فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
تاوانی جاسوسی كردن )) جۆره‌كانی – زیانه‌كانی – هۆكاره‌كانی – چاره‌سه‌ریه‌كانی تاوانی جاسوسی كردن جۆره‌كانی – زیانه‌كانی – هۆكاره‌كانی – چاره‌سه‌ریه‌كانی جاسوسی بریتیه له بردنی هه‌واڵی كه‌سێك بۆ كه‌سێكی تر به‌نیه‌تی خراپ و زیان پێ گه‌یاندنی . جیاوازی له‌نێوان وشه‌ی ( تَجَسُّسُ و تَحَسُّس ) . هه‌ندێك له‌زانایان : هه‌ردووكیان به‌یه‌ك مانادێن و دوو شه‌وه‌ی هاومانان ؛ وه هه‌ندێكیان فه‌رموویانه : یه‌كیان بۆ هه‌واڵ بردنی چاك به‌كاردێت وه ئه‌وه‌ی تریان بۆ هه‌واڵ بردنی خراپ به‌كاردێت . عبدالله ی كوڕی عه‌باس – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ما‌نایان له‌یه‌كتر دوورنیه ؛ تَحَسُّس له‌كاری خێر و چاكه ؛ وه تَجَسُّسُ له‌كاری خراپه . خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌ی گه‌ڕان به‌دوای هه‌وڵی پێغه‌مبه‌ر یوسف علیه السلام له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ر یه‌عقوب – علیه السلام - فه‌رموویه‌تی : يَا بَنِيَّ اذْهَبُواْ فَتَحَسَّسُواْ مِن يُوسُفَ يوسف: 87 . واته : ئه‌ی ڕۆڵه‌كانم بڕۆن به‌دوای یوسف‌دا بگه‌ڕێن . به‌ڵام ده‌رباه‌ری جاسوسی خوای په‌روه‌ردگار نه‌هی كردووه و فه‌رموویه‌تی : ( وَلا تَجَسَّسُوا ) . الحجرات: 12 . واته : جاسوسی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه مه‌كه‌ن .
نه‌هی كردن و زه‌مكردنی جاسوسی كردن له قورئانی پیرۆزدا . خوای په‌روه‌ردگار نه‌هی لهباروهداران كردووه كه خۆیان له‌م كاره خراپه بپارێزن و فه‌رموویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اجْتَنِبُوا كَثِيرًا مِنَ الظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ الظَّنِّ إِثْمٌ ۖ وَلَا تَجَسَّسُوا وَلَا يَغْتَبْ بَعْضُكُمْ بَعْضًا ۚ أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَنْ يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتًا فَكَرِهْتُمُوهُ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ ۚ إِنَّ اللَّهَ تَوَّابٌ رَحِيمٌ ) . الحجرات : 12 . واته : ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه خۆتان له زۆرێك له گومانه‌کان بپارێزن چونکه به‌ڕاستی هه‌ندێك له گومانه‌کان تاوانن سیخوڕی مه‌که‌ن (و به‌دوای ناته‌واوی یه‌کتردا مه‌گه‌ڕێن) له پاشمله به خراپه باسی یه‌کتری مه‌که‌ن ئایا کام له ئێوه پێ ی خۆشه که گۆشتی برا (ئایینی یه‌که‌ی) بخوات؟ به مردوویی بێگومان قێزتان لێ ی دێته‌وه‌و پێتان ناخۆشه وه له‌خوا بترسن بێگومان خوا ته‌وبه گیراکه‌ری به به‌زه‌یی یه.
پێشه‌وا ابن عوثهیمین – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : جاسوسی كردن ئهزیهتێكه موسڵمانانی پێ ئه‌زیه‌ت ده‌درێت وه هۆكاری دروست بوونی ڕق و كینه و دوژمنایه‌تیه .
وه له ئایه‌تێكی تردا خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( لَوْ خَرَجُوا فِيكُمْ مَا زَادُوكُمْ إِلَّا خَبَالًا وَلَأَوْضَعُوا خِلَالَكُمْ يَبْغُونَكُمُ الْفِتْنَةَ وَفِيكُمْ سَمَّاعُونَ لَهُمْ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِالظَّالِمِينَ ) . التوبة : 47 . واته : ئه‌گه‌ر له گه‌ڵتاندا ده‌رچوونایه هیچ شتێکیان بۆ زیاد نه‌ده‌کردن بێجگه له تێکدان و خراپه و نێوان ئێوه‌یان تێکده‌دا (به دووزمانی و هاتو هوت) ئاژاوه‌یان بۆ ده‌نانه‌وه وه له‌ناو ئێوه‌دا خه‌ڵکانێك هه‌ن چاك گوێیان لێ ده‌گرن وه خوا به ئاگا و زانایه به سته‌مکاران.
پێشه‌وا موجاهید – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا فه‌رموویه‌تی : كه‌سانێك له‌نێو ئێوه‌دا هه‌ن ئه‌وانیان خۆش ده‌وێت ؛ قسه‌ی ئێوه بۆ ئه‌وان ده‌به‌ن و جاسوسی ده‌كه‌ن .
وه پێشه‌وا قورتوبی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه فه‌رموویه‌تی : له‌ناو ئێوه جاسوس هه‌ن هه‌واڵ بۆ ئه‌وان ده‌به‌ن .
نه‌هی كردن و زه‌مكردنی جاسوسی كردن له فه‌رمووده سه‌حیحه‌كان : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) نه‌هی له جاسوسی كردووه و روونی كردۆته‌وه كه هۆكاری تێكچوونی په‌یوه‌ندی و كێشه و ناخۆشیه . _ ئه‌بو هوره‌یره - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : خۆتان بپارێزن له گومانی خراپ ؛ چونكه به‌ڕاستی گومانی خراپ درۆترین قسه‌یه ؛ به‌دوای هه‌واڵی یه‌كتردا مه‌رۆن بۆ ئاشكرا كردنی كه‌م و كوڕیه‌كان ؛ وه جاسوسی به‌سه‌ریه‌كه‌وه مه‌كه‌ن ؛ وه حه‌سوودی به‌یه‌ك مه‌به‌ن ؛ وه ڕقتان له‌یه‌كتر نه‌بێته‌وه ؛ وه پشت له‌یه‌كتری مه‌كه‌ن ؛ ئه‌ی به‌نده‌كانی خوا ببن به‌برای یه‌كتری ) .
_ وه له فهرموودیهكی تردا پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( لاَ تَغْتَابُوا الْمُسْلِمِينَ، وَلاَ تَتَّبِعُوا عَوْرَاتِهِمْ، فَإِنَّهُ مَنْ يَتَّبِعْ عَوْرَةَ أَخِيهِ يَتَّبِعِ اللَّهُ عَوْرَتَهُ، حَتَّى يَفْضَحَهُ فِى بَيْتِهِ ) . صحيح الجامع . واتە : غه‌يبه‌تى موسوڵمانان مه‌كه‌ن ، وه شوێن ناموس و كه‌م و كوڕيهكانيان مه‌كه‌ون، چونكه هه‌ركه‌سێك به دواى عه‌يب و كه‌م و كوڕى براكه‌يدا بگه ڕێت، ئه‌وە خواى گه‌وره عه‌يب و كه‌م و كوڕيه‌كانى ههڵدهماڵێنێت، تاكو ڕيسوا ده‌بێت ئه‌گه‌ر له ماڵه‌كه‌ى خۆيشيدابێت .
_ موعاویه‌ی كوڕی ئه‌بو سوفیان – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا بوو (ﷺ) فه‌رمووی : ( إِنَّكَ إِنِ اتَّبَعْتَ عَوْرَاتِ الناسِ ؛ أَفْسَدْتَهُمْ ، أوْ كِدْتَ أنْ تُفْسِدَهُمْ ) . صحیح . واته : به‌ڕاستی تۆ ئه‌گه‌ر به‌دوای كه‌م و كوڕی خه‌ڵكدا بگه‌ڕێیت و ئاشكرای بكه‌ی ئه‌وا ئه‌و خه‌ڵكه‌ت تێكداوه و خراپه‌كاریت بڵاو كردۆته‌وه و خه‌ڵك تووشی غه‌یبه‌ت كردن و بوهتان كردن ده‌كه‌ی . _ عبدالله ی كوڕی عه‌باس – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : ( الَّذي يُرِي عينَيْه في المنامِ ما لم يَرَ يُكلَّفُ يومَ القيامةِ أنْ يعقِدَ بيْنَ شَعيرتينِ والَّذي يستمِعُ حديثَ قومٍ وهم له كارهونَ يُصَبُّ في أُذنِه الآنُكُ يومَ القيامةِ ) . صحيح ابن حبان . واته : ئه‌وكه‌سه‌ی خه‌ونێك بگێڕێته‌وه له‌كاتێكدا ئه‌م خه‌ونه‌ی له‌خه‌ودا نه‌یبینیوه ئه‌وا له‌ڕۆژی دواییدا داوای لێده‌كرێت دوو دنكه جۆر له‌یه‌كتر گرێبدات ؛ وه ئه‌وكه‌سه‌ی گوێ له‌قسه‌ی كه‌سانێك ده‌گرێت كه پێیان خۆش نیه گوێیان لێ بگرێت ئه‌وا له‌رۆژی دواییدا مسی تواوه‌ی له‌ناو گوێ ده‌كرێت .
_ ئه‌بو ئومامه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : ( إنَّ الأميرَ إذا ابتغى الرِّيبةَ في النَّاسِ أفسدَهم ) . صحيح أبي داود . واته : به‌ڕاستی ئه‌میر كاتێك به‌دوای كه‌م و كوڕی خه‌ڵك گه‌ڕا و جاسوسی له‌سه‌ردانان و كه‌م و كوریهكانیانی ئاشكرا كردن و تۆمه‌تی بۆ دروست كردن ئه‌وا به‌هۆی ئه‌و كاره‌وه ژیانی خه‌ڵكی تێك داوه و كێشه و ناخۆشی له‌نێوانیاندا دروست ده‌كات .
وته‌ی پیشینان و زانایان ده‌رباره‌ی جاسوسی كردن : _ عبدالله ی كوڕی عه‌باس – ره‌زای خوای لێبێت – له‌ته‌فسیری ( ولا تجسسوا ) فه‌رموویه‌تی : خوای په‌روه‌ردگار نه‌هی كردووه له گه‌ڕان به‌دوای كه‌م و كوڕیه‌كانی برای باوه‌ڕدار . _ پیاوێكیان هێنایه لای عبدالله ی كوڕی مه‌سعود – ره‌زای خوای لێبێت – وتیان ئه‌و پیاوه ئاره‌ق به ڕیشی ده‌هاته خواره‌وه واته ئاره‌قی ده‌خوارده‌وه ؛ عبدالله فه‌رمووی : ئێمه نه‌هیمان لێكراوه جاسوسی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه بكه‌ین به‌ڵام كاتێك شتێكمان بۆ ئاشكرا بوو ئه‌وا حوكمی خوای له‌سه‌ر جێ به‌جێ ده‌كه‌ین . _ وه پێشه‌وا موجاهید – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – له‌ته‌فسیری ( وَلا تَجَسَّسُوا ) فه‌رموویه‌تی : وه‌ری بگرن ئه‌وه‌ی بۆتان ده‌ركه‌وت و ئاشكرا بوو ؛ وه وازبێنن له‌وه‌ی خوا دایپۆشیوه و نادیاره . _ وه پێشه‌وا قه‌تاده - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئایه ئه‌زانن جاسوسی چیه ؟ جاسوسی بریتیه له گه‌ڕان به‌دوای كه‌م و كوڕی براكه‌ت و ئاشكرا كردنی نهێنیه‌كانی . _ وه پێشه‌وا حه‌سه‌ن – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پرسیار ده‌رباره‌ی كاری براكه‌ت مه‌كه جا كاره‌كه‌ی چاك بێت یان خراپ ؛ چونكه به‌ڕاستی ئه‌مه جاسوسی كردنه . _ پێشه‌وا ئه‌بو حاتیم – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : جاسوسی كردن به‌شێكه له نیفاق ؛ وه‌ك چۆن گومانی چاك به‌شێكه له ئیمان . وه فه‌رموویه‌تی : له‌سه‌ر كه‌سی ژیر پێویسته خۆی بپارێزێت له‌جاسوسی و گه‌ڕان به‌دوای كه‌م و كوڕی خه‌ڵك ؛ وه پێویسته خۆی سه‌رقاڵ بكات به چاره‌سه‌ركردنی كه‌م و كوڕیه‌كانی نه‌فسی خۆی ؛ چونكه به‌ڕاستی هه‌ركه‌سێك خۆی سه‌رقاڵ كردن به‌چاره‌سه‌ركردنی كه‌م و كوڕیه‌كانی خۆی ئه‌وا خۆی ئاسووده كردووه و دڵی خۆی ماندوو نه‌كردووه .
جۆره‌كانی جاسوسی : ئه‌سڵ لهجاسوسیدا دروست نیه حه‌رامه ؛ ته‌نها هه‌ندێك هاله‌تی هه‌یه دروسته و ڕێگه پێدراوه بۆیه ده‌توانین بڵێین جاسوسی ده‌بێت به دوو جۆره‌وه : یه‌كه‌میان : جاسوسی قه‌ده‌غه و نادروست ؛ كه بریتیه له گه‌ڕان به‌دوای ئاشكراكردنی كه‌م و كوریه‌كانی خه‌ڵك ؛ كه ئه‌م جۆرهیهان به ده‌قی ئایه‌تی قورئان قه‌ده‌غه‌كراوه نه‌هی لێكراوه ؛ چونكه ئه‌سڵ له‌مرۆڤی باوه‌ڕدار پاكیهتی و چاكیهتیه بۆیه خوای په‌روه‌ردگار نه‌هی كردووه جاسوسی به‌سه‌ردا بكرێت و له‌كه‌دار بكرێت ؛ كه به‌هۆیه‌وه رق و كینه و دوژمنایه‌تی له‌نێوان تاكه‌كان دروست ده‌بێت . جۆری دووه‌میان : جاسوسی دروست و ڕێگه پێدراو ؛ كه بریتیه لهوجاسوسیانهی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی ئیسلامه له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دوژمنانهكانی ؛ بۆ نمونه گه‌ڕان به‌دوای زانینی هه‌والی دوژمنان له‌كاتی جه‌نگدا یان بۆ نمونه گه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی كه‌سانی خراپه‌كار و ئاشكرا كردنیان ئه‌وانه‌ی زیانی و زۆر و ئاشكرایان هه‌یه بۆ خه‌ڵك و وڵات .
زیان و شوێنه‌واره خراپه‌كانی جاسوسی : 1_ جاسوسی هۆكارێكه له‌هۆكاره‌كانی گومانی خراپ ؛ چونكه گومانی خراپ واده‌كات خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ره‌و جاسوسی به‌رێت . 2_ جاسوسی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئیمانی لاوازی و هه‌ست نه‌كردن به‌چاودێری خوای په‌روه‌ردگار . 3_ جاسوسی هۆكاری پچرانی په‌یوه‌ندیه‌كانه و دروست بوونی كێشه و ناخۆشیه . 4_ جاسوسی هۆكاری له‌ده‌ستدانی كه‌رامه‌ت و ڕێز و شكۆیه . 5_ جاسوسی هۆكاری تێكدانی ژیانه ؛ ژیان پر ده‌كات له‌درك و ناخۆشی . 6_ جاسوسی هۆكاری دروست بوونی ڕق لێبوونه‌وه و دوژمنایه‌تیه . 7_ جاسوسی و بلاوكردنه‌وه‌ی كه‌م و كوڕی خه‌ڵك هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌دره‌وشتی و كاری خراپه له‌ناو خه‌ڵك . 8_ جاسوسی نیشانه‌یه‌كه له نیشانه‌كانی نیفاق و به‌ڵگه‌یه كه خاوه‌نه‌كه‌ی كه‌سێكی خراپ و هه‌ڵگری سیفاتی نیفاقه . 9_ جاسوسی و ئابروبردنی خه‌ڵك هۆكاری ئه‌وه‌یه كه ئه‌وكه‌سه تووشی ئابڕووچون ببێت ئه‌گه‌رچی له‌ناو ماڵی خۆیشی بێت . 10_ جاسوسی خاوانهكهی تووشی تووره‌بوون و سزای خوای په‌روه‌ردگار ده‌كات له‌دونیا و له‌دواڕۆژدا .
هۆكاره‌كانی جاسوسی كردن و گه‌ڕان به‌دوای كه‌م و كوڕی خه‌ڵك : 1_ حه‌زكردن به‌زانینی ژیانی خه‌ڵك . 2_ هه‌وڵدان بۆ ئه‌زیه‌تدان و ئابروبردنی خه‌ڵك . 3_ گومانی خراپ بردن . 4_ تۆله‌سه‌ندنه‌وه بهجاسوسی كردن له‌وكه‌سه‌ی جاسوسی به‌سه‌ر كردوه . 5_ هاندان له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبسێت به‌مكاره .
ڕێگاكانی خۆپاراستن له جاسوسی : 1_ هه‌ست كردن به‌چاودێری خوای په‌روه‌ردگار . 2_ خۆپاراستن له‌به‌دواداچوون و زانیاری په‌یداكردن ده‌رباره‌ی ژیانی خه‌ڵك . 3_ هه‌وڵدان بۆ یه‌كگرتنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا و په‌رته‌وازه نه‌كردنیان . 4_ خوێندنه‌وه و بیركردنه‌وه له‌ده‌قه‌كانی قورئان و سونه‌ت ده‌رباره‌ی خراپی و نادروستی جاسوسی . 5_ بیركردنه‌وه له‌زیانه‌كانی جاسوسی له‌دونیا و له‌دوارۆژ . 6_ ترسان له تۆله‌سه‌ندنه‌وه‌ی خوا و ئابڕووبردنی ئه‌وكه‌سه له‌دونیا پێش قیامه‌ت . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 26 / صفر / 1444ك --- 22 / 9 / 2022 م |