موسڵمان ده‌بێت چۆن بێت ؟

موسڵمان ده‌بێت چۆن بێت ؟

پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی :

_ حه‌سوودی به‌یه‌كتر مه‌بن .

_ وه‌ له‌كاتی كڕینی شتێك پاره‌ له‌سه‌ر یه‌كتری زیاد مه‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی كڕینی شته‌كه‌تان هه‌بێت .

_ وه‌ ڕقتان له‌یه‌كتر نه‌بێته‌وه .‌

_ وه‌ پشت له‌یه‌كتر مه‌كه‌ن .

_ وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی یه‌كتر مه‌كه‌ن .

_ ئه‌ی به‌نده‌كانی خوا ببن برای یه‌كتری .

_ موسڵمان برای موسڵمانه .

_ سته‌می لێناكات .

_ خیانه‌تی لێناكات .

_ وه‌ درۆی له‌گه‌ڵ ناكات .

_ وه‌ به‌كه‌می دانانێت .

_ وه‌ پشتی تێناكات و واز له‌سه‌ر خستنی ناهێنێت .

_ ته‌قوا لێره‌دایه‌ ئاماژه‌ی بۆ سینگی كرد سێجار ئه‌مه‌ی دووباره‌ كرده‌وه .

_ وه‌ به‌سه‌ بۆ مرۆڤ ئه‌و شه‌ڕ و خراپه‌یه‌ی له‌سه‌ر بنوسرێت كاتێك برا موسڵمانه‌كه‌ی به‌كه‌م داده‌نێت .

_ هه‌موو موسڵمانێك له‌سه‌ر برا موسڵمانه‌كه‌ی حه‌رامه‌ خوێنه‌كه‌ی وه‌ ماڵه‌كه‌ی وه‌ شه‌ره‌ف و ناموسه‌كه‌ی .

_ خۆتان بپارێزن له‌ گومانی خراپ ؛ چونكه‌ به‌ڕاستی گومانی خراپ درۆترین قسه‌یه‌ .

_ به‌دوای هه‌واڵی یه‌كتردا مه‌رۆن بۆ ئاشكرا كردنی كه‌م و كوڕیه‌كان .

_ به‌ڕاستی تۆ ئه‌گه‌ر به‌دوای كه‌م و كوڕی خه‌ڵكدا بگه‌ڕێیت و ئاشكرای بكه‌ی ئه‌وا ئه‌و خه‌ڵكه‌ت تێكداوه‌ و خراپه‌كاریت بڵاو كردۆته‌وه‌ و خه‌ڵك تووشی غه‌یبه‌ت كردن و بوهتان كردن ده‌كه‌ی .

_ غه‌يبه‌تى موسوڵمانان مه‌كه‌ن ، وه‌ شوێن ناموس و كه‌م و كوڕيه‌كانيان مه‌كه‌ون، چونكه‌ هه‌ركه‌سێك به‌ دواى عه‌يب و كه‌م و كوڕى براكه‌يدا بگه‌ ڕێت، ئه‌وە خواى گه‌وره‌ عه‌يب و كه‌م و كوڕيه‌كانى هه‌ڵده‌ماڵێنێت، تاكو ڕيسوا ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆيشيدابێت .

_ هه‌ركه‌سێك كار و پێداویستی براكه‌ی جێ به‌جێ بكات ئه‌وا خوای په‌روه‌ردگار كار و پێدوایستی ئه‌و جێ به‌جێ ده‌كات .

_ وه‌ هه‌ركه‌سێك ناخۆشیه‌ك له‌سه‌ر موسڵمانێك لابه‌رێت ئه‌وا خوای په‌روه‌ردگار ناخۆشی ڕۆژی دوایی له‌سه‌ر لاده‌بات .

_ وه‌ هه‌ركه‌سێك كه‌م و كوڕی موسڵمانێك دابپۆشێت خوای په‌روه‌ردگار له‌ڕۆژی دواییدا كه‌م و كوریه‌كانی داده‌پۆشێت .

_ هیچ یه‌كێك له‌ئێوه‌ ئیمانی ته‌واونیه‌ هه‌تا بۆ براكه‌ی پێ خۆش نه‌بێت ئه‌وه‌ی بۆخۆی پێخۆشه‌ .

_ براكه‌ت سه‌ربخه‌ سته‌مكاربێت یان سته‌ملێكراوبێت ؛ پیاوێك وتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) سه‌ری ده‌خه‌م كاتێك سته‌م لێكراوه‌ ؛ به‌ڵام كاتێك سته‌مكاره‌ چۆن سه‌ری بخه‌م ؟ فه‌رمووی : ڕێگری سته‌م كردنی لێبكه‌ ئه‌وه‌ سه‌رخستنیه‌تی .

_ مافی موسڵمان له‌سه‌ر موسڵمان شه‌شن :

_ كاتێك پێی گه‌ییشتی سه‌لامی لێ بكه‌ .

_ وه‌ كاتێك ده‌عوه‌تی كردی و بانگی كردی وه‌ڵامی بده‌وه‌ .

_ وه‌ كاتێك داوای ئامۆژگاری كردنی لێكردی ئامۆژگاری بكه‌ .

_ وه‌ كاتێك پژمی و وتی الحمدلله پێی بڵێی یرحمك الله .

_ وه‌ كاتێك نه‌خۆش كه‌وت سه‌ردانی بكه‌ .

_ وه‌ كاتێك مرد به‌دوای جه‌نازه‌كه‌ی بڕۆ بۆ ناشتنی .

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .

19/10 / 2022