فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ترسنۆكی ترسنۆكی ترسنۆكی پێچه‌وانه‌ی ئازایه‌تی و بوێریه . كه‌سی ترسنۆك دڵێكی لاوازی هه‌یه و له‌هه‌موو شتێك ده‌ترسێت . زانایان – ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت – له‌پێناسه‌ی ترسنۆكی فه‌رموویانه : ترسنۆكی بریتیه له ترسان له‌وشته‌ی كه شیاوی ئه‌وه‌نیه لێی بترسی . وه وتراوه : ترسنۆكی بریتیه له بێ توانایی له‌كاتی ترس ؛ وه ده‌ست گرتنه‌وه له‌وشتانه‌ی مه‌ترسی هه‌یه له‌داهاتوودا .
زه‌مكردنی ترسنۆكی له قورئانی پیرۆزدا : پێشه‌وا ابن ته‌یمیه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئه‌وئایه‌ته‌ی خوای په‌روه‌ردگار هانی موسڵمانانی داوه بۆ جیهاد كردن وه نه‌هی لێكردوون له پشت هه‌ڵكردن و ڕاكردن ئه‌م ئایه‌تانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر زه‌مكردنی ترسنۆكی و له‌رزۆكی . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُواْ زَحْفاً فَلاَ تُوَلُّوهُمُ الأَدْبَارَ وَمَن يُوَلِّهِمْ يَوْمَئِذٍ دُبُرَهُ إِلاَّ مُتَحَرِّفاً لِّقِتَالٍ أَوْ مُتَحَيِّزاً إِلَى فِئَةٍ فَقَدْ بَاء بِغَضَبٍ مِّنَ اللّهِ وَمَأْوَاهُ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ ) . الأنفال: 15- 16 . واته : ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که بڕواتان هێناوه کاتێك(له جه‌نگ دا) ڕووبه‌ڕووی زۆرێك له بێ باوه‌ڕان بوونه‌وه قه‌ت پشتیان تێ مه‌که‌ن و هه‌ڵمه‌یه‌ن ؛ وه هه‌ر که‌س له‌و ڕۆژه‌دا پشتیان تێ بکات و هه‌ڵبێت مه‌گه‌ر(مه‌به‌ستی ئه‌وه بێت) بۆ هێرش کردن بگه‌ڕێته‌وه یان بڕوات بۆ لای کۆمه‌ڵێکی تر(و یارمه‌تیان بدات) ئه‌وه بێگومان به ڕق و خه‌شمی خواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه وه جێگای دۆزه‌خ ده‌بێت که جێگایه‌کی زۆر خراپ و ناخۆشه . _ خوای په‌روه‌ردگار وه‌سفی مونافیقه‌كانی كردووه به ترسنۆكی و فه‌رموویه‌تی : ( أَشِحَّةً عَلَيْكُمْ ۖ فَإِذَا جَاءَ الْخَوْفُ رَأَيْتَهُمْ يَنْظُرُونَ إِلَيْكَ تَدُورُ أَعْيُنُهُمْ كَالَّذِي يُغْشَىٰ عَلَيْهِ مِنَ الْمَوْتِ ۖ فَإِذَا ذَهَبَ الْخَوْفُ سَلَقُوكُمْ بِأَلْسِنَةٍ حِدَادٍ أَشِحَّةً عَلَى الْخَيْرِ ۚ أُولَٰئِكَ لَمْ يُؤْمِنُوا فَأَحْبَطَ اللَّهُ أَعْمَالَهُمْ ۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرًا ) . الاحزاب : 19 . واته : دووڕووه‌كان له‌ئاستی ئێوه‌دا چرووکن ئینجا کاتێ (به‌هۆی جه‌نگه‌وه) ترس و بیم په‌یدا بێت ده‌یان بینی به‌جۆرێ سه‌یرت ده‌که‌ن (له‌ترسی جه‌نگ) چاویان به‌م لاولادا ده‌سوڕێ به وێنه‌ی که‌سێ له سه‌ره‌مه‌رگدا بێهۆشی به‌سه‌ردا بێ به‌ڵام کاتێ ترسه‌که ڕۆشت و نه‌ما به‌زمانی تیژ زمانتان لێ درێژ ده‌که‌ن (وه داوای غه‌نیمه‌تتان لێ ده‌که‌ن) که‌چی چرووك و ڕژدهن له‌سه‌ر ماڵ و غه‌نیمه‌ت ئا ئه‌وانه باوه‌ڕیان نه‌هێنا بوو بۆیه خوا کرده‌وه‌یانی پوچه‌ڵ کرده‌وه وه ئه‌مه به‌لای خواوه (کارێکی) ئاسانه . _ وه له‌ئایه‌تێكی تردا خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌ی ترسنۆكی مونافیقه‌كان فه‌رموویه‌تی : ( وَإِذْ قَالَتْ طَائِفَةٌ مِنْهُمْ يَا أَهْلَ يَثْرِبَ لَا مُقَامَ لَكُمْ فَارْجِعُوا ۚ وَيَسْتَأْذِنُ فَرِيقٌ مِنْهُمُ النَّبِيَّ يَقُولُونَ إِنَّ بُيُوتَنَا عَوْرَةٌ وَمَا هِيَ بِعَوْرَةٍ ۖ إِنْ يُرِيدُونَ إِلَّا فِرَارًا ) . الأحزاب : 13 . واته : کاتێكیش هه‌ندێك له دووڕووه‌کان وتیان : ئه‌ی خه‌ڵکی یثریب ، ئه‌مه هیچ شوێنی ئێوه نییه، بگه‌ڕێنه‌وه ناوشار، ده‌سته‌یه‌کێش له‌وان مۆڵه‌تیان له‌پێغه‌مبه‌ر ده‌خواست و ده‌یانوت: ماڵه‌کانمان به‌ده‌ره‌وه‌یه (گوایه دوژمن به‌ئاسانی ده‌توانێت هه‌ڵکوتێته سه‌ری)، له‌ڕاستیدا وانییه، ماڵه‌کانیان به‌ده‌ره‌وه‌نین (دوژمن ناتوانێت زه‌فه‌ریان پێبه‌رێت)، ته‌نها ڕاکردنیان مه‌به‌سته‌و هیچی تر. _ وه له ئایه‌تێكی تردا ده‌رباره‌یان فه‌رموویه‌تی : ( ۞ وَإِذَا رَأَيْتَهُمْ تُعْجِبُكَ أَجْسَامُهُمْ ۖ وَإِنْ يَقُولُوا تَسْمَعْ لِقَوْلِهِمْ ۖ كَأَنَّهُمْ خُشُبٌ مُسَنَّدَةٌ ۖ يَحْسَبُونَ كُلَّ صَيْحَةٍ عَلَيْهِمْ ۚ هُمُ الْعَدُوُّ فَاحْذَرْهُمْ ۚ قَاتَلَهُمُ اللَّهُ ۖ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ ) . المنافقون : 4 . واته : کاتێك ده‌یانبینیت سیما و له‌ش و لاریان سه‌رسامت ده‌کات، کاتێکیش دێنه قسه (ئه‌وه‌نده ده‌م بازو قسه‌زانن) ئه‌وه گوێ ده‌گرێت بۆ قسه‌یان، ده‌ڵێی داری وشکی به‌دیواردا هه‌ڵپه‌سێردراون، ئه‌وه‌نده له ترس و بیمدا ده‌ژین، هه‌ر هاوارو و بانگێك بکرێت، هه‌ر باسێك بێته پێشه‌وه، وه‌ده‌زانن دژی ئه‌وانه، ئا ئه‌وانه هه‌ر دوژمنن، که‌وابوو خۆتیان لێ بپارێزه، وریایان به، خوا بیانکوژێت و له‌ناویان به‌رێت، ئاخر بۆچی واده‌که‌ن، به‌ره‌و کوێ لادران (بۆچی باوه‌ڕی دامه‌زراو ناهێنن و له ڕێبازی ڕاست لاده‌ده‌ن) . _ وه له‌ئایه‌تێكی تردا فه‌رموویه‌تی : ( وَيَحْلِفُونَ بِاللَّهِ إِنَّهُمْ لَمِنْكُمْ وَمَا هُمْ مِنْكُمْ وَلَٰكِنَّهُمْ قَوْمٌ يَفْرَقُونَ . لَوْ يَجِدُونَ مَلْجَأً أَوْ مَغَارَاتٍ أَوْ مُدَّخَلًا لَوَلَّوْا إِلَيْهِ وَهُمْ يَجْمَحُونَ ) . التوبة : 56 – 57 . واته : ئه‌وانه سوێندیش به خوا ده‌خۆن که به‌ڕاستی له ئێوه‌ن، (به‌ڵام درۆ ده‌که‌ن) ئه‌وانه هیچ کاتێک له ئێوه نین، به‌ڵکو ئه‌وانه که‌سانێکن که له ترسا خه‌ریکن زیره بکه‌ن و ترسنۆکن ؛ خۆئه‌گه‌ر په‌نایه‌ک یان چه‌ند ئه‌شکه‌وتێک یان ژێر زه‌مینێکیان ده‌ست بکه‌وێت ئه‌وه به‌په‌له ڕووی تێده‌که‌ن و له‌کاتێکدا که ئه‌وان هیچ شتێک جڵه‌ویان ناگرێت (ئه‌وه‌نده له به‌شداربوونی غه‌زا ده‌ترسن).
زه‌مكردنی ترسنۆكی له فه‌رمووده سه‌حیحه‌كان : _ جوبه‌یری كوڕی موتعیم – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( ئێمه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوابوین (ﷺ) له‌جه‌نگی حونه‌ین ده‌گه‌ڕاینه‌وه به‌ره‌و مه‌دینه ؛ له‌ڕێگا چه‌ند كه‌سێك به پێغه‌مبه‌ری خوا گه‌ییشتن داوای ده‌ست كه‌وتیان لێ ده‌كرد ؛ پێغه‌مبه‌ری خوایان ناچار كرد بچێته ژێر دره‌ختێك ؛ پێی فه‌رموون : ئه‌گه‌ر بهندهزای ئه‌م دره‌ختانه وشتری دهستهكهوتم له‌لابێت به‌سه‌رتاندا دابه‌ش ده‌كه‌م ؛ من كه‌سێكی به‌خیل و درۆزن و ترسنۆك نیم ) . صحيح البخاري .
_ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) په‌نای به‌خوا گرتووه له ترسنۆكی ؛ ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ)ده‌یفه‌رموو : ( اللَّهُمَّ إنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الهَمِّ وَالحَزَنِ، وَالعَجْزِ وَالكَسَلِ، وَالجُبْنِ وَالبُخْلِ، وَضَلَعِ الدَّيْنِ، وَغَلَبَةِ الرِّجَالِ ) . واته : خودایە من پەنات پێدەگرم لە خەم و پەژارە و بێتاقەتی و بێ توانایی و تەمبەڵی و ڕەزیلی و ترسنۆکی و زۆری قەرزداری و زاڵبون و دەسەڵاتی کەسانی نەزان و نەفام لەفیتنەدا .
_ ئه‌بو هوره‌یره - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : ( شرُّ ما في الرجلِ شُحٌّ هالِعٌ وجُبنٌ خالِعٌ ) . أخرجه أبو داود و أحمد بإسناد صحیح . واته : خراپترین شت كه له‌پیاودا هه‌بێت ڕژدی و به‌خیلی یه‌كجار زۆر ؛ وه ترسهنۆكیهكی یه‌كجار زۆر و دڵ هه‌ڵته‌كێن .
_ عوقبه‌ی كوڕی عامر - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : ( حَسْبُ الرجل أن يكون فاحشًا بذيًّا بخيلًا جبانًا ) . صحيح الترغيب . واته : به‌سه بۆ مرۆڤ له‌شه‌ڕ و خراپه و بێ به‌شبوون له‌خێر كاتێك كه‌سێكی ده‌مشڕ و زمانپیس و ره‌زیل و ترسنۆكه .
_ یه‌علای عامری – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( جاءَ الحسَنُ والحسينُ يَسعيانِ إلى النَّبيِّ صلَّى اللهُ علَيهِ وسلَّمَ فضمَّهما إليه وقال إنَّ الولدَ مَبخلةٌ مَجبنةٌ ) . صحيح ابن ماجه. واته : حه‌سه‌ن و حوسه‌ین به‌خێرایی ده‌هاتن بۆلای پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ؛ باوه‌شی به‌هه‌ردوكیان ده‌كرد و له‌لای خۆی داده‌نان و ده‌یفه‌رموو : به‌ڕاستی منداڵی كوڕ هۆكاری به‌خیل بوونی باوكانه له‌ماڵ به‌خشین ؛ وه هۆكاری ترسنۆكی و نه‌چوونه بۆ جیهاد .
وته‌ی پێشینان و زانایان ده‌رباره‌ی ترسنۆكی : _ عومه‌ری كوڕی خه‌تاب – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ڕێزی كه‌سی باوه‌ڕدار تهقواكهیهتی ؛ وه كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی رهوشتهكهیهتی ؛ وه ئازایه‌تی و ترسنۆكی دوو غه‌ریزه‌ن خوا ده‌یخاته ناو دڵێ ئه‌وكه‌سانه‌ی خۆی ویستی له‌سه‌ره ؛ كه‌سی ترسنۆك له‌دایك و باوكی ڕاده‌كات ؛ وه كه‌سی بوێر و ئازا ده‌جه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێك بێت . _ وه عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار دروستكراوانێكی هه‌ن ؛ دڵیان وه‌كو دڵی باڵنده وایه ؛ هه‌ركاتێك با هه‌ڵبكات ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ باكه دێنه جووله و له‌رزین ؛ ئاخ لهترسنۆكهكان ؛ ئاخ له ترسنۆكه‌كان . _ وه خالیدی كوڕی وه‌لید – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئاماده‌ی فلان و فلان جهنگهبوون له‌سه‌رده‌می نه‌فامی و وه له‌سه‌رده‌می موسڵمان بوونم ؛ هیچ شوێنێك نه‌ماوه له‌لاشه‌م شوێنی برینی تیرێك و رهمحێك و شمشێری پێوه دارنهبێ ؛ وه ئا ئه‌وه من ده‌بینن له‌سه‌ر جێگاكه‌م ده‌مرم و نه‌كوژراوم ؛ خه‌و له‌چاوی ترسنۆكه‌كان نه‌كه‌وێت . واته : من به‌شداری ئه‌م هه‌موو جه‌نگانه‌م كردووه و ههموولاشهم شوێنی برینه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نه‌كوژراوم ؛ كه‌واته ئه‌ی ترسنۆكه‌كان بۆچی ده‌ترسن له‌جه‌نگ و تێكۆشان ؟! دوعا ده‌كه‌م خه‌و له‌چاوتان نه‌كه‌وێت . _ پێشه‌وا ابن ته‌یمیه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : زۆربه‌ی خه‌ڵكی و شاعیره‌كان مه‌دحی یه‌كتر ده‌كه‌ن به ئازایه‌تی و به‌خشنده‌یی ؛ وه زه‌می یه‌كتر ده‌كه‌ن به ترسنۆكی و ره‌زیلی . _ پێشه‌وا ابن قه‌یم – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ترسنۆكی و ره‌زیلی دووسیفهتن به‌یه‌ك گرێدراون ؛ یه‌كیان به‌لاشه ده‌كرێت كه ترسنۆكیه ؛ وه ئه‌وه‌ی تریان به‌ماڵ ده‌كرێت كه به‌خشین و به‌خشنده‌ییه . _ وه هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : به‌ڕاستی ئه‌و چاكه‌یه‌ی له‌مرۆڤ چاوه‌ڕوانی ده‌كرێت یان بهماڵهكهیهتی یان به‌لاشه‌ی ؛ كه‌سی ره‌زیل ڕێگره له سوود گه‌یاندن به‌ماڵه‌كه‌ی ؛ وه كه‌سی ترسنۆك ڕێگره له‌سوود گه‌یاند بهلاشهكهی ؛ وتراوه كه‌سی به‌خیل ترسنۆكیشه ؛ چونكه ئه‌گه‌ر به‌ماڵ و سامانی به‌خیل بێت ئه‌وا بێگومان بهلاشهشی به‌خیل ده‌بێت . _ وه ابن عه‌باس – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : كه‌سی ئازا و بوێر ده‌جه‌نگێت به‌رامبه‌ر كه‌سێك كه نایناسێت و له‌ئاستی ئه‌ونیه ؛ به‌ڵام كه‌سی ترسنۆك ڕاده‌كات له ژنه‌كه‌ی ؛ وه كه‌سی به‌خشنده ده‌به‌خشێت به‌كه‌سێك كه نایناسێت و له‌وكه‌سانه‌یه به‌خشین پێی له‌سه‌ری واجب بێت ؛ وه كه‌سی به‌خیل له‌نه‌فسی خۆیشی ده‌ست ده‌گرێته‌وه نابه‌خشێت . _ وه وتراوه : كه‌سی ئازا و بوێر خۆشه‌ویسته له‌لای دوژمنه‌كه‌شی ؛ به‌ڵام كه‌سی ترسنۆك ڕقلێگیراوه هه‌تا له‌لای دایكیشی .
زیان و شوێنه‌واره خراپه‌كانی ترسنۆكی : 1_ سووك كردنی نه‌فس و ڕازی بوون به‌ژێرده‌سته‌یی . 2_ بێ ئارامی و جێگیرنه‌بوون له‌شوێنانه‌ی كه پێویسته تیادا جێگر و دامه‌زراوبن . 3_ ترسنۆكی هۆكاری ته‌مه‌به‌ڵی و حه‌زكردن به پشودان و پاڵدانه‌وه‌یه . 4_ ڕازی بوون به‌هه‌موو ملكه‌چی و زهلیلیهك . 5_ چوونه ژێر هه‌موو ئابرووچوونێك له‌كه‌س و كار و ماڵ و سامان . 6_ كه‌سی ترسنۆك گومانی خراپ به‌خوای په‌روه‌ردگار ده‌بات . 7_ قه‌بول كردنی هه‌موو جۆره سوكایه‌تیه‌ك و هه‌موو جۆره سته‌مێك . 8_ ترسنۆكی هۆكاری ڕاكردنه له‌جیهاد و تێكۆشان له‌پێناو خوا ؛ كه ئه‌م ڕاكردنه تاوانێكه له‌تاوانه گه‌وره‌كان .
چاره‌سه‌ری ترسنۆكی : ترسنۆكی چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه پێویسته ئه‌م هۆكارانه لابدرێن ؛ جا ئه‌م هۆكارانه یان نه‌زانینه كه به تاقیكردنه‌وه لاده‌چێت و نامێنێت ؛ یان لاوازیه كه به‌ئه‌نجامدان و هه‌وڵدان ئه‌م لاوازیه نامێنێت و لاده‌چێت ؛ ئه‌وكه‌سه‌ی سه‌ره‌تایه له وتاردان و پێش نوێژی كردن نه‌فسی خۆی ده‌ترسێنێت ؛ وه دڵ و لاشه‌ی ده‌له‌رزێت ؛ ئه‌مه به‌هۆی لاوازی دڵیه‌تی ؛ وه به‌هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كارێكه كه له‌پێشتر ئه‌نجامی نه‌داوه و له‌سه‌ری ڕانه‌هاتووه ؛ به‌ڵام كاتێك ئه‌مكاره‌ی چه‌ندجارێك دووباره كرده‌وه ئه‌وكات له‌سه‌ری ڕادێت و به‌لایه‌وه سوك و ئاسان ده‌بێت ؛ وه بزانه كه هێزی نه‌فس بۆ سه‌ركه‌وتن هۆكاری سه‌ركه‌وتنه ؛ وه‌ك ئیمامی عه‌لی – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : من كاتێك ڕووبه‌ڕووی كه‌سێك ده‌بمه‌وه وای ده‌ده‌نێم كه من ئه‌وكه‌سه‌م كوشتووه . هۆكارێكی تر له‌هۆكاره‌كانی نه‌مانی ترسنۆكی ئه‌وه‌یه نه‌فس بهئاگابهێندرێتهوه له‌م نه‌خۆشیه و رابهێندرێت له‌سه‌ر ئازایه‌تی و بوێری ؛ ئه‌گێرنه‌وه هه‌ندێك له دانایان به‌ئه‌نقه‌ست ده‌چوونه شوێنی مه‌ترسیدار بۆ ئه‌وه‌ی نه‌فسیان ڕابهێنن له‌سه‌ر ئازایه‌تی و نه‌ترسان ؛ نه‌فسی خۆیان ده‌خسته مه‌ترسی ؛ سواری كه‌شتی ده‌بوون له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌پۆله به‌رزه‌كانی ده‌ریا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌فسیان ڕابهێنن له‌سه‌ر جێگیربوون و ئازایه‌تی و بوێری .
چیرۆكی یه‌كێك لهترسنۆكهكان : ئه‌بولفه‌ره‌جی ئه‌صفه‌هانی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – ده‌ڵێت : پیاوێك هه‌بوو زۆر ترسنۆك و ره‌زیل و درۆزن بوو ؛ دراوسێیه‌كی هه‌بوو بۆی گێڕامه‌وه و وتی ڕۆژێكیان سه‌گێك چووه ناو ماڵی ئه‌و پیاوه ؛ وای زانی دزێكه هاتۆته ماڵه‌كه‌ی ؛ شمشێره‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرت و له‌ناوه‌ڕاستی ماڵه‌كه‌ی وه‌ستا و وتی : ئه‌ی خه‌ڵه‌تاو بۆ هاتوویته ئه‌م ماڵه ؛ تۆ خراپترین شتت بۆخۆت هه‌ڵبژاردووه ؛ شمشێرێكی تیژ چاوه‌ڕوانت ده‌كات ؛ لێدانی ئه‌م شمشێره زۆر ناوداره له‌ناو خه‌ڵك ؛ له‌هیچ دو‌ژمنێك ناترسێت ؛ برۆ بهرعهفووی ئه‌و بكه‌وه پێش ئه‌وه‌ی تووشی سزای ئه‌و ببی ؛ له‌م قسانه‌دابوو سه‌گه‌كه چووه ده‌ره‌وه ؛ كاتێك بینی ئه‌مه سه‌گه و مرۆڤ نیه ؛ وتی : سوپاس بۆخوا كه‌تۆی كرد به‌سه‌گ ؛ وه ئێمه‌ی له‌جه‌نگ پاراست .
_ به ئه‌عرابیه‌ك وترا : ئایه بۆچی خۆت فێری جه‌نگ ناكه‌ی ؟! ئه‌ی نازانی خوا فه‌رمانی پێت كردووه ؛ وتی : والله من پێم خۆشیه به‌سه‌لامه‌تی له‌سه‌ر جێگاكه‌م بمرم چجای ئه‌ویه بۆ مردن ڕابكه‌م .
ئه‌بو عوبه‌یده - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئه‌وه چیانه له‌جه‌نگ ده‌ترسن ! من به‌جه‌نگ كردن نامرم به‌ڵكو به ئه‌جه‌لی خۆم ده‌مرم . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 1 / ربیع الاول / 1444 ك --- 26 / 9 / 2022 م |