فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
لاسایی كردنه‌وه و شوێن كه‌وتنی كوێرانه لاسایی كردنه‌وه و شوێن كه‌وتنی كوێرانه پێشه‌وا ابن ته‌یمیه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ته‌قلیدكردن و لاسایی كردنه‌وه بریتیه له وه‌رگرتنی وته‌یه‌ك به‌بێ به‌ڵگه . وه پێشه‌وا جورجانی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ته‌قلید – لاسایی كردنه‌وه بریتیه له‌وه‌ی مرۆڤ شوێن غه‌یری خۆی بكه‌وێت له‌وشتانه‌ی ده‌یڵێت یان ئه‌نجامی ئه‌دات ؛ به‌بڕاوی ئه‌وه‌ی حه‌ق و ڕاستی له‌لای ئه‌وه ؛ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ڵگه و بیركردنه‌وه لێی .
جیاوازی له‌نێوان لاسایی كردنه‌وه و شوێن كه‌وتن : تۆ شوێن هه‌ركه‌سێك بكه‌وێ بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌رت واجب بكات كه شوێنی بكه‌وی به‌بێ به‌ڵگه ئه‌وا تۆ لاسایی كه‌ره‌وه‌ی ئه‌وی و كارێكی باش نیه . وه هه‌ركه‌سێك به‌ڵگه‌ت له‌سه‌ر واجب بكات و شوێن كه‌وتنی وته‌ی ئه‌و به به‌ڵگه‌وه بریتیه له شوێن كه‌وتن و كارێكی باشه .
جیاوازی له‌نێوان زانست و لاسایی كردنه‌وه : زانست برتیه له باوه‌ڕبوون به‌شتێك به‌دڵناییه و متمانه‌وه . به‌ڵام لاسایی كردنه‌وه بریتیه له قه‌بول كردنی شتێك به‌ڵام دڵنیانی له‌ڕاستیه‌كه‌ی به‌بێ به‌ڵگه .
زه‌مكردن و نه‌هی كردن له‌لاسایی كردنه‌وه و شوێن كه‌وتنی كوێرانه : خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنزَلَ اللّهُ قَالُواْ بَلْ نَتَّبِعُ مَا أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ آبَاءنَا أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لاَ يَعْقِلُونَ شَيْئاً وَلاَ يَهْتَدُونَ وَمَثَلُ الَّذِينَ كَفَرُواْ كَمَثَلِ الَّذِي يَنْعِقُ بِمَا لاَ يَسْمَعُ إِلاَّ دُعَاء وَنِدَاء صُمٌّ بُكْمٌ عُمْيٌ فَهُمْ لاَ يَعْقِلُونَ البقرة: 170-171 . واته : کاتێک پێتان بووترێت شوێن ئه‌و (قورئان) ه بکه‌ون که خوا ناردویه‌ته خواره‌وه ده‌ڵێن: نه‌خێر به‌ڵکو شوێن ئه‌وه ده‌که‌وین که باو‌و باپیرانمان له‌سه‌ری بوون ئه‌گه‌ر چی باو‌و باپیرانیشمان هیچ تێ نه‌گه‌یشتبن و گوومڕا بووبن *ڕێنمایش وه‌رنه‌گرن . خوای په‌روه‌ردگار له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا ڕوونی كردۆته‌وه كه بێ باوه‌ڕان شوێن پێغه‌مبه‌ران ناكه‌ون علیهم السلام ؛ به‌ڵكو شوێن ڕێچه‌ی باو باپیرنیان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌كی ناخه‌قیش بن ؛ ئا ئه‌مه‌یه ره‌تكردنه‌وه‌ی حه‌ق و شوێنكه‌وتنی كوێڕانه !
_ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا إِلَىٰ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ وَإِلَى الرَّسُولِ قَالُوا حَسْبُنَا مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا ۚ أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ شَيْئًا وَلَا يَهْتَدُونَ ) . المائدة : 104 . واته : وه کاتێ که بووترێ پێ یان وه‌رن بۆ لای ئه‌و قورئانه که خوا ناردویه‌تیه خواره‌وه و بۆ لای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌ڵێن به‌سمانه ئه‌و (ئاینه‌ی) که باوك و باپیرانمان له‌سه‌ری بوون ئایا (چاویان لێ ده‌که‌ن) ئه‌گه‌ر له حاڵێکدا باو باپیرانیشیان هیچ شتێکیان نه‌زانیبێ و گومڕابووبن.
_ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( قَالُوا أَجِئْتَنَا لِتَلْفِتَنَا عَمَّا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا وَتَكُونَ لَكُمَا الْكِبْرِيَاءُ فِي الْأَرْضِ وَمَا نَحْنُ لَكُمَا بِمُؤْمِنِينَ ) . یونس : 78 . واته : وتیان ئایا هاتووی بۆلامان بۆ ئه‌وه‌ی لامان ده‌ی له‌وه‌ی باو‌و باپیرانمان له‌سه‌ری بوون تا بۆ هه‌ردووکتان (مووسا و هاروون) بێت گه‌وره‌یی (سه‌رۆکی) له زه‌وی دا وه ئێمه هه‌رگیز باوه‌ڕتان پێ ناکه‌ین.
_ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِذْ تَبَرَّأَ الَّذِينَ اتُّبِعُوا مِنَ الَّذِينَ اتَّبَعُوا وَرَأَوُا الْعَذَابَ وَتَقَطَّعَتْ بِهِمُ الْأَسْبَابُ ) . البقرة : 166 . واته : له‌و كاته‌دا سزای ڕۆژی دوایی ده‌بینن، ئه‌وانه‌ی كه خه‌ڵكی شوێنیان كه‌وتبوون خۆیان به‌ریی ده‌كه‌ن و له شوێنكه‌وته‌كانیان حاشا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌و سزا توند‌و تیژه ده‌بینن، هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌بچڕێت كه له نێوانیاندا هه‌بوو و هیچ به‌ڵگه‌و بیانویه‌كیان به‌ده‌سته‌وه نامێنێت كه خۆیانی پێ ڕزگار بكه‌ن.
زانایان – ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت – ئه‌م ئایه‌تانه‌ی كردۆته به‌ڵگه له‌سه‌ر خراپی و نادروستی لاساییكردنه‌وه‌ی كوێرانه و شوێن كه‌وتنی كوێرانه .
نه‌هی كردن و زه‌مكردنی لاسایی كردنه‌وه‌ی كوێرانه له فه‌رمووده سه‌حیحه‌كان : _ عه‌دی كوڕی حاتم – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( كاتێك هاتمه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) بۆ ئه‌وه‌ی من موسڵمانبم ؛ ئه‌وكات خاچێكی زێر له‌ملم بوو ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) پێمی فه‌رموو : ئه‌ی عه‌دی ئه‌م په‌یكه‌ره له‌ملم بكه‌وه و فره‌ی بده ؛ وه گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا بوو (ﷺ) ئه‌م ئایه‌ته‌ی ده‌خوێنده‌وه له‌سوره‌تی به‌رائه : ( اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ ) . واته : زاناكانیان و عابده‌كانیان ده‌كردن به‌شه‌ریكی خوا ؛ وه ده‌یفه‌رموو : ئه‌وان عیباده‌تیان بۆ نه‌ده‌كردن به‌ڵام كاتێك شتێكی حه‌رامیان بۆ حه‌ڵاڵ ده‌كردن وه شتێكی حه‌ڵالیان لێ حه‌رام ده‌كردن گوێڕایه‌لیان ده‌كردن و شوێنیان ده‌كه‌وتن ) .حديث حسن .
وته‌ی پێشیانان و زانایان ده‌رباره‌ی لاسایی كردنه‌وه‌ی كوێرانه : _ عبدالله ی كوڕی مه‌سعود – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : كه‌سێكی زانابه یان فێرخوازبه ؛ كه‌سێكی لاسایی كه‌ره‌وه و شوێنكه‌وته‌ی خه‌ڵك مه‌به به‌بێ به‌ڵگه . _ وه هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : لاسایی هیچ كه‌سێك مه‌كه‌نه‌وه له‌دیندا ؛ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیمانداربوو ئێوه‌ش ئیمان دارده‌بن وه ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ربوو ئێوه‌ش بی باوه‌ڕده‌بن – هه‌رگیز ئاوا مه‌بن - . _ وه فه‌رموویه‌تی : وه‌كو ئه‌وكه‌سانه مه‌بن كه ده‌ڵێن ئێمه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكداین ؛ ئه‌گه‌ر هیدایه‌تیان وه‌رگرت ئێمه‌ش وه‌ری ده‌گرین وه ئه‌گه‌ر گومڕابوون ئێمه‌ش گومڕایی هه‌ڵده‌بژێرین ؛ به‌ڵكو نه‌فستان ڕابهێنن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵكیش كافربێت ئه‌وا شوێنیان نه‌كه‌ون و به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر باوه‌ر و خواپه‌رستیتان . _ فوزه‌یلی كوری عیاض – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : شوێن ڕێگه‌ی هیدایه‌ت بكه‌وه ؛ زیانت پێ ناگه‌یه‌نێت كه‌می ڕێبوارانی ؛ وه خۆت بپارێزه له‌ڕێگاكانی گومڕایی ؛ وه هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تی زۆری ڕێژه‌ی به‌هیلاكچوه‌كان . _ عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاڵب – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : خه‌ڵكی سێ جۆره : زانای په‌روه‌ده‌كراوه و لێهاتوو ؛ وه فێرخوازی ڕێگای ڕزگاربوون ؛ وه موقه‌دلید و شوێنكه‌وته‌ی كوێرانه ؛ ئه‌وه‌ی نووری زانستی له‌لانیه و شوێن هه‌موو بانگه‌شه‌یه‌ك ده‌كه‌وێت . _ پێشه‌وا ابن قه‌یم – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : هاوه‌ڵان و تابیعین – ره‌زای خوایان لێبێت – كه‌سی موقه‌لیدیان ناونابوو به لاسایی كه‌ره‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك له‌دیندا به‌بێ به‌ڵگه ؛ هه‌روه‌ك عبدالله ی كوڕی مه‌سعود – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئه‌وه‌ی شوێن خه‌لك ده‌كه‌وێت به‌لاسایی كردنه‌وه‌ی كوێڕانه پێی ده‌وترا : كوێر ؛ ئه‌وكه‌سه‌ی هیچ زانستێكی نیه و به‌كوێرانه شوێن خه‌ڵك ده‌كه‌وێت .
زيان و شوێنه‌واره خراپه‌كانی لاسایی كردنه‌وه و شوێن كه‌وتنی كوێرانه : 1_ په‌رته‌وازه‌یی و لادان له‌ڕێگای ڕاست ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : {وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيماً فَاتَّبِعُوهُ وَلا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ} [الأنعام: 153] . واته : ئه‌مه ڕێگا ڕاسته‌كه‌ی منه ؛ شوێنی بكه‌ون ؛ شوێن ڕێچكه‌كان مه‌كه‌ون چونكه په‌رته‌وازه‌تان ده‌كه‌ن و لاتان ده‌ده‌ن له‌ڕێگا ڕاسته‌كه‌ی خوا . 2_ زه‌لیلی و ژێر ده‌سته‌یی ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَلَنْ تَرْضَىٰ عَنْكَ الْيَهُودُ وَلَا النَّصَارَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ ۗ قُلْ إِنَّ هُدَى اللَّهِ هُوَ الْهُدَىٰ ۗ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُمْ بَعْدَ الَّذِي جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ ۙ مَا لَكَ مِنَ اللَّهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ ) . البقرة : 120 . واته : هه‌رگیز نه جووله‌که و نه گاوور لێت ڕازی نابن تا دوای ئایینیان نه‌که‌ویت ( پێ یان) بڵێ: هه‌ر ڕێنموونیی خوایه ڕینموونی ڕاست وه ئه‌گه‌ر دوای ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان بکه‌ویت(ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم)) دوای ئه‌و زانینه‌ی که(له‌خواوه) بۆت هاتووه هیچ سه‌رپه‌رشتی که‌رو یارییده‌ده‌رێکت نابێ له‌لایه‌ن خواوه. 3_ نه‌فره‌ت كردن له‌یه‌كتری له‌ناو دۆزه‌دا له‌ڕۆژی دواییدا ؛ ئه‌وانه‌ی له‌دونیادا به‌كوێڕانه شوێن بێ باوه‌ڕان كه‌وتوون . 4_ خۆله‌یه‌كتر به‌ری كردن له‌رۆژی دواییدا ؛ ئه‌وانه‌ی له‌ناحه‌قدا شوێن یه‌كتركه‌وتوون له‌رۆژی دواییدا ده‌بن به‌دوژمنی یه‌ك و له‌یه‌كتری به‌ری ده‌بن . 5_ تووش بوون به‌سزای به‌ئێش و ئازار له‌رۆژی دواییدا .
حوكمی لاسایی كردنه‌وه : ئه‌گه‌ر لاسایی كردنه‌وه‌كه له‌سه‌ر كوفر بوو ئه‌وا حوكمی ئه‌م لاسایی كردنه‌وه كوفره و حه‌رامه ؛ وه ئه‌گه‌ر لاسایی كردنوه‌كه له‌سه‌ر بیدعه بوو به‌هه‌مان شێوه تاوانه و دروست نیه وه ئه‌گه‌ر لاسایی كردنوه له‌سه‌ر فسق و تاوان بوو به‌هه‌مان شێوه دروست نیه و حه‌ڕامه : به‌ڵام حوكمه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ناگرێته‌وه : 1_ شوێن كه‌وتنی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) . 2_ لاسایی كردنه‌وه‌ی زانایه‌ك له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌خوێنده‌وار . 3_ شوێن كه‌وتنی ئیجماعی زانایان به به‌ڵگه‌وه .
چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌سه‌ر لاسایی كردنه‌وه‌ی نادروست : 1_ لاسایی كردنه‌وه‌ی باو و باپیران له بیروباوه‌ری شركی و نادروست . 2_ لاسایی كردنه‌وه‌ی كه‌سانی به‌دره‌وشت و ره‌وشت نزم . 3_ لاسایی كردنه‌وه‌ی زانایان به‌بێ به‌ڵگه . 4_ لاسایی كردنه‌وه‌ی كردنه‌وه‌ی بێ باوه‌ڕان له‌جه‌ژن و داب و نه‌ریتی تایبه‌ت به‌خۆیان . 5_ لاسایی كردنه‌وه‌ی بێ باوه‌ڕان له‌حوكمڕانی وڵات‌دا . 6_ لاسایی كردنه‌وه‌ی كه‌سانی فاسق و له‌خوا نه‌ترس له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان به‌بێ دڵنیابوو له‌ڕاستی و ناڕاستی هه‌واڵه‌كه .
هۆكاره‌كانی تووش بوون به‌لاسایی كردنه‌وه‌ی كوێرانه : 1_ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ له‌سه‌ر لاسایی كردنه‌وه‌ی غه‌یری خۆی له‌هه‌موو شتێك‌دا . 2_ متمانه نه‌بوون به‌نه‌فس . 3_ نه‌زانین . 4_ زێده‌ره‌وی كردن له تاكه‌كان . 5_ شوێن كه‌وتنی هه‌واو ئاره‌زوو . 6_ به‌گه‌وره‌دانانی ڕێبازی باو و باپیران ئه‌گه‌رچی هه‌ڵه‌ش بێت . 7_ نه‌گه‌ڕان به‌دوای به‌ڵگه .
هۆكاره‌كانی وازهێنان و دووركه‌وتنه‌وه له‌لاسایی كردنه‌وه‌ی كوێرانه : 1_ بیركردنه‌وه و په‌ند وه‌رگرتن له به‌هیلاك چوونی گه‌لانی پێشوو . 2_ شوێنكه‌وتنی پێشه‌نگی چاك و باش . 3_ په‌روه‌رده‌بوون له‌سه‌ر به‌ڵگه و گه‌ڕان به‌دوای به‌ڵگه . 4_ هه‌ست كردن له‌به‌ر پرسیاریه‌تی تاكی و مه‌ترسی شوێن كه‌وتنی كوێرانه . وه‌رگێرانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌لاڵه‌یی . 25 / 9 / 2022 م |