فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
حوكمی جگه‌ره كێشان و نێرگله كێشان حوكمی جگه‌ره كێشان و نێرگله كێشان
خوای په‌روه‌ردگار خواردن و خواردنه‌وه‌كانی كردۆته دووجۆر و جۆری سێیه‌میان نیه ( یان پاك و حه‌ڵاڵه یان پیس و حه‌رامه ) ؛ ئایه كێ هه‌یه جورئه‌ت بكات و بڵێت جگه‌ره و نێرگله له‌شته پاكه‌كانه ؟! بێگومان به به‌ڵگه‌ی ئایه‌تی قورئان و فه‌رمووده سه‌حیحه‌كان جگه‌ره كێشان و نێرگله‌كێشان حه‌رامه و دروست نیه چونكه شتێكی زیان به‌خشه و له‌خواردنه پاكهكان نیه ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ ) . الأعراف : 157 . واته : هه‌رچیه‌ک پاک‌و چاکه بۆیان حه‌ڵاڵ ده‌کات و هه‌رچی پیس و خراپه لێیان حه‌رام ده‌کات . وه له ئایه‌تێكی تردا خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ ) . البقرة : 195 . واته : به‌ده‌ستی خۆتان، خۆتان به‌ره‌و تیاچوون مه‌به‌ن . وه پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى : (لاَ ضَرَرَ وَلاَ ضِرَارَ) . صحيح . واته: نه زه‌ره‌رو زيان له خۆت بده ؛ وه نه له غه‌يرى خۆتيش بده . بێگومان جگه‌ره‌كێشان و نێرگله كێشان و زیاتی بۆخۆت و بۆ غه‌یری خۆتیش هه‌یه .
زيانه‌كانی جگه‌ره كێشان و نێرگله‌كێشان : 1_ هۆكاره بۆ دڵه‌ڕاوكێی و خه‌وزڕان . 2_ تووش بوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قورگ . 3_ تووش بوون به‌نه‌خۆشی دڵ و جگه‌ر . 4_ گیرانی ده‌ماره‌كانی خوێن و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن . 5_ هه‌ڵوه‌رینی مووه‌كانی سه‌ر . 6_ سه‌ره‌تانی ده‌م و سه‌ره‌تان په‌نكریاس ؛ وه زۆر زیانی تر ... وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 17 / 10 / 2022
|