فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
حوكمی قوربانی كردن بۆ مردوو حوكمی قوربانی كردن بۆ مردوو حوكمی قوربانی كردن بۆ مردوون راو بۆچوونی جیاوازی له‌باره‌وه هاتووه له‌لایه‌ن زانایان – ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت - : 1_ بۆچوونی یه‌كه‌م : له‌مه‌زهه‌بی ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه و ئیمامی ئه‌حمه‌د – ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت – دروسته قوربانی بۆ مردوو بكرێت و پاداشته‌كه‌ی إن شا‌ء الله ده‌گات به‌مردوو ؛ وه له‌زانایانی سه‌رده‌م له‌وانه شێخ عبدالعزیز ابن باز – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – له‌سه‌ر ئه‌م ره‌ئیه و فه‌رموویه‌تی دروسته قوربانی بۆ مردوو بكرێت به به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌ی به‌ڕائی كوڕی عازب – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئه‌بو بورده پرسیاری له‌پێغه‌مبه‌ری خوا كرد (ﷺ) وتی : من ئاژه‌ڵێكم سه‌ربڕیوه بۆ باوكم ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ئیقڕاڕی له‌سه‌ر كرد و پێی نه‌فه‌رموو ئایه باوكم زیندووه یان مردووه ؛ ئه‌مه به‌ڵگه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێك قوربانی كرد بۆ مردووه‌كه‌ی دروسته و ئاساییه چونكه قوربانی كردن جۆرێكه له‌سه‌ده‌قه و چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ مردوو ؛ وه سوود گه‌یاندن به‌هه‌ژاران به‌به‌خشینی گۆشت پێیان . نور على الدرب حكم التضحية عن الميت .
2_ بۆچوونی دووه‌م : قوربانی كردن بۆ مردوو دروسته ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌تی كردبێت قوربانی بۆ بكرێت ؛ ئه‌مه بۆچوونی مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعیه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - ؛ ئیمامی نه‌وه‌وی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – له په‌رتووكی مینهاجدا فه‌رموویه‌تی : ولا تَضحيةَ عن الغيرِ بغير إذنه، ولا عن ميتٍ إن لم يوصَ بها. انتهى. واته : قوربانی بۆ كه‌سێكی ترنابێت به‌بێ ئیزنی ئه‌و ؛ وه بۆ مردووش نابێت ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌تی نه‌كردبێت .
3_ بۆچوونی سێیه‌م : قوربانی كردن بۆ مردوو مه‌كروهه و به‌ڵگه‌ی له‌باره‌وه نه‌هاتووه ؛ ئه‌مه بۆچوونی مه‌زهه‌بی ئیمامی مالیكه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - ؛ ئیمامی مالیك – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : من قوربانی كردن بۆ مردوو به‌كارێكی باش نازانم چونكه له‌پێغه‌مبه‌ری خوا‌و (ﷺ) و پێشینه چاكه‌كان نه‌هاتووه قوربانیان بۆ مردوو كردبێت ؛ وه له‌زانایانی سه‌رده‌م پێشه‌وا محمد بن صالح عوثهیمین – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌یه و فه‌رموویه‌تی : له‌پێغه‌مبه‌ری خواوه (ﷺ) نه‌هاتووه كه به‌تایبه‌ت قوربانی بۆ مردوو كردبێت ؛ خه‌دیجه‌ی خێزانی مرد كه هاوسه‌رێكی زۆر خۆشه‌ویستی بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌تایبه‌ت هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌هاتووه قوربانی بۆ كردبێت ؛ وه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌هاتووه قوربانی بۆ حه‌مزه‌ی مامی كردبێت كه له‌جه‌نگی ئوحود شه‌هید بوو ؛ وه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌هاتووه قوربانی بۆ سێ كچه‌ی كردبێ كه پێش باوكیان وه‌فاتیان كرد ؛ ئه‌گه‌ر ئه‌مكاره دروستبوایه ئه‌وا خۆی ئه‌نجامی ده‌دا یان فه‌رمانی پێ ده‌كرد یان ئیقراری له‌سه‌ر ده‌كرد ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌كاتی قوربانی كردن‌دا مردووه‌كانیشی به‌شداربكات لهخێرهكهدا ئه‌وا ان شا‌ء الله هه‌موویان لهخێرهكه به‌شدار ده‌بن چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) له‌كاتی قوربانی كردن‌دا ده‌یفه‌رموو خوایه ئه‌م قوربانیه له‌بری خۆم و كه‌س و كاره‌كه‌مه كه بێگومان كه‌س و كاری پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) زیندوو و مردوانیان ده‌گرێته‌وه ؛ وه له‌وانه‌شه مه‌به‌ست ته‌نها زیندووان بێت والله أعلم ؛ وه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێش مردنی وه‌سیه‌تی كردبوو له‌دوای كردنی قوربانی بۆ بكرێت ئه‌وا واجبه وه‌سیه‌ته‌كه‌ی جێ به‌جێ بكرێت و دروسته قوربانی بۆ بكرێت له‌به‌ر وه‌سیه‌ته‌كه‌ی . فتاوى نور على الدرب . وه ئه‌كرێت ئه‌وكه‌سه‌ی قوربانی ده‌كات ؛ ئاژه‌ڵێكیش بۆ مردووه‌كه‌ی به‌ناوی سه‌ده‌قه به‌سه‌ر هه‌ژاران دابه‌ش بكات كه بێگومان سه‌ده‌قه به به‌ڵگه‌ی سه‌حیحی و ئاشكرا و به كۆده‌نگی زانایان به مردوو ده‌گات و هیچ خیلافێكی له‌سه‌ر نیه . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 3 / 10 / 2022 |