌ی ئازاری پیاوان و ئافره‌تانی ئیماندار ئه‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێکیان کردبێ ئه‌وه به‌ڕاستی ئه‌وانه بوختان و تاوانێکی ئاشکرایان گرتۆته ئه‌ستۆ. خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِذَا جَاءَكَ الْمُؤْمِنَاتُ يُبَايِعْنَكَ عَلَىٰ أَنْ لَا يُشْرِكْنَ بِاللَّهِ شَيْئًا وَلَا يَسْرِقْنَ وَلَا يَزْنِينَ وَلَا يَقْتُلْنَ أَوْلَادَهُنَّ وَلَا يَأْتِينَ بِبُهْتَانٍ يَفْتَرِينَهُ بَيْنَ أَيْدِيهِنَّ وَأَرْجُلِهِنَّ وَلَا يَعْصِينَكَ فِي مَعْرُوفٍ ۙ فَبَايِعْهُنَّ وَاسْتَغْفِرْ لَهُنَّ اللَّهَ ۖ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ ) . الممتحنة : 12 . واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) هه‌ر کاتێك ئافره‌تانی ئیماندار هاتن بۆ لات که په‌یمانت له‌گه‌ڵ ببه‌ستن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که دانه‌نێن به هاوبه‌شی خوا هیچ شتێك و دزیی و داوێن پیسی نه‌که‌ن و منداڵانی خۆیان نه‌کۆژن هیچ جۆره بوختانێك هه‌ڵنه‌به‌ستن له نێوان ده‌ست و پێ یاندا وه بێ فه‌رمانیت نه‌که‌ن له کاری چاکدا ئه‌وسا په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ببه‌سته وه له خوا داوای لێ خۆشبوونیان بۆ بکه به‌ڕاستی خوا لێ خۆشبووی میهره‌بانه.
زه‌مكردن و نه‌هی كردن له تاوانی بوختان له فه‌رمووده سه‌حیحه‌كان : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( گه‌وره‌ترین بوختان و درۆ هه‌ڵبه‌ستن ئه‌وه‌یه كه‌سێك خۆی بداته پاڵ پیاوێك كه باوكی ئه‌و نه‌بێت ؛ یان بڵێت خه‌ونێكم بینینه‌وه له‌كاتێكدا ئه‌م خه‌ونه‌ی نه‌یبینیه‌وه ؛ یان شتێك بداته پاڵ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) كه ئه‌و نه‌یفه‌رمووبێت ) . صحيح البخاري .
دایكمان عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : ( گه‌وره‌ترین تاوانی بوختان ئه‌وه‌یه كه دوو جۆر له‌خه‌ڵكی ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن : یه‌كیان شاعیرێكه به‌شعره‌كه‌ی قسه‌ی خراپ به‌گشت هۆزیك ده‌ڵێ به‌بێ جیاوازی ؛ وه ئه‌وه‌ی تریان پیاوێكه خۆی ده‌داته پاڵ پیاوێكی تر و ده‌ڵێت ئه‌و باوكی منه ) . صحيح الجامع.
ئه‌بو هوره‌یره - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : ((أَتَدْرُونَ مَا الْغِيبَةُ؟)) قَالُوا: اللهُ وَرَسُولُهُ أَعْلَمُ، قَالَ: ((ذِكْرُكَ أَخَاكَ بِمَا يَكْرَهُ)) قِيلَ أَفَرَأَيْتَ إِنْ كَانَ فِي أَخِي مَا أَقُولُ؟ قَالَ: ((إِنْ كَانَ فِيهِ مَا تَقُولُ، فَقَدِ اغْتَبْتَهُ، وَإِنْ لَمْ يَكُنْ فِيهِ فَقَدْ بَهَتَّهُ)) . رواه مسلم . واتە : ئایا دەزانن غەیبەت چی یە؟وتیان خوا‌و پێغەمبەرەكەی دەزانن, فەرمووی: ((باسی براكەت بكەی بەوەی كە پێی ناخۆشە)) وترا ئەگەر ئەوەی كە من دەیڵێم لە براكەم دا هەبوو؟ فەرمووی: ((ئەگەر ئەوەی تێدا بوو كە دەیڵێی, ئەوا غەیبەتت كردووە ، وە ئەگەر تێیدا نەبوو ئەوا بوهتانت بۆ كردووە ) .
بوهتان كردن هۆكاری چوونه ناو ئاگری دۆزه‌خه ؛ پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمویەتی : ( من قال في مؤمن ما ليس فيه حبس في ردغة الخبال حتى يأتي بالمخرج مما قال ) . سلسلة الاحاديث الصحيحة . واتە : هەر کەسێ شتێ بڵێ دەربارەی بڕوا دارێک کە ئەو شتەی تیا نەبێ ئەوە حەبس ئەکرێ لە ناو قوڕاوی کێم و زوخاوی -ئەهلی جەهەننەم- هەتا شتێ ئەهێنێ -حوججەیەک- کە پێی دەرچێ لەوەی ووتویەتی .
وته‌ی پێشینان و زانایان ده‌رباره‌ی تاوانی بوهتان كردن و درۆ هه‌ڵبه‌ستن : _ عبدالله ی كوڕی عومه‌ر – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : بوهتان ئه‌وه‌یه كه شتێك بده‌یته پاڵ براكه‌ت كه تیادا نه‌بێت . _ عبدالله ی كوڕی مه‌سعود – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : غه‌یبه‌ت ئه‌وه‌یه به‌شتێك باسی براكه‌ت بكه‌ی كه ده‌زانی ئه‌و شته‌ی تیایه‌تی ؛ وه ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وكات ده‌بێت به بوهتان . _ فوضه‌یل – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : له‌كۆتا زه‌مان كه‌سانێك په‌یدا ده‌بن بوهتانچین ؛ لێیان ئاگاداربن ئه‌وان خراپترین دورست كراون ؛ ڕووناكی ئیسلام له‌ناو دڵه‌كانیاندا نیه و كه‌سانێكی زۆر خراپن . _ سه‌هلی كوڕی عبدالله فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك سه‌لامه‌ت بێت له‌تاوانی غه‌یبه‌ت كردن ئه‌وا سه‌لامه‌ته له تاوانی درۆكردن ؛ وه هه‌ركه‌سێك سه‌لامه‌ت بێت له‌تاوانی درۆكردن ئه‌وا سه‌لامه‌ته له تاوانی بوهتان كردن .
زیان و شوێنه‌واره خراپه‌كانی بوهتان كردن و درۆ هه‌ڵبه‌ستن : _ كه‌سی بوهتانچی سته‌مكارترین و خراپترین كه‌سه ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( فَمَنِ افْتَرَىَ عَلَى اللّهِ الْكَذِبَ مِن بَعْدِ ذَلِكَ فَأُوْلَـئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ) . آل عمران: 94 . واته : ئینجا هه‌ر که‌س درۆ به ده‌م خواوه هه‌ڵبه‌ستێ له پاش ئه‌وه، که‌واته ئه‌وانه خۆیانن سته‌مکار . _ بوهتان كردن و درۆهه‌ڵبه‌ستن سیفه‌تی كه‌سانی بێ باوه‌ره ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّمَا يَفْتَرِي الْكَذِبَ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ ۖ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْكَاذِبُونَ ) . النحل : 105 . واته : بێگومان ته‌نها ئه‌وانه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن به‌ناوی خواوه که باوه‌ڕیان به ئایه‌ته‌کانی خوا نی یه و هه‌ر خۆیان درۆزنن. _ بوهتان و درۆهه‌ڵبه‌ستن هۆكاری تووش بوون به‌تاوانی شركه ؛ پێشه‌وا ابن ته‌یمیه - ره‌حمه‌تی خوای لێ‌بیت – فه‌رموویه‌تی : شرك و باقی بیدع و داهێندراوه‌كان بنچینه و بناغه‌یان بوهتان و درۆهه‌ڵبه‌ستنه ؛ بۆیه گشت ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ته‌وحید و سوننه‌تن له‌م تاوانه به‌دوورن ؛ وه ئه‌وانه‌ی له‌شریك و بیدعه‌ن له‌م تاوانه نزیكن . _ بوهتان و درۆهه‌ڵبه‌ستن هۆكاری بێ به‌ش بوونه له‌هیدایه‌ت . _ بوهتان و درۆهه‌ڵبه‌ستن هۆكاری له‌ده‌ستدانی به‌خته‌وری و سه‌رفرازیه له‌دونیا و له‌قیامه‌ت . _ بوهتان و درۆهه‌ڵبه‌ستن هۆكاری شكت و زه‌لیلیه ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ الَّذِينَ اتَّخَذُوا الْعِجْلَ سَيَنَالُهُمْ غَضَبٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَذِلَّةٌ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِي الْمُفْتَرِينَ ) . الاعراف : 152 . واته : به‌ڕاستی ئه‌و که‌سانه‌ی که گوێره‌که په‌رست بوون له‌مه‌ودوا ده‌که‌ونه به‌ر ڕق و خه‌شمی په‌روه‌ردگاریان هه‌روه‌ها ڕیسوایی و زه‌لیلی له ژیانی دنیادا هه‌ر به‌و جۆره سزای درۆ هه‌ڵبه‌ستان ده‌ده‌ین. _ بوهتان و درۆهه‌ڵبه‌ستن هۆكاری توشبوونی سزای دونیا و دوارۆژه . _ بوهتان و درۆهه‌ڵبه‌ستن هۆكاری ناخۆشیه‌كانی گیان كێشان و كۆتا شه‌ری و خراپیه . _ بوهتان و درۆهه‌ڵبه‌ستن هۆكاری تووش بوونه به له‌عنه‌ت و تووره‌بوونی خوا . _ بوهتان و درۆهه‌ڵبه‌ستن هۆكاری لێپێچینه‌وه‌ی قورسه له‌دوارۆژدا ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَلَيَحْمِلُنَّ أَثْقَالَهُمْ وَأَثْقَالًا مَعَ أَثْقَالِهِمْ ۖ وَلَيُسْأَلُنَّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عَمَّا كَانُوا يَفْتَرُونَ ) . العنكبوت : 13 . واته : سوێند به‌خوا (بێ باوه‌ڕان) باری گرانی (کوفر‌و تاوانی) خۆیان هه‌ڵده‌گرن وه باری گرانی (خه‌ڵکانی) تریش له‌گه‌ڵ باری گرانی خۆیان دا (هه‌ڵده‌گرن) وه به‌ڕاستی له ڕۆژی قیامه‌تدا پرسیاریان لێ ده‌کرێ له‌و درۆ‌و ده‌له‌سانه‌ی له دنیادا هه‌ڵیان ده‌به‌ست.
حوكمی بوهتان كردن و درۆ هه‌ڵبه‌ستن : پێشه‌وا سه‌مه‌رقه‌ندی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : هیچ شتێك له‌تاوانه‌كان گه‌وره‌تر نیه له تاوانی بوهتان كردن ؛ چونكه هه‌موو تاوانه‌كان پێویسیتان به‌یه‌ك ته‌وبه‌یه ؛ به‌ڵام بوهتان كردن له‌سێ شوێندا پێویستی به‌ته‌وبه‌یه ؛ وه خوای په‌روه‌ردگار تاوانی بوهتان كردنی له‌گه‌ڵ كوفر گرێداوه و باس كردووه ؛ فه‌رموویه‌تی : (فَاجْتَنِبُوا الرِّجْسَ مِنَ الْأَوْثَانِ وَاجْتَنِبُوا قَوْلَ الزُّورِ ) . الحج : 30 . واته : خۆتان دوور بخه‌نه‌وه له‌و پیسی یه که بته‌کانتانه هه‌روه‌ها خۆتان بپارێزن له قسه‌ی درۆ و ناره‌وا. وه پێشه‌وا نه‌وه‌وی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێشه‌وا هه‌یته‌می – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – بوهتان كردنی به‌تاوانێك له‌تاوانه گه‌وره‌كانی باس كردووه و فه‌رموویه‌تی : كه‌بیره‌ی دووسه‌د و په‌نجا و چوار بریتیه له‌تاوانی بوهتان كردن .
جۆره‌كانی بوهتان كردن و درۆ هه‌ڵبه‌ستن : 1_ درۆ هه‌ڵبه‌ستن به‌ده‌م خوا كه ئه‌مه‌یان خراپترینیانه و ده‌بێت به‌دوو جۆره‌وه : جۆری یه‌كه‌م : ئه‌وه‌یه كه‌سێك بڵێت خوای وای فه‌رمووده و له‌كاتێكدا خوا ئه‌و قسه‌ی نه‌فه‌رمووبێت . جۆری دووه‌میان : بریتیه له ته‌فسیركردنی كه‌لامی خوا به ئه‌نقه‌ست به‌شێوه‌یه‌ك كه خوا ئه‌و مه‌به‌سته‌ی نیه كه ئه‌و ته‌فسیری كردووه . 2_ درۆ هه‌ڵبه‌ستن به‌ده‌م پێغەمبەری خوا (ﷺ) ؛ ئه‌مه‌شیان ده‌بێت به‌دوو جۆر : جۆری یه‌كه‌م : ئه‌وه‌یه كه‌سێك بڵێت پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئاوای فه‌رمووه له‌كاتێكدا وای نه‌فه‌رمووبێت . جۆری دووه‌میان : شه‌رح كردنی فه‌رمووده‌ی پێغەمبەری خوا (ﷺ) به ئه‌نقه‌ست به‌شێوه‌یه‌ك كه پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئه‌و مه‌به‌سته‌ی نیه كه ئه‌و شه‌رحی كردووه . 3_ بوهتان كردن به باوه‌ڕداران ؛ بۆ نمونه قسه‌یه‌ك یان كارێك بدرێته پاڵ باوه‌ڕدارێك كه ئه‌م قسه‌ی نه‌كردبێت یان ئه‌م كاره‌ی نه‌كردبێت .
هۆكاره‌كانی تووش بوون به‌تاوانی بوهتان كردن و درۆ هه‌ڵبه‌ستن : 1_ ناكۆكی و په‌رته‌وازه‌یی و حزبایه‌تی هۆكارێكه له‌هۆكاره‌كانی بوهتان كردن و درۆ هه‌ڵبه‌ستن . 2_ ده‌رمارگیری و لاسایی كردنه‌وه‌ی كوێرانه هۆكارێكه له هۆكاره‌كانی بوهتان كردن و درۆ هه‌ڵبه‌ستن . 3_ خۆ به‌زڵزانین و حه‌ساده‌ت و ڕق لێبوونه‌وه هۆكارێكه له هۆكاره‌كانی بوهتان كردن و درۆ هه‌ڵبه‌ستن . 4_ له‌خوا نه‌ترسان هۆكارێكه له هۆكاره‌كانی بوهتان كردن و درۆ هه‌ڵبه‌ستن . 5_ زۆر قسه كردن و زمان به‌ره‌ڵا كردن هۆكارێكه له هۆكاره‌كانی بوهتان كردن و درۆ هه‌ڵبه‌ستن . ئه‌بو طالبي مه‌كی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : قسه كلیلی گوناهه گه‌وره‌كانی زمانه ؛ به قسه درۆ ده‌كرێت ؛ وه غه‌یبه‌ت ده‌كرێت ؛ وه دوو زمانی ده‌كرێت ؛ وه بوهتان ده‌كرێت ؛ وه شایه‌تی به‌درۆ ده‌درێت .
دایكه عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت – یه‌كێكه له‌وكه‌سه پاكه‌نه‌ی كه له‌دونیادا بوهتانی پێكراوه و تۆمه‌تی خراپی دراوه‌ته پاڵ ؛ خوای په‌روه‌ردگار له قورئانی پیرۆزدا به‌رگری لێكردووه و فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ الَّذِينَ جَاؤُوا بِالإِفْكِ عُصْبَةٌ مِّنكُمْ لا تَحْسَبُوهُ شَرًّا لَّكُم بَلْ هُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ لِكُلِّ امْرِئٍ مِّنْهُم مَّا اكْتَسَبَ مِنَ الإِثْمِ وَالَّذِي تَوَلَّى كِبْرَهُ مِنْهُمْ لَهُ عَذَابٌ عَظِيمٌ لَوْلا إِذْ سَمِعْتُمُوهُ ظَنَّ الْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بِأَنفُسِهِمْ خَيْرًا وَقَالُوا هَذَا إِفْكٌ مُّبِينٌ لَوْلا جَاؤُوا عَلَيْهِ بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاء فَإِذْ لَمْ يَأْتُوا بِالشُّهَدَاء فَأُوْلَئِكَ عِندَ اللَّهِ هُمُ الْكَاذِبُونَ وَلَوْلا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ لَمَسَّكُمْ فِي مَا أَفَضْتُمْ فِيهِ عَذَابٌ عَظِيمٌ إِذْ تَلَقَّوْنَهُ بِأَلْسِنَتِكُمْ وَتَقُولُونَ بِأَفْوَاهِكُم مَّا لَيْسَ لَكُم بِهِ عِلْمٌ وَتَحْسَبُونَهُ هَيِّنًا وَهُوَ عِندَ اللَّهِ عَظِيمٌ وَلَوْلا إِذْ سَمِعْتُمُوهُ قُلْتُم مَّا يَكُونُ لَنَا أَن نَّتَكَلَّمَ بِهَذَا سُبْحَانَكَ هَذَا بُهْتَانٌ عَظِيمٌ) . النور : 11-16 . واته : بێگومان که‌سانێ که ئه‌و بوهتانه‌یان (بۆ عایشه‌ی خێزانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)) هه‌ڵبه‌ست ده‌سته‌یه بوون له خۆتان (مونافیقیشیان تیا بوو) وا مه‌زانن ئه‌و (بوهتانه) شه‌ڕ و خراپه بۆتان (وانی یه) به‌ڵکو خێر‌و چاکه‌یه بۆتان بۆ هه‌ریه‌ك له‌وانه هه‌یه له‌تاوان به‌و ئه‌ندازه‌ی هه‌وڵی داوه (له‌و بوهتانه‌دا) وه ئه‌و که‌سه‌یان که به‌شی گه‌وره‌ی بوختانه‌که‌ی گرته ئه‌ستۆ (که عه‌بدوڵڵای کوڕی ئوبه‌ی بوو) (له ڕۆژی دواییدا) بۆ ئه‌وه سزای هه‌ره گه‌وره. ده‌بوا کاتێ ئه‌و بوهتانه‌تان بیست پیاوان و ئافره‌تانی ئیماندار گومانی چاکیان به خۆیان ببردایه وه بیان وتایه ئه‌مه بوهتانێکی ئاشکراو ڕوونه. ده بۆچی ئه‌و بوهتان که‌رانه چوار شایه‌تیان له‌سه‌ری نه‌هێنا ئینجا ئه‌گه‌ر شایه‌ته‌کانیان نه‌هێنا که‌واته هه‌ر ئه‌وانه‌ن لای خوا درۆزن. وه ئه‌گه‌ر به‌هره‌و ره‌حمه‌تی خوا نه‌بوایه به‌سه‌رتانه‌وه له دنیا‌و ڕۆژی دوایی دا دوو چارتان ده‌بوو له‌به‌ر ڕۆچونتان له‌و بوهتانه‌دا (بۆ عایشه) سزایه‌کی گه‌وره. کاتێ ئه‌م بوهتانه‌تان به‌ده‌ماو ده‌م له‌یه‌کتره‌وه وه‌رده‌گرت وه به زمانتان شتێك ده‌ڵێن که زانیاریتان ده‌رباره‌ی نه‌بوو واتان ده‌زانی شتێکی سووك و ئاسانه له کاتێکدا لای خوا زۆر گه‌وره‌یه. بۆچی کاتێ ئه‌مه‌تان بیست نه‌تان وت بۆ ئێمه شیاو نی یه قسه (و بوهتانی) ی وا بکه‌ین پاك و بێگه‌ردی بۆ تۆ خوایه ئه‌مه بوهتانێکی زۆر گه‌وره‌یه. وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌لاڵه‌یی . 24 / صفر / 1444ك --- 20 / 9 / 2022م |