دروسته بۆ باوك یان دایك له‌كاتی موحتاجی له‌ماڵی كوره‌كه‌ی سه‌رف بكات به‌مه‌رجێك زیانی زۆی پێ نه‌گه‌یه‌نێت .
دروسته بۆ باوك یان دایك له‌كاتی موحتاجی له‌ماڵی كوره‌كه‌ی سه‌رف بكات به‌مه‌رجێك زیانی زۆی پێ نه‌گه‌یه‌نێت .
پاكرتین ماڵ كه باوك بیخوات مالی كورهكهیهتی چونكه كوره‌كه‌ی ده‌ست كه‌وت و به‌رهه‌م هێنی ئه‌وه .
جابری كوڕی عبدالله – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( أَنَّ رَجُلا قَالَ يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّ لِي مَالا وَوَلَدًا وَإِنَّ أَبِي يُرِيدُ أَنْ يَجْتَاحَ مَالِي فَقَالَ أَنْتَ وَمَالُكَ لأَبِيكَ ) . رواه ابن ماجه ( 2291 ) وابن حبان في صحيحه . ( 2 / 142 )
واته : پیاوێك وتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) من ماڵ و منداڵم هه‌یه ؛ باوكم ده‌یه‌وێت به‌بێ پرسی من ماڵم به‌رێت ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : تۆ و ماڵ و سامانت هی باوكتن .
وه له‌ریوایه‌تێكی تردا هاتووه : ( إِنَّ أَطْيَبَ مَا أَكَلْتُمْ مِنْ كَسْبِكُمْ وَإِنَّ أَمْوَالَ أَوْلَادِكُمْ مِنْ كَسْبِكُمْ فَكُلُوهُ هَنِيئًا ) . صححه الألباني .
واته : به‌ڕاستی پاكترین خۆراك كه بیخۆن ئه‌وه‌یه كه خۆتان به‌ده‌ستان هێناوه ؛ وه به‌ڕاستی ماڵ و سامانی منداڵه‌كانتان لهكهسب و داهاتی خۆتانه و بیخۆن نۆشی گیانتانبێت .
زانایان – ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت – له‌شه‌رحی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا فه‌رموویانه : ماڵی كوڕ حه‌ڵاڵه بۆ باوك نه‌ك هی باوك بێت به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كاتێك كوره‌كه‌ی ده‌مرێت ماڵه‌كه‌ی گشتی نادرێت به‌باوكی به‌ڵكو ده‌بێت به‌میرات بۆ دایكشی و خوشك و براكانیشی ئه‌گه‌ر مالی كور هی باوك بێت ئه‌وه گشتی ده‌درا به باوكی .
زانای پایه‌به‌رز شێخ موحه‌مه‌د بن صالح عوثهیمین – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : دروسته بۆ باوك ماڵ و سامانی كوهركهی به‌بێ پرس سه‌رف بكات به‌چه‌ند مه‌رجێك :
1_ نابێت زۆر زیان بهكورهكهی بگه‌یه‌نێت .
2_نابێت ئه‌وماڵه كوهركهی زۆر پێویستی پێ هه‌بێت بۆ نموونه كاتێك كوره‌كه‌ی سه‌یاره‌كی هه‌یه زۆر پێویستی پێیه‌تی نابێت باوكی راسته‌وخۆ لێی بستێنت و لێی به‌رێت بێ ئه‌وه‌ی كوره‌كه‌ی توانای كڕینه‌وه‌ی هه‌بێت .
3_ نابێت مال لهكورهكهی به‌رێت و بیدات به‌یه‌كێكی تر .
وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 31 / 10 / 2022