فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
التَّنْفِير - دوورخستنه‌وه خه‌ڵك له‌دین التَّنْفِير دوورخستنه‌وه خه‌ڵك له‌دین
دوورخستنه‌وه و ره‌تاندنی خه‌ڵك له‌دین ئه‌وه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی توند مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بكه‌ی ؛ كه ده‌بێته هۆی دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵك له ئیسلام و دینداری كردن بۆخوا .
زه‌مكردنی ره‌تاندن و دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌دین : خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( وَلَوْ كُنْتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ لَانْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ .. ) . آل عمران : 159 . واته : ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌ی محمد (ﷺ) كه‌سێكی قسه ره‌ق و دڵ ره‌ق بوویتایه ئه‌وه هه‌موو بڵاوه‌یان ده‌کرد له ده‌ورت و وازیان له‌ئایینی پیرۆزی ئیسلام ده‌هێنا . ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرایه كه خوای په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌ری خوای (ﷺ) وادروست كردووه كه كه‌سێكی نه‌رم و نیان و به‌ره‌حم و به‌زه‌یی بووه ؛ كه‌سێكی قسه ره‌ق و دڵ ره‌ق نه‌بووه ؛ بۆیه خه‌ڵكی خۆشیان ده‌ویست و لێی نزیك ده‌بوونه‌وه و باوه‌ریان پێ ده‌هێنا ئه‌گه‌ر شایه‌نی هیدایه‌تبان .
_ ئه‌بو مه‌سعودی ئه‌نصاری - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : (پیاوێك هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) وتی : من دواده‌كه‌م له نوێژی به‌یانی له‌به‌ر فڵانه كه‌س چونكه درێژی ده‌كاته‌وه ؛ ده‌ڵێ : پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تووره‌بوو له‌ورۆژه‌دا كه هه‌رگیز به‌وێنه‌ی ئه‌وڕۆژه نه‌م بینی بوو ئاوا تووره بێت له ئامۆژگاری كردنیدا ؛ ئینجا فه‌رمووی : ئه‌ی خه‌ڵكینه بێگومان كه‌سانێكتان خه‌ڵك ڕاوده‌نێن و خه‌ڵك دوورده‌خه‌نه‌وه ؛ جا هه‌ركه‌سێك له ئێوه كاتێك پێش نوێژی بۆ خه‌ڵك ده‌كات ئه‌وا با نوێژه‌كه‌ی دوور و درێژ نه‌كات چونكه له‌دواوه‌ی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و لاواز و خاوه‌ن كار هه‌ن ) . متفق علیه .
_ ئه‌بو مو‌سا – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) ئه‌و و (معاذ)ی نارد بۆ یه‌مه‌ن و فه‌رمووی : (يَسِّرَا وَلَا تُعَسِّرَا، وَبَشِّرَا وَلَا تُنَفِّرَا، وَتَطَاوَعَا وَلَا تَخْتَلِفَا ) . رواه البخاري . واته : ئاسانكاریی بكه‌ن و شت قورس مه‌كه‌ن ، موژده ده‌ربن و خه‌ڵكی دوور مه‌خه‌نه‌وه ، گوێڕایه‌ڵی یه‌كتربن و له‌نێوخۆتاندا ناكۆك مه‌بن .
_ ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : (يَسِّرُوا وَلاَ تُعَسِّرُوا، وَبَشِّرُوا، وَلاَ تُنَفِّرُوا ) . رواه البخاري ومسلم . واته : كارئاسانی بكه‌ن و باری یه‌كتر قوڕس و گران مه‌كه‌ن ؛ وه مژده‌ده‌ربن و ره‌تێنه‌ر مه‌بن .
_ ئه‌بو هوره‌یره‌وه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( جارێكیان پیاوێكی ده‌شته‌كی هات له‌لایه‌كی مزگه‌وت میزی كرد ؛ خه‌ڵكی به‌توندی نه‌هیان لێ‌كرد ؛ به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : وازی لێبێنن هه‌تا میزه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات ؛ دواتر گۆزه‌یكی ئاو به‌سه‌ر ئه‌م شوێنه دابكه‌ن و پاك ده‌بێته‌وه ؛ ئێوه نێردراون ئاسانكاربن ؛ بۆ ئه‌وه نه‌نێردراون باری خه‌ڵك قورس بكه‌ن ) . پێشه‌وا ئه‌لعه‌ینی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه كه ده‌بێت خه‌ڵكی له‌گه‌ڵ یه‌كتری ئاسانكار و به‌ره‌حم و به‌زه‌یی بن . وه له‌هه‌موو كه‌س زیاتر كه پێویسته ئاسانكاربێت ئه‌وكه‌سه‌یه كه بانگه‌وازی ده‌كات بۆلای خوای په‌روه‌ردگار ؛ وه هه‌روه‌ها ئه‌وكه‌سه‌ی فه‌تواده‌دات پێویسته فه‌تواكانی ئاسانكاری تیادابێت به‌رمه‌جێك له‌سنووری شه‌رع ده‌رنه‌چێت و پێچه‌وانه‌ی ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت نه‌بێت .
زیان وشوێنه‌واره خراپه‌كانی دوورخسته‌وه‌ی خه‌ڵك له‌دین : 1_ ئه‌م ره‌وشته خراپه وا له‌خه‌ڵك ده‌كات له‌دین دووربكه‌وێته‌وه و واز له‌دین بێنێت . 2_ ئه‌م ره‌وشته وا له‌خه‌ڵك ده‌كات له‌نوێژی جه‌ماعه‌ت و مه‌جلیس و زیكر و زانست دووربكه‌وێته‌وه . 3_ ئه‌م ره‌وشته وا له‌خه‌لك ده‌كات له‌ره‌حمی خوا بێ ئومێد بن . 4_ ئه‌م ره‌وشته وا له‌خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات تاوانی گشت ئه‌وكه‌سانه هه‌ڵگرێت كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه له‌كاری چاك و دینداری دووركه‌وتوونه‌ته‌وه . 5_ ئه‌م ره‌وشته خراپه وا له‌خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات مه‌یلی به‌لای كه‌سانی تووند ره‌و و زێده‌ره‌و هه‌بێت .
نموونه‌ی دوورخسته‌وه و ره‌تاندنی خه‌ڵك : 1_ مامه‌ڵه‌كردنی بانگخواز له‌گه‌ڵ خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی توند و تیژ و دوور له‌نه‌رم و نیانی . 2_ وه‌رنه‌گرتنی روخسه‌ته‌كان و جێ به‌جێ نه‌كردنی له‌سه‌ر خه‌ڵك ؛ خوای گه‌وره پێی خۆشه روخسه‌ته‌كانی وه‌ربگیرێت و كاری پێ بكرێت . 3_ بێ ئومێد كردنی خه‌ڵك له ره‌حم و به‌زه‌یی خوا و بێ ئومێدكردنیان له ته‌وبه كردن ؛ ئه‌زیه‌تدانیان به‌قسه‌ی توند و نه‌شیاو كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له‌دین دوور ده‌كه‌ونه‌وه . عومه‌ری كوڕی خه‌تاب – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) پیاوێك هه‌بوو ناوی عبدالله ؛ كه‌سێكی قسه خۆش بوو پێغه‌مبه‌ری خوای (ﷺ) ده‌هێنایه پێكه‌نین ؛ جارێكیان به‌هۆی ئاره‌ق خواردنه‌وه هێنایان جه‌لده‌یان لێدا پیاوێك وتی خوایه به‌نه‌فره‌تی بكه‌ی ئه‌وه چه‌ندجاره ئه‌م تاوانه دووباره بكاته‌وه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : نه‌فره‌تی لێ مه‌كه‌ن ؛ سوێند به الله ئه‌و پیاوه ئه‌وه‌ی من زانیومه خوا و پێغه‌مبه‌ری خوای (ﷺ) خۆش ده‌وێت . وه له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه پیاوێكیان هێنا ئاره‌قی خواردبوه‌وه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمانی كرد لێی بده‌ن ؛ هه‌ندێك به‌ده‌ست لێیان ده‌دا وه هه‌ندێك به نه‌عل لێیان ده‌دا ؛ وه هه‌ندێك به پۆشاك لێیان ده‌دا ؛ كاتێك پیاوه‌كه ڕۆییشت ؛ یه‌كێك قسه‌ی پێ وت وتی : خوا ریسوات بكات ئه‌وه چه‌نجارێكه ئه‌مكاره دووباره ده‌كه‌یته‌وه ! پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) نه‌هی لێ‌كرد و فه‌رمووی : یارمه‌تی شه‌یتان مه‌ده‌ن دژ به براكه‌تان . پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) بۆیه ڕێگری لێ ده‌كردن كه قسه‌ی نه‌شیاو به‌وكه‌سه نه‌وترێت كه ئاره‌قی خواردۆته‌وه بۆ ئه‌وی زیاتر دوور نه‌كه‌وێته‌وه و خراپتر نه‌بێت و به‌رده‌وام نه‌بێت له‌سه‌ر تاوانه‌كه‌ی . 4_ زاڵكردنی ترساندن به‌سه‌ر دڵخۆش كردن له‌كاتی بانگه‌وازی كردن بۆلای خوا . 5_ دڕێژكردنه‌وه‌ی پێش نوێژی له‌لای هه‌ندێك ئیمامه‌وه كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌نوێژی جه‌ماعه‌ت دووربكه‌وێته‌وه . 6_ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك به‌باسكردنی ڕاجیاوازه فقیه‌كان و سه‌رلێشێواندنیان و ده‌مارگیری كردن بۆ زانایه‌كی دیاری كرا‌و . 7_ پێچه‌وانه‌ی زانست له‌گه‌ڵ كرده‌وه وه كرده‌وه له‌گه‌ڵ زانست ؛ ئه‌وكه‌سه‌ی كرده‌وه به‌زانست ناكات هۆكاره كه خه‌ڵكیش كرده‌وه‌ی پێ نه‌كات و دووربكه‌ونه‌وه . 8_ دوورخستنه‌وه‌ی قوتابی له‌زانست به‌هۆی قسه ره‌قی و توندی وانه‌بێژه‌وه .
هۆكاره‌كانی تووش بوون به‌دوور خستنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌دین : 1_ شاره‌زا نه‌بوون به بنچینه‌كانی دین . 2_ شاره‌زا نه‌بوون له‌چۆنیه‌تی فه‌رمان كردن به‌چاكه و نه‌هی كردن له‌خراپه . 3_ ره‌چاونه‌كردنی حاڵی خه‌ڵك و جیاوازی خو و هه‌ڵسوكه‌وتیان . 4_ سه‌رسام بوونی خه‌ڵك ره‌تین به‌نه‌فسی خۆی . 5_ لاسایی كردنه‌وه‌ی كوێرانه . 6_ زۆر ئامۆژگاری كردن و وانه وتنه‌وه به خه‌ڵك و ماندوو كردن و بێزاركردنیان . 7_ ره‌وشت خراپی و وشكی .
چه‌ند هۆكارێكی یارمه‌تیده‌ر بۆ وازهێنان له‌ره‌وشتی دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌دین : 1_ ڕۆییشتن له‌سه‌ر سونه‌ت و ڕێبازی پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) دووركه‌وتنه‌وه له‌توندره و شلره‌وی . 2_ خۆڕازدنه‌وه‌ی بانگخواز به‌نه‌رم و نیانی و ره‌حم و به‌زه‌یی . 3_ هه‌ست كردنی بانگخواز به‌وه‌ی كه ره‌وشت و هه‌لسوكه‌وتی نه‌بێته هۆكاری گومڕاكردن و دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌دین . 4_ خۆشاره‌زاكردن به چۆنیه‌تی فه‌رمان كردن به‌چاكه و نه‌هی كردن له‌خراپه . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌لاڵه‌یی . 2 / ربیع الاول / 1444 ك --- 27 / 9 / 2022 م |