فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
تاوانی یارمه‌تیدانی یه‌كتر له‌سه‌ر گوناه و تاوان تاوانی یارمه‌تیدانی یه‌كتر له‌سه‌ر گوناه و تاوان خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَىٰ ۖ وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ ) . المائدة : 2 . واته : هاوكاری یه‌کتری بکه‌ن له‌سه‌ر چاکه و پارێزگاری وه هاوكاری یه‌کتر مه‌که‌ن له‌سه‌ر تاوان و ده‌ست درێژی .
إِثْمِ : بریتیه له‌وكاره‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی به‌هۆیه‌وه شاییسته‌ی سزای خوای په‌روه‌ردگاره . وه ( عُدْوَان ) : بریتیه له ده‌ستدرێژیكردن و له‌سنوورده‌رچوون له‌قسهكردن یان له كرده‌وه كردن یان له‌حاله‌ت و بارودۆخ ؛ ده‌ست درێژی وته‌یی ؛ وه ده‌ست درێژی كرداری ؛ وه ده‌ست درێژی ده‌روونی . هه‌ندێك جار مرۆڤ بۆخۆی له‌جیاتی ساعێك دووساع بۆخۆی ده‌كێشێت و به‌زیاده‌وه ده‌یبات ؛ ئه‌مه پێی ده‌وترێت ده‌ست درێژی كردن ؛ چونكه تۆ ده‌بێت ته‌نها حه‌قی خۆت به‌ری به‌ڵام كاتێك به‌زیاده‌وه بردت ئه‌وكات ده‌بێت به‌ده‌ست درێژی كردن .
پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( سيكون بعدي أمراءُ فمن دخل عليهم فصدَّقهم بكذبِهم وأعانهم على ظُلمهم فليس مني ولستُ منه وليس بواردٍ عليَّ الحوضَ ومن لم يدخلْ عليهم ولم يعنْهم على ظلمِهم ولم يصدِّقْهم بكذبهم فهو مني وأنا منه، وهو واردٌ عليَّ الحوضَ ) . صحيح غريب . واته : له‌دوای جۆره من كاربه‌ده‌ستانێك په‌یدا ده‌بن ؛ هه‌ركه‌سێك بچێته‌لایان و درۆكانیان به‌ڕاست دابنێ ؛ وه یارمه‌تیان بدات له‌سه‌ر زوڵم و سته‌م ئه‌وا ئه‌وكه‌سه له‌من نیه ؛ وه منیش له‌ونیم ؛ وه نایه‌ته‌لایمن له‌سه‌ر حه‌وزی كه‌وسه‌ر ؛ وه هه‌ركه‌سێك نه‌چێته‌لایان و هاوكاریان نه‌كات له‌سه‌ر زوڵم و سته‌م ؛ وه درۆكانیان به‌ڕاست دانه‌نێن ئه‌وا ئه‌وكه‌سه له‌منه ؛ وه منیش له‌وم ؛ وه دێته‌لایمن له‌سه‌ر حه‌وزی كه‌وسه‌ر .
نابێت كه‌سی موسڵمان ئیقرار له سه‌رگوماه و تاوانی خه‌ڵك بكات : بۆ نمونه تۆ هاوڕێیه‌كت هه‌یه خاوه‌ن مه‌نصه‌ب و كارێكه ؛ كاتێك سه‌ردانت كردوو وتی : ئاوا و ئاوام كردووه و كاره‌كه‌ی سته‌می تیا‌بوو ؛ تۆش سه‌رت بۆ ده‌له‌قاند و مه‌دحت ده‌كرد ؛ ئه‌وا ئاگاداربه تۆش له‌وسته‌م و تاوانیه ئه‌و ئه‌نجامی داوه به‌شداری ؛ وتراوه : هه‌ركه‌سێك ئاماده‌ی تاوان نه‌بێت به‌ڵام پێی ڕازی بێت و ئیقراری له‌سه‌ر بكات ئه‌وا ئه‌ویش له‌تاوانه‌كه به‌شداره .
مه‌به به‌ڕێنیشانده‌ری گوناه و تاوان : ئه‌وكه‌سانه‌ی ڕێنمووی خه‌ڵك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی گوناه و تاوان ؛ سزای توانایان زۆر قورستره له‌بكه‌ری تاوانه‌كان ؛پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( مَنْ دَعَا إِلَى ضَلاَلَةٍ كَانَ عَلَيْهِ مِنَ الإِثْمِ مِثْلُ آثَامِ مَنْ تَبِعَهُ لاَ ينقُصُ ذلكَ مِنْ آثَامِهِمْ شَيْئاً ) . رواه مسلم. واته : هه‌ركه‌سێك بانگه‌وازی بكات بۆ گومڕایی ئه‌وا گوناه و تاوانی بۆ ده‌نوسرێت به‌وێنه‌ی گوناه و تاوانی ئه‌وكه‌سه‌ی شوێنی كه‌وتووه بێ ئه‌وه‌ی له‌پاداشتی تاواني هیچیان كه‌م بێته‌وه .
كه‌سی تاوانبار عه‌یبدارمه‌كه به تاوانه‌كه‌ی : كاتێك له‌هه‌موو شوێنێك باسی گوناهبارێك ده‌كه‌ی ئه‌وا بزانه كه غه‌یبه‌تت كردووه ؛ وه ئه‌گه‌ر به‌تاوانه‌كه‌ی ڕازی بی ئه‌وا به‌شداری تاوانه‌كه‌ت كردووه ؛ وه ئه‌گه‌ر پێی عه‌یبدار بكه‌ی ئه‌وا تۆش تووشی ئه‌وتاوانه ده‌بێت و تۆڵه‌ت لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه .
كاتێك هاورێیه‌كت گوناهێكی كرد ؛ تۆش پاڵپشتیت و هانتدا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وا له‌م تاوانه له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوبه‌ش و شه‌ریكی به‌هۆیه‌وه شاییسته‌ی سزای دۆزه‌خ ده‌بی ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( إن العبد ليتكلم بالكلمة من رضوان الله لا يلقي لها بالا يرفعه الله بها درجات ، وإن العبد ليتكلم بالكلمة من سخط الله لا يلقي لها بالا يهوي بها في جهنم ) . رواه البخاري . واتە : بەندە قەسەیەک دەکات لە رەزامەندی خوای پەروەردگار زۆر گەورەش نیە بەلایەوە خوای پەوەردگار بەهۆیەوە چەندین پلە بەرزی دەکاتەوە ، وە هەروەها بەندە یەک قسەیەک دەکات کە خوای پەروەدگار پێی توڕە دەبێت بەلاشیەوە زۆر گەورە نیە دەیباتە ناو دۆزەخەوە . ئه‌بو سه‌عیدی خودری – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : ( لو أنَّ أَهلَ السَّماءِ وأَهلَ الأرضِ اشترَكوا في دمِ مؤمنٍ لأَكبَّهمُ اللَّهُ في النَّارِ ) . صحيح الترمذي . واته : ئه‌گه‌ر ئه‌هلی ئاسمان و ئه‌هلی زه‌وی به‌شداربن له‌رشتنی خوێنی باوه‌ڕدارێك ئه‌وا خوای په‌روه‌ردگار هه‌موویان ده‌خاته ناو ئاگر .
خۆت به‌زلمه‌زانه به‌رامبه‌ر به‌كه‌سی گوناهبار : واته له‌خۆت ئه‌مین مه‌به و سه‌رسامی خۆت مه‌به ؛ ئه‌گه‌ر خوا تۆ نه‌پارێزێت ئه‌وا به‌ئاسانی تووشی تاوان ده‌بێ ؛ پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان خوا پاراستوونی له‌گوناه و تاوان بۆ نموونه خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر یوسف علیه السلام فه‌رموویه‌تی : ( قَالَ رَبِّ السِّجْنُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِمَّا يَدْعُونَنِي إِلَيْهِ ۖ وَإِلَّا تَصْرِفْ عَنِّي كَيْدَهُنَّ أَصْبُ إِلَيْهِنَّ وَأَكُنْ مِنَ الْجَاهِلِينَ ) . یوسف : 33 . واته : په‌روه‌ردگارم من زیندانم له‌لا خۆشه‌ویستره له‌وه‌ی که ئه‌وان با‌نگم ده‌که‌ن بۆی، خۆ ئه‌گه‌ر له فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی ئه‌وانه ڕزگارم نه‌که‌یت و پیلان و نه‌خشه‌کانیان ده‌ربازم نه‌که‌یت و لام نه‌ده‌یت،له‌وانه‌یه منیش مه‌یلم بۆ دروست ببێت و ئاره‌زوویان بکه‌م پاشان بچمه ڕیزی نه‌فام و گوناهبارانه‌وه . وه ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم علیه السلام فه‌رموویه‌تی : ( وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ اجْعَلْ هَٰذَا الْبَلَدَ آمِنًا وَاجْنُبْنِي وَبَنِيَّ أَنْ نَعْبُدَ الْأَصْنَامَ ) . ابراهیم : 33 . واته : بیریان بخه‌ره‌وه کاتێ ئیبراهیم وتی ئه‌ی په‌روه‌ردگارم ئه‌م شاره (مه‌ککه) بکه به شارێکی ئارام و ئاسایش وه خۆم و کوڕه‌کانم بپارێزه و دوورخه‌ره‌وه له‌وه‌ی بته‌کان بپه‌رستین .
بۆیه به‌خۆت مه‌نازه و مه‌ڵێ من هه‌رگیز تووشی گوناه و تاوان نابم ؛ به‌ڵكو ده‌بێت داوای یارمه‌تی له‌خوا بكه‌یت و له‌گه‌ڵ خۆپاراستن له‌خوا بپارێزێه كه له‌گشت گوناه و تاوانێك بتپارێزێت . كاتێك هاوڕێیه‌كت گوناهێك ده‌كات پێویسته بڵێی : خوا لێت خۆش بێت ؛ خوایه من له‌م تاوانه بپارێزه كه ئه‌و تووشی بووه ؛ وه داوای ته‌وبه كردن و پارێزگاری بۆ براكه‌شت بكه ؛ نه‌ك بچی له‌لای خه‌ڵك باسی بكه‌یت و ئابرووی به‌ری .
باشیه‌تی ئوممه‌ت له‌فه‌رمان كردن به‌چاكه و نه‌هی كردن له‌خراپه‌یه : هه‌ركاتێك خه‌ڵكی وازیان له‌فه‌رمان كردن به‌چاكه و نه‌هی كردن له‌خراپه هێنا ئه‌وكات ئه‌م باشیه‌تیه له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ ۗ .. ) . آل عمران : 110 . واته : ئێوه(موسوڵمانان) باشترین گه‌لێک بوون بۆ خه‌ڵکی هێنرابێته دی فه‌رمان ده‌ده‌ن به‌چاکه وه جڵه‌وگیری ده‌که‌ن له خراپه وه بڕوا ده‌هێنن به‌خوا . ئه‌گه‌ر ئێمه فه‌رمان به‌چاكه نه‌كه‌ین ؛ وه نه‌هی له‌خراپه نه‌كه‌ین ؛ ئه‌وكات خراپه ده‌بێت به‌چاكه ؛ وه چاكه ده‌بێته به‌خراپه . نوعمانی كوڕی به‌شیر - ره‌زای خوایان لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رمووی : ( نمونه‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی نه‌هی له‌خراپه‌ده‌كات وه ئه‌وكه‌سه‌ی خراپه ئه‌نجام ده‌دات وه‌ك نموونه‌ی كه‌سانێك وایه له‌سه‌ر پشتی كه‌شتیه‌ك بن وقورعه‌بكه‌ن هه‌ندێكیان بچنه به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه وه هه‌ندێكیان بچنه به‌شی خواره‌وه ؛ ئه‌وانه‌ی خواره‌وه كاتێك بیان ویستبا ئاو له‌ده‌ریاكه ده‌ربێنن به‌به‌رده‌م ئه‌وانه‌ی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه تێده‌په‌ڕێن ؛ وتیان : باشه بۆ كه‌شتیه‌كه هه‌رله‌لای خۆمان كون نه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی خۆمان ئاو ده‌ربێنین و ئه‌وانه‌ی سه‌رووی خۆمان ئه‌زیه‌ت نه‌ده‌ین ؛ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه واز له‌وانه‌ی خواره‌وه بێنن و ده‌ستیان نه‌گرن له‌كون كردنی كه‌شتیه‌كه ئه‌وا هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه به‌هیلاك ده‌چن ؛ وه ئه‌گه‌ر ده‌ستیان بگرن و نه‌یه‌ڵن ئه‌وكاره بكه‌ن ئه‌وا هه‌موویان ڕزگار ده‌بن ) . رواه البخاری .
چیرۆكێكی كاریگه‌ر ده‌رباره‌ی مه‌ترسی یارمه‌تیدانی یه‌كتر له‌سه‌ر سته‌م و تاوان : بانگوازێك ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت : گه‌نجێكی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌ناسم ؛ نیه‌تی هاوسه‌رگیری هه‌بوو ؛ ئافره‌تێكی زۆر جوانی هه‌ڵبژارد به‌ڵام ئه‌م ئافره‌ته له‌ناو خێزان و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیندار په‌روه‌رده ببوو ؛ ئه‌وگه‌نجه ته‌نها مه‌به‌ستی جوانی ئه‌م كچه بوو نه‌ك دینه‌كه‌ی ؛ وه ڕێگه‌یه‌كی دیاریكراوی كێشا بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌م كچه له‌دینداره‌ی و خۆپارێزی ؛ كاتێك ماره‌ی كرد و گواستیه‌وه بینی ئافره‌تێكی زۆر ئیماندار و ڕاستگۆیه ؛ تێكه‌ڵی له‌گه‌ل پیاوانی نامه‌حره‌م ره‌ت ده‌كرده‌وه ؛ ڕازی نه‌بوو له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی بچێت بۆ بار و كافتریاكان ؛ وه ڕازی نه‌بوو له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی مێرده‌كه‌ی دابنیشێت ؛ وه ماره‌ییه‌كه‌ی گه‌ڵێك زۆربوو ؛ دایكی كوره‌كه پیلانێكی بۆ خێزانی كوره‌كه‌ی دانا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌ماره‌ییه‌كه‌ی هه‌ڵگرێت و پاشان ته‌لاقی بده‌ن؛ پیلانه‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو كه ئه‌م دایكه به‌رده‌وام ده‌هات سوكایه‌تی به‌م ئافره‌ته دیندار و به‌ره‌وشته ده‌كرد و ئه‌زیه‌تی ده‌دا و سته‌می لێده‌كرد ؛ ئه‌م ئافره‌ته دینداره به‌رگه‌ی ئه‌م ئه‌زیه‌ت و سته‌مه‌ی نه‌گرت و داوای له‌مێرده‌كه‌ی كرد ته‌ڵاقی بدات و ده‌ست له‌ماره‌ییه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت ؛ پیاوه‌كه ئه‌وه‌ی ده‌ویست و ڕاسته‌وخۆ ته‌ڵاقی دا ؛ پاشان ئه‌و پیاوه ئافره‌تێكی خراپی وه‌ك خۆی ماره‌كرد و گواستیه‌وه ؛ ئه‌وپیاوه هه‌ركاتێك كێشه‌یه‌كی بۆ دروست بوایه به‌دایكی ده‌وت ڕزگارمان بكه وه‌ك چۆن ڕزگارت كردین له‌ماره‌یی ئه‌و ئافره‌ته‌ی ته‌ڵاقمدا ؛ ئه‌م پیاوه خانو‌یه‌كی هه‌بوو له‌شوێنی گه‌شتیاری ؛ ڕۆژێكیان بریاریاندا بچن بۆ لای ئه‌م خانوه به‌مه‌به‌ستی گه‌شت كردن ؛ خۆی و خێزانه تازه‌كه‌ی و دایكی و باوكی به‌ڕێكه‌وتن ؛ گه‌نجه‌كه خۆی سه‌یاره‌كه‌ی لێ ده‌خوری وه خێزانه تازه‌كه‌ی له‌ته‌نیشت خۆی دانابوو وه دایكی له‌پشت خۆی دانیشتبوو ؛ وه باوكی له‌پشت خێزانی دانیشتبوو ؛ له‌ناكاو له‌بیابان تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆی زۆر سامناك بوون ؛ گه‌نجه‌كه و دایكی ڕاسته‌وخۆ مردن و گیانیان له‌ده‌ستدا ! ئائه‌مه‌یه ئه‌نجامی سته‌مكردن و یارمه‌تی دانی یه‌كتره له‌سه‌ر سته‌م و تاوان .
زیان و شوێنه‌واره خراپه‌كانی یارمه‌تیدانی یه‌كتر له‌سه‌ر گوناه و تاوان : 1_ یارمه‌تیدانی یه‌كتر له‌سه‌ر گوناه و تاوان هۆكاری تێكچوونی كۆمه‌لگایه . 2_ وه به‌هۆیه‌وه ده‌رگاكانی خراپه ده‌كرێنه‌وه و ده‌ركاگانی چاكه داده‌خرێن . 3_ به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر خراپی خاوه‌نه‌كه‌ی . 4_ یارمه‌تیدانی یه‌كتر له‌سه‌ر گوناه و تاوان هۆكاری ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی مافی خه‌ڵكه .
له‌سه‌ر گوناه و تاوان یارمه‌تی هیچ كه‌سێك مه‌ده ؛ تۆ له‌سه‌ر حه‌قبه ؛ وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندی خوا له لۆمه‌ی لۆمه‌كاران مه‌ترسه .
خوشك و برا به‌ڕێزه‌كانم یارمه‌تیدانی یه‌كتر له‌سه‌ر گوناه و تاوان ره‌وشتێكی زۆر خراپ و زه‌مكراوه ؛ ئه‌م ره‌وشته زه‌مكراوه گوناهی كه‌سانی تر ده‌خاته ئه‌ستۆی تۆ ؛ وه‌كو بكه‌ری تاوانه‌كه گوناهباری ده‌بی ؛ چونكه تۆ سه‌رت بۆی له‌قادند ؛ وه قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت پێدا بۆ ئه‌وه‌ی سته‌می پێ بكات ؛ هه‌رگیز رازیمه مه‌به به پێنووسه‌كه‌ت واژوویه‌كی سته‌مكارانه‌ی پێ بكرێت ؛ بۆیه كاتێك له‌ناو كۆمه‌ڵگا كه‌سان:ێ به‌ئاگا و دلسۆز و بوێر هه‌ن ئه‌م كۆمه‌لگایه به‌ره‌و پێش ده‌چێت ؛ نه‌فست ڕابهێنه موجامه‌له بۆ هیچ كه‌سێك نه‌كات له‌ئه‌نجامدانی گوناه و تاوان ؛ وه یارمه‌تی هیچ تاوانبارێك و هیچ سته‌مكارێك مه‌ده ؛ هه‌ركه‌سێك یارمه‌تی سته‌مكارێك بدات خوا به‌سه‌ری زاڵ ده‌كات كه ئه‌مه گه‌وره‌رتین سزای خوایه له‌دونیا بۆ ئه‌وكه‌سه . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی . 29 / صفر / 1444 ك --- 25 / 9 / 2022 م |