فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ڕق و كین جۆره‌كانی – هۆكاره‌كانی – چاره‌سه‌ریه‌كانی ڕق و كین جۆره‌كانی – هۆكاره‌كانی – چاره‌سه‌ریه‌كانی ڕق لێبوونه‌وه پێچه‌وانه‌ی خۆشه‌ویستیه . ئیمامی ئهلكهفهوی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – ده‌رباه‌ری پێناسه‌ی ڕق لێبوونه‌وه فه‌رموویه‌تی : ( ڕق لێبوونه‌وه بریتیه له ڕاكردنی سروشت له شتی ئازار به‌خش و ماندووكه‌ر ؛ وه كاتێك ئه‌م ڕق لێبوونهیهوه به‌هێزتر و زیاتر بوو ئه‌وكات پێی ده‌وترێت مهقت ) .
زه‌مكردن و نه‌هی كردن له ڕق لێبوونه‌وه و دڵ ره‌شی له قورئانی پیرۆزدا : _ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَعَنِ الصَّلَاةِ ۖ فَهَلْ أَنْتُمْ مُنْتَهُونَ ) . المائدة : 91 . واته : بێگومان شه‌یتان هه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وێ که دوژمنایه‌تی و کینه و ڕق بخاته ناوتانه‌وه به‌هۆی ئاره‌ق و قوماره‌وه وه به‌رگریتان بکات له یاد و باسی خوا و له نوێژ کردن ده‌ی ئایا ئێوه واز ده‌هێنن(له‌و خراپان) ه.
چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك له‌فه‌رمووده سه‌حیحه‌كان ده‌رباره‌ی زه‌مكردن و نه‌هی كردن له ڕق لێبوونه‌وه و دڵ ره‌شی : _ ئه‌بو هوره‌یره - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : خۆتان بپارێزن له گومانی خراپ ؛ چونكه به‌ڕاستی گومانی خراپ درۆترین قسه‌یه ؛ به‌دوای هه‌واڵی یه‌كتردا مه‌رۆن بۆ ئاشكرا كردنی كه‌م و كوڕیه‌كان ؛ وه جاسوسی به‌سه‌ریه‌كه‌وه مه‌كه‌ن ؛ وه حه‌سوودی به‌یه‌ك مه‌به‌ن ؛ وه ڕقتان له‌یه‌كتر نه‌بێته‌وه ؛ وه پشت له‌یه‌كتری مه‌كه‌ن ؛ ئه‌ی به‌نده‌كانی خوا ببن به‌برای یه‌كتری ) . پێشه‌وا سه‌عدی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : له‌سه‌ر موسڵمانان پێویسته یه‌كتریان خۆش بوێت ؛ له‌گه‌ڵ یه‌كتر باشبن و ڕقیان له‌یه‌كتر نه‌بێته‌وه ؛ وه گاڵته به‌یه‌كتر نه‌كه‌ن و سوكایه‌تی به‌یه‌كتر نه‌كه‌ن . _ عبدالله ی كوڕی عه‌مر – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : كاتێك وڵاتی فارس و ڕۆم بۆتان ئازادكرا و گه‌نجینه‌كانی ئه‌وانتان ده‌ست كه‌وت ئایه حاڵی ئێوه چۆن ده‌بێت ؟ عبدالرحمن ی كوڕی عه‌وف – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : ئه‌وه ده‌كه‌ین كه خوا فه‌رمانی پێكردووین ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : ئه‌ی ئه‌گه‌ر جگه له‌وه‌بوو ؛ له‌سه‌ر ماڵ و سامانی دونیا مونافهیهی یه‌كتر بكه‌ن ؛ پاشان حه‌سوودی به‌یه‌كتر به‌رن ؛ پشان پشت له‌یه‌كتری بكه‌ن ؛ پاشان ڕقتان له‌یه‌كتری بێته‌وه و هێڕش بكه‌نه له‌سه‌ر یه‌كتر و له‌گه‌رده‌نی یه‌كتر بدن ! ) . صحیح مسلم . _ زوبه‌یری كوڕی عه‌وام – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : ( دبَّ إليكم دا‌ء الأمم قبلكم: الحسد والبَغْضَاء، هي الحالقة، لا أقول تحلق الشِّعر، ولكن تحلق الدِّين، والذي نفسي بيده لا تدخلوا الجنَّة حتى تؤمنوا، ولا تؤمنوا حتى تحابُّوا، أفلا أُنبِّئكم بما يثبِّت ذلك لكم؟ أفشوا السَّلام بينكم ) . حسنه الألبانی . واته : ده‌رد و نه‌خۆشی گه‌لانی پێش ئێوه بۆتان گواستراوه‌ته‌وه ؛ كه بریتیه له حه‌ساده‌ت و ڕق لێبوونه‌وه ؛ ئه‌م دوو ره‌وشته خراپه تراشهرن ؛ ناڵێم موو ده‌تاشن به‌ڵكو دین ده‌تاشن و دین ناهێڵن؛ سوێند به‌و خوایه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته ناچنه به‌هه‌شت هه‌تا ئیمان نه‌هێنن ؛ وه ئیمان ناهێنن هه‌تا یه‌كترتان خۆش نه‌وێت ؛ ئایه ڕێنمووییتان بكه‌م بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌ك كه به‌هۆیه‌وه یه‌كترتان خۆش ده‌وێت ؟ سه‌لام له‌نێوان یه‌كتر بڵاو بكه‌نه‌وه . _ ئه‌بو هوره‌یره - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : ( سيصيب أمَّتي دا‌ء الأمم، قالوا: يا نبيَّ الله، وما دا‌ء الأمم؟ قال: الأشَرُ والبَطَرُ، والتَّكاثر والتشاحن في الدُّنيا، والتَّباغض، والتَّحاسد حتى يكون البغي ثمَّ الهرج ) . صحصح الجامع . واته : له‌داهاتویه‌كی نزیكدا ده‌ردی گه‌لانی پێشوو تووشی ئوممه‌تی من ده‌بێت ؛ وتیان : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ده‌ردی گهڵهكانی پێشووو چیه ؟ فه‌رمووی : سوپاس نه‌كردن له‌سه‌ر نیعمه‌ته‌كان و زێده‌ره‌وی كردن له‌كاتی نیعمه‌ته‌كان ؛ وه كۆكردنه‌وه‌ی ماڵی زۆر ؛ وه دوژمنایه‌تی یه‌كتر كردن و ڕق له‌یه‌كتر بوونه‌وه و حه‌ساده‌ت و له‌سنوور ده‌رچوون له‌به‌ده‌ست هێنانی ماڵی دونیا پاشان یه‌كتر كوشتن .
وته‌ی پێشینان و زانایان ده‌رباره‌ی ڕق و كین : _ ئه‌بو هوره‌یره - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : خۆشه‌ویسته‌كه‌ت خۆش بوێت به‌ڵام ئهندایهزهیهكی زۆرنا ؛ چونكه له‌وانه‌یه ڕۆژێك له‌ڕۆژان ڕقت لێی ببێته‌وه ؛ وه ڕقت له‌كه‌سێك ببێته‌و به‌ڵام به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆرنا چونكه له‌وانه‌یه ڕۆژێك له‌ڕۆژان ببێت به خۆشه‌ویستی تۆ . _ هه‌ندێك له هاوه‌ڵان – ره‌زای خوایان لێبێت – فه‌رموویانه : هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت فه‌زڵی خواناسان به‌ده‌ست بێنێت ئه‌وا با ئاشته‌وایی له‌نێوان خه‌ڵك بكات ؛ وه با دوژمنایه‌تی و ڕق و كینه له‌نێوانیان دروست نه‌كات . _ ئه‌بو حاته‌م – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێویستی مرۆڤ به‌خه‌ڵك له‌گه‌ڵ خۆشویستیان باشتره له بێ پێوسیت بوون لێان له‌گه‌ڵ ڕق لێبوونه‌وه‌یان ؛ وه هۆكاری ڕق لێبوونه‌وه له‌خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ره‌وشت خراپی و ره‌وشت نزمی ؛ به‌راستی هه‌ركه‌سێك ره‌وشتی خرا بێت خه‌ڵكی خۆشیان ناوێت و ڕقیان لێی ده‌بێت و دوعای به‌هیلاك چوونیشی لێده‌كه‌ن . _ وه فه‌رموویه‌تی : له‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی واجبه خۆیان له‌و وته و كرده‌وانه بپارێزن كه رق و كینه و كێشه له‌نێوان خه‌ڵك دروست ده‌كات . _ وه پێشه‌وا ابن قه‌یم – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ڕق لێبوونه‌وه و حه‌ز به‌یه‌كتر نه‌كردن بنچینه‌ی له‌یه‌كتر دووركه‌وته‌وه و پشت له‌یه‌كتر كردنه . _ یه‌كێك له‌زانایان – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : به‌ڕاستی له‌یه‌كتر نزیك بوونه‌وه به‌رهه‌می ره‌وشت جوانیه ؛ وه په‌رته‌وازه‌یی به‌رهه‌می ره‌وشت خراپیه ؛ ره‌وشت جوانی هۆكاری یه‌كتر خۆشویستنه ؛ وه ره‌وشت خراپی هۆكاری رق له‌یه‌كتر بوونه‌وه و له‌یه‌كتر دوور كهونهوهیه . _ وتراوه : ناشرینترین شت بۆ ده‌سه‌ڵاتدار عینادیه ؛ وه بۆ دانایان بێ ئارامیه ؛ وه بۆ زانایان لاوازی دینه ؛ وه بۆ جه‌نگاوه‌ر ترسنۆكیه ؛ وه بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ره‌زیلیه ؛ وه بۆ هه‌ژاران خۆبه‌زلزانینه ؛ وه بۆ گه‌نجان ته‌مبه‌ڵیه ؛ وه بۆ به‌ته‌مه‌نه‌كان گاڵته‌كردنه ؛ وه بۆ هه‌موو خه‌ڵكی ڕق له‌یه‌كتر بوونه‌وه و حه‌ساده‌ت به‌یه‌كتر بردنه .
زیان و شوێنه‌واره خراپه‌كانی ڕق له‌یه‌كتر بوونه‌وه : 1_ هۆكاری بوهتان كردن و درۆ بۆ یه‌كتر هه‌ڵبه‌ستنه . 2_ هۆكاری له‌یه‌كترازانی كۆمه‌ڵگا و په‌رته‌وازه بوونه . 3_ هۆكاری نه‌مانی ئه‌من و ئاساییشه له‌ناو كۆمه‌ڵگا . 4_ هۆكاری نه‌مانی خۆشه‌ویستیه . 5_ هۆكاری نه‌مانی متمانه‌كردنه به‌یه‌كتری . 6_ هۆكاری نه‌مانی دادپهرهوهریه . 7_ هۆكاری تووش بوونه به‌ره‌وشت نزمی و ره‌وشت خراپی .
جۆره‌كانی ڕق لێبوونه‌وه : ڕق لێبوونه‌وه ده‌بێت به‌دوو جۆر : یه‌كه‌میان : ڕق لێبوونه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو و نادروست ؛ بۆ نموونه ڕق لێبوونه‌وه له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی ماڵ و سامان و پله و پۆستی دونیا . دووه‌میان : ڕق لێبوونه‌وه‌ی دروست و فه‌رمان پێكراو ؛ بۆ نموونه : _ ڕق لێبوونه‌وه له باطل ؛ به‌ڕاستی خۆشویستنی حه‌ق و ڕق لێبوونه‌وه له باطل كرده‌وه‌یه‌كه له كرده‌وه چاكه‌كان ؛ دایكه عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : سه‌رینێكی بچوكم كڕی وێنه‌ی گیانله‌به‌رانی له‌سه‌ر بوو ؛ كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) له‌به‌رده‌م ده‌رگا ئه‌م سه‌رینه‌ی بینی وه‌ستا و نه‌هاته ژووره‌وه ؛ له‌روخساریدا ناقایلی و ڕق لێبوونه‌وه‌م بینی ؛ وتم : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ؛ ته‌وبه ده‌كه‌م و ئه‌گه‌ڕێمه‌وه لای خوا ؛ هیچ تاوانێكم كردووه ؟ فه‌رمووی : ئه‌م سه‌رینه چیه ؟ وتم : كڕیومه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری دابنیشی و پاڵی له‌سه‌ر بده‌یته‌وه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : ئه‌وانه‌ی ئه‌و وێنانه‌یان دروست كردووه له‌رۆژی دوایی به‌هۆیه‌وه سزا ددرێن و پێیان ده‌وترێت ڕۆح بخه‌نه به‌ر ئه‌و وێنانه‌ی كێشاوتانه و دروستانكردووه ؛ وه فریشته‌كان ناچنه ماڵێكه‌وه وێنه‌ی گیانله‌به‌رانی تیادا بێت . _ ڕق لێبوونه‌وه له بێ باوه‌ڕان و فاسقه‌كان ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِي إِبْرَاهِيمَ وَالَّذِينَ مَعَهُ إِذْ قَالُوا لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَآءُ مِنْكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاءُ أَبَدًا حَتَّىٰ تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَحْدَهُ .. ) . الممتحنة : 4 . واته : به‌ڕاستی بۆ ئێوه هه‌یه سه‌ر مه‌شقێکی جوان و چاك له ئیبراهیم و ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵیدا بوون که به گه‌له‌که‌ی خۆیانیان وت به‌ڕاستی ئێمه بێزار و به‌رین له ئێوه وه له‌و شتانه‌ش که ده‌یان په‌رستن له جیاتی خوا ؛ ئێمه باوه‌ڕمان نی یه به (ئایینی) ئێوه وه په‌یدا بوو له نێوان ئێمه و ئێوه‌دا دوژمنایه‌تی و کینه بۆ هه‌میشه تا ئه‌وكاته‌ی بڕوا به‌خوای ته‌نیا ده‌هێنن.
هۆكاره‌كانی دروست بوونی ڕق و كینه : 1_ غه‌یبه‌ت كردن و دوو زمانی كردن . 2_ درۆكردن و خیانه‌ت كردن . 3_ دڵ ره‌قی و قسه ره‌قی ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَلَوْ كُنْتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ لَانْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ .. ) . آل عمران : 159 . واته : ئه‌گه‌ر تۆ به‌دخوو قسه ره‌ق و دڵ ره‌ق بوویتایه ئه‌وه هه‌موو بڵاوه‌یان ده‌کرد له ده‌ورت. 4_ جاسوسی به‌سه‌ر یه‌ك كردن ؛ پێشه‌وا ابن عوثهیمین – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : جاسوسی هۆكاری دروست بوونی ڕق و كینه و دوژمنایه‌تیه له‌نێوان خه‌ڵك . 5_ غیره ؛ پێشه‌وا ابن قه‌یم – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : غیره ڕق لێبوونه‌وه و ناقایلی له‌خۆ ده‌گرێت . 6_ دادپه‌روه‌ری نه‌كردن به‌گشتی له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستان ؛ وه له‌لایه‌ن داكان و باوكان ؛ وه له لایه‌ن ژن و مێرده‌كان . 7_ ده‌ست درێژی كردن بۆ مافی خه‌ڵك . 8_ خۆویستی و خواردنی ماڵی خه‌ڵك به‌ناحه‌ق . 9_ موناقه‌شه كردن . 10_ خیانه‌ت كردن و نه‌پاراستنی ئه‌مانه‌ت . 11_ خۆبه‌زلزانین . 12_ حه‌سوودی به‌یه‌كتر بردن . 13_ زۆر لۆمه‌كردن و سه‌رزه‌نشتكردنی یه‌كتر .
هۆكاره‌كانی دوركه‌وتنه‌وه له ڕق و كینه : 1_ چاكه‌كاری ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَلَا تَسْتَوِي الْحَسَنَةُ وَلَا السَّيِّئَةُ ۚ ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ فَإِذَا الَّذِي بَيْنَكَ وَبَيْنَهُ عَدَاوَةٌ كَأَنَّهُ وَلِيٌّ حَمِيمٌ ) . فصلت : 34 . واته : چاکه و خراپه چوون یه‌ك نین به چاکترین شێوه وه‌ڵامی (خراپه) بده‌ره‌وه ئه‌وسا که‌سێ که له نێوان تۆ و ئه‌ودا دوژمنایه‌تی هه‌یه وه‌ك دۆستێکی دڵسۆز‌و گیانی به گیانی یه لێ دێت. 2_ دادپه‌روه‌ری و میانره‌وی . 3_ سه‌رزه‌نشتكردنی نه‌فس و پاككردنه‌وه‌ی له‌هه‌موو شتێكی خراپ . 4_ ئارام گرتن و زاڵ بوون به‌سه‌ر نه‌فس . 5_ سه‌لام له‌یه‌كتر كردن و یارمه‌تیدانی یه‌كتر . 6_ دووركه‌وتنه‌وه له‌تاوان و باش كردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوا به ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی چاك و دووركه‌وتنه‌وه له‌كرده‌وه‌ی خراپ . 7_ خۆپاراستن لهتهماع و چڵێسی و دوور كه‌وتنه‌وه له‌ماڵی خه‌ڵك .
عه‌ماره‌ی كوڕی عه‌قیل له شعرێكیدا ده‌ڵێت : إنَّ البَغِيضَ له عَيْنٌ يَصُدُّ بها -- لا يستطيعُ لِمَا في القلبِ كِتْمَانا واته : به‌ڕاستی كه‌سی ڕقن چاوێكی هه‌یه --- ناتوانێت ئه‌وه‌ی له‌ناو دڵیدا هه‌یه بیشارێته‌وه . واته به‌چاوه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌دڵیدا ڕقی له‌تۆیه . وه‌رگێرانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌لاڵه‌یی . 25 / صفر / 1444 ك --- 21 / 9 / 2022 م
|