فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
40 ئامۆژگاری بۆ چاكسازی ماڵه‌كان 40 ئامۆژگاری بۆ چاكسازی ماڵه‌كان
ئامۆژگاری ( 1 ) یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئافره‌تێكی باش خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَأَنْكِحُوا الْأَيَامَىٰ مِنْكُمْ وَالصَّالِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَائِكُمْ ۚ إِنْ يَكُونُوا فُقَرَاءَ يُغْنِهِمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ ۗ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ) . النور : 32 . واته : ژن ماره ببڕن بۆ پیاوانی بێ ژن و ژنانی بێ مێردیش بده‌ن به‌شوو هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ئیمان دار‌و چاکن له کۆیله‌کان (ژنیان بۆ بێنن) و که‌نیزه‌که‌کان (یش بده‌ن به‌شوو) ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌ژارو که‌م ده‌ست بن خوا له به‌خشنده‌ی و به‌هره‌ی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازیان ده‌کات وه خوا (به‌هره) فراوان و زانا و دانایه.
بۆ خاوه‌ن ماڵ پێویسته ئافره‌تێك چاك هه‌ڵبژێرێت بۆ ماڵه‌وه‌ی ؛ به‌گویره‌ی ئه‌م مه‌رجانه‌ی له‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا دا (ﷺ) هاتووه كه فه‌رموویه‌تی : ((تُنْكَحُ المَرْأَةُ لِأَرْبَعٍ: لِمَالِهَا وَلِحَسَبِهَا وَجَمَالِهَا وَلِدِينِهَا، فَاظْفَرْ بِذَاتِ الدِّينِ، تَرِبَتْ يَدَاكَ)) رواه البخاري . واتە: ((ئافرەت بۆ چوار مەبەست مارە دەكرێ: بۆ ماڵەكەی ، بۆ ناوداریەكەی ، بۆ جوانیەكەی ، بۆ دینەكەی ، جا تۆ دیندارەكە بخوازە و دەستت بچێت بە خێردا)) . ئەو مارەكردنەی لەسەر بنەمای ئاین بێ پڕ خێر‌و بەرەكەتە, ئەگەر یەكێك ئافرەتێك لە پێناو دینداریەكەی بخوازێت هەرگیز زەرەرمەند و ڕەنج بە خەسار نابێت, بەڵام ئەگەر مەبەستێكی تری جگە لە دینداریەكەی هەبوو ئەو كاتە وەك ئەوە وایە بەسەر دەستەكانی كەوتبێتە سەر زەوی و پەشیمانی دادی نادات .
وه فه‌رموویه‌تی : ( الدُّنْيَا مَتَاعٌ، وَخَيْرُ مَتاعهَا المَرْأَةُ الصَّالحةُ ). رواه مسلم . واته : دونيا له‌زه‌ت و خۆشیه ؛ وه باشترین له‌زه‌ت و خۆشی ئافره‌تی چاكه . وه فه‌رموویه‌تی : ( با هه‌ریه‌كێك له‌ئێوه دڵێكی سوپاس گوزاری هه‌بێت ؛ وه زمانێكی به‌زیكر و یادی خوای هه‌بێت ؛ وه خێزانێكی هه‌بێت یارمه‌تی بدات بۆ كار و باری دوتڕۆژ ) . وه فه‌رموویه‌تی : ( بۆ دڵۆپه ئاوه‌كانتان ئافره‌تی چاك هه‌ڵبژێرن بۆ ئه‌وه‌ی منداڵی چاكتان بۆ ببێت ) . وه فه‌رموویه‌تی : ( ئه‌و ئافره‌تانه ماره بكه‌ن كه خۆشه‌ویستن و منداڵیان ده‌بێت ؛ چونكه به‌ڕاستی من له‌ڕۆژی دواییدا شانازی به‌زۆریتان ده‌كه‌م ) .صححه الالبانی . وه فه‌رموویه‌تی : ( ئافره‌تی كچ ماره‌بكه‌ن ؛ چونكه ئه‌وان ده‌م شیرین ترن ؛ وه منداڵیان زۆر تر ده‌بێ ؛ وه به‌ماڵی كه‌م ڕازی ده‌بن ) . وه ( كه‌متر فێل ده‌كه‌ن ) . حسنه الالبانی . _ وه‌ك چۆن ئافره‌تی چاك هۆكاری به‌خته‌وه‌ریه به‌هه‌مان شێوه ئافره‌تی خراپ هۆكاری به‌دبه‌ختی و ناخۆشیه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( له‌به‌خته‌وه‌ری و خۆشی و كامهرانیهكانی مرۆڤ ئافره‌تی چاكه ؛ كاتێك ده‌یبنی سه‌رسامی ده‌بی ؛ وه كاتێك له‌لای نامێنی له‌خۆی و له‌ماڵت ئه‌مینی ؛ وه له‌به‌دبه‌ختی و ناخۆشی مرۆڤ ئافره‌تی خراپه ؛ كاتێك ده‌یبینی هه‌ست به‌ناخۆشی ده‌كه‌ی ؛ وه قسه‌ت پێ ده‌ڵێت و وه‌ڵامت ده‌داته‌وه ؛ وه كاتێك له‌لای نامێنی له‌نه‌فسی خۆی و ماڵت ئه‌مین نی ) . صحیح الجامع .
_ وه له‌كاتی داخوازیدا پێویسته زانیاری هه‌بێت ده‌رباره‌ی دین و ره‌وشتی ئهوكهی دێته داخوازی كچه دیندار و ره‌وشت بهرزهكهتان ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( إذَا جَاءَكُمْ مَنْ تَرْضَوْنَ دِينَهُ وَخُلُقَهُ فَأَنْكِحُوهُ إِلاَّ تَفْعَلُوا تَكُنْ فِتْنَةٌ فِى الأَرْضِ وَفَسَادٌ ، قَالُوا : يَا رَسُولَ اللَّهِ وَإِنْ كَانَ فِيهِ ، قَالَ : إِذَا جَاءَكُمْ مَنْ تَرْضَوْنَ دِينَهُ وَخُلُقَهُ فَأَنْكِحُوهُ ، ثَلاَثَ مَرَّاتٍ) . صحيح سنن الترمذى . واتـــه : ئه‌گه‌ر كه‌سێك هات و خوازبێنى كچى لێتان كرد كه ئێوه له دين و ئه‌خلاق و ره‌وشتى ڕ‌ازى بوون ئه‌وا ژنى لـێ ماره بكه‌ن ، وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌تان نه‌كرد ئه‌وا له‌سه‌ر زه‌ويدا فيتنه و خراپه‌كاری ڕووده‌دات ، وتيان : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا : ئه‌ى ئه‌گه‌ر كه‌م و كوڕييه‌كى تێدا هه‌بوو ـ وه‌كو پاره‌ى كه‌م بوو يان هاوئاست نه‌بوو ـ ؟ پێغه‌مبه‌ريش ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووى : ئه‌گه‌ر كه‌سێك هات و خوازبێنى كچى لێتان كرد كه ئێوه له دين و ئه‌خلاق و ره‌وشتى ڕ‌ازى بوون ئه‌وا ژنى لـێ ماره بكه‌ن (سێ جار ئه‌مه‌ى فه‌رموو) .
_ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی باسكرا پێویسته پرسیاری له‌حاڵی ئه‌و ئافره‌ته یان ئه‌و كوره بكرێت و زانیاری وورد ده‌رباره‌ی دین و ره‌وشتی بزاندرێت له‌لایه‌ن كه‌سانی متمانه بۆ ئه‌وه‌ی ماڵ تێك نه‌چێت و ئه‌م پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه نه‌بێته هۆكاری فیتنه و ئاژاوه و تێكچوونی خێزان . به‌ڕاستی پیاوی چاك و ئافره‌تی چاك هۆكاری بنیاتنانی ماڵی چاك و خێزانی چاكن . ئامۆژگاری دووه‌م ئهوڵدان بۆ باشكردنی خێزان ئه‌گه‌ر خێزان باش بوو ئه‌وه فه‌زڵ و نیعمه‌تی خوایه ؛ وه ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه باش نه‌بوو كه‌م و كوڕی زۆری هه‌بوو ؛ ئه‌وه له‌سه‌ر خاوه‌ن ماڵ واجبه هه‌وڵبدات به‌ئامۆژگاری كردن باشی بكات په‌روه‌رده‌كه‌ی چاكی بكات ؛ ئه‌م جۆره ئافره‌تانه له‌چه‌ند حاله‌تێكدا به‌م شێوه‌یه‌ن : بۆ نموونه كاتێك له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی دوور له‌دین په‌روه‌رده‌كراوه و گه‌وره بووه ؛ پیاو كاتێك ماره‌ی ده‌كات به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی چاكی بكات و فێری دین و ره‌وشتی بكات ؛ پێویسته له‌سه‌ری زۆر هه‌وڵی له‌گه‌ڵ بدات و به پشتیوانی خوا دیندار و ره‌وشت به‌رزی بكات . وه پێویسته پیاو بزانێت كه هیدایه‌ت به‌ده‌ست خوای په‌روه‌ردگاره ؛ ئه‌وه‌ی به‌نده‌كان چاك ده‌كات ته‌نها خوای په‌روه‌ردگار ؛ جا چاككردنهكه چاككردنی دینی بێت یان لاشه‌یی بێت ؛ خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌ی خێزانی پێغه‌مبه‌ر زه‌كه‌ریا – علیه السلام – فه‌رموویه‌تی : ( وَأَصْلَحْنَا لَهُۥ زَوْجَهُ ) . واته : خێزانه‌كه‌شمان بۆ چاككرد لهنهزۆكی – یه‌حیامان پێ به‌خشین - ) . ابن عه‌باس – ره‌زای خوای لێبێت – له‌ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا فه‌رموویه‌تی : خێزانی پێغه‌مبه‌ر زه‌كه‌ریا – علیه السلام _ نه‌زۆك بوو منداڵی نه‌ده‌بوو ؛ پاشان خوا چاكی كرد و منداڵێكی بوو . وه عه‌طاء – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئافره‌تێكی زمان درێژبوو ؛ خوا چاكی كرد و له‌مه‌ودوا ئافره‌تێكی زمان پارێزبوو .
_ بۆ چاككردنی خێزان چه‌ند هۆكارێك هه‌ن له‌وانه : 1_ هاندانی بۆ شه‌و نوێژ كردن . 2_ خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز . 3_ له‌به‌ر كردنی وێرده‌كان و خوێنده‌وه‌یان له‌كاتی خۆیدا . 4_ هاندانی بۆ خێر و سه‌ده‌قه كردن . 5_ خوێندنه‌وه‌ی په‌رتووكی ئایینی له‌بواری عه‌قیده و ئه‌خلاق و عیبادات و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ران و زانایان و پیاوچاكان . 6_ گوێگرتن لهكاسێتی به‌سوودی ئایینی . 7_ هاندانی بۆ هاوڕێیه‌تی كردن و سه‌ردانكردنی ئافره‌تی دیندار و ره‌وشت به‌رز . 8_ دوورخستنه‌وه‌ی له‌هاوڕێی خراپ و هه‌موو شتێكی خراپ و زیان به‌خش .
ئامۆژگاری سێیه‌م ماڵه‌وه بكه به‌شوێنی زیكر و یادی خوا پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( نموونه‌ی ئه‌و ماڵه‌ی زیكر و یادی خوای تێداده‌كرێت ؛ وه ئه‌و ماڵه‌ی زیكر و یادی خوای تێداناكرێت وه‌ك نموونه‌ی زیندوو و مردوو وایه ) . صحیح مسلم . پێویسته ماڵه‌وه بكرێت به‌شوێنی زیكر و یادی خوا به‌هه‌موو جۆره‌كانی ؛ جا وه‌ك یه‌كه زیكر كردنه‌كه به‌دڵ بێت یان به زمان بێت ؛ یان به ئه‌نجامادنی نوێژبێت یان به‌خوێندنه‌وه‌ی قورئان بێت ؛ یان به‌خوێنده‌وه‌ی زانستی شه‌رعی بێت . چه‌ندین ماڵی موسڵمانان هه‌یه مردووه و زیكر و یادی خوای تێدا ناكرێت ! به‌ڵكو له‌جیاتی زیكر و یادی خوا ده‌نگی گۆرانی و مۆسیقای تێدا به‌رز ده‌بێته‌وه ! وه غه‌یبه‌ت و بوهتان و نهمیمهی تێدا ده‌كرێت ! ئایه حاڵی ئه‌وجۆره ماڵانه چۆنه كه پره له‌گوناه و تاوان ؟! وه‌ك تێكه‌ڵی پیاوان و ئافره‌تانی نامه‌حره‌م ؛ وه نه‌پۆشینی پۆشاكی شه‌رعی به‌رامبه‌ر پیاوانی نامه‌حره‌م ! وه هه‌ڵواسینی وێنه گیانله‌به‌ران و به‌خێوكردنی سه‌گ له‌ماڵه‌وه ! پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( لاَ تَدْخُلُ المَلاَئِكَةُ بَيْتًا فِيهِ كَلْبٌ وَلاَ صُورَةٌ ) . رواه البخاري . واتە: ( فریشتەكان ناچنە ماڵێكەوە كە سەگ یان وێنەی تێدا بێت) . ئایه فریشته‌كانی ره‌حمه‌ت چۆن ده‌چنه ئه‌وجۆره ماڵانه ؟! بۆیه ئه‌ی موسڵمانان ره‌حمه‌تی خواتان لێبێ ماڵه‌كانتان زیندوو بكه‌نه‌وه به‌زیكر و یادی خوا ؛ بۆ ئه‌وه‌ی ماڵه‌كانتان نه‌بێت به شوێنی مانه‌وه‌ی شه‌یاتینه‌كان ؛ وه بۆ ئه‌وه‌ی ماڵێكی ئارام و پارێزراوتان هه‌بێت ؛ دووربێت له‌ئاژاوه و كێشه و ناخۆشی . هه‌رماڵێك سوره‌تی به‌قه‌ره‌ی تێدا بخوێندرێت ئه‌م ماڵه له‌شه‌یتان و جادوو پارێزراو ده‌بێت ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( لَا تَجْعَلُوا بُيُوتَكُمْ مَقَابِرَ، إِنَّ الشَّيْطَانَ يَنْفِرُ مِنَ الْبَيْتِ الَّذِي تُقْرَأُ فِيهِ سُورَةُ الْبَقَرَةِ ) . صحیح مسلم . واته : ماڵه‌كانتان مه‌كه‌ن به گۆڕستان ؛ به‌ڕاستی شه‌یتان ڕاده‌كات له‌ماڵێك سوره‌تی به‌قه‌ره‌ی تێدا بخوێندرێت . پێشه‌وا ابن عوثهیمین – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : له‌ناو سوره‌تی به‌قهره ئایه‌ت كورسی هه‌یه بۆیه ئه‌و ماڵه‌ی سوره‌تی به‌قه‌ره‌ی تێدا ده‌خوێندرێت شه‌یتان لێی ڕاده‌كات و دوور ده‌كه‌وێته‌وه . وه فه‌رموویه‌تی : (اقْرَؤُوا سُورَةَ البَقَرَةِ، فإنَّ أخْذَها بَرَكَةٌ، وتَرْكَها حَسْرَةٌ، ولا تَسْتَطِيعُها البَطَلَةُ. أَيْ : السَّحَرَةُ ) . [ صحیح مسلم : ۱۹۱۰ ] . واتە : ( سوڕەتی بەقەڕە بخوێنن چونکە خوێندنەوەی بەرەکەتە ، وازلێهێنانیشی پەشیمانییە ، وە پوچەڵەکانیش دەسەڵاتیان پێی نییه واتە جادووگەران) .
ئامۆژگاری چواره‌م ماڵه‌كانتان بكه‌ن به‌شوێنی خواپه‌رستی خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَأَوْحَيْنَا إِلَىٰ مُوسَىٰ وَأَخِيهِ أَنْ تَبَوَّآ لِقَوْمِكُمَا بِمِصْرَ بُيُوتًا وَاجْعَلُوا بُيُوتَكُمْ قِبْلَةً وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ ۗ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ ) . یونس : 87 . واته : وه‌حیمان نارد بۆ مووسا و براکه‌ی (هاروون) که ئاماده بکه‌ن بۆ گه‌له‌که‌تان چه‌ند خانوویه‌ك له میسردا (که تێیدا بحه‌وێنه‌وه) وه خانووه‌کانتان ڕووبکه‌نه قیبله و به ڕێکوپێکی نوێژ به‌جێ بێنن مژده‌ش بده به بڕواداران به به‌هه‌شت و سه‌رکه‌وتن. عبدالله ی كوڕی عه‌باس – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێكردن كه ماڵه‌كانیان بكه‌ن به مزگه‌وت و شوێنی خوا په‌رستی . ئه‌م فه‌رمانه له‌دوای ئه‌وه‌بوو كه فیرعه‌ون و دار و ده‌سته‌كه‌ی زۆر به‌توندی ئازاری به‌نی ئیسرائیلیهكانیان ده‌دا بۆیه خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێكردن به نوێژكردن عیبادهت كردن بۆ ئه‌یوه ببێته مایه‌ی سه‌بر و ئارام گرتنیان و سه‌ركه‌وتنیان ؛ هه‌روه‌ك فه‌رموویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَعِينُوا بِالصَّبْرِ وَالصَّلَاةِ ۚ إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ ) . البقرة : 153 . واته : ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که بڕواتان هێناوه پشت ببه‌ستن به‌خۆڕاگرتن و نوێژ(کردن) به‌ڕاستی خوا له‌گه‌ڵ خۆڕاگرانه . وه له‌فه‌رموده‌ی حوذه‌یفه هاتووه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( هه‌ركاتێك ناخۆشیه‌ك تووشی پێغه‌مبه‌ری خوابوایه (ﷺ) ده‌ستی ده‌كرد به نوێژكردن ) . صحیح الجامع الصغیر . ئه‌مه گرنگی عیبادهت ده‌رده‌خات له‌ماڵه‌وه ؛ به‌تایبه‌تی له‌كاتی لاوازی و بێ ده‌سه‌ڵاتی . وه هه‌روه‌ها خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌ی مهیهم – علیه السلام – فه‌رموویه‌تی : ( كُلَّمَا دَخَلَ عَلَيْهَا زَكَرِيَّا الْمِحْرَابَ وَجَدَ عِنْدَهَا رِزْقًا ۖ قَالَ يَا مَرْيَمُ أَنَّىٰ لَكِ هَٰذَا ۖ قَالَتْ هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ۖ إِنَّ اللَّهَ يَرْزُقُ مَنْ يَشَاءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ ) . آل عمران : 37 . واته : هه‌ر کات زه‌که‌ریا بڕۆشتایه بۆ لای مه‌ریه‌م له شوێنی خواپه‌رستیه‌که‌یدا خوارده‌مه‌نی له‌لا ده‌بینی (زه‌که‌ریا) وتی: ئه‌ی مه‌ریه‌م ئه‌مه‌ت له کوێ بوو (مه‌ریه‌م) وتی: ئه‌وه له‌لایه‌ن خواوه‌یه به‌ڕاستی خوا ڕۆزی ده‌دات به هه‌ر که‌سێک که بیه‌وێت به بێ شومار . وه هاوه‌ڵان – ره‌زای خوایان لێبێت – سووربوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی نوێژه سونه‌ته‌كان له‌ماڵه‌وه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ماڵه‌كانتان مه‌كه‌ن به‌گۆرستان – نوێژی سونه‌تی تێدا ئه‌نجام بده‌ن - . وه بێگومان پیاوان نوێژه فه‌ڕزه‌كانیان ده‌بێت له مزگه‌وت ئه‌نجام بده‌ن . عیتبانی كوڕی مالیك - ره‌زای خوای لێبێت – یه‌كێكه لهوهاوهڵانهی به‌شداری جه‌نگی به‌دری كردووه ؛ فه‌رمووی : من پێش نوێژیم بۆ قه‌ومه‌كه‌م به‌نی سالم ده‌كرد ؛ كاتێك ده‌چووم بۆلایان له‌نێوان من و ئه‌واندا دۆڵێك هه‌بوو ئه‌وكاتانه‌ی باران ده‌باری چوونم بۆ مزگه‌وته‌كه‌یان زۆر قورس و ناخۆش بوو ؛ چوومه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) پێم فه‌رموو : من چاوه‌كانم زۆر باش نیه ؛ وه ئه‌و دۆڵه‌ی له‌نێوان من ئهوانداههیه له‌كاتی باراندا ده‌بێت به‌لافاو ؛ چوونم بۆلایان زۆر قورس و ناخۆش ده‌بێت ؛ حه‌زده‌كه‌م به‌ڕێزت بێیته ماڵه‌وه‌م له‌شوێنێكی ماله‌كه‌م نوێژبكهی بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌م به‌شوێنی پێش نوێژكردن ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) له‌داهاتوویه‌كی نزیك دێم ؛ به‌یانی دوای ئه‌وه‌ی خۆر گه‌رم بوو پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) له‌گه‌ڵ ئه‌بو به‌كر هاتنمه ماڵمان ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) داوای مۆله‌تی هاتنه ژووره‌وه‌ی كرد ؛ منیش مۆڵه‌تمدا و هاته ژووره‌وه ؛ دانه‌نیشت هه‌تا فه‌رمووی : حه‌زده‌كه‌ی له‌كوێی ماڵه‌كه‌ت نوێژ بكه‌م ؟ ئاماژه‌م بۆكرد بۆ ئه‌و شوێنه‌ی حه‌زم ده‌كرد نوێژی لێبكات ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) هه‌ستا و الله أكبری كرد و ئێمه‌ش ڕیزمان له‌دای به‌ست ؛ دوو ركهعهت نوێژی كرد ؛ وه سه‌لامی دایه‌وه ئێمه‌ش له‌دوای ئه‌و سه‌لاممان دایه‌وه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوام (ﷺ) له‌ماڵه‌وه هێشته‌وه خواردنێكم لههارد و گۆشت بۆ ئاماده‌كردبوو ؛ وه خه‌ڵكی بیستیان بیستیان كه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) له‌ماڵی ئێمه‌یه ؛ بۆیه پیاوانێكی زۆر هاتن ؛ پیاوێك وتی : ئه‌رێ مالیك چی كرد نایبینم ؟ پیاوێك وتی ئه‌و مونافیقه خوا و پێغه‌مبه‌ری خوای خۆشناوێت ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : ئه‌وه مه‌ڵێ ؛ ئهینایبینی ده‌ڵێت : لا اله الا الله وه مه‌به‌ستی ته‌نها ره‌زامه‌ندی خوای په‌روه‌ردگاره ؟ وتی : خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی زاناترن ؛ به‌ڵام ئێمه سوێند به الله خۆشه‌ویستی و قسه‌كردنی ته‌نها له‌گه‌ڵ دووڕوه‌كان ده‌بینین ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار حه‌رامی كردووه له‌سه‌ر ئاگر ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌ڵێت : لا اله الا الله وه له‌م شایه‌تمانه مه‌به‌ستی ته‌نها ره‌زامه‌ندی خوای په‌روه‌ردگاربێت .
ئامۆژگاری پێنجه‌م پهروهردهدهكردنی ئیمانی ئه‌ندامانی خێزان دایكمان عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( كانَ رَسولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عليه وسلَّمَ يُصَلِّي مِنَ اللَّيْلِ، فَإِذَا أَوْتَرَ، قالَ: قُومِي فأوْتِرِي يا عَائِشَةُ ) . رواه مسلم . واته : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) شه‌وان شه‌ونوێژی ده‌كرد ؛ كاتێك نوێژی ویتری ده‌كرد پێمی ده‌فه‌رموو : هه‌سته نوێژی ویتر بكه ئه‌ی عائیشه .
ئه‌بو هوره‌یره - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : ( ره‌حمه‌تی خوا له‌وپیاوه‌ی هه‌ڵده‌ستێت بۆ شه‌و نوێژ كردن ؛ وه خێزانه‌كه‌شی لهخهوههڵدهستێنێت ؛ ئه‌گه‌ر خێزانی خه‌به‌ری نه‌بوه‌وه هه‌ندێك ئاو به‌روخساریدا ده‌پرژێنێت بۆ ئه‌ه‌وی خه‌به‌ری بێته‌وه ؛ وه ره‌حمه‌تی خوا له‌و ئافره‌ته‌ی هه‌ڵده‌ستێت بۆ شه‌و نوێژ كردن ؛ وه پیاوه‌كه‌شی خه‌به‌ر ده‌كاته‌وه ؛ ئه‌گه‌ر خه‌به‌ری نه‌بوه‌وه ؛ هه‌ندێك ئاو به‌روخساریدا بپڕژێنێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌به‌ری بێته‌وه و شو نوێژ بكات ) . صحیح ابو داود .
پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) هانی ئافرهتانیداوه خێر و سه‌ده‌قه بكه‌ن كه ئه‌مكاره ده‌بێته هۆكاری زیادبوونی ئیمان ؛ پێی ده‌فه‌رموون : ( ئه‌ی كۆمه‌ڵی ئافره‌ت خێر و سه‌ده‌قه بكه‌ن ؛ چونكه به‌ڕاستی من ئێوه‌م بینی زۆرینه‌ی ئه‌هلی دۆزه‌خ بوون ) . متفق علیه .
بۆ ئه‌مكاره گرنگ و گه‌وره‌یه ئه‌ندامانی خێزان ئه‌توانن سندوقێك له‌ماڵه‌وه دابنێن جار جار پاره‌ی تێ بكه‌ن بۆ هه‌ژاران و نه‌داران ؛ به‌تایبه‌تی سه‌رۆك خێزان پێویسته پێشهند بێت له‌م كاره چاكانه . كاتێك ئه‌ندامانی خێزان پێشهنگێكیان له‌ماڵه‌وه بینی بۆ نموونه ماڵ ده‌به‌خشێ یان رۆژووه سونه‌ته‌كان ده‌گرێ وه‌كو ڕۆژووی سونه‌تی دووشه‌م و پێنج شه‌م وه سونه‌تی رۆژه سپیه‌كان وه سونه‌تی تاسوعا و عاشورا وه سونه‌تی عه‌ره‌فه وه زۆربه‌ی رۆژه‌كانی مانگی موحه‌رره‌م و مانگی شه‌عبان ؛ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك خێزان ئه‌مكاره چاكانه ئه‌نجام بكات ئه‌وكات خێزان و منداڵه‌كانیشی چاوی لێ ده‌كه‌ن و شوێنی ده‌كه‌ون .
بێگومان پێشه‌نگی هه‌موو باوه‌رداران كه چاوی لێ بكه‌ن و شوێنی بكه‌ون پێغه‌مبه‌ری خوایه (ﷺ) ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا ) . (الٲحزاب ۲۱) . واته : به‌دڵنیایى له پێغه‌مبه‌ری خوادا بۆ ئێوه پێشه‌وایه‌تییه‌كی زۆر جوان هه‌یه، به‌ڵام بۆ كه‌سێك كهبهئومێدی خوا‌و ڕۆژی دوایی و پاداشتی خوا هه‌بێت،وه زیكری خوای گه‌وره‌ی زۆر كردبێت .
خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌ی ره‌وشتی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( وَإِنَّكَ لَعَلَى خُلُقٍ عَظِيمٍ ) . (القلم : ١١) . واته : تۆ ئه‌ی موحه‌مه‌د (ﷺ) له‌سه‌ر ره‌وشت و ئاكارو ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاقێكی یه‌كجار گه‌وره‌و به‌رز ومەزنی . پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) به‌شه‌رم و به‌زه‌یى و به‌ڕێزو ئازا‌و جوامێر‌و بوێر‌و هێمن و ئارام و لێبورده‌و لێخۆش‌بوو نه‌رمونیان و خۆبه‌كه‌مزان و راستگۆ وده‌ست پاك و ده‌م پاك و داوێن پاك و دڵ پاك و ده‌روون پاك بووه .
ئامۆژگاری شه‌شه‌م گرنگیدان به وێرده شه‌رعیه‌كان و ئه‌و سونه‌تانه‌ی په‌یوه‌یستن به ماڵه‌كان
بۆ نموونه : خوێندنی وێرده‌كانی هاتنه‌وه ماڵ ؛ جابری كوڕی عبدالله – ره‌زای خوای لێبێت – له پێغه‌مبه‌ری خوای بیستووه (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( كاتێك پیاو گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه زیكری خوای كرد له‌كاتی هاتنه ژووره‌وه‌ی وه له‌كاتی خواردنی ؛ شه‌یتان به جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی ده‌ڵێت : شوێنی مانه‌وه‌تان له‌م ماڵه نیه ؛ وه خواردنتان له‌م ماڵه نیه ؛ وه كاتێك هاته ماڵه‌وه و زیكری خوای نه‌كرد ئه‌وكات شه‌یتان بهجهماعتهكهی ده‌ڵێت : شوێنی مانه‌وه‌تان ده‌ست كه‌وت ؛ وه كاتێك زیكری خوای نه‌كرد له‌كاتی خواردن ؛ شه‌یتان بهجهماعهتهكهی ده‌ڵێت : شوێنی مانه‌وه‌تان ده‌ست كه‌وت وه خواردنیشتان ده‌ست كه‌وت ) . رواه مسلم .
وه خوێندنی وێرده‌كانی چوونه‌ده‌ره‌وه له‌ماڵ : دایكی باوه‌ڕدارانه‌وه ئوم سه‌له‌مه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) كاتێك له‌ماڵه‌وه ده‌چووه ده‌ره‌وه ده‌یفه‌رموو : ِبسْمِ اللَّهِ، توكَّلْتُ عَلَى اللَّهِ، اللَّهُمَّ إِنِّي أعوذُ بِكَ أنْ أَضِلَّ أَوْ أُضَلَّ، أَوْ أَزِلَّ أوْ أُزلَّ، أوْ أظلِمَ أوْ أُظلَم، أوْ أَجْهَلَ أَوْ يُجهَلَ عَلَيَّ "حديثٌ صحيحٌ رواه أبو داود والتِّرمذيُّ وَغيْرُهُمَا بِأسانِيدَ صحيحةٍ. قالَ التِّرْمذي: حديثٌ حسنٌ صحيحٌ، وهذا لَفظُ أبي داودَ . واته : له دایكی باوه‌ڕدارانه‌وه ئوم سه‌له‌مه كه ناوی هیندی كچی ئه‌بی ئومه‌یه حوذه‌یفه‌ی ئهلمهخزومی یه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ كاتێك له‌ماڵه‌وه ده‌چووه ده‌ره‌وه ده‌یفه‌رموو : خودایە من پەنا دەگرم بە تۆ لەوەی کە خەڵکی گومڕا بکەم ، یان گومڕا بکرێم، یان ھەڵە بکەم، یان ھەڵەم به‌رامبه‌ر بکرێت، یان ستەم بکەم یان ستەمم لێ بکرێت، یان نەزانی و نەفامی بکەم، یان نەزانی و نەفامیم بەرامبەر بکرێت بکرێت .
وه ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) كاتێك پیاو له ماڵه‌وه چووه ده‌ره‌وه و وتی : بِسم الله تَوَكَّلتُ على اللهِ، وَلاَ حول ولا قُوَّة إِلَّا بالله ، ئه‌وكات پێی ده‌وترێ : ڕینموویی كرای وه خوا به‌سه بۆتۆ و پارێزرای ؛ وه شه‌یتان لێی لاده‌دات و بهشهیتانێكی تر ده‌ڵێت چۆن ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ر كه‌سێك هه‌یه له‌لایه‌ن خواوه ڕێنموویی كرابێت و پارێزراوبێت ؟!
وه سیواك كردن له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆماڵ : دایكمان عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( أنَّ النبيَّ صَلَّى اللَّهُ عليه وسلَّمَ كانَ إذا دَخَلَ بَيْتَهُ بَدَأَ بالسِّواكِ ) . صحیح مسلم . واته : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) كاتێك ده‌هاته‌وه ماڵه‌وه سه‌ره‌تا سیواكی ده‌كرد .
وه زۆر گرنگ و پێویسته له‌ماڵه‌وه قورئان بخوێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی خێزان وه ماڵ و سامانیان پارێزراوبێ . پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) هه‌رماڵێك سوره‌تی به‌قه‌ره‌ی تێدا بخوێندرێت ئه‌وا ئه‌و ماڵه له‌شه‌یتان و جادوو پارێزراو ده‌بێ .
ئامۆژگاری حه‌وته‌م خوێندنی سوره‌تی به‌قهره له‌ماڵ بۆ ده‌ركردنی شه‌یتان
پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( لَا تَجْعَلُوا بُيُوتَكُمْ مَقَابِرَ، إِنَّ الشَّيْطَانَ يَنْفِرُ مِنَ الْبَيْتِ الَّذِي تُقْرَأُ فِيهِ سُورَةُ الْبَقَرَةِ ) . صحیح مسلم . واته : ماڵه‌كانتان مه‌كه‌ن به گۆڕستان ؛ به‌ڕاستی شه‌یتان ڕاده‌كات له‌ماڵێك سوره‌تی به‌قه‌ره‌ی تێدا بخوێندرێت . پێشه‌وا ابن عوثهیمین – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : له‌ناو سوره‌تی به‌قهره ئایه‌ت كورسی هه‌یه بۆیه ئه‌و ماڵه‌ی سوره‌تی به‌قه‌ره‌ی تێدا ده‌خوێندرێت شه‌یتان لێی ڕاده‌كات و دوور ده‌كه‌وێته‌وه .
وه هه‌وره‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( اقرؤوا سورةَ البقرةِ في بيوتِكم ، فإنَّ الشيطانَ لا يدخلُ بيتًا يُقرأُ فيه سورةُ البقرةِ ) . صحيح الجامع . واته : سوره‌تی به‌قهره له‌ماڵه‌كانتان بخوێنن ؛ چونكه به‌ڕاستی شه‌یتان ناچێته ماڵێك سوره‌تی به‌قه‌ره‌ی تێدا بخوێندرێت .
وه ده‌رباره‌ی فه‌زڵی خوێندنی دوو ئایه‌تی كۆتایی سوره‌تی به‌قهره فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ اللهَ كتب كتابًا قبلَ أنْ يَخْلُقَ السمواتِ والأرضَ بِألفَيْ عَامٍ ، أنْزَلَ مِنْهُ آيَتَيْنِ ، خَتَمَ بِهما سورةَ البَقَرَةِ ، لا يقْرَآنِ في دَارٍ ثلاثَ لَيالٍ فَيَقْرَبُها شَيْطَانٌ ) . صحيح الترغيب . واته : به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار نوسراوێكی نوسیوه دوو هه‌زار ساڵ پێش دروستكردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی ؛ وه له‌م نوسراوه‌دا دووئایه‌تی دابه‌زاندووه ؛ كه به‌خوێندنی ئه‌م دوو ئایه‌ته كۆتایی به‌سوره‌تی به‌قهره دێت ؛ لهههرماڵێكدا سێ شه‌و بخوێندرێت هه‌رگیز شه‌یتان له‌م ماڵه نزیك نابێ .
وه له‌ناو سوره‌تی به‌قه‌ره‌دا گه‌وره‌تین ئایه‌تی قورئانی پیرۆز هه‌یه كه بریتیه له ئایه‌ت كورسی كه هه‌ركه‌سێك له‌كاتی خه‌وتن بیخوێنێت هه‌تا به‌یانی له‌شه‌یتان پارێزراو ده‌بێت ؛ وه هه‌ركه‌سێك له‌دوای نوێژه فه‌رزه‌كان بیخوێنێت و بمرێت ده‌بێت به‌یه‌كێك له ئه‌هلی به‌هه‌شت . خوێندنی سوره‌تی به‌قهره ده‌بێت بهشافهعهت و تكاكار بۆ خاوه‌نكه‌ی له‌ڕۆژی دواییدا . به‌خوێندنی ئه‌م سوره‌ته شهیتانانهكان له‌ماڵ ڕاده‌كه‌ن و فریشته‌كان داده‌به‌زن و له‌م ماڵه ئاماده ده‌بن . بێگومان ئه‌و ماڵه‌ی سوره‌تی به‌قه‌ره‌ی تێدا ده‌خوێندرێت ماڵێكی ئارام و به‌ره‌كه‌تدار ده‌بێت ؛ ئه‌م ماڵه به‌دوور ده‌بێت له‌كێشه‌ی خێزانی و گشت ئاژاوه و ناخۆشییه‌ك .
ئامۆژگاری هه‌شته‌م شارهزاكردنی ئه‌ندامانی خێزان له‌ئایینی پیرۆزی ئیسلام
پێویسته له‌سه‌ر پیاو خێزان و منداڵه‌كانی فێری گشت شتێكی چاك بكات وه له‌گشت شتێكی خراپیش بیانپارێزێت ؛ به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ ) . التحریم : 6 . واته : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه خۆتان و که‌س و کارتان بپارێزن له ئاگرێك که سووته‌مه‌نی یه‌که‌ی ئاده‌می و به‌رده .
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه ئه‌سڵ و بنچینه‌یه‌كه بۆ فێركردن په‌روه‌رده‌كردنی كه‌س و كار ؛ وه فه‌رمان پێكردنیان به‌چاكه و نه‌هی لێكردیان له‌خراپه . پێشه‌وا قه‌تاده – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – له‌ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا فه‌رموویه‌تی : خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمانی بهپیاواتن كردووه ئامۆژگاری كه‌س و كاریان بكه‌ن بۆ گوێرایه‌ڵی كردنی خوا و دووركه‌وتنه‌وه له گوناه و تاوان . وه پێشه‌وا ضهحاك و موقاتیل فه‌رمویانه : له‌سه‌ر سه‌رۆك خێزان پێویسته كه‌س و كاره‌كه‌ی فێری ئه‌وشتانه بكات كه خوا له‌سه‌ری فه‌رز كردوون ؛ وه به‌دووریان بخات له‌وشتانه‌ی نه‌هی لێ كردوون . وه پێشه‌وا ته‌به‌ری – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : له‌سه‌رمان پێویسته منداڵه‌كانمان و كه‌س و كارمان فێری دین و گشت چاكه‌یه‌ك بكه‌ین .
پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) لهفهرموودیهكدا هانی خاوه‌ن كۆیله‌كانی داوه كه به‌جوانی ژێرده‌سته‌كانیان په‌روه‌رده بكه‌ن بۆ ئه‌وی پاداشتی زۆریان ده‌ست كه‌وێت ؛ ئه‌ی ده‌بێت پاداشتی په‌روه‌رده‌كردنی كه‌سی ئازاد و خێزان و منداڵ چه‌ند زۆربێت ؟! پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( سێ كه‌س هه‌ن دوو پاداشتیان بۆ هه‌یه ؛ یه‌كێك له‌وانه پێاوێكه كۆیله‌یه‌كی ئافره‌تی هه‌یه به‌جوانی په‌روه‌رده‌ی ده‌كات ؛ وه فێری زانستی ده‌كات پاشان ئازادی ده‌كات و به‌شووی ده‌دات ؛ ئا ئه‌م پیاوه دوو پاداشتی بۆ هه‌یه ) . متفق علیه .
به‌هۆی ئه‌وه‌ی پیاو به‌ژیان سه‌رقاڵه پێویسته ڕۆژێك یان شه‌وێك ته‌رخان بكات بۆ ئامۆژگاری كردن و په‌روه‌رده‌كردنی خێزان و منداڵه‌كانی ؛ وه ئه‌گه‌ر توانای هه‌بێت ده‌رسێكی عام بۆ گشت خزمه نزیكه‌كانی دابنێت و هه‌فته‌ی جارێك له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی كۆیان بكاته‌وه و وانه‌ی شه‌رعیان پێ بڵێت .
له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) هه‌ندێك له‌ئافره‌تان هاتنه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) وتیان : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) پیاواتن زیاتر له‌ئێمه سوود له‌به‌ڕێزت ده‌كه‌ن بۆیه ڕۆژێكی تایبه‌تیش بۆ ئێمه دابنێ و ئامۆژگاریمان بكه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) رۆژێكی بۆ دیاری كردن و تیایدا ئامۆژگاری ده‌كردن . له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه پێوسته ئافره‌تانیش فێری زانستی شه‌رعی بكرێن و ئامۆژگاری خێریان بكرێت ؛ بۆیه پێویسته سه‌رۆك خێزان له‌ماڵه‌وه خێزانی و كچه‌كانی و كوره‌كانی كۆبكاته‌وه و ئامۆژگاریان بكات ؛ وه ئه‌گه‌ر توانای وانه وتنه‌وه‌ی هه‌بوو ئه‌م په‌رتووكانه‌ی خواره‌وه‌یان پێ بڵێت : _ ته‌فسیری شێخ ناصر السعدی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - ( تفسیر الكریم الرحمن ) . _ په‌رتووكی ( ریاض الصالحين ) لإمام النووي – رحمه الله . _ په‌رتووكی ( حسن الأسوة بما ثبت عن الله ؛ ورسوله في النسوة ) . للعلامة صديق حسن خان .
وه پێسته ئافره‌ت فێری ئه‌حكامه شهریعیهكان بكرێت به‌تایبه‌تی ئه‌و ئه‌حكامانه‌ی تایبه‌تن به ئافره‌تان وه‌ك ئه‌حكامه‌كانی پاك و خاوێنی و خوێنه‌كان و ئه‌حكامه‌كانی نوێژ و رۆژوو و زه‌كات و حه‌ج و ئادابه‌كانی خواردن و خواردنه‌وه و له‌به‌ركردنی پۆشاك و سونه‌ته‌كان و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان . وه سوود وه‌رگرتن له په‌رتووكی فه‌توای زانایانی سه‌رده‌م له‌وانه فه‌تواكانی زانای پایه‌به‌رز شێخ عبدالعزیز ابن باز – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - وه شێخ محمد بن صالح عوثهیمین و جگه له‌مانه‌ش له‌زانایانی ئه‌هلی سوننه . وه پێویسته خێزان و كه‌س و كار هان بدرێت بۆ ئاماده‌بوون له خووله‌كانی زانستی شه‌رعی فێربوونی قورئانی پیرۆز به‌شێوه‌یكی شه‌رعی له‌لای كه‌سانی متمانه ؛ وه هان بدرێن بۆ سوود وه‌رگرتن له‌كه‌ناڵ و كاسێته ئایینیه‌كان ؛ وه سه‌ردانكردنی په‌رتووكخانه ئایینیه‌كان و كرینی په‌رتووكی به‌سوود و خوێندنه‌وه‌یان .
ئامۆژگاری نۆیه‌م په‌رتووكخانه‌یه‌كی ئایینی له ماڵه‌كه‌ت دابنێ
بوونی پهرتووكحانهیهكی ئایینی له‌ماڵه‌وه یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی یارمه‌تی ئه‌ندامانی خێزان ده‌دات بۆ شاره‌زا بوون له‌دین ؛ وه مه‌رج نیه په‌رتووكخانه‌كه زۆر گه‌وره بێت ؛ گرنگ ئه‌وه‌یه چه‌ند په‌رتووكێكی گرنگی تێدابێت لهباواری عه‌قیده و فقه و سیره و ئه‌خلاق . وه پێویسته په‌رتووكخانه‌كه په‌رتووكی جۆراو جۆری تێدابێت و بگونجێت بۆكهسانی به‌ته‌مه‌ن و بچووك و پیاوان و ئافره‌تان ؛ وه هه‌ندێك له‌په‌رتووكی گرنگ تایبه‌ت بكرێت بۆ كردن به‌دیاری به میوان و دۆستان . وه بۆ ئاسان دۆزینه‌وه‌ی په‌رتوكه جۆراو جۆره‌كان له‌ناو په‌رتوكخانه ئه‌كرێت بۆ نموونه په‌رتووكی ته‌فسیر به‌جیا له‌به‌شی سه‌ره‌وه دابنرێت ؛ وه په‌رتووكه‌كانی فه‌رمووده له لایه‌كی تری پهرتوكخانهكه دابنرێت ؛ به‌م شێوه‌یه ئه‌م په‌رتووكانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه له‌ته‌نیشت یه‌كتر دابنرێن بۆ ئه‌وه‌ی دۆزینه‌وه‌یان ئاسان بێت .
خوێنه‌ری به‌ڕێز : ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ناوی چه‌ند په‌رتووكێكی گرنگ به‌سووده ده‌توانی به‌ده‌ستیان بێنی بۆ ناو پهرتووكخانهكهت : _ په‌رتووكه‌كانی ته‌فسیر : ( تفسير ابن كثير ؛ تفسير ابن سعدي ؛ زبدة التفسير ؛ بدائع التفسير لإبن القيم ؛ أصول التفسير لإبن عثيمين ؛ لمحات لعلوم القرآ‌ن . _ په‌رتووكه‌كانی فه‌رمووده : صحيح الكلم الطيب ، عمل المسـلم في اليوم والليلة، أو الصحيح المسـند من أذكار اليـوم والليلة، رياض الصالحین ، وشرحه نزهة المتقن، مختصر صحيح البخاري للزبيدي ، مختصر صحيح مسـلم للمنذري ، صحيح الجلمـع الصغیر، وضعيف الجلمع الصغیر، صحيح الترغيب والترهيب، السـنة ومكانتها في الشرع ، قواعد وفوائد من الأربعین النووية .
_ په‌رتووكه‌كانی عه‌قیده : ( فتـح املجيـد رشح كتـاب التوحيـد ) (أعالم السنة المنشورة للحكمي، شرح العقيدة الطحاويـة ، أشراط الساعة ؛ ثلاثة الاصول ؛ كشف الشبهات ؛ العقيدة الواسطية .
_ په‌رتووكه‌كانی فقه : منار السبيل ، إرواء الغليل لألباني ، زاد المعـاد، المغني لابن قدامة، فقه السـنة، الملخص الفقهي لصالـح الفـوزان، مجموعة فتـاوى العلامة عبـد العزيز بن بـاز، ومحمـد صالـح العثيمـن، صفة صـلاة النبي صلى الله عليه وسلم للشـيخ الالباني ، والشـيخ عبـد العزيز بن باز، ومختصر أحكام الجنائز لألباني .
_ په‌رتووكه‌كانی ئه‌خلاق و پاككردنه‌وه‌ی دڵ و ده‌روون : تهذيـب مـدارج السـالكين، الفوائد، الجواب الكافي ، طريق الهجرتين ، الوابـل الصيب و الكلـم الطيب لابـن القيم، لطائف المعـارف لابـن رجـب، تهذيـب موعظـة المؤمنـين، غـذاء الألباب .
_ په‌رتووكه‌كانی سیره : البدايـة والنهاية لابن كثر، سيـر أعلام النبـلاء، مختـصر الشمـائل المحمديـة للترمـذي ، العواصـم مـن القواصم ، الرحيق المختـوم للمباركفـوري.
وه جگه له‌مانه‌ش له‌په‌رتووكه به‌سووده‌كانی زانایان له‌وانه‌ی په‌رتووكه‌كانی شێخ محمد بن عبدالوهاب وه شێخ ناصر ا‌لدین الالبانی ؛ وه شێخی ئیسلام ابن ته‌یمیه ؛ وه ابن قه‌یم وه شێخ محمد بن صالح العثيمين ؛ وه شێخ صالح الفوزان وه شێخ عبدالعزیز ابن باز وه زۆرێكی تر له‌زانایانی ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه - ره‌حمه‌تی خوای په‌روه‌ردگاریان لێبێت - .
ئامۆژگاری ده‌یه‌م په‌رتووكخانه‌ی وانه ده‌نگیه‌كان له‌ماڵ
په‌رتووكخانه‌ی كاسێتی وانه ده‌نگیه‌كان له‌هۆكاره‌كانی سوود گه‌یاندنه به‌ئه‌ندامانی خێزان ؛ بوونی مهكتهبهیهكی سه‌وتی له‌ماڵه‌وه لهكاسێتی وانه‌ی زانایان و قورئان خوێنه‌كان و وتاربێژه‌كان زۆر گرنگه . به‌ڕاستی گوێگرتن له كاسێكی قورئان خوێنده ده‌نگ خۆش و ده‌نگ خشوعهكان كاریگه‌ری زۆری هه‌یه بۆ ئه‌ندامانی خێزان ؛ ئه‌م گوێگرتنه ده‌بێته هۆی به‌ئاسان له‌به‌ر كردنی قورئانی پیرۆز ؛ وه ده‌بێته هۆكاری پاراستنیان له‌جنۆكه و شه‌یاتینه‌كان . وه گوێگرتن له كاسێتی ئه‌حكامه‌كانی شه‌ریعه‌ت كاریگه‌ری زۆری هه‌یه بۆ شاره‌زابوونی ئه‌ندامانی خێزان له فیقه و شه‌ریعه‌ت . بۆ نممونه گوێگرتن له فه‌توا ده‌نگیه‌كانی پێشه‌وا عبدالعزیز ابن باز – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - ؛ وه شێخ محمد ناصر ا‌لدین الالبانی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - ؛ وه شێخ محمد بن صالح العثيمين – ره‌حمه‌تی خوای – لێبێت - ؛ وه شێخ صالح الفوزان ؛ وه جگه له‌مانه‌ش له زانایانی متمانه له‌زانست و له‌دین – ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت - . بێگومان پێویسته موسڵمانان بزانن له‌فه‌توای شه‌رعی له‌كێ وه‌رده‌گرن ؛ چونكه فه‌توا وه‌رگرتن دینه ؛ سه‌یربكه‌ن دینه‌كه‌تان له‌كێ وه‌رده‌گرن ؛ جا پێویسته ئه‌م دینه له‌و زانایانه وه‌ربگیرێت كه ناسراون بهچاكیهتی و ته‌قوا و له‌خوا ترسان و ده‌ست گرتن به به‌ڵگه‌كانی قورئان و فه‌رمووده سه‌حیحه‌كان ؛ وه دهمارگیرنیه بۆ مه‌زهه‌بێكی دیاری كرا‌و ؛ به‌ڵكو له‌گه‌ڵ به‌ڵگه ده‌روات به‌بێ زێده‌ره‌وی و كورت ره‌وی .
وه گرنگه ئه‌ندامانی خێزان گوێ له‌وكه‌سانه بگرن كه ئامۆژگاری خه‌ڵك ده‌كه‌ن و بانگه‌وازی خه‌ڵك ده‌كه‌ن بۆ ڕێگای راست ؛ فه‌رمانی چاكه‌یان پێ ده‌كه‌ن وه نه‌هی خراپه‌یان لێ ده‌كه‌ن .
بێگومان كاسێته ده‌نگیه‌كان زۆرن ؛ به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه گوێ له كه‌سێك بگری كه بیروباروهر و مه‌نهه‌جی راست و دروست بێت ؛ جا بۆ ئه‌وه‌ی گوێ له‌كه‌سی متمانه پێكراو بگری و دینهكهتی لێ وه‌ربگری ئه‌وا پێویسته ئه‌م سیفه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدابێت : 1_ پێویسته له‌سه‌ر عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سوننه و جهماعهبێت و له‌سه‌ر ته‌وحید بێت و كه‌سێك نه‌بێت بانگه‌وازی بكات بۆ شرك و خورافیات و گۆرپه‌رستی ؛ وه كه‌سێك نه‌بێ بانگه‌وازی بكات بۆ توندره‌وی و به‌كافردانانی موسڵمانان . 2_ ده‌ست گرتووبێت به فه‌رمووده سه‌حیحه‌كان و خه‌ڵكی له‌فه‌رمووده لاواز و هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان ئاگاداربكاته‌وه و دووربكاته‌وه . 3_ پێویسته شاره‌زابێت به‌حاڵی خه‌ڵك و به‌واقعی ژیانی خه‌ڵك ؛ ده‌رمانه‌كان له‌سه‌ر برینه‌كان دابنێ ؛ وه ئه‌وشتانه فێری خه‌ڵك بكات كه زۆر گرنگ و پێویستیانه . 4_ پێویسته بهحیمهت و زانسته‌وه بانگه‌وازی بۆ حه‌ق بكات و خۆی له باطل بهدوورخات ؛ وه به‌دوای به‌ده‌ست هێنانی ره‌مه‌زاندی خه‌ڵك نه‌بێت بهتوورهكردنی خوا .
ئامۆژگاری یازده‌یه‌م ده‌عوه‌تكردنی پیاوچاكان و زانایان و قوتابیانی زانستی شه‌رعی
خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر نوح – علیه السلام - فه‌رموویه‌تی : ( رَبِّ اغْفِرْ لِي وَلِوَالِدَيَّ وَلِمَنْ دَخَلَ بَيْتِيَ مُؤْمِنًا وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَلَا تَزِدِ الظَّالِمِينَ إِلَّا تَبَارًا ) . النوح : 28 . واته : ئه‌ی په‌روه‌ردگارم خۆش ببه له خۆم و باوکم و دایکم وه له‌و که‌سه که دێته ماڵم به بڕواداریی یه‌وه وه له هه‌موو پیاوان و ئافره‌تانی ئیماندار وه به‌شی سته‌مکاران زیاد مه‌که تیاچوون و له ناوچوون نه‌بێ. به‌ڕاستی بانگكردنی ئه‌هلی ئیمان بۆ ماڵه‌كه‌ت سوودی گه‌لێك زۆری هه‌یه ؛ به‌هۆی قسه‌كردن و ئامۆژگاریه‌كانیان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانیان سوودی زۆری ده‌بێت . ئه‌بو موساي ئه‌شعه‌ری - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – فه‌رمووی : ( مَثَلُ الْجَلِيسِ الصَّالِحِ وَالْجَلِيسِ السَّوْءِ، كَحَامِلِ الْمِسْكِ وَنَافِخِ الْكِيرِ، فَحَامِلُ الْمِسْكِ، إِمَّا أَنْ يُحْذِيَكَ، وَإِمَّا أَنْ تَبْتَاعَ مِنْهُ، وَإِمَّا أَنْ تَجِدَ مِنْهُ رِيحًا طَيِّبَةً، وَنَافِخُ الْكِيرِ، إِمَّا أَنْ يُحْرِقَ ثِيَابَكَ ، وَإِمَّا أَنْ تَجِدَ رِيحًا خَبِيثَةً ) . رواه البخاري ومسلم . واته : نموونه‌ى هاومه‌جليسى چاك و هاومه‌جليسى خراپ : وه‌كـو هه‌ڵگرى بـۆنـى ميسك (واته بۆن فرۆش) و فووكار به كووره‌دا وايه ، جا هه‌ڵگرى بۆنى ميسك يان له‌و بۆنه‌ت پێده‌به‌خشێت يان لـێى ده‌كڕيت يان بۆنى خۆشى لـێ هه‌ڵده‌مژيت ، به‌ڵام فووكار به كووره‌دا يان جله‌كانت ده‌سوتێنێت يان بۆنى پيسى لـێ هه‌ڵده‌مژيت . ئه‌بو هوره‌یره - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : ( الرَّجُلُ عَلَى دِينِ خَلِيلِهِ، فَلْيَنْظُرْ أَحَدُكمْ مَنْ يُخَالِلُ ) . رواه أَبُو داود. والترمذي بإِسنادٍ صحيح، وَقالَ الترمذي: حديثٌ حسنٌ . واته : پیاو له‌سه‌ر دینی هاوڕێ كه‌یه‌تی ؛ جا هه‌ریه‌كێك له‌ئێوه سه‌یر بكات تێكه‌ڵی كێ ده‌كات . وه ئه‌بو سه‌عیدی خودری - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : ( لا تُصَاحبْ إِلاَّ مُؤْمِناً، وَلاَ يَأْكُلْ طعَامَكَ إِلاَّ تَقِيٌّ ) . رواه أَبُو داود، والترمذي بإِسْنَادٍ لا بأْس بِهِ . واته : هاوڕێیه‌تی كه‌س مه‌كه ته‌نها كه‌سی باوه‌ڕدار نه‌بێ ؛ وه با خواردنی تۆ نه‌خوات ته‌نها كه‌سی ته‌قوادار نه‌بێ .
ئه‌م فه‌رموودانه به‌ڵگه‌ی ئاشكران كه هاورێ كاریگه‌ری زۆری هه‌یه به‌سه‌ر هاوڕێكه‌ی ؛ جا ئه‌گه‌ر هاوڕێكه كه‌سێكی چاك بێ ئه‌وا بێگومان سوودی لێ ده‌بینرێت ؛ وه ئه‌گه‌ر هاورێكه كه‌سێكی خراپ بێت ئه‌وا بێگومان زیانی ده‌بێت و كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر هاوڕێكه‌ی ده‌بێت؛ بۆیه زۆرگرنكه كه‌سانی چاك و ته‌قوادار هاوڕێیه‌تیان بكرێت و تێكه‌ڵیان بكرێت و ده‌عوه‌ت بكرێن بۆ ماڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌ئیمان و ته‌قوا و ره‌وشت و زانستیان وه‌ربگیرێت .
ئامۆژگاری دوازده‌یه‌م فێربوونی ئه‌حكامه شه‌رعیه‌كانی ماڵه‌وه
بۆ نموونه :
_ ئه‌نجامدانی نوێژی سونه‌ت له‌ماڵه‌وه : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ده‌رباره‌ی پیاوان فه‌رموویه‌تی : ( باشترین نوێژی پیاو ئه‌وه‌یه كه له‌ماڵه‌وه ئه‌نجامی ئه‌دات ته‌نها نوێژه فه‌ڕزه‌كان نه‌بێ – كه ده‌بێت له مزگه‌وت ئه‌نجامی بدات و له مزگه‌وت به بیست و حه‌وت پله خێری زیاتره - ) . رواه البخاري . به‌ڵام بۆ ئافره‌ت هه‌موو نوێژكی سونه‌ت و فه‌ڕزیش ماڵه‌وه خێرتر و باشتره ؛ به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( باشترین شوێن بۆ نوێژكردنی ئافره‌تان ماڵه‌كانیانه ) . صحیح الجامع . وه پیاوكاتێك له‌ماڵه‌وه به‌جه‌ماعه‌ت نوێژی بۆ چه‌ند كه‌سێك كرد سونه‌ته خاوه‌ن ماڵه‌كه خۆی پێش نوێژی بكات ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( نابێت پیاو به‌بێ ئیزنی خاوه‌ن ماڵ پێش نوێژی له‌ماڵه‌كه‌ی بكات وه نابێت له‌شوێنی خاوه‌ن ماڵه‌كه دابنیشێت ته‌نها ئه‌گه‌ر ئیزنی بدات ) . رواه مسلم . _ حوكمێكی تر له‌حوكمه شهریعیهكانی په‌یوه‌ست به‌ماڵانه‌وه ئه‌وه‌یه كه نابێت ئینسان به‌بێ ئیزنی خاوه‌ن ماڵ له‌ده‌رگای ماڵه‌كه‌یان بچێته ژووره‌وه ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَدْخُلُوا بُيُوتًا غَيْرَ بُيُوتِكُمْ حَتَّىٰ تَسْتَأْنِسُوا وَتُسَلِّمُوا عَلَىٰ أَهْلِهَا ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ . فَإِنْ لَمْ تَجِدُوا فِيهَا أَحَدًا فَلَا تَدْخُلُوهَا حَتَّىٰ يُؤْذَنَ لَكُمْ ۖ وَإِنْ قِيلَ لَكُمُ ارْجِعُوا فَارْجِعُوا ۖ هُوَ أَزْكَىٰ لَكُمْ ۚ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ ) . النور : 27 – 28 . واتە : ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی بڕواتان هێناوه مه‌چنه هیچ ماڵێك جگه له ماڵه‌کانی خۆتان هه‌تا پرس ده‌که‌ن (به خاوه‌نه‌کانیان) وه (دوای ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت دران) سه‌لام بکه‌ن له خاوه‌ن ماڵه‌که ئه‌وه چاکتره بۆتان بۆ ئه‌وه‌ی په‌ند و ئامۆژگاری وه‌رگرن ؛ ئینجا ئه‌گه‌ر که‌ستان نه‌دی تیایدا ئه‌وه مه‌چنه ژووره‌وه بۆ ئه‌و ماڵه هه‌تا مۆڵه‌ت نه‌درێن وه ئه‌گه‌ر پێتان وترا بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌وه چاکترو پاکتره بۆتان وه خوا زانایه به هه‌موو ئه‌و کرده‌وانه‌ی ده‌یکه‌ن . _ فه‌رمان كردن به منداڵان و خزمه‌تكاران به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رنه‌گرتن نه‌یه‌نه ژووری خه‌وتنی ژن و مێرد ؛ ئه‌وكاتانه‌ی كه كاتی خه‌وتن و بشوودانه ؛ وه‌ك پێش بانگی به‌یانی ؛ وه كاتی قه‌یلوله پێش یان دوای نیوه‌رۆ ؛ وه دوای عیشا ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِيَسْتَأْذِنْكُمُ الَّذِينَ مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ وَالَّذِينَ لَمْ يَبْلُغُوا الْحُلُمَ مِنْكُمْ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ ۚ مِنْ قَبْلِ صَلَاةِ الْفَجْرِ وَحِينَ تَضَعُونَ ثِيَابَكُمْ مِنَ الظَّهِيرَةِ وَمِنْ بَعْدِ صَلَاةِ الْعِشَاءِ ۚ ثَلَاثُ عَوْرَاتٍ لَكُمْ ۚ لَيْسَ عَلَيْكُمْ وَلَا عَلَيْهِمْ جُنَاحٌ بَعْدَهُنَّ ۚ طَوَّافُونَ عَلَيْكُمْ بَعْضُكُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ) . النور : 58 . واته : ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ده‌بێ مۆڵه‌تتان لێ وه‌رگرن ئه‌و که‌سانه‌ی به‌نده‌ی ئێوه‌ن ؛ هه‌روه‌ها منداڵه‌کانتان که هێشتا باڵغ نه‌بوون له سێ کاتدا (بۆ چوونه ژووری نوستنی ژن و مێرد) له پێش نوێژی به‌یانی وه کاتێ پۆشاکتان داده‌نێن (لاده‌به‌ن له‌به‌رتان دا) له کاتی نیوه‌ڕواندا و له‌پاش نوێژی عیشا (خه‌وتنان) ئه‌م سێ کاته کاتی خۆ ده‌رخستنه بۆتان دروسته دوا ئه‌م سێ کاته (بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن) نه بۆ ئێوه‌و نه بۆ ئه‌وان هیچ گوناهێك نی یه (مۆڵه‌ت وه‌رنه‌گرن) (چونکه) ئه‌وان زۆر به ده‌ورو به‌رتاندا دێن (بۆ خزمه‌ت کردنتان) ئێوه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا تێکه‌ڵن ئا به‌و جۆره خوا ڕوونی ده‌کاته‌وه ئایه‌ته‌کانی بۆ ئێوه وه خوا زانای کاردروسته . _ سه‌یرنه‌كردنی ناوماڵی خه‌ڵك له‌كه‌لێنی ده‌رگاوه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( هه‌ركه‌سێك به‌ئیزن سه‌یری ناو ماڵی خه‌ڵكێك بكات ؛ ئه‌وانیش به ئاسنێك چاویان كوێركرد ؛ ئه‌وا هیچ خوێنێكیان له‌سه‌رنیه ) . صحیح الجامع . _ ئافره‌تی ته‌ڵاقدراو كاتێك لهعیده دایه نابێت له‌ماڵه‌وه ده‌ربكرێت هه‌تا عیدهكهی ته‌واو ده‌بێت ؛ وه ده‌بێت مه‌سره‌فیشی بكرێت ئه‌و ماوه‌یه ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَطَلِّقُوهُنَّ لِعِدَّتِهِنَّ وَأَحْصُوا الْعِدَّةَ ۖ وَاتَّقُوا اللَّهَ رَبَّكُمْ ۖ لَا تُخْرِجُوهُنَّ مِنْ بُيُوتِهِنَّ وَلَا يَخْرُجْنَ إِلَّا أَنْ يَأْتِينَ بِفَاحِشَةٍ مُبَيِّنَةٍ ۚ وَتِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ ۚ وَمَنْ يَتَعَدَّ حُدُودَ اللَّهِ فَقَدْ ظَلَمَ نَفْسَهُ ۚ لَا تَدْرِي لَعَلَّ اللَّهَ يُحْدِثُ بَعْدَ ذَٰلِكَ أَمْرًا ) . الطلاق : 1 . ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) (به ئوممه‌ته‌که‌ت بڵێ) هه‌ر کاتێ ویستان ژنانتان ته‌ڵاق بده‌ن با ته‌ڵاقیان بده‌ن له کاتی عیده‌یاندا (ئه‌و کاته‌ی له حه‌یز پاك بوونه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵیان دروست نه‌بوون) وه عیده‌ی (ژنه‌کانتان) به وردی بژمێرن وه له‌خوا بترسن که په‌روه‌ردگارتانه ئه‌و ژنانه ده‌رمه‌که‌ن له ماڵه‌کانی خۆیان (تا عیده‌یان ته‌واو ده‌بێ) ئافره‌تانیش با ده‌رنه‌چن (له ماڵه‌کانیان) مه‌گه‌ر کارێکی خراپی ئاشکرا بکه‌ن وه ئه‌وانه سنوورانێکی خوایین هه‌ر که‌سێك له سنوورانی خوا ده‌ربچێ ئه‌وه بێگومان سته‌می له خۆی کردووه تۆ چووزانی له‌وانه‌یه خوا پێشی بێنێ دوا ئه‌وه کارێکی تر. _ باش نیه به‌ته‌نها له‌ماڵه‌وه بخه‌وی : عبدالله ی كوڕی عومه‌ر – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) نه‌هی كرد پیاو به‌ته‌نها له‌ماڵ بخه‌وێ ؛ یان به‌ته‌نها سه‌فه‌ر بكات ) . صححه الالبانی . ئه‌م نه‌هیه بۆ ئه‌وكه‌سه‌یه كه ترسی دوژمنی له‌سه‌ره یان نه‌خۆشه یان له‌به‌ر مه‌ترسی هه‌ر زیانێكی تر . _ نه‌خه‌وتن له‌سه‌ر بانی خانوویه‌كی كه شووره‌ی نه‌بێت ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك له‌سه‌ر بانێك بخه‌وێ و شووره‌ی نه‌بێ ؛ پاشان هه‌رچی به‌سه‌ربێ خۆی به‌رپرسه . ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئینسان كاتێك ده‌خه‌وێ ئاگای له‌خۆی نامێنێت و له‌وانه‌یه له‌سه‌ر بانكه بكه‌وێت و زیانی به‌ربكه‌وێت . _ ئه‌و پشیلانه‌ی ئاو له‌جام و سه‌تڵی ماڵه‌وه ده‌خۆنه‌وه ئاوه‌كه پیس ناكه‌ن و شوێن ده‌میان پیس نیه ؛ به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) جارێكیان له‌كاتی ده‌ست نوێژگرتن بینی پشیله‌یه‌ك له‌ئاوی ده‌ست نوێژه‌كه‌ی ده‌خوارده‌وه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ئه‌م ئاوه‌ی نه‌ڕشت و ده‌ست نوێژ پێگرت و وه فه‌رمووی : پشیله پیس نیه ؛ پشیله لهوگیانلهبهرانهیه كه زۆر به‌ده‌وری ئێوه‌دا دێن و ده‌چن .
ئامۆژگاری سێزده‌یه‌م پرس و ڕاوێژ به ئه‌ندامانی ماڵه‌وه
خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَالَّذِينَ اسْتَجَابُوا لِرَبِّهِمْ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَأَمْرُهُمْ شُورَىٰ بَيْنَهُمْ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ ) . الشوری : 38 . واته : ئه‌وانه‌ی که گوێڕایه‌ڵی په‌روه‌ردگاریان کردووه نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام داوه ؛ وه کار‌و باری نێوانیان به‌پرس و ڕاوێژه وه له‌و ڕۆزی یه‌ی پێمان داوون ده‌یبه‌خشن.
كاتێك ئه‌ندامانی خێزان به‌یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه و داده‌نیشن بۆ پۆس و ڕاوێژكردن له‌سه‌ر كارێكیان ؛ ئه‌مكاره په‌یوه‌ندی نێوانیان زیاتر ده‌كات وه خۆشه‌ویستی له‌نێوانیان زیاتر ده‌كات ؛ وه ئه‌مكاره به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی خێزان ؛ وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر یارمه‌تیدانی یه‌كتر . بێگومان بریاری كار و باری ماڵه‌وه به‌ده‌ست سه‌رۆك خێزانه كه باوكی منداڵه‌كانه به‌مه‌رجێك بڕیاره‌كه‌ی له‌چوارچێوه‌ی شه‌رع بێت ؛ به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بڕیاربدات واباشتره پرس و ڕاوێژ به‌خێزان و منداڵه‌كانیشی بكات به‌تایبه‌تی كاتێك منداڵه‌كانی گه‌وره بوونه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی بكه‌ن و بیر له‌كار و باری ماڵه‌وه‌یان بكه‌نه‌وه وه له‌داهاتووشدا سوود له بریار و كارهجوانهكانی باوكیان وه‌ربگرن .
بۆ نموونه پرس و ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ یه‌كتری بۆ چوونه حه‌ج یان عومره ؛ یان گه‌شت كردن بۆ گه‌یاندنی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی ؛ یان ماره‌برین و گواستنه‌وه ؛ یان عه‌قیقه كردن بۆ منداڵ ؛ یان ڕۆییشتن بۆ خانوویه‌كی تر و گواستنه‌وه‌ی ماڵه‌وه‌یان بۆ شوێنێكی تر ؛ یان پرس و ڕاوێژكردن بۆ یارمه‌تی دانی هه‌ژارانی گه‌ره‌كه‌كه‌یان ؛ وه ناردنی خواردن بۆیان ؛ وه هه‌روه‌ها گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر كێشه‌ی نێوان خزمه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان .. وه هه‌روه‌ها زۆرگرنگ و پێویسته ئاماژه به‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تری خێزانی بكه‌ین به‌تایبه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی باوك لهكورهكهی یان له‌گه‌ڵ كچه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی فێربكات كه په‌یوه‌ندیان به‌كه‌سانی تازه پێ گه‌ییشت و بالغ بوو هه‌یه ؛ چونكه هه‌ندێك كێشه هه‌یه بۆ گه‌نجانی تازه بالغ بوو دروست ده‌بێت چاره‌سه‌ریان ته‌نها به‌دانیشتنی تایبه‌ت هه‌یه ؛ كه پێویسته باوك به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ كوره‌كه‌ی وه دایك له‌گه‌ڵ كچه‌ی دابنیشێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌حكامه شه‌رعیه‌كانی فێربكات و ئه‌و شتانه‌ی پێ بڵێت كه له‌سه‌ری واجبه ؛ وه له‌وشتانه ئاگاداری بكاته‌و كه دروست نیه و نابێت لێی نزیك بێته‌وه . له‌م جۆره دانیشتنانه‌دا باوك یان دایك كاتێك قسه له‌گه‌ل كوره‌كه‌ی یان كچه‌ی ده‌كات به‌م ده‌سته‌واژه‌یه قسه بكات و بڵێت من ئه‌وكاته‌ی له‌ته‌مه‌نی تۆ بووم تووشی ئهوحالهتهبووم و ئاوا فێركرام ... ئه‌م جۆره ده‌سته‌واژه‌یه كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی قسه و ئامۆژگاریه‌كان . بۆیه دایكان و باوكان پێویسته له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری منداڵه‌كانیان زۆر ئاگاداربن و ئامۆژگاری خێریان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه داوی هاوڕێی خراپ و تووشی تاوان و خراپه‌كاریان نه‌كه‌ن .
ئامۆژگاری چوارده‌یه‌م ئاشكرانه‌كردنی كێشهمانی خێزانی به‌رامبه‌ر به منداڵه‌كان
كه‌مجار هه‌یه كۆمه‌ڵه‌كه‌سانێك له‌ماڵێكدا بژین و كێشه و ناخۆشی لهنوێانیاندا ڕوونه‌دات ؛ وه بێگومان خێر له سوڵح و ته‌باییدایه ؛ وه گه‌ڕانه‌وه بۆ حه‌ق سه‌رفرازی و سه‌ربه‌زیه . یه‌كێك له‌وشتانه‌ی یه‌كگرتوویی ماڵ تێك ده‌دات و هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه ئه‌وه‌یه كه ژن و مێرد له‌به‌رده‌م منداڵه‌كانیان شهر بكه‌ن و قسه‌ی نه‌شیاو به‌یه‌كتری بڵێن ؛ ئه‌وكات ئه‌ندامانی خێزان ده‌بن به‌دوو به‌ش یان زیاتر بۆ رق لێبوونه‌وه و دژایه‌تی كردنی یه‌كتر ؛ وه ئه‌م كێشانه بێگومان زیانی زۆری هه‌یه بۆ ده‌روونی منداڵه‌كان به‌تایبه‌تی منداڵی بچووك ؛ بیر له‌وماڵه بكه‌وه كاتێك باوك بهكورهكهی ده‌ڵێت قسه له‌گه‌ڵ دایكت مه‌كه ! وه كاتێك دایك بهكچهی ده‌ڵێت قسه له‌گه‌ل باوكت مه‌كه ! هه‌موویان له‌ژیانێكی ته‌نگ و ناخۆش ده‌ژین ؛ بۆیه پێویسته خۆمان له‌كێشه‌كانی خێزانی بپارێزن به‌تایبه‌تی له‌به‌رده‌م مناڵه‌كان و هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان .
كاریگه‌ریه خراپه‌كانی كێشه‌ی نێوان ژن و مێرد له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان : 1_ تێكچوونی هه‌لسوكه‌وت و زیره‌كی و تواناكانی منداڵ له قوتابخانه . 2_ ترسان و گریانی منداڵ به‌بێ هۆكار . 3_ میزبه‌خۆداكردنی به‌بێ ویست ؛ وه نه‌مانی ئاره‌زووكردنی خواردن ؛ وه هه‌ست كردنی منداڵ بهخهفهتی به‌رده‌وام . 4_ نه‌مانی خۆشه‌ویستی له‌نێوان تاكه‌كانی خێزان . 5_ ڕاكردنی منداڵ له ژینگه‌ی ماڵه‌وه بۆ ژینگه‌یه‌كی تر و تووش بوون به هاوڕێی خراپ . 6_ منداڵی تازه پێگه‌ییشتوو زۆر كاریگه‌ره به دایك و باوكی بۆیه كاتێك هه‌ڵسوكه‌وتیان به‌خراپ ده‌بینێت بێگومان لایه‌نی خراپی بۆ ده‌بێت و لاساییان ده‌كاته‌وه . 7_ تێكچوونی خه‌وتنی منداڵ ؛ كه به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌واو و پچڕ پچڕ ده‌خه‌وێت . 8_ نه‌مانی سۆزی دایك و باوك بۆ منداڵه‌كانیان . 9_ گومانی خراپ بردن به‌دایك و باوك . 10_ كێشه‌ی خێزانی واله‌منداڵ ده‌كات بیر له‌وه بكاته‌وه كه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری كارێكی خراپه و هۆكاری كێشه و ناخۆشیه .
چه‌ند هۆكارێك بۆ نه‌مانی كێشه و ناكۆكی له‌نێوان ژن و مێرد له‌به‌رده‌م منداڵه‌كانیان : 1_ له‌سه‌ر دایك و باوك پێویسته منداڵه‌كانیان تێبگه‌یه‌نن كه كێشه و راجیاوازی نێوانیان بۆ پته‌وكردنی خێزانه ؛ وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه . 2_ له‌سه‌ر دایك پێویسته له‌به‌ر ده‌م منداڵه‌كان ڕای پێچه‌وانه به مێرده‌كه‌ی نه‌ڵێت به‌شێوازێكی توند و ناخۆش . 3_ له‌سه‌ر دایك و باوك پێویسته ده‌م به‌خه‌نده و به‌ره‌حم و بهزهییبن به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیشیان دڵخۆش و ده‌م به‌خه‌نده‌بن . 4_ كاتێك ژن و مێرد له‌سه‌ر بابه‌تێك راجیاوازیان هه‌یه و به‌ئاسانی ناگه‌ن به‌یه‌ك ئه‌وا پێویسته به‌ته‌نیا كێشه‌كه‌یان حه‌ل بكه‌ن نه‌ك له‌به‌رده‌م منداڵه‌كانیان . 5_ گفتوگۆكردن به‌نه‌رم و نیانی به‌له‌سه‌رخۆیی . 6_ ئارام گرتن و بێ ده‌نگبوون له‌كاتی تووره‌بوون . 7_ هه‌ست كردن به به‌رپرسیاریه‌تی ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَاراً} [التحريم:6] . واته : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه خۆتان و كه‌س و كارتان له‌ئاگری دۆزه‌خ بپارێزن . وه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( هه‌مووتان شوان و چاودێرن ، وه هه‌مووتان به‌رپرسيارن سه‌باره‌ت به چاودێرى كردنه‌كه‌ى پێشه‌وا چاودێره وه به‌رپرسياره سه‌باره‌ت به چاودێريه‌كه‌ى ، وه پياو چاودێره له‌ناو ماڵ و منداڵه‌كه‌ى وه به‌رپرسياره بهرامبهريان ، وه ئافره‌ت چاودێره له ماڵى مێرده‌كه‌ى وه به‌رپرسياره سه‌باره‌ت به چاودێريه‌كه‌ى ، وه خزمه‌تكار چاودێره له‌ماڵى گه‌وره‌كه‌ى وه به‌رپرسياره سه‌باره‌ت به چاودێره‌كه‌ى ، وه هه‌مووتان چاودێرن وه به‌رپرسيارن سه‌باره‌ت به چاودێريه‌كه‌ى ) .
ئامۆژگاری پازده‌یه‌م نه‌هێنانی كه‌سی خراپ بۆ ماڵه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : نموونه‌ی هاوڕێی خراپ وه‌ك نمونه‌ی كوره‌چی وایه . وه له‌ریوایه‌تێكی تردا هاتووه فه‌رموویه‌تی : كوره‌ی ئاسنگه‌ر لاشه‌ت ده‌سووتێنی یان پۆشاكت ده‌سوتێنێ یان بۆنێكی ناخۆشی لێ ده‌كه‌ی . به‌ڵێ سوێند به‌خوا ماڵه‌كه‌ت ده‌سوتێنێ به‌چه‌ندین شێوازی جۆراو جۆر ؛ فه‌سادی و خراپه‌كاری دێنێته ماڵه‌كه‌ته‌وه ؛ كه‌سانی موفسید و خراپه‌كار بوونه‌ته هۆكاری كێشه و ئاژاوه‌ی چه‌ندین ماڵ ؛ وه بوونه‌ته هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی ژن و مێرد ؛ وه خوای په‌روه‌ردگار نه‌فه‌رتی كردووه له‌وپیاوه‌ی ژنی پێویهكی تر تێك ده‌دات . هاوڕێ و كه‌سی خراپ هۆكاری دروست بوونی دوژمنایه‌تیه له‌نێوان باوك و كوڕ وه له‌نێ،ان دایك و كچ ؛ وه هۆكاری دانانی سیحر و جادوون له‌ماڵه‌كان ! یان هۆكاری دیزینی زێر و پاره و سامانهكانیانن ؛ وه هۆكاری تێكدانی رهوشتیانن . جا بۆیه هه‌رگیز كه‌سانی خراپ نه‌یه‌ته ماڵتان ئه‌گه‌رچی دراوسێشتان بێ ؛ ماده‌م دین و ئه‌خلاقی ته‌واونیه ئه‌مانه هۆكاری فیتنه و ئاژاوه‌ن ؛ هه‌ندێك ئافره‌ت هه‌یه له‌به‌ر عه‌یبه و شه‌رمه ڕێگه ده‌دات ئافره‌تی خراپ بێته ماڵه‌وه‌یان ؛ له‌كاتێكدا ده‌زانێت كه ئه‌م ئافره‌ته ئافره‌تێكی خراپ و تێكده‌ره ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) له‌وتاری حه‌جی ماڵئاواییدا فه‌رمووی : ئه‌ی پیاوان مافی ئێوه له‌سه‌ر خێزانه‌كانتان ئه‌وه‌یه ڕێگه‌نه‌ده‌ن كه‌سێك بێته ماڵه‌كانتان كه ئێوه له‌دین و ئه‌خلاقی ڕازینین . جا بۆیه ئه‌ی ئافره‌تی موسڵمان كاتێك پیاوه‌كه‌ت یان باوكت قه‌ده‌غه‌ی لهتۆكرد كه یه‌كێك له‌ئافره‌تانی دراوسێتان نه‌یه‌ته ماڵتان ئه‌وا هه‌رگیز ڕێگه‌ی مه‌ده ؛ چونكه بێگومان زیانی زۆری هه‌یه و كێشه و ناخۆشی به‌دوایه ؛ تۆ ئافره‌تێكی ژیر و وریابه . وه له‌سه‌ر پیاو پێویسته ئاگای له‌خێزان و منداڵه‌كانی بێت زۆربه‌ی كاته‌كان له‌ده‌روه‌ی ماڵ نه‌بێت ؛ چونكه پیاو وه‌لی ئه‌مر و به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵه پێویسته ئه‌ندامانی ماڵه‌وه‌ی به‌جوانترین شێوه په‌روه‌رده‌بكات و ئاگای لێیان بێت ؛ وه به‌ووردی چاودێریان بكات و پشتگوێ‌یان نه‌خات ؛ هه‌ندێك پیاو وده‌زانن ئه‌سڵ ئه‌ویه پیاو بچێته ده‌ره‌وه ئه‌گه‌ر هیچ شوێنێكی ده‌ست نه‌كه‌وت بۆ كات به‌سه‌ر بردن ئینجا بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه ئه‌مه به‌ڕاستی بیركردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه ؛ پیاو بۆ تاعه‌ت و خواپه‌رستیش كاتێك چووه ده‌ره‌وه نابێت دره‌نگ بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه ؛ وه هه‌رگیز نابێت بۆ ئه‌نجامدانی گوناه و تاوان و كاری بێ سوود بچێته ده‌ره‌وه و خێزان و منداڵه‌كانی به‌ته‌نیا له‌ماڵ جێبهێڵێت و ئیهمالیان بكات . به‌ڕاستی خراپترین كه‌س ئه‌وانه‌ن خێزان و منداڵه‌كانیان ئیهمال ده‌كه‌ن ؛ به‌شه‌و و به‌ڕۆژ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له‌ده‌ره‌وه‌یه بێ ئه‌وه‌ی بزانێت ئایه خێزان و منداڵه‌كانی چی ده‌كه‌ن و به‌چی سه‌رقاڵن ؛ دووركه‌وتنه‌وه له‌خێزان و منداڵ به‌بێ عوزری شه‌رعی كارێكی ناشه‌رعیه و هۆكاری تێك چوونی شیرازه‌ی خێزانه ؛ وه هۆكاری تێكچوونی ره‌وشت و دینداری ئه‌ندامانی خێزانه به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌می ئهنهترنێت و بلاوبوونه‌وه‌ی گومان و شهههوهتهكان .
ئامۆژگاری شازده‌یه‌م وردی له چاودێری كردنی كار و باری ئه‌ندامانی ماڵه‌وه ئایه كێ هاوڕێی منداڵه‌كانته ؟ ئایه ده‌یانناسی ؟ ئایه منداڵه‌كانت چی له‌وان فێربووه ؟ ئایه كچه‌كه‌ت بۆ كوێ ده‌چێت وه هاوڕێكانی كێن ؟ هه‌ندێك له‌باوكان ئاگایان له‌وه‌نیه كه یه‌كێك له منداڵه‌كانی سه‌رقاڵه به‌وێنه و ڤدیۆی خراپ و ڕووت ؛ یان سه‌رقاڵه به‌جگه‌ره كێشان و نێرگله و مادده هۆشبه‌ره‌كان . وه هه‌ندێك باوك ئاگای له‌وه‌نیه كه كچه‌كه‌ی چی ده‌كات و له‌گه‌ڵ كێ ده‌ڕوات بۆ ده‌ره‌وه و بۆ بازار ؛ به‌ڕاستی ئه‌م جۆره باوكانه زۆر گوناهبارن وه لێپێشینهوهی قورسیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له‌ڕۆژی دواییدا ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : به‌ڕاستی خوای په‌وه‌ردگار له‌ڕۆژی دواییدا پرسیار له‌هه‌موو ئه‌وكه‌سانه ده‌كات كه كار‌و باری كه‌سانێكیان به‌ده‌ست بووه ؛ ئایه ئه‌وانی پاراستووه یان ونی كردوون و ئیهمالی كردوون ؟ وه پیاو پرسیاری لێ ده‌كرێ ده‌رباره‌ی په‌روه‌رده‌كردن و پاراستنی خێزان و منداڵه‌كانی .
لێره‌دا چه‌ند خاڵێكی گرنگ هه‌یه : 1_ پێویسته چاودێری كردنه‌كه چاودێریه‌كی ورد و شاراوه‌بێ . 2_ نابێت به‌شێوه‌یه‌كی توند و تۆقێنهربێ . 3_ نابێت منداڵه‌كان هه‌ست به‌له‌ده‌ستدانی متمانه بكه‌ن . 4_ پێویسته ره‌چاوی شێوازی ئامۆژگاری كردن بكرێت به‌گوێره‌ی ته‌مه‌نی منداڵه‌كان . 5_ وشیاربه له زێدرهوهی كردن و لێپێچینه‌وه‌ی زۆر وورد له‌سه‌ر بچووكترین شت . ئه‌گێرنه‌وه یه‌كێك له‌باوكان كۆمپیوته‌رێكی هه‌بووه هه‌ڵه‌ی منداڵه‌كانی به دوور و درێژی تێدا ده‌نووسی ؛ هه‌ركاتێك هه‌ڵه‌یه‌كی كردبا ڕاسته‌وخۆ ئه‌م هه‌ڵانه‌ی بۆ ده‌نارد وه بانگی ده‌كرد و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد ؛ فایلێكی تایبه‌تی دانابوو تایبه‌ت به كوره‌كه‌ی هه‌موو هه‌ڵه‌كانی رابردوو و ئێستای تێدا ده‌نووسی ! ئێمه به‌م جۆره باوكه ده‌ڵێین به‌راستی ئێمه له شه‌ریكه نین هه‌موو هه‌ڵه‌كان به‌وردی بنووسین و كۆبكه‌ینه‌وه ؛ به‌ڵكو له‌جیاتی ئه‌مه پێویسته باوك بنچینه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئایینی بخوێنێته‌وه و كرده‌وه‌یان پێ بكات . وه له‌وانه‌یه كه‌سانێك هه‌بن ئامۆژگاری منداڵه‌كانیان نه‌كه‌ن به‌بیانووی ئه‌وه‌ی پێویسته سه‌ره‌تا منداڵ هه‌ڵه‌بكات پاشان پێی بوترێ ئه‌مه هه‌ڵه‌یه ؛ پاشان منداڵه‌كه‌ی خۆی هه‌ست به‌وه بكات كه هه‌ڵه‌ی كردووه ! به‌ڕاستی ئه‌مه بیركردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه و بیركردنه‌وه‌یه‌كی غهربیهبێ باوهرهكانه ؛ وه بیرۆكه‌ی ئازادی ره‌هایی ئه‌وانه ؛ كه ئه‌مه خراپترین بیرۆكه‌یه و خراپترین به‌رنامه‌یه . هه‌ندێك له‌دایكان و باوكان جڵه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان به‌رده‌واوه له‌ترسی ئه‌وه‌ی تووره نه‌بن و نیگه‌ران نه‌بن ؛ وه له ترسی ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن له‌لایه‌ن منداڵه‌كانیانه‌وه ؛ به‌ڕاستی ئامۆژگاری نه‌كردنی منداڵ و ئیهمال كردنیان زۆر مه‌ترسیداره ؛ وه تاوانێكیه دایكان و باوكان لێی به‌رپرسن له‌دونیا و له‌دوارۆژدا . ئایه چی به‌منداڵه‌كه‌ی ده‌ڵێی له‌رۆژی دواییدا كاتێك پێتی وت : ئه‌ی باوكه یان ئه‌ی دایكه بۆچی ڕێگه‌ت پێدام تاوان ئه‌نجام بده‌م ؟ بۆچی ڕێگریت لێ نه‌ده‌كردم ؟!
ئامۆژگاری حه‌ڤده‌یه‌م گرنگیدان به منداڵ له‌ماڵه‌وه
گرنگیدان به منداڵ ئه‌كرێت له‌چه‌ند ڕوویهكهوهبێت ؛ بۆ نموونه : _ له‌به‌ركردنی قورئان ؛ وه چیرۆكه ئیسلامیه‌كان . هیچ شتێك له‌وه جوانترینه باوك منداڵه‌كانی كۆبكاته‌وه و قورئانیانی بۆ بخوێنێته‌وه و فێریان بكات ؛ له‌گه‌ڵ شهرحكردنێكی پوخت بۆ ئایه‌ته‌كان ؛ وه دیاریان پێ بدات كاتێك سوره‌تێك له‌به‌ر ده‌كه‌ن ؛ زۆرێك له منداڵان سوره‌تی كههفیان له‌به‌ر كردووه به‌هۆی گوێگرتنیان له خوێندنه‌وه‌ی باوكیان له‌رۆژی جومعه‌دا . وه چه‌ند جوانه باوك منداڵه‌كانی فێری عه‌قیده و بیر‌و باوه‌ری ڕاست و دروست بكات ؛ بۆ نموونه شیكردنوهی فه‌رمووده‌ی ( إِحْفَظِ اللهَ يَحْفَظْكَ ) . واته : سنوره‌كانی خوابپارێزه به‌گوێڕایه‌ڵی كردنی فه‌رمانه‌كانی ؛ وه دووركه‌وتنه‌وه له قه‌ده‌غه كراوه‌كانی . وه فێركردنی ئادابه جوانه‌كانی ئیسلام ؛ وه‌ك ئادابه‌كانی خواردن و خواردنه‌وه ؛ وه ئادابه‌كانی خه‌وتن ؛ وه ئادابه‌كانی پژمین ؛ وه ئادابه‌كانی سه‌لام كردن ؛ وه ئادابه‌كانی سه‌ردان كردن و مۆڵه‌ت وه‌رگرتن . وه باسكردنی چیرۆكه‌كانی قورئان و فه‌رمووده كاریگه‌ری گه‌لێك زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر منداڵ . بۆ نموونه : چیرۆكی پێغه‌مبه‌ر نوح علیه السلام ؛ وه چیرۆكی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم علیه السلام ؛ وه چیرۆكی پێغه‌مبه‌ر موسی علیه السلام ؛ وه چیرۆكی پێغه‌مبه‌ر یونس علیه السلام ؛ وه چیرۆكی پێغه‌مبه‌ر یوسف علیه السلام ؛ وه چیرۆكی پێغه‌مبه‌رمان محمد علیه السلام ؛ وه چیرۆكی هاوه‌ڵان و پیاوچاكان وه‌ك چیرۆكی ئه‌بو به‌كری صدیق ره‌زای خوای لێبێت ؛ وه چیرۆكی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ره‌زای خوای لێبێت ؛ وه چیرۆكی ئیمامی عوثمانی كوڕی عه‌فان ره‌زای خوای لێبێت ؛ وه چیرۆكی عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاڵب ره‌زای خوای لێبێت ؛ وه چیرۆكی اصحاب الكهف و اصحاب الاخدود و ذوالقرنين و ياجوج و مأجوج . _ زۆر ئاگاداربه له منداڵه‌كه‌ت نابێت له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره كه‌سێك بێت و بچێت و بگه‌ڕێت ؛ ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌تی كه‌سانی خراپی كرد ئاگاداری بكه‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره كه‌سانه نه‌گه‌ڕێت و تێكه‌ڵیان نه‌كات چونكه وته و هه‌ڵسوكه‌وتی خراپیان لێ فێرده‌بێت . _ گرنگیدان به‌یاری كردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان ؛ تایبه‌ت كردنی ژوورێك تایبه‌ت به‌یاری كردن ؛ وه دووربخرێن له‌و یاریانه‌ی ناشه‌رعین و گۆرانی و مۆسیقای تێدایه . _ وه گرنگیدان به منداڵی كچ ؛ ئه‌و یاریانه‌ی بۆ ئاماده‌بكرێت كه‌ده‌بنه هۆی فێربوونی دروینی جلوبه‌رگ و یارمه‌تیدانی دایكی له‌ماڵه‌وه ؛ وه بهدووربخرێت له‌وێنه‌ی نه‌شیاو و جلوبه‌رگی نه‌شیاو . _ جیاكردنه‌وه‌ی جێگای خه‌وتنی منداڵی كوڕ و كچ له‌ته‌مه‌نی ده ساڵێدا ؛ وه فه‌رمان پێكردنیان به‌نوێژكردن له‌ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا . _ گاڵته كردن و قسه‌ی خۆش كردن له‌گه‌ڵ منداڵ ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) گاڵته‌ی له‌گه‌ڵ منداڵان ده‌كرد ؛ ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌ری داده‌هێنان ؛ ئه‌بو هوره‌یره - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) زمانی بۆ حه‌سه‌نی كوڕي عه‌لی ده‌رده‌هێنا – ئه‌وكاته‌ی حه‌سه‌ن منداڵ بوو - ؛ حه‌سه‌ن كاتێك زمانی پێغه‌مبه‌ری خوای (ﷺ) ده‌بینی سه‌رسامی ده‌بوو به‌خێرایی ده‌هات بۆلای ) . حسنه الالباني . وه یه‌علای كوڕی مورره - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( جارێكیان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ڕۆییشتین بۆ ده‌عوه‌تێك ؛ له‌ڕێگادا گه‌ییشتین به حوسه‌ینی كوڕی عه‌لی ؛ یاری ده‌كرد ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) به‌خێرای به‌پێش خه‌ڵكه‌كه كه‌وته‌وه و به‌ره‌و لای حوسه‌ین رۆییشت ؛ هه‌ردوو ده‌ستی بۆ كرده‌وه ؛ به‌ره‌و ئه‌ملا و ئه‌ولا به‌دوای ده‌كه‌وت ؛ وه له‌گه‌ڵی پێده‌كه‌نی ؛ هه‌تا گرتی و ده‌ستێكی له‌سه‌ر سه‌ری دانا وه ده‌ستێكی له‌سه‌ر زێرچهنی ؛ پاشان باوه‌شی پیاكرد و ماچی كرد ) . حسنه الالباني .
ئامۆژگاری هه‌ژده‌یه‌م ڕێكخستنی كاته‌كانی خه‌وتن و خواردن
هه‌ندێك ماڵ وه‌ك فندهقهكان وان ؛ وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌ندێكیان هه‌ندێكیان نه‌ناسن ؛ وه به‌یه‌كتر ناگه‌ن و له‌یه‌كتر نزیك بوونه‌وه‌یان نیه . هه‌ندێك منداڵ ئه‌وكاته خواردن ده‌خۆن كه خۆی بیه‌وێت ؛ وه ئه‌وكاته ده‌خه‌وێت كه خۆی بیه‌وێت ؛ وه به‌ئاره‌زووی خه‌و زۆربه‌ی كاته‌كانی شه‌و به‌خه‌به‌ره ؛ وه كاته‌كانی ده‌فه‌وتێنێت ؛ كاته‌كانی خه‌وتن و خواردنی دیارنیه ؛ به‌ڕاستی ئه‌م فه‌وزاو ئاڵۆزیه هۆكاری پچڕاندنی په‌یوه‌ندیه‌كانه نێوان ئه‌ندامانی خێزانه ؛ وه هۆكاری فه‌وتاندنی هه‌وڵ و كۆشش و كاته‌كانه ؛ وه نارێكی له‌ده‌روونی منداڵه‌كان زیاتر ده‌كات . نه‌بوونی ڕێكخستنی كاته‌كانی خواردن و خه‌وتن له‌ماڵه‌وه ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی قوتابی له‌چوونی بۆ قوتابخانه یان بۆ كۆڵێژ یان بۆ هه‌ركارێكی تری ڕۆاژانه . چه‌ند جوانه ئه‌ندامانی خێزان هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر سفره‌ی خواردن ئامادبن و به‌یه‌كه‌وه خواردن بخۆن ؛ وه ئاگایان له‌كار و باری یه‌كتر بێت ؛ وه گفتوگۆی به‌سوود له‌گه‌ڵ یه‌كتری بكه‌ن ؛ له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵ پێویسته كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی منداڵهكن بۆ ماڵه‌وه دیاری بكات و له‌كاتی خۆیان دوانه‌كه‌ون و بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه ؛ وه فێریان بكات مۆله‌ت وه‌ربگرن له‌كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌یان له‌ماڵ ؛ به‌تایبه‌تی منداڵانی بچووك ئه‌وانه‌ی مه‌ترسیان له‌سه‌ره .
چه‌ندین ئامۆژگاری و چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ رێكخستنی كاروباری منداڵان . 1_ بێگومان دایك و باوك پێشه‌نگن بۆ منداڵه‌كانیان ؛ بۆیه ئه‌وان چۆن بن منداڵه‌كانیشیان واده‌بن ؛ ئه‌گه‌ر دایك و باوك ده‌رنگ بخه‌ون یان كاتی خواردنیان نارێك بێت ئه‌وا بێگومان منداڵه‌كانیشیان واده‌رده‌چن و لاساییان ده‌كه‌نه‌وه . 2_ منداڵه‌كه‌ت ڕابهێنه خۆی كهلو په‌له‌كانی ژووره‌كه‌ی كۆبكاته‌وه ؛ وه فێری بكه كه یاریه‌كانی له‌دوای ته‌وابوونی یاری كردنی گشتیان كۆبكاته‌وه و له‌شوێنی خۆیان دابنێ ؛ وه فێری مۆڵه‌ت وه‌رگرتن بكرێت ؛ وه فێری وتنی بسم الله بكرێت ؛ وه فێری خواردن بكرێت به‌ده‌ستی ڕاست ؛ وه ده‌ست شوشتن له‌پێش و دوای نان خواردن . 3_ ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت فێری هه‌لسوكه‌وتی جوان نه‌كه‌ی ئه‌وه چاوه‌ڕوانی هه‌ڵسوكه‌وتی جوانی لێ مه‌كه ؛ بۆیه پێویسته له‌سه‌رت به‌نه‌رم و نیانی فێری بكه‌یت و له‌سه‌ر ره‌وشت و ئادابی جوان ڕای بھێنی . 4_ پێویسته سه‌رۆك خێزان جه‌دوه‌لێك دابنێ كه هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان پێیه‌وه پابه‌ندبن ؛ ئه‌مكاره وا له‌منداڵه‌كان ده‌كات كه هه‌ست به‌ئارامی و به‌رپرسیاریه‌تی بكه‌ن . 5_ په‌له‌مه‌كه له حوكمدان و سزانی دانی منداڵه‌كه‌ت كاتێك هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كات ؛ به‌ڵكو سه‌ره‌تا حاڵی بكه كه ئه‌وكاره‌ی كردوویه‌تی هه‌ڵه‌یه و كاره ڕاست و دروسته‌كه به‌م شێوه‌یه . 6_ سعاتێكی گه‌وره و جه‌دوه‌لێك له‌ژووری منداڵه‌كانت هه‌ڵبواسه بۆ ئه‌وه‌ی پێیه‌وه پابه‌ندبن و كاری پێ بكه‌ن .
جێ به‌جێ كردنی چه‌ند بنچینه‌یه‌كی پێویست و جوان له‌ماڵه‌وه : 1_ ئه‌نجامدانی نوێژه‌كان له‌كاتی خۆی ؛ وه خوێندنی وێرده‌كان . 2_ هه‌مووكه‌سێك خزمه‌تی نه‌فسی خۆی بكات و له‌شته‌كانی بهرهپرس بێت . 3_ خێزان له‌پێش هه‌موو كه‌سێكه . 4_ گۆڕێنه‌وه‌ی ڕێز و خۆشه‌ویستی . 5_ هه‌ڵبژاردنی وشه‌كان به‌ووردی و چاودێریه‌وه . 6_ به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی سوپاس ؛ ببووره ؛ ئافه‌رین ؛ هه‌ربژی .
ئامۆژگاری نۆزده‌یه‌م ڕێكخستنی كاری ئافره‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ
شه‌ریعه‌ته‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام هه‌ندێكی ته‌واوكه‌ری هه‌ندێكی تره ؛ بۆ نمونه كاتێك خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمانی كردووه به مانه‌وه‌ی ئافره‌تان له‌ماڵه‌وه و ده‌رنه‌چوونیان به‌بێ پێویست لهههمانكدا له‌سه‌ر پیاوانی واجب كردووه مه‌سره‌فیان بكه‌ن و پێداویستیه‌كانیان جێ به‌جێ بكه‌ن . ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه ئافره‌ت له‌ماڵه‌وه بێت و نه‌چێته ده‌ره‌وه ته‌نها له‌كاتی پێویست نه‌بێ ؛ وه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ر موسی – علیه السلام – دووكچهی پێغه‌مبه‌ر شوعه‌یبی بینی شوانه‌تیان ده‌كرد و مه‌ره‌كانیان ئاو ده‌دا ؛ خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌یان فه‌رموویه‌تی : ( وَلَمَّا وَرَدَ مَاءَ مَدْيَنَ وَجَدَ عَلَيْهِ أُمَّةً مِنَ النَّاسِ يَسْقُونَ وَوَجَدَ مِنْ دُونِهِمُ امْرَأَتَيْنِ تَذُودَانِ ۖ قَالَ مَا خَطْبُكُمَا ۖ قَالَتَا لَا نَسْقِي حَتَّىٰ يُصْدِرَ الرِّعَاءُ ۖ وَأَبُونَا شَيْخٌ كَبِيرٌ ) . القصص : 23 . واته : وه کاتێ موسی علیه السلام گه‌یشته سه‌ر ئاوه‌که‌ی مه‌دیه‌ن بینی له‌سه‌ر ئه‌و ئاوه کۆمه‌ڵێك له خه‌ڵکی (ئاژه‌ڵ و ماڵات) ئاو ده‌ده‌ن وه له نزیك ئه‌و (خه‌ڵك) انه‌وه دوو ئافره‌تی بینی به‌رگری ده‌که‌ن له ئاژه‌ڵه‌که‌یان (له‌وه‌ی بێته سه‌ر ئاوه‌که) (مووسا) وتی ئێوه مه‌به‌ستتان چی یه؟ (ناهێڵن ئاژه‌ڵه‌که‌تان ئاو بخوات) وتیان ئێمه (ئاژه‌ڵه‌که‌مان) ئاو ناده‌ین هه‌تا شوانه‌کان(و ئاژه‌ڵه‌کانیان له‌سه‌ر ئاوه‌که) نه‌گه‌ڕێنه‌وه وه باوکمان پیرێکی گه‌وره‌و به‌ته‌مه‌نه . ئه‌م دووكچه عوزریان بۆخۆیان هێنایه‌وه و وتیان باوكمان به‌ته‌مه‌نه و توانای شوانیه‌تی نه‌ماوه بۆیه ئێمه شوانیه‌تی ده‌كه‌ین ؛ پاشان دوای ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر موسی علیه السلام یارمه‌تیدان و مه‌ره‌كانی بۆ ئاودان ئه‌م دووكچه گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌وه و ئه‌م هه‌واڵه‌یان به‌باوكیان ڕاگه‌یاند كه ئه‌وپیاوه بكات به‌شوانی خۆی و ئه‌وان له‌مكاره‌ی پیاوان رزگاربكات و به‌بێ پێویست له‌ماڵ نه‌چنه ده‌ره‌وه ؛ خوای پهروهردگرا ده‌رباره‌یان فه‌رموویه‌تی : ( قَالَتْ إِحْدَاهُمَا يَا أَبَتِ اسْتَأْجِرْهُ ۖ إِنَّ خَيْرَ مَنِ اسْتَأْجَرْتَ الْقَوِيُّ الْأَمِينُ ) . القصص : 26 . واته : یه‌کێ له‌و دوو (کچه به باوکی) وت ئه‌ی باوه گیان به‌کرێ ی بگره (بۆ شوانی) چونکه به‌ڕاستی چاکترین که‌سه که به‌کرێی بگری به‌هێزو ئه‌مینه ده‌ست و داوێن پاکه. ئه‌م ئافره‌ته به‌م قسانه‌ی ده‌ری ده‌خات كه حه‌زی له‌ماڵه‌وه‌و نایه‌وێت بچێته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌فسی پارێزراوبێت . له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م به‌هۆی مردنی پیاوانێكی زۆر له‌م جه‌نگه بێ باوه‌ران ئافره‌تانیان له‌ماڵه‌وه هێنایه ده‌ره‌وه و ئیش و كاری پیاوانیان پێ ده‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پیاوان بگرنه‌وه و هه‌مان كاری ئه‌وان بكه‌ن ؛ وه بێگومان بێ باوه‌ران به‌رده‌وام به‌ناوی ئازادی وا له‌ئافره‌تان ده‌كه‌ن به‌ره‌و خراپه و بێ شه‌رمی و كوناه و تاوانیان ببه‌ن . وه ئه‌و رێكراوانهی به‌حیساب داكۆكی له‌مافی ئافره‌تان ده‌كه‌ن به‌هه‌موو هه‌وڵێك واده‌كه‌ن ئافره‌ت له‌دین و ئیمان و ره‌وشت دووربخهوهنهوه و بیكه‌ن به‌نێچیری نه‌فسی خراپ و كه‌سانی خراپ . بێگومان ئافره‌تیش مافی خۆیه‌تی فێری خوێندن و پزیشكی ببێت به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی شه‌رع ؛ به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه نادروسته ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی بێت و به‌بێ پیویست ئافره‌ت له‌ماڵ بچێته ده‌ره‌وه ؛ هه‌ندێك ئافره‌ت هه‌یه بۆ مووچه‌یه‌كی زۆركه‌م ده‌چێته ده‌ره‌وه و كاری پیاوان ده‌كات ! له‌لای هه‌ندێك ڕێكخراو و هه‌ندێك كه‌س وا حاڵی كراوه كه ئافره‌تیش وه‌كو پیاو پێویسته بچێت له‌ده‌ره‌وه كاربكات ئه‌گه‌ر موحتاجیش نه‌بێ ! وه ئه‌گه‌رچی بۆ ئه‌و كار و شوێنه‌كه گونجاویش نه‌بێ ! به‌ڕاستی ئه‌مه تووش بوونه بهفیتنهیهكی زۆر مه‌زن ! جیاوازی سه‌ره‌كی له‌نێوان مه‌نهه‌جی ئیسلام و مه‌نهه‌جی عه‌لمانیه‌ت له‌م باسه‌دا ئه‌وه‌یه كه له‌ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئافره‌ت ده‌بێت له‌ماڵه‌وه بێت و به‌بێ پێویست ناشرهعی نه‌چێته ده‌ره‌وه ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَىٰ ۖ ) . الاحزاب : 33 . واته : وه له ماڵه‌کانی خۆتاندا بمێننه‌وه وه زینه‌ت و جوانی خۆتان ده‌رمه‌خه‌ن (له‌ناو خه‌ڵکی نا مهحرهمدا) وه‌کو خۆ ده‌رخستنی ئافره‌تانی سه‌رده‌می نه‌فامی یه‌که‌م (پێش ئیسلام) . به‌ڵام له مه‌نهه‌ج و بیری عه‌لمانیه‌تدا ئه‌وه‌یه ئافره‌ت له‌هه‌موو حاله‌تێكدا بچێته ده‌ره‌وه !
زیانه‌كانی كاری ئافره‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ : 1_ تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ پیاوانی نامه‌حره‌م ؛ وه به‌ته‌نها مانه‌وه له‌گه‌ڵیان ؛ وه ده‌رخستنی جوانی لاشه‌ی بۆیان ؛ كه په‌نا به‌خوا زۆرجار ئه‌م هه‌نگاوانه ده‌بنه هۆی تاوانی زۆر گه‌وره و خراپ و ئابرووبه‌رانه . 2_ ئیهمال كردنی مێرد و منداڵ و كار وباری ماڵه‌وه . 3_ حیساب نه‌كرد بۆ مێرد كه به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵه‌و ده‌بێت له‌كاری چاكدا به‌قسه‌ی بكرێت و به‌بێ فه‌رمانی نه‌كرێت . 3_ ماندووبوونی ده‌روونی و لاشه‌یی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارێك ده‌كات كه له‌توانای ئه‌ودا نیه . كاروباری ئافره‌ت له‌ده‌ره‌وه ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی شه‌رع بێت و ئافره‌ت ته‌قوای خوای هه‌بێت ؛ كه پێویسته بزانێت ئه‌وكاره‌ی ده‌یكات هه‌تا چه‌ند له‌رووی شه‌رعیه‌وه دروسته ؛ بۆ ئه‌وه‌ی بۆ به‌ده‌ست هێنانی به‌شێكی كه‌می دونیا له‌ڕێگا ڕاسته‌كه‌ی ئیسلام لانه‌دات .
دروستە ئافرەت لە دەرەوەی ماڵى خێزانى خۆی کار بکات بەم مەرجانە : ١- دەبێت پێویستی بەو کارە بێت یان کۆمەڵگاکەی پێویستی پێی هەبێت بەبێ ئەو نەکرێت یان ئەستەم بێت . ٢-دەبێت ئەو کارە کاری ماڵەوەی پەکنەخات وەک خزمەت کردنی مێرد ومنداڵەکانى. ٣-دەبێت ئەو کارە لە چوارچێوەى ئافرەتان بێت وەک فیر کردنی کچان یان چارەسەرکردنی ئافرەتان ودەبێت دوور بێت لە پیاوان . ٤-هەندی جار پیویست دەکات ئافرەت بچێتە دەرەوە بۆ ئەوەی فێری دینەکەی بێت بەڵام بەو مەرجەی پابەندی حیجابی شەرعی بێت .
ئامۆژگاری بیسته‌م پاراستنی نهێنیه‌كانی ماڵه‌وه
نهێنیه‌كانی ماڵه‌وه چه‌ند شتێك له‌خۆ ده‌گرێت : 1_ بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی نهێنیه‌كانی چێژوه‌رگرتن . 2_ بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی خێزانی . 3_ بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ههرنهێنیهك كه زیان به‌ماڵه‌وه یان بهتاكێكی ماڵه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت . به‌ڵگه له‌سه‌ر نادروستی بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنی نێوان ژن و مێرد له‌كاتی چێژ له‌یه‌كتر وه‌رگرتن ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( خراپترین كەس لای خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ؛ پیاوێكە نزیك خێزانەكەی دەكەوێتەوە و دەچێتە لای دواتر نهێنی یەكانی نێوان خۆی و خێزانەكەی ئاشكرا دەكات بــۆ خەڵكـی بــاسـی دەكـات ) . رواه مسلم . وه له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا فه‌رموویه‌تی : ( ڕەنگە پیاو ئەو شتانە بگێڕێتەوە کەلەگەڵ خێزانی‌دا ئەنجامی دەدات ،و ڕەنگە ئافرەت ئەو شتانە بگێڕێتەوە کەلەگەڵ مێردەکەیدا ئەنجامی دەدات ) ، خەڵکە بێدەنگ بوون و وەڵامیان نەدایەوە ، گوتم : بەڵێ : سوێند بەخوا ئەی پێغەمبەری خوا ـ صلى الله عليه و سلم ـ ئافرەتان ئەو کارە دەکەن و پیاوانیش بەهەمان شێوە . فەرمووی : ( ئەو کارە مەکەن ، نموونەی ئەو کەسانەی ئەو کارە دەکەن وەک شەیتانێک وایە لەڕێگادا ئەو کاره لەگەڵ بەشەیتانێک بکات و جووت بێت لەگەڵی و خەڵک سەیریان بکەن ) . صححه الألباني . دووه‌م نهێنی كه نابێت له‌لای خه‌ڵك باسبكرێت بریتیه له كێشه و ناخۆشیه‌كانی نێوان ژن و مێرد ؛ به‌ڕاستی زۆرجار باسكردنی كێشه‌كان له‌لای خه‌ڵك زیاتری ده‌بێت و كێشه‌كان زیاتر ده‌كات نه‌ك چاره‌سه‌ر بكات ؛ ده‌بێت له‌نێ،ان خۆیان كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن یان ده‌بێت كه‌سی نزكی خۆیان بێته نێوانیان و كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكات به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَإِنْ خِفْتُمْ شِقَاقَ بَيْنِهِمَا فَابْعَثُوا حَكَمًا مِنْ أَهْلِهِ وَحَكَمًا مِنْ أَهْلِهَا إِنْ يُرِيدَا إِصْلَاحًا يُوَفِّقِ اللَّهُ بَيْنَهُمَا ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا خَبِيرًا ) . النساء : 35 . واته : ئه‌گه‌ر ترسان له تێکچونی نێوان(ژن و مێرد) ئه‌وه ناوبژیوانێك بنێرن له خزمی پیاوه‌که و ناوبژیوانێك له خزمی ئافره‌ته‌که ئه‌گه‌ر(دوو ناوبژیوانه‌که) ئاشتییان بوێ خوا نێوان ژن و مێرده‌که چاك ده‌کاته‌وه به‌ڕاستی خوا هه‌میشه زانای ئاگاداره . سێیه‌م نهێنی كه‌نابێت له‌لای خه‌ڵك باسبكرێت بریتیه له‌و باسانه‌ی زیان به‌ماڵ ده‌گه‌یه‌نێت یان زیان به‌یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزان ده‌گه‌یه‌نێت به باسكردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی له‌لای خه‌ڵك ؛ كه بێگومان ئه‌مكاره دروست نیه و پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : (لاَ ضَرَرَ وَلاَ ضِرَارَ) ابن ماجة : 234. واته: نه زه‌ره‌رو زيان له خۆت بده ؛ وه نه له غه‌يرى خۆتيش بده . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا لِلَّذِينَ كَفَرُوا امْرَأَتَ نُوحٍ وَامْرَأَتَ لُوطٍ ۖ كَانَتَا تَحْتَ عَبْدَيْنِ مِنْ عِبَادِنَا صَالِحَيْنِ فَخَانَتَاهُمَا فَلَمْ يُغْنِيَا عَنْهُمَا مِنَ اللَّهِ شَيْئًا وَقِيلَ ادْخُلَا النَّارَ مَعَ الدَّاخِلِينَ ) . التحریم : 10 . عبدالله ی كوڕی عه‌باس – ره‌زای خوای لێبێت – له‌ته‌فسیری وشه‌ی ( فَخَانَتَاهُمَا ) فه‌رموویه‌تی : خیانه‌تی خێزانی پێغه‌مبه‌ر نوح – علیه السلام – ئه‌وه بوو كه به‌خه‌ڵكی ده‌وت نوح شێته ؛ وه خیانه‌تی خێزانی پێغه‌مبه‌ر لوط – عليه السلام – ئه‌وه‌بوو كه هه‌واڵی میوانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر لوطی به‌بێ باوه‌ڕان ڕاده‌گه‌یاند ! وه خیانه‌تی ئه‌م دوو ئافره‌ته ئه‌وه‌بوو كه‌له‌سه‌ر دینی بێ باوه‌ران بوون و موشریك بوون ؛ وه هه‌واڵی كاروباری مێرده‌كه‌یان ده‌برد بۆ بێ باوه‌ڕان ! كه بێگومان ئه‌مه خیانه‌ته و زیان گه‌یاندنه به‌سه‌رۆك خێزان و یه‌كیك له‌ئه‌ندامانی ماڵه‌وه .
ئامۆژگاری بیست و یه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ی ره‌وشتی نه‌رم و نیانی له‌ماڵه‌وه
پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( إن اللهَ إذا أحبَ أهلَ بيتٍ أدخلَ عليهم الرفق ) . صحيح الجامع :1704 واته : بەڕاستی خوای گەورە ئەگەر خانەوادەیەکی خۆش ویست ، نەرم و نیانی دەخاتە ناویان . وه له‌ریوایه‌تێكی تردت هاتووه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( بەڕاستی خوای گەورە ئه‌گه‌ر خێری بۆ خانه‌واده‌یه‌ك ویست ئه‌وا نه‌رم و نیانی ده‌خاته ناویان) . واته به‌رامبه‌ر بهیكتری نه‌رم و نیان ده‌بن ؛ كه بێگومان نه‌رم و نیانی له‌هۆكاره‌كانی به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌یی ماڵه‌كانه . نه‌رم و نیانی سوودی گه‌لێك زۆری هه‌یه بۆ ژن مێرد وه بۆ منداڵه‌كان ؛ ئه‌وبه‌رهه‌مه‌ی له‌نه‌رم نیانی ده‌ست ده‌كه‌وێت هه‌رگیز له‌توند و تیژی ده‌ست ناكه‌وێت ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ اللهَ رَفِيقٌ يُحِبُّ الرِّفْقَ، وَيُعْطِي عَلَى الرِّفْقِ مَا لَا يُعْطِي عَلَى الْعُنْفِ، وَمَا لَا يُعْطِي عَلَى مَا سِوَاهُ ) . رواه مسلم . واتە : بەڕاستی خوای گەورە نەرم و نیانە وە نەرم و نیانی خۆش دەوێ ، وە ئەوەی لە سەر نەرم و نیانی دەیدات ، لە سەر توند و تیژی نایدات ، وە لە هیچ بارودۆخێكی تردا لەهەموو ڕەفتارێكی دوور لە نەرم ونیانی-نایدات . نه‌رم و نیانی بریتیه له گرتنی نه‌فس له‌كاتی تووره‌بوون ؛ وه ره‌تكردنه‌وه‌ی خراپه به‌چاكه ؛ به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندی خوا و ئه‌جر و پاداشت ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( الَّذِينَ يُنْفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ ۗ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ ) . آل عمران : 134 . واته : ئه‌وانه‌ی له خۆشی و ناخۆشیدا، له هه‌رزانی و گرانیدا ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن، ڕق و کینه‌ی خۆیان ده‌خۆنه‌وه‌و خۆگرن، له خه‌ڵکی خۆش ده‌بن و لێبوورده‌ن، به‌ڕاستی خوای میهره‌بان چاکه‌کارو چاکه‌خوازانی خۆش ده‌وێت . زانايان فه‌رمویانه : هه‌ركه‌سێك زانی خوای په‌روه‌ردگار نه‌رم و نیان و لێ بوورده‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ی سه‌رپێچی ده‌كات ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ری نه‌رم و نیان و لێ بووردهبێت له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سه‌ی موخاله‌فه‌ی ده‌كات و سه‌رپێچی ده‌كات . نه‌رم و نیانی ره‌وشتێكه له‌ره‌وشته به‌رز و جوانه‌كان ؛ خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م ره‌وشته‌ی پێ خۆشه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) بههاوهڵێكی فه‌رموو : ( تۆ دوو ره‌وشتت تێدایه خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئه‌م دوو ره‌وشته‌یان پێ خۆشه ؛ كه بریتین له نه‌رم و نیانی و له‌سه‌ر خۆیی ) . نه‌رم و نیانی سیفه‌تێكه له سیفه‌ته جوانه‌كانی خوای په‌روه‌ردگار وه فه‌رمانی به‌به‌نده‌كان كردووه ئه‌م ره‌وشته‌یان تێدابێت ؛ وه ره‌وشتێكه له‌ره‌وشته جوانه‌كانی پێغه‌مبه‌ران – درود و سه‌لامی خوای په‌روه‌ردگاریان له‌سه‌ربێت - . ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( فَبِمَا رَحْمَةٍ مِنَ اللَّهِ لِنْتَ لَهُمْ ۖ وَلَوْ كُنْتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ لَانْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ ۖ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاسْتَغْفِرْ لَهُمْ وَشَاوِرْهُمْ فِي الْأَمْرِ ۖ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ ) . آل عمران : 159 . واته : به‌هۆی به‌زه‌یی خواوه‌یه بۆ ئه‌وان نه‌رم و نیانی بووی ئه‌گه‌ر تۆ قسه ره‌ق و دڵ ره‌ق بوویتایه ئه‌وه هه‌موو بڵاوه‌یان ده‌کرد له ده‌ورت که‌واته لێ یان ببوره و داوای لێ بوردنیان بۆ بکه له خوا و ڕاوێژیان پێ بکه له کاروباردا جا کاتێ(دوا ڕاوێژکردن) بڕیارت دا ئه‌وه پشت به خوا ببه‌سته به‌ڕاستی خوا ئه‌وانه‌ی خۆش ده‌وێت که پشت به‌خوا ده‌به‌ستن .
ئامۆژگاری بیست و دوو یارمه‌تیدانی خێزان له‌كار و باری ماڵه‌وه
زۆرێك له‌پیاوان لوتبه‌رزن له‌یارمه‌تیدانی خێزان له‌كار و باری ماڵه‌وه ؛ وه هه‌ندێك پیاو واده‌زانن به‌یارمه‌تیدانی خێزان كه‌سایه‌تیان ده‌روخێت و خه‌ڵك گاڵته‌یان پێ ده‌كات ؛ به‌ڕاستی ئه‌مه بیركردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه . پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) كه‌سێك بوو یارمه‌تی خێزانه‌كانی ده‌دا و ئیش و كاری ماڵه‌وه‌ی ده‌كرد ؛ پۆشاكه‌كه‌ی ده‌دوریه‌وه ؛ وه نه‌عله‌كه‌ی چاك ده‌كردووه ؛ دایكه عائیشه - ره‌زای خوای لێ‌بیت – فه‌رموویه‌تی : ( پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) مرۆڤێك له‌مرۆڤه‌كان پۆشاكه‌كه‌ی ده‌شوشت ؛ خزمه‌تی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كرد ؛ وه كاتی نوێژ له‌ماڵ ده‌چوه ده‌ره‌وه و به‌ره‌و مزگه‌وت ده‌ڕۆییشت ) . رواه البخاري . كاتێك ئێمه خزمه‌تی خانه‌واده‌كه‌مان كرد چه‌ند بهڕژهوهندیهكمان به‌ده‌ست هێناوه : 1_ شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) كه‌وتووین . 2_ یارمه‌تی خهنهوادهكهمان داوه . 3_ ره‌وشتی خاكیهتیمان جێ به‌جێ كردووه . هه‌ندێك له‌پیاوان هه‌ن زۆر توند و زۆردارن ؛ زۆر به‌په‌له و توند و تیژی داوای ئاماده‌كردنی خواردن ده‌كه‌ن له‌خێزانه‌كانیان ؛ له‌كاتێكدا خواردنه‌كه هێشتا له‌سه‌ر ئاگره وه له‌وانیه ئه‌وكات شیر بدات به منداڵه‌كه‌ی . پێویسته پیاو بزانێت كه به‌یارمه‌تیدانی خێزان هه‌رگیز رێز و شكۆی كه‌م نابێته‌وه به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ڕێز و قه‌در و خۆشه‌ویستی زیاتر ده‌بێت ؛ وه له‌لای خوای په‌روه‌ردگار به‌كه‌سێكی باش داده‌نرێ ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : باشترينتان باشترينتانه بۆ خێزان و كه‌س و كاره‌كه‌ی وه من باشترینتانم بۆ خێزان و كه‌س و كاره‌كه‌م . یارمه‌تیدانی خێزان هۆكاری دروست بوونی په‌یوه‌ندی پته و خۆشه‌ویستی زیاتره ؛ به‌ڵام به‌پێچه‌وانه ئه‌زیه‌تدانی خێزان و ماندووكردنی خێزان هۆكاری نه‌مانی خۆشه‌ویستی له‌یه‌ك ترازانه . پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : له‌چه‌ندین فه‌رمووده‌دا هانی پیاوانیداوه له‌گه‌ڵ ئافره‌تان باشبن : له فه‌رمووده‌یه‌كدا فه‌رموویه‌تی : هەر کەسێ باوەڕى بە خوا و بەڕۆژى دوایی هەیە با ئەزیەتى دراوسێى نەدات، وە وەصیەتتان ئەکەم بەوەى کە لەگەڵ ئافرەتان باش بن . وه فه‌رموویه‌تی : لەخوا بترسن دەربارەى ئافرەتان، چونکە ئەوان ئەمانەتى خواى گەورەن لاى ئێوە، وە رزق و رۆزى و جل و بەرگیان لەسەرتانە بەباشترین شێوە . هەرگیز پێغەمبەرى خوا ﷺ به‌ده‌ستی له هیچ شتێکى نه‌داوه وه هیچ ئافرەتێكی نه‌داوه وه لە هیچ خزمەتکارێكی نەداوە .
ئامۆژگاری بیست و سێیه‌م یاری كردن له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌كان
یاری كردن له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌كان هۆكارێكه له‌هۆكاره‌كانی به‌خته‌وه‌ری خێزان ؛ وه دروست بوونی خۆشه‌ویستی له‌نێوانیان ؛ بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ئامۆژگاری جابری ده‌كرد كه كچێك بخوازێ بۆ ئه‌وی یاری له‌گه‌ڵ بكات و پێی فه‌رموو : ئه‌ی جابر بۆ كچێكت نه‌ده‌خواست بۆ ئه‌وه‌ی یاری له‌گه‌ڵ بكه‌ی وه ئه‌ویش یاریت له‌گه‌ڵ بكات ؛ وه بۆ ئه‌وه‌ی پێی بكهنێنی وه ئه‌ویش تۆ پێ بكهنینێت . وه فه‌رموویه‌تی : هه‌مووشتێك جگه له‌زیكری خوا لههو و شتی بێ سووده ته‌نها چوارشت نه‌بێت یه‌كێك له‌وانه : یاری كردنی پیاو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی . دایكه عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( من و پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) له‌یه‌ك ته‌شتی ئاودا خۆمان ده‌شوشت ؛ ئه‌و پێش من جامه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه ده‌گرت بۆ ئه‌وی پێی بڵێم بۆمن وازی لێبێنه بۆمن وازی لێبێنه ) . رواه مسلم . وه یاری گه‌مه كردن له‌گه‌ڵ منداڵان به‌ڵگه‌ی زۆری له‌باره‌وه هاتووه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) یاری و گه‌مه‌ی زۆری ده‌كرد له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن و حوسه‌ین ؛ وه له‌گه‌ڵ باقی منداڵانی تر قسه‌ی خۆشی ده‌كرد و سه‌لامی لێ ده‌كردن و ده‌ستی بهسهردادههێنان ؛ بۆیه كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) له‌سه‌فه‌ر ده‌گه‌ڕایه‌وه منداڵان به‌ڕاكردن ده‌هاتن پێشوازیان لێ ده‌كردوو پێغه‌مبه‌ری خوا یان (ﷺ) زۆر خۆش ده‌ویست . له‌فه‌رموودیه‌كی سه‌حیح موسلیمدا هاتووه هاوه‌ڵان ده‌فه‌رموون : كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) له‌سه‌فه‌ر ده‌گه‌ڕایه‌وه منداڵه‌كانی خانهوهدهكهی ده‌چوونه سهرڕێگایی و پێشوازیان لێ ده‌كرد ؛ وه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) باوه‌شی بۆ ده‌كردنه‌وه و ماچی ده‌كردن . عبدالله ی كوڕی جه‌عفه‌ر – ره‌زای خوایان لێبێت- فه‌رموویه‌تی : ( كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) له‌سه‌فه‌ر ده‌گه‌ڕایه‌وه منیان ده‌هێنایه سه‌ر ڕێگاكه‌ی ؛ كاتێك پێم ده‌گه‌ییشت هه‌ڵی ده‌گرتم و منی له‌پێش خۆی داده‌نا ؛ وه منداڵێكی فاتیمه‌ی له‌دوای خۆی داده‌نا ؛ هه‌رسێكمان له‌سه‌ر پشتی ئاژه‌ڵێك ده‌چووینه ناو شاری مه‌دینه ) . رواه مسلم . به‌راورد بكه له‌نێوان ئه‌مه و له‌نێوان حاڵی زۆرێك له‌ماڵه ماندوو و ناخۆشه‌كان ؛ ئه‌و ماڵانه‌ی هیچ گه‌مه و یاری خۆشی تێدانیه وه هیچ ره‌حم و به‌زه‌یی تێدانیه ؛ وه هه‌ركه‌سێك واگومان ده‌بات ماچكردنی منداڵ له‌گه‌ڵ سام و هه‌یبه‌تی باوك یه‌ك ناگرێته‌وه ئه‌وا با ئه‌م فه‌رمووده‌یه بخوێنێته‌وه : عن أَبي هُريْرَةَ رضي اللَّه عنه قَالَ: قبَّل النَّبِيُّ صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم الْحسنَ ابن عَليٍّ رضي اللَّه عنهما، وَعِنْدَهُ الأَقْرعُ بْنُ حَابِسٍ، فَقَالَ الأَقْرَعُ: إِنَّ لِي عَشرةً مِنَ الْولَدِ مَا قَبَّلتُ مِنْهُمْ أَحداً فنَظَر إِلَيْهِ رسولُ اللَّه صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم فقَالَ: "مَن لا يَرْحمْ لاَ يُرْحَمْ" متفقٌ عَلَيهِ . واته : له ئه‌بو هوره‌یره‌وه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی ماچ كرد – ره‌زای خوایان لێبێت - ؛ وه ئه‌وكات ئه‌قره‌عی كوڕی حابیس له‌لای پێغه‌مبه‌ری خوا بوو (ﷺ) ؛ ئه‌قره‌ع وتی : به‌ڕاستی من ده كوڕم هه‌یه هیچیانم ماچ نه‌كردووه ! ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) سه‌یری كرد و فه‌رمووی : هه‌ركه‌سێك ره‌حم به‌غه‌یری خۆی نه‌كات ره‌حمی پێ ناكرێت .
ئامۆژگاری بیست و چواره‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ره‌وشته خراپه‌كان له‌ماڵه‌وه
هیچ تاكێك له‌تاكه‌كانی خێزان به‌دوورنیه له ره‌وشتێك له‌ره‌وشته خراپه‌كان وه‌ك درۆكردن ؛ وه غه‌یبه‌ت كردن ؛ وه قسه هێنان و بردن ؛ وه جگه له‌مانه‌ش ؛ پێویسته سه‌رۆك خێزان به‌رنگاری ئه‌م ره‌وشته خراپانه ببێته‌وه و بنبڕیانبكات . هه‌ندێك كه‌س واده‌زانێت سزای لاشه‌یی تاكه چاره‌سه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م ره‌وشته خراپانه؛ به‌ڵام ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی باسی ده‌كه‌ین به‌بێ سزای لاشه‌یی په‌روه‌رده‌یه‌كی زۆرجوانی تێدایه ؛ دایكمان عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( كانَ إذا اطَّلعَ على أحدٍ منْ أهلِ بيتِه كذب َكذبةً، لم يزلْ معرضًا عنه حتى يحدثَ توبةً ) . صحيح الجامع . واته : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) كاتێك درۆی له یه‌كێك له‌كه‌س و كاری بینیبوایه ؛ به‌رده‌وام پشتی تێده‌كرد هه‌تا ته‌وبه‌ی ده‌كرد . له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه پشت تێكردن و هه‌جر كردن و قسه له‌گه‌ڵ نه‌كردن یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی په‌روه‌رده‌كردن و زۆرجار له‌سزادانی لاشه‌یی باشتر و كاریگه‌رتره . ڕێگایه‌كی تر له‌ڕێگاكانی په‌روه‌رده‌یی بۆ منداڵ به‌بێ سزای لاشه‌یی ئه‌وه‌یه كه باوك یان دایك بۆ نمونه كاتێك ده‌بینێت منداڵه‌كه‌ی ژووری خه‌وتنی نارێكه و جل و به‌رگ و پۆشاكه‌كانی پهرتو بڵاو كردوون ؛ ئه‌كرێت پێی بوترێت چه‌ند جوانه مرۆڤ له‌كار و باره‌كانی ڕێك و پێك بێت وه حه‌زم له رێك و پێكی و پاك و خواێنیه ؛ وه زۆرم حه‌زده‌كه‌م پهرتووكهكانت به‌رێك و پێكی له‌شوێنی خۆیان ببینم ؛ به‌م شێوازه نه‌رم نیانیه ده‌توانی فه‌رمانی كاری چاكی پێ بكه‌ی بێ ئه‌وه‌ی هیچ بارگرانیه‌كی ده‌روونی له‌سه‌ر دروست بكه‌ی . منداڵ پێش ئه‌وه‌ی سزابدرێت پێویسته بزانێت ههڵهچهیه و راستی چیه ؛ منداڵ زۆرجار كاتێك كارێكی هه‌ڵه ده‌كات له‌وه‌یه پێشتر نه‌یزانیبێت یان فێر نه‌كرابێت كه ئه‌م كاره هه‌ڵه‌یه و نابێت ئه‌نجام بدرێت ؛ سزادانی منداڵ له‌دوای فێركردن دێت ؛ وه ئه‌م سزادانه سه‌ره‌تا به‌سزای سووك ده‌ست پێ بكرێت بۆ نموونه كاتێك هه‌ڵه‌یه‌كی كرد و گوێڕایه‌ڵی دایك و باوكی نه‌كرد ئه‌وكات وه‌ك سزایه‌ك یاریه‌كانی لێ قه‌ده‌غه بكرێت یان سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆنی لێ قه‌ده‌غه بكرێت یان چوونه ده‌ره‌وه‌ی لێ قه‌ده‌غه بكرێت یان پاره‌ی ڕۆژانه‌ی پێ نه‌درێت . دایكان و باوكان له‌كاتی ئامۆژگاری كردنی منداڵه‌كانیان پێویسته له‌حاله‌تی توورهبووندا نه‌بن چونكه تووره‌بوون زۆرجار وا لهخاوهنهكهی ده‌كات كارێكی توندوتیژ بكات و په‌شیمان بوونه‌وه‌ی به‌دوابێت ؛ وه تووره‌بوون وا لهخاوهنهكهی ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی دروست بیر نه‌كاته‌وه ؛ بۆیه دایكان و باوكان پێویسته له‌كاتی توهربوون به‌سه‌ر نه‌فسیان زالبن و به‌نه‌رم و نیانی و له‌سه‌ر خۆیی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی منداڵه‌كانیان بكه‌ن . سزا مه‌كه به‌چاره‌سه‌ری سه‌ره‌كی ؛ چونكه تۆ به‌مكاره خۆشه‌ویستی و ره‌حم و به‌زه‌یی له‌نێوان و خۆت و منداڵه‌كه‌ت ناهێڵی ؛ وه رق و كێنه و هه‌ڵسوكه‌وتی دوژمنكاری له‌نێوانتاندا دروست ده‌بێت . منداڵ كاتێك تۆی خۆش ویست ئه‌وكات قسه و ئامۆژگاریه‌كانت و سزاكانت باشتر كاریگه‌ری تێداده‌كات . كاتێك سزای منداڵه‌كه‌تدا با به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه تۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وته و خۆشه‌ویستی خۆت بۆی ئاشكرا بكه ؛ نه‌كه‌ی به‌سزا و هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌گونجاو خۆشه‌ویستی نێوان خۆت و ئه‌و له‌ده‌ست بده‌ی . له‌كاتی سزا له‌روخساری منداڵه‌كه‌ت مه‌ده ؛ وه جنێوی پێ مه‌ده ؛ وه به‌شێوه‌یه‌ك ئازاری مه‌ده كه زیان به‌ر جه‌سته‌ی بكه‌وێت چونكه ئه‌م جۆره سزایه دروست نیه گوناه و تاوانه ؛ وه په‌شیمانی و خه‌فه‌ت و دڵته‌نگی به‌دوایه . ئامۆژگاری بیست و پێنجه‌م هه‌ڵواسینی قامچی یان دار له‌ماڵه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان بیبینن
هه‌ڵواسینی دار له‌ماڵه‌وه هۆكارێكه له‌هۆكاره گرنگه‌كانی ته‌مبێ كردن و په‌روه‌رده‌كردن ؛ عبدالله ی كوڕی عه‌باس – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( عَلِّقُوا السَّوْطَ حيثُ يَرَاهُ أهلُ البيتِ ؛ فإنه أَدَبٌ له‌م ) . حسنه الالباني في صحيح الجامع . واته : قامچی هه‌ڵواسن به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌ندامانی ماڵه‌وه بیبینن ؛ چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆكاری ئه‌ده‌ب بۆیان . ئه‌وانه‌ی نیه‌تی خراپیان هه‌یه به‌بینینی ئه‌م ئامرازه ده‌ترسن و هه‌وڵی ئه‌نجامدانی خراپه‌كاری ناده‌ن ؛ وه ده‌بێته هۆكاری باش بوون و به ئه‌ده‌ب بوونیان . بێگومان لێدان ئه‌سڵ نیه لهتهمهبێكردن و باشكردنی كه‌سی خراپه‌كار ؛ به‌ڵكو ته‌نها له‌كاتی ناچاری و له‌كاتی سوود وه‌رنه‌گرتن له‌جێ به‌جێ كردنی هۆكاره‌كانی تری تهمهبێ كردن ئه‌وكات دروسته لێدان بكاربهێندرێت به‌ڵام لێدانێك نه‌بێت ئیسقان بشكێنێت و لاشه برینداربكات ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ بِمَا فَضَّلَ اللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ وَبِمَا أَنْفَقُوا مِنْ أَمْوَالِهِمْ ۚ فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِظَاتٌ لِلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللَّهُ ۚ وَاللَّاتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ ۖ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلَا تَبْغُوا عَلَيْهِنَّ سَبِيلًا ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيًّا كَبِيرًا ) . النساء : 34 . واته : پیاوان سه‌رپه‌رشتیارن(کاربه‌ده‌ستن) به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌وه خوا فه‌زڵی هه‌ندێکیانی داوه به‌سه‌ر هه‌ندێکیاندا هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی که(پیاوان) له سامانه‌کانیان خه‌رج ده‌که‌ن جا ئافره‌ته چاکه‌کان(ئه‌وانه‌ن) گوێڕایه‌ڵانی به‌رده‌وام(بۆ خوا‌و پاشان مێرده‌کانیان) پارێزه‌رانی(داوێنی خۆیان و سامانی مێرده‌کانیانن) که مێرده‌کانیان له ماڵه‌وه نه‌بن به‌هۆی ئه‌وه‌ی خوا فه‌رمانی پاراستنی داوه ؛ وه ئه‌و ئافره‌تانه‌ش که ئێوه ده‌ترسن سه‌رپێچیتان بکه‌ن ئه‌وه ئامۆژگاریان بکه‌ن و جێگه‌یان لێ جیابکه‌نه‌وه(و له‌گه‌ڵیان مه‌خه‌ون) و لێیان بده‌ن(لێدانێک که له‌شی عه‌یب دار نه‌کات) جا ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵیان کردن ئه‌وه ئیتر هیچ ڕێگه‌یه‌ك له دژیان مه‌گرنه‌به‌ر به‌ڕاستی خوا هه‌میشه به‌رز و بڵندی گه‌وره‌یه. له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا سه‌ره‌تا باسی ئامۆژگاری كردن و پشتێكردنی كردووه پاشان ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری كردن و پشت تێكردن سوودی نه‌بوو ئه‌وكات دروسته لێی بدات به‌مه‌رجێك لێدانێك نه‌بێت زیان به‌لاشه‌ی بگه‌یه‌نێت وه نابێت له روخساری بدات . وه لهفهرموودهیهكی سه‌حیحدا هاتووه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( مُرُوا أَوْلادكُمْ بِالصَّلاةِ وهُمْ أَبْنَاءُ سَبْعِ سِنِينَ، واضْرِبُوهمْ علَيْهَا وَهُمْ أَبْنَاءُ عَشْرِ، وفرَّقُوا بيْنَهُمْ في المضَاجعِ ) . حديثٌ حسن. رواه أَبُو داود بإِسنادٍ حسنٍ واته : فه‌رمانی نوێژكردن به منداڵه‌كانتان بكه‌ن ئه‌وكاته‌ی ته‌مه‌نیان حه‌وت ساڵه ؛ وه له‌سه‌ر نوێژنهكهردن لێیان بده‌ن ئه‌وكاته‌ی ته‌مه‌نیان ده ساڵه ؛ وه له‌وته‌مه‌نه‌دا جێگای خه‌وتنیان له‌یه‌كتر جیا بكه‌نه‌وه و دووربخه‌نه‌وه . بێگومان لێدانی به‌بێ پێویست دروست نیه و ده‌ست درێژی كردنه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ئامۆژگاری ئافره‌تێكی كرد كه شوو به‌پیاوێك نه‌كات كه زۆر له‌ئافره‌تان ده‌دات . وه ئه‌وكه‌سه‌ی پێی وایه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێدان به‌كاربهێندرێت ئه‌وه شوێن بیر و بۆچوونی بێ باوه‌ڕان كه‌وتووه و پێچه‌وانه‌ی ده‌قه‌كانی قوڕئان و سونه‌تی كردووه .
ئامۆژگاری بیست و شه‌شه‌م ئاگاداربوون له‌هاتنی خزمی نامه‌حره‌م بۆ ماڵه‌وه‌م به‌بێ ئاماده‌بوونی مێرد
پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( أَلا إِنَّ لَكُمْ عَلَى نِسائِكُمْ حَقًّا، ولِنِسائِكُمْ عَلَيْكُمْ حَقّاً، فَحَقُّكُمْ عَلَيْهنَّ أَن لا يُوطِئْنَ فُرُشكمْ منْ تَكْرهونَ، وَلا يأْذَنَّ في بُيُوتكمْ لِمن تكْرهونَ، أَلا وحقُّهُنَّ عَلَيْكُمْ أَن تُحْسنُوا إِليْهنَّ في كِسْوتِهِنَّ وَطعامهنَّ ) . رواه الترمذي وَقالَ: حديث حسن صحيح . واته : وه بزانن به‌ڕاستی ئێوه مافتان به‌سه‌ر خێزانه‌كانتان هه‌یه ؛ وه خێزانه‌كانتان مافیان له‌سه‌ر ئێوه هه‌یه ؛ مافی ئێوه له‌سه‌ر ئه‌وان ئه‌وه‌یه ڕێگه‌نه‌ده‌ن كه‌سێك بێته ماڵتان كه ئێوه پێتان ناخۆشه و رازی نین ؛ وه مافی ئه‌وان له‌سه‌ر ئێوه ئه‌وه‌یه باشبن له‌گه‌ڵیان و خواردن پۆشاكیان بۆ دابین بكه‌ن .
ئایینی پیرۆزی ئیسلام شوهریهكی پته‌وی داناوه بۆ پاراستنی خێزان له‌تووش بوون به‌زینا و كاری به‌دره‌وشتی ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَزْكَىٰ لَهُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ . وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ ) . النور : 30 – 31 . واته : ئه‌ی (موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم)) بڵێ به پیاوانی ئیماندار چاوی خۆیان (له سه‌یر کردنی نامه‌حره‌م) داخه‌ن و بپارێزن وه عه‌وره‌تیان (له داوێن پیسی) بپارێزن ئه‌وه چاکترو پاکتره بۆ ئه‌وان بێگومان خوا ئاگایه به هه‌موو کرده‌وه‌یه‌ك که ده‌یکه‌ن ؛ وه بڵێ به ئافره‌تانی ئیمانداریش چاویان داخه‌ن و بپارێزن (له سه‌یر کردنی نامه‌حره‌م) وه عه‌وره‌تیان بپارێزن (له داوێن پیسی) . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( يَعْلَمُ خَائِنَةَ الْأَعْيُنِ وَمَا تُخْفِي الصُّدُورُ ) . غافر : 19 . واته : ئه‌و خوایه هه‌میشه چاوه خیانه‌تکار و ناپاکه‌کان ده‌ناسێت و ده‌زانێت چی له دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شاردراوه. پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) له‌چه‌ندین فه‌رمووده‌دا موسڵمانانی ئاگاداركردۆته‌وه له مه‌ترسی به‌ته‌نها بوونی ئافره‌ت له‌گه‌ڵ پیاوی نامه‌حره‌م ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( لاَ يَخْلُوَنَّ رَجُلٌ بِامْرَأَةٍ إِلَّا مَعَ ذِي مَحْرَمٍ ) . رواه البخاري . واته : نابێ هیچ پیاوێك لە گەڵ ئافرەتێك بە تەنهابێ مەگەر لە گەڵ مەحرەمێكی دا بێت . عوقبه‌ی كوڕی عامر – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : ( إِيَّاكُمْ وَالدُّخُولَ عَلَى النِّسَاءِ فَقَالَ رَجُلٌ مِنَ الأَنْصَارِ : يَا رَسُولَ اللهِ ، أَفَرَأَيْتَ الْحَمْوَ ؟ قَالَ : الْحَمْوُ الْمَوْتُ ) . صحيح البخاري . واته : ووشيار و ئاگادار بن له چوونتان بۆ ژوور و دانیشتگای ئافره‌تانى نامه‌حڕه‌م ، پياوێك له ئهنساريهكانى شارى مه‌دينه فه‌رمووى : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌ى تێكه‌ڵ بوون و مانه‌وه لەگەڵ خێزانى برا حوكمى چيه ؟ واته : (تێكه‌ڵ بوون و مانه‌وه له گه‌ڵى) فه‌رمووى : تێكه‌ڵ بوون و مانه‌وه له گه‌ڵ خێزانى برا هه‌ر مردنه (واته زۆر ترسناكه و حه‌ڕامه و دروست نيه) .
به‌ڕاستی یه‌كێك لهوبهڵاوناخۆشیانهی ئێستا تووشی موسڵمانان بووه تێكه‌ڵی پیاوان و ئافره‌تانی نامه‌حره‌مه ؛ كه بێگومان مه‌یلی پیاو بۆ ئافره‌تی نامه‌حره‌م زانراو و هه‌ست پێكراوه ؛ وه مه‌یلی ئافره‌ت بۆ پیاوی نامه‌حره‌م به‌هه‌مان شێوه ؛ شه‌یتان دێته نێوانیان و به‌ره و گوناه و تاوان ده‌یانبات ؛ به‌ڕاستی غیره و پاراستنی ئافره‌ت له‌پیاوانی نامه‌حره‌م ئێستا له‌ناو خه‌ڵكی زۆر كه‌م بووه ؛ كه‌م پیاو هه‌یه خێزانه‌كه‌ی له‌پیاوانی نامه‌حره‌م به‌دووربخات و بیپارێزێت ؛ كه‌سی واهه‌یه بۆ فه‌خر و شانازی سایه‌قێكی پیاو بۆخۆی ده‌گرێت یان خزمه‌تكار بۆ ماڵه‌وه ده‌گرن به‌بێ خۆپاراساتن و له‌خواترسان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌بن و به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌مێننه‌وه ؛ به‌ڕاستی ئه‌مكاره ناشه‌رعیانه هۆكاری تێكدانی ماڵه‌كانن ؛ پێویسته موسڵمانان ته‌قوای خوا بكه‌ن و شوێن هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان نه‌كه‌ون .
ئامۆژگاری بیست و حه‌وت جیاكردنه‌وه‌ی ئافره‌تان له‌پیاوان له‌كاتی سه‌ردانكردنی خێزانی
بێگومان تێكه‌ڵ بوونی پیاوان و ئافره‌تانی نامه‌حره‌م ئه‌سڵ و بنچینه‌ی فیتنه و تاوانه ؛ هۆكاری تێكچوونی تاك و كۆمه‌ڵگایه ؛ هۆكاری زۆربوونی زینا و بهدرهوشتیه . بۆیه له‌سه‌ر باوه‌ڕداران پێویسته له‌كاتی سه‌ردانكردنی خێزانی‌دا پیاوان و ئافره‌تان به‌یه‌كه‌وه له‌یه‌ك ژوور دانه‌نیشن چونكه بێگومان به‌م جۆره دانیشتنه و تێكه‌ڵیه تووشی تاوانی نه‌زه‌ر ده‌بن وه تووشی تاوانی ته‌وقه كردن و به‌ریه‌ك كه‌وتن ده‌بن وه تووشی عیشق و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌ستن ده‌بن . ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی تێكه‌ڵی ده‌كه‌ن پاراساتنی شه‌ره‌ف و نامووس به‌لایانه‌وه گرنگ نیه ؛ سه‌یری وڵاتانی ڕۆژئاوابكهن به‌هۆی تێكه‌ڵی پیاوان و ئافره‌تانی نامه‌حره‌م چۆن به‌ئاسانی تووشی زینا و گوناه و تاوان ده‌بن ! چۆن تووشی له‌بار بردنی منداڵی ناشه‌رعی ده‌بن ! چۆن تووشی ده‌سترێژی ده‌بن ! وه چۆن تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌بن ! تێكه‌ڵی له‌نێوان پیاوان و ئافره‌تانی نامه‌حره‌م گه‌وره‌ترین هۆكاری تووش بوون به‌تاوانی زینایه بۆیه خوای په‌روه‌ردگار هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی قه‌ده‌غه‌كردووه كه ده‌بنه هۆكاری تاوانی زینا كه بێگومان تێكه‌ڵی هۆكارێكه له‌هۆكاره‌كان ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( ( وَلَا تَقْرَبُوا الزِّنَا إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِيلًا ) . (الْإِسْرَاءِ : 32) . واته: نزيكى زينا مه‌كه‌ونه‌وه ، به‌ڕاستى ئه‌وه كرده‌وه‌يه‌كى زۆر ناشرين و ڕێگه‌يه‌كى پيس و خراپه . خواى گه‌وره له‌م ئايه‌ته پيرۆزه‌دا نه‌هى كردووه له گشت ئه‌و هۆكارانه‌ى ده‌بنه مايه‌ى تووش بوون به زينا ، بێگومان تێكه‌ڵ بوونى ژن و پياوى نامه‌حره‌م يه‌كێكه له هۆكاره‌كانى تووش بوون به زينا ، چه‌ندين كه‌س هه‌يه به‌هۆى تێكهڵيهوه سه‌يرى يهكتريان كردووه و شه‌يتان فێڵی لێكردوون و پاشان تووشى زيناى كردوون ! وه له ئایه‌تێكی تردا خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( (يَعْلَمُ خَائِنَةَ الْأَعْيُنِ وَمَا تُخْفِى الصُّدُورُ) غَافِرٍ:19. واته : خواى گه‌وره ئاگاى له‌و چاوه خيانه‌تكارانه هه‌يه كه به‌دزى و نهێنى سه‌يرى (كچ و خێزان و دايكى) خه‌ڵكى ده‌كات ، وه زانيارى هه‌يه به گشت ئه‌و شتانه‌ى له دڵ و ده‌روون و سينهكاندا حه‌شاردراوه . ـ ئه‌م ئايه‌ته پيرۆزه‌ش يه‌كێكه له‌و ئايه‌تانه‌ى كه باس له مه‌ترسى و نادروستيهتى (إختلاط) ده‌كات ، عبدالله ى كوڕى عه‌باس (ره‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) له ته‌فسيرى ئه‌م ئايه‌ته پيرۆزه‌دا فه‌رموويه‌تى : ئه‌م ئايه‌ته پيرۆزه باس له پياوێك ده‌كات (بۆ نموونه) بچێته ماڵێك له‌و ماڵه‌دا ئافره‌تێكى جوان هه‌بێت ، ئه‌و ئافره‌ته له به‌رده‌مى پياوه‌كه بێت و بچێت ، هه‌ر كاتێك ئه‌هلى ئه‌و ماڵه له پياوه‌كه بێئاگابوون يهكسهر پياوه‌كه سه‌يرى ئافره‌ته‌كه ده‌كات ، وه هه‌ر كاتێك ئاگايان له پياوه‌كه بوو يهكسهر چاوه‌كانى داده‌گرێت و سه‌يرى ئافره‌ته‌كه ناكات ، هه‌ر كاتێك بێ ئاگابوون سه‌يرى ده‌كات ، وه هه‌ر كاتێك ئاگايان لێ بوو چاوى داده‌گرێت ، خواى گه‌وره ده‌زانێت چی له دڵ و ده‌روونى ئه‌و پياوه‌دا هه‌يه .
پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( الْمَرْأَةُ عَوْرَةٌ ؛ وَإِنَّهَا إِذَا خَرَجَتْ ؛ اسْتَشْرَفَهَا الشَّيْطَانُ ؛ وَإِنَّهَا لَا تَكُونُ إِلَى وَجْهِ اللَّهِ : أَقْرَبَ مِنْهَا فى قعرِ بيتِها ) . صحيح ـ ((التعليق الرغيب)) (1/ 136) , ((الإروا‌ء)) (1/ 303/273) . واته : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموويه‌تى : ئافره‌ت عه‌وره‌ته ، كاتێك له ماڵه‌وه ده‌رئه‌چێت ، شه‌يتان له‌به‌ر چاوى پياوانى نامه‌حره‌م ده‌يڕازێنێته‌وه ، به‌ڕاستى چاكترين شت بۆ ئافره‌ت بۆ ئه‌وه‌ى ره‌زامه‌ندى خوا به‌ده‌ست بێنێت مانه‌وه‌يه‌تى له‌ناو ماڵه‌كه‌ى . ــ له‌م فه‌رمووده‌يه‌شدا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا ئافره‌ت نابێت تێكه‌ڵى پياوان بكات ، چونكه شه‌يتان له‌به‌ر چاوى پياوانى نامه‌حره‌م ده‌يڕازێنێته‌وه ، وه چاكترين شوێنى ئافره‌ت ماڵهوهيهتى دوور له تێكه‌ڵى پياوانى نامه‌حڕه‌م ، وه خراپترين شوێنيشى ده‌ره‌وه‌و تێكه‌ڵ بوونيه‌تى له‌گه‌ڵ پياوانى نامه‌حره‌م .
زه‌ره‌ر و زيانه‌كانى (إختلاط) تێكه‌ڵي 1 – نه‌زه‌ركردن . 2 – نه‌مانى غيره‌ت . 3 – نه‌مانى شه‌رم و حه‌يا . 4 – تێك چوونى ره‌وشت و ئه‌خلاق . 5 – زۆربوون و بڵاو بوونه‌وه‌ى زينا . 6 – تووشبوون به نه‌خۆشى (عشق) دڵدارى . 7 – زۆربوونى ته‌ڵاق به‌هۆى خيانه‌تى زه‌وجى . 8 – ته‌وقه‌كردن و به‌ريه‌ك كه‌وتن . 9 – ده‌ر كه‌وتنى جوانى لاشه‌ى ئافره‌تان بۆ پياوانى نامه‌حره‌م . 10 – سه‌رنه‌كه‌وتن له‌و قوتابخانانه و پهيمانگاو كۆلێژانهى تێكه‌ڵاون .
ئامۆژگاری بیست و هه‌شت ئاگاداربوون له مه‌ترسی شۆفێران و ئافره‌ته خزمه‌تكاره‌كانی ماڵه‌وه
به‌ڕاستی زۆرێك له‌ماڵه‌كان تووشی فیتنه‌ی ئافره‌ته خزمه‌تكاره‌كانی ماڵه‌وه بوونه‌وه ؛ وه تووشی فیتنه‌ی شۆفێری تایبه‌تی ماڵه‌وه‌یان بوونه ؛ بۆیه پێویسته موسڵمانان ئاگاداربن و له‌خوا بترسن و خۆیان له فێڵه‌كانی شه‌یتان بپارێزن . پیاو چه‌ند خۆی له‌ئافره‌تی نامه‌حره‌م ده‌پارێزت ئه‌وه‌نده‌ش یان زیاتر ده‌بێت خۆی له‌فیتنه‌ی ئه‌و ئافره‌ته بپارێزێت كه خزمه‌تكاری ماڵه‌وه‌یه‌تی ؛ به‌ڕاستی زۆرێك له‌خه‌ڵكی هه‌تا كه‌سانی چاكیش له‌م بابه‌ته كه‌م ته‌رخه‌می ده‌كه‌ن ؛ خۆیان ناپارێزن له‌سه‌یركردنی ؛ وه لهبهتهنها مانه‌وه له‌گه‌ڵی ؛ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) نه‌یفه‌رمووه : ( مَا تركْتُ بعْدِي فِتْنَةً هِي أَضَرُّ عَلَى الرِّجالِ: مِنَ النِّسَاءِ ) . متفقٌ عَلَيهِ . واته : هیچ فیتنه‌یه‌ك له‌دوای خۆم جێ نه‌هێشتووه خراپتربێت له‌سه‌ر پیاوان له‌فیتنه‌ی ئافره‌تان . وه فه‌رموویه‌تی : ( فاتقوا الدنيا واتَّقوا النساء) . رواه مسلم . واته : خۆتان له‌دونیا بپارێزن وه خۆتان له ئافره‌تان بپارێزن .
خۆنه‌پاراستن له خزمه‌تكارانی ماڵه‌وه زۆرجار ده‌بێته هۆكاری تووش بوون به‌تاوانی زینا و كێشه‌ی خێزانی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری !
وه پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رم و نیان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خزمه‌تكار بكرێت و نابێت ئه‌زیه‌ت بدرێت و سته‌می لێ بكرێت ؛ چونكه ئه‌گه‌ر ئهزیهتدرا و سته‌می لێكرا له‌وه‌یه په‌نا بباته به‌ر تۆسهڵهندهوه جا به‌كوشتن بێت یان بهجادووكردن بێت . ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( خَدَمْتُ رَسُولَ اللَّهِ عَشْرَ سِنِينَ وَاللَّهِ مَا قَالَ لِي أُفًّا قَطُّ وَلاَ قَالَ لِي لِشَيْءٍ لِمَ فَعَلْتَ كَذَا ) . صحیح . واته : ده ساڵ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا م كرد (ﷺ) ؛ سوێند به‌خوا هه‌رگیز پێ نه‌وتووم ئۆف ؛ وه هه‌رگیز پێی نه‌وتوم بۆچی ئه‌مكاره‌ت كرد یان بۆچی ئه‌مكاره‌ت نه‌كرد .
خۆتان و منداڵه‌كانتان بپارێزن له به‌ته‌نها مانه‌وه له‌گه‌ڵ شۆفێر و خزمه‌تكار ؛ زۆر مه‌ترسیداره ؛ چه‌ندین روداوی مه‌ترسیدار و ئابڕوبه‌رانه ڕوویداوه ؛ متمانه‌ی زۆر به شۆفێر و خزمهتكارهكانتان مه‌كه‌ن ؛ به‌ڕاستی ئه‌م متمانه زۆره ده‌رگای فیتنهكانه ؛ وه له‌وه گه‌وره‌تره ئه‌وه‌یه كاتێك كچه‌كه‌ت به‌بۆنێكی خۆش به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ شۆفێرهكهتان ده‌چێته ده‌ره‌وه ؛ له‌گه‌ڵی پێ ده‌كه‌نێت و گاڵته‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌یه وایه له‌گه‌ڵ مه‌حره‌مێكی خۆی پوبێته ده‌ره‌وه . خوای په‌روه‌ردگار ئێمه و ئێوه‌ش لهفیتنهكان بپارێزێت وه جوانترین ره‌وشتمان پێ ببه‌خشێت . اللهم ئامین .
ئامۆژگاری بیست و نۆیه‌م دوورخستنه‌وه‌ی پیاوی ژنانی و له‌ئافره‌ت چوو
پێویسته دایكان و باوكان زۆر ئاگایان له منداڵه‌كانیان بێت و نه‌یه‌ڵن هاوڕییه‌تی ئه‌وجۆره پیاوانه بكه‌ن كه خۆیان ده‌چوێنن به ئافره‌تان ؛ وه خۆیان بپارێزن له‌و ئافره‌تانه‌ی خۆیان ده‌چوێنن به پیاوان چونكه ئه‌وجۆره كه‌سانه نهفهرتیان لێكراوه و پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : (لَعَنَ اللَّهُ الْمُتَشَبِّهِينَ مِنَ الرِّجَالِ بِالنِّسَاءِ والمتشبِّهات من النِّسَاء بِالرِّجَالِ) . صحيح ، مشكاة المصابيح :4429 . واته : خواى گه‌وره نه‌فره‌تى كردووه له‌و پياوانه‌ى خۆيان ده‌شوبهێنن به ئافره‌تان ، وه ئه‌و ئافره‌تانه‌ى خۆيان ده‌شوبهێنن به پياوان . هاوه‌ڵی به‌ڕێز ئه‌بو هوره‌یره - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( لَعَنَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) الرَّجُلَ يَلْبَسُ لِبْسَةَ الْمَرْأَةِ وَالْمَرْأَةَ تَلْبَسُ لِبْسَةَ الرَّجُلِ) صحيح مشكاة المصابيح:4469. واته:پێغه‌مبه‌رى خوا(ﷺ) نه‌فره‌تى كردووه لهپياوهى جله‌كه‌ى وه كو ئافره‌ت ده پۆشێت؛ وه ئه‌و ئافره‌ته‌ى جله‌كه‌ى وه‌كو پياو ده‌پۆشێت . وه له‌ریوایه‌تی بوخاریدا هاتووه : پێغەمبەری خوا (ﷺ) نەفرەتی كردووە لەو پیاوانەی كه بە جەستە پیاون بەڵام هەڵسوڪەوت و قسەیان وەڪ ئافرەتە . عبدالله ی كوڕی عومه‌ر – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغەمبەری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : سێ كه‌س ناچنه به‌هه‌شت ؛ ئه‌وكه‌سه‌ی له‌گه‌ڵ دایك و باوكی خراپه ؛ وه ئه‌وپیاوه‌ی نامه‌رده و بێ غیره‌ته و رازیه خێزانی كاری به‌دره‌وشتی بكات ؛ وه ئه‌و ئافره‌ته‌ی خۆی بهپیاوادهچوێنێت . به‌ڕاستی جێگای داخه له‌وڵاتی موسڵمانان گه‌نجانێك سه‌ریان هه‌ڵداوه به‌ناوی هاوره‌گه‌زخوازه‌كان لاسایی گه‌لانی بێ باوه‌ڕ ده‌كه‌نه‌وه و په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی ده‌به‌ستن له‌نێوان یه‌كتری دوور له‌فیتره‌تی پاكی مرۆڤایه‌تی ! بانگه‌شه‌ی گه‌نجان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی تاوانه قێزه‌ونه‌كه‌ی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر لوط – عليه السلام – كه بێ باوه‌ره‌كان ئه‌نجامیان ده‌دا و نێر ده‌چووه لای نێر ؛ خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م گه‌له بێ باوه‌ره‌ی له‌ناوبرد و شاره‌كه‌ی سه‌ره‌و ژێر كردن وه پێغه‌مبه‌ر لوط و باوهردرانی ڕزگار كرد . پێویسته ئه‌م جۆره گه‌نجانه ئامۆژگاری بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان غه‌یری خۆشیان تووشی تووره‌بوونی خوا نه‌كه‌ن له‌دونیا و له‌دواڕۆژدا . به‌ڕاستی تاوانی ئه‌م جۆره كه‌سانه هۆكاری وشكه‌ساڵی و نه‌بارینی بارانه ؛ وه هۆكاری به‌ڵاو ناخۆشی و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی شتومهكهكانه ؛ بۆیه پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نی ئه‌منی ڕێگری له‌م جۆره تاوانانه بكه‌ن چونكه هۆكاری تیاچوونی كۆمه‌ڵگایه . ئه‌بو هوره‌یره - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( أن النبيَّ صلى الله عليه وسلم أُتِيَ بمُخَنَّثٍ، قد خَضَبَ يَدَيْه ورجلَيْه بالحنَّاءِ، فقال النبيُّ صلى الله عليه وسلم ما بالُ هذا ؟ فقِيلَ : يا رسولَ اللهِ ، يَتَشَبَّهُ بالنَّساءِ ، فأَمَرَ به فنُفيَ إلى النَّقِيعِ ، فقالوا : يا رسولَ اللهِ ، ألا نَقْتُلُه ؟ فقال : إني نُهِيتُ عن قتلِ المُصَلِّين ) . صحيح أبي داود . واته : گه‌نجێكی ژنانیان هێنایه لای پێغەمبەری خوا (ﷺ) ؛ ئه‌م گه‌نجه وه‌كو ئافره‌تان خه‌نه‌ی له‌ده‌ست و پێیهكانیدابوو ؛ پێغەمبەری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : ئه‌مه چی كردووه ؟ وتیان : ئه‌ی پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئه‌م گه‌نجه خۆی به ئافره‌تان ده‌چوێنێت و لاسایی ئافره‌تان ده‌كاته‌وه ؛ پێغەمبەری خوا (ﷺ) فه‌رمانی كرد بیبه‌ن بۆ نهقیع - شوێنێكه له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌دینه - وه‌ك سزا و سه‌رزه‌نشت كردنێك بۆ ئه‌وه‌ی په‌ند وه‌ربگرێت و ئه‌مكاره دووباره نه‌كاته‌وه وه بۆ ئه‌وه‌ی زیانی بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا نه‌بێت و لاسایی نه‌كه‌نه‌وه ؛ وتیان : ئه‌ی پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئایه ئه‌م گه‌نجه نه‌كوژین ؟ فه‌رمووی : من نه‌هیم لێكراوه كه‌سی نوێژ خوێن بكوژم ) .
ئامۆژگاری سی یه‌م ئاگاردابوون له مه‌ترسی شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان
كه‌م ماڵ هه‌یه له‌م سه‌رده‌مه‌دا ته‌له‌فزیۆن له‌ماڵیدا نه‌بێ ؛ كه بێگومان زۆربه‌ی جار له‌خراپه به‌كارده‌هێندرێت له‌لای زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌وه ؛ بۆیه پێویسته له‌سه‌ر دایكان و باوكان ئاگایان له منداڵه‌كانیان بێت وه ئاگایان له‌خۆیان بێت تووشی تاوان و زیانه‌كانی شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانیان نه‌بن ؛ زیانه‌كانی ته‌له‌فزیۆن جۆراو جۆر و مه‌ترسیدارن بۆ نموونه : زیانی عه‌قیده‌یی : ته‌له‌فزیۆن هۆكاری تێكچوونی عه‌قیده و بیر‌و باوه‌ری تاكی موسڵمانه ؛ له‌ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه‌یه دروشمی بێ باوه‌ڕانی تێدا په‌خش ده‌كرێت وه‌ك خاچ په‌رستی و روبار په‌رستی و ئاسمان په‌رستی و مانگا په‌رستی و بوذا په‌رستی و جادووگهریهتی و گۆرپه‌رستی . زیانی كۆمه‌ڵایه‌تی : له‌شاشه‌ی تهلهفزیۆهنهكانهوهیه هه‌ندێك له موسڵمانان كاریگه‌رده‌بن به ده‌رهێنه‌ره بێ باوه‌ره‌كان و لاساییان ده‌كه‌نه‌وه ؛ به‌هۆیه‌وه فێری كوشتن و دزی و ده‌ستدرێژی و فێڵبازی و چه‌ندین تاوانی تر ده‌بن ! وه به‌هۆیه‌وه په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی ده‌پچرێت ؛ وه به‌هۆیه‌وه وه‌كو پێوست ڕێز له‌میوان ناگیرێت ! زیانی ئه‌خلاقی : به‌هۆی سه‌یركردنی شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه ره‌وشت كه‌م ده‌بێت و نامێنێت به‌هۆیه‌وه پیاوان و ئافره‌تان تووشی نه‌زه‌ری حه‌رام ده‌بن ؛ وه به‌هۆیه‌وه تووشی زیناو به‌دره‌وشتی ده‌بن ؛ وه به‌هۆیه‌وه ئافره‌تان تووشی ره‌قس كردن ده‌بن ؛ وه به‌هۆیه‌وه تاوانی زینا له‌نێوان مه‌حره‌مه‌كاندا رووده‌دات ! وه به‌هۆیه‌وه ده‌ربڕینی وشه‌ی نه‌شیاو جنێو فێرده‌بن ! زیانی دینداری و خواپه‌رستی : به‌هۆی سه‌یركردنی شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه چه‌ندین كه‌س هه‌یه هه‌تا دره‌نگی شه‌و سه‌یری دراماكان ده‌كات پاشان ده‌خه‌وێت و نوێژی به‌یانی له‌ده‌ست ده‌دات ! وه باقی نوێژه‌كانی تر دوا ده‌خات له‌كاتی خۆیان ئه‌نجام نادات ! وه به‌هۆیه‌وه گاڵته به‌حیجاب و چه‌ندین عیباده‌تی تر ده‌كرێت و لاسایی بێ باوه‌ڕان ده‌كرێته‌وه ! زیانی مێژوویی : به‌هۆی سه‌یركردنی درامای بێ باوه‌ڕانه‌وه مێژووی پاڵه‌وانانی ئیسلام پشت ده‌خرێت و وه‌كو پێویست گرنگی پێ‌نادرێت . زیانی ده‌روونی : به‌هۆی سه‌یركردنی فیلم و درامای توند و تیژ بینه‌ر كه‌سێكی توند و تیژ و خراپی لێ ده‌رده‌چێت ؛ وه به‌هۆی سه‌یكردنی درامانی خه‌وف كه‌سێكی ترسنۆكی لێ ده‌رده‌چێت . وه به‌هۆیه‌وه تووشی زیانی لاشهییش ده‌بێت وه‌كو پێویست له‌كاتی خۆی ناخه‌وێت ! زیانی ماددی : بێگومان له‌رۆژی دواییدا خوای گه‌وره پرسیارت لێ ده‌كات له‌وماڵه‌ی سه‌رفت كردووه ؛ ئایه له‌چیت سه‌رف كرد ؟ له‌په‌رستنی خوا یان له‌سه‌ر پێچی كردنی خوا ؟
ئامۆژگاری سی و یه‌ك ئاگاداربوون له‌خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل و ته‌له‌فۆنه‌كان
ته‌له‌فۆن و مۆبایل له ئامرازه نوێ و به‌سووده‌كانی سه‌رده‌مه ؛ ماوه دووره‌كان كورت ده‌كاته‌وه ؛ ده‌تبه‌ستێته‌وه به‌هه‌موو شوێنێك ؛ ئه‌كرێت له‌كاری چاك به‌كاربهێندرێت ؛ وه‌ك بهخهبهرهێنان بۆ نوێژی به‌یانی ؛ وه بۆ پرسیاری شه‌رعی ؛ وه په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی ؛ وه ئامۆژگاری كردنی موسڵمانان . به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ زۆر كاری خراپیش به‌كار ده‌هێندرێت ؛ چه‌ندین جار مۆبایل و ته‌له‌فۆن بۆته هۆكاری تێكچوونی خێزان .
شێوازه خراپه‌كانی به‌كارهێنانی ته‌له‌فۆن و مۆبایل : 1_ گاڵته به‌یه‌كتر كردن و ئه‌زیه‌تدانی یه‌كتر . 2_ یه‌كتر ناسینی پیاو و ئافره‌تی نامه‌حره‌م ؛ وه به‌ستنی په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی ؛ كه‌م گه‌نج هه‌یه مۆبایلی هه‌بێت و پهیوهنجی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی نامه‌حره‌م نه‌بێت ؛ كه بێگومان ئه‌م په‌یوه‌ندیه سه‌رده‌كێشێت بۆ كێشه و تاوان و خراپه‌كاری . 3_ تێكچوونی ئافره‌تی به‌مێرد ؛ چه‌ندین پیاوی خراپ هه‌ن ژنی خه‌ڵك تێكده‌ده‌ن و خیانه‌ت له‌مێرده‌كانیان ده‌كه‌ن و وا له‌و ئافره‌ته ده‌كات له‌پیاوه‌كه‌ی جیابێته‌وه ؛ وه چه‌ندین ئافره‌تی خراپ هه‌یه وا له پیاو ده‌كات خێزانه‌ی ته‌ڵاق بدات و لێی جیابێته‌وه . 4_ له‌ده‌ستدانی كاتی زۆر له‌قسه‌ی بێ سوود و خراپ كه ده‌بێته هۆكاری دڵ ره‌قی ؛ وه هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌یه له‌زیكر و یادی خوا ؛ به‌تایبه‌تی ئافره‌تان له‌كاتی ته‌له‌فۆندا له‌گه‌ڵ یه‌كتری قسه‌ی زۆر ده‌كه‌ن و كاتی زۆر به‌فیرۆ ده‌ده‌ن .
بێگومان مۆبایل ئه‌كرێت له‌كاری چاك به‌كاربهێندرێت و بكرێت به‌هۆكاری كۆكردنه‌وه‌ی خێر و چاكه‌كان ؛ ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌بێت مرۆڤ هه‌ست به‌چاودێری خوای په‌روه‌ردگار بكات ؛ شتێك مه‌نووسه كه خوا تووره ده‌كات ؛ به زمانت هیچ قسه‌یه‌ك مه‌كه ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی خوای تێدانه‌بێ ؛ به‌چاوه‌كانت سه‌یری شتێك مه‌كه خوا قه‌ده‌غه‌ی كردبێت ؛ وه بهگوێچكهكانت گوێ له‌شتێك مه‌گره خودا پێی ناخۆش بێت ؛ با موسڵمانان له‌ده‌ست و زمانت سه‌لامه‌تبن ؛ ئه‌وكات تۆ موسڵمانێكی ڕاسته‌قینه‌ی ؛ وه به‌جوانترین ره‌وشت هه‌ڵسوكه‌وت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ موسڵمانان بكه . مۆبایل ئه‌كرێت به‌كاربهێندرێت بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانستی شه‌رعی ؛ وه بۆ گوێگرتن له وتاری زانایان و قورئان خوێنان . بێگومان كات له‌زێر گرانبه‌هاتره ؛ كاته گرانبههاكانت به‌یاریه بێ سووده‌كانی ناو مۆبایله‌كه‌ت مه‌فه‌وتێنه ؛ تۆ له‌ڕۆژی دواییدا پرسیارت لێ دهكردت ئایه ته‌مه‌نت له‌چی سه‌رف كرد ؟ كاته‌كانت له‌چی سه‌رف كرد ؟ گه‌نجایه‌تیت له‌چی سه‌رف كرد ؟ به‌داخه‌وه گه‌نجانێكی زۆر هه‌ن كاته‌كانیان له‌یاری پۆپجی و چه‌ندین جۆر یاری تری بێ سوود و نادروست به‌سه‌ر ده‌به‌ن . شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمیه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( گشت ئه‌وشتانه‌ی مرۆڤ به‌دوور ده‌خات له‌جێ به‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كانی خوا نه‌هی لێكراوه و دروست نیه ؛ ئه‌گه‌رچی خوودی خۆشی حه‌رام نه‌بێت ؛ وه‌ك كڕین و فرۆشتن ؛ وه گشت ئه‌و یاریانه‌ی كه‌سانی ده‌ست به‌تاڵ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و سوودیان لێ وه‌رناگیرێت بۆ كاری شه‌رعی قه‌ده‌غه‌كراو و حه‌رامن ) . الفتاوی الكبری . واز له‌م یاریه بێ سوودانه بێنه و خۆت به‌وشتانه سه‌رقاڵ بكه كه سوودت پێ ده‌گه‌یه‌نێت له‌دونیا و له‌دواڕۆژ . وه بزانه كه تۆ لێپێچینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له‌سه‌ر ته‌مه‌ن و كاته‌كانی ژیانت ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رمویه‌تی : ( لَا تَزُولُ قَدَمَا عَبْدٍ يَوْمَ الْقِيَامَةِ حَتَّى يُسْأَلَ عَنْ عُمُرِهِ فِيمَا أَفْنَاهُ ، وَعَنْ عِلْمِهِ فِيمَ فَعَلَ ، وَعَنْ مَالِهِ مِنْ أَيْنَ اكْتَسَبَهُ ،وَفِيمَ أَنْفَقَهُ وَعَنْ جِسْمِهِ فِيمَ أَبْلَاهُ) . (رواه الترمذي وصححه الألباني) . واتە : هەردوو پێی بەندە لە ڕۆژی قیامەتدا لە شوێنی خۆی لاناچێت تاوەكو پرسیاری لێ دەكرێت دەربارەی : تەمەنی لە چیدا تەواو كرد؟ وە زانستەكەی كە لە چیدا كاری پێكردووە؟ وە لە ماڵەكەی كە چۆن دەستی كەوتووە و لەچی دا خەرجی كردووە؟ وە دەربارەی جەستەی كە لەچی دا سەرفی كردووە؟
ئامۆژگاری سی و دوو پاككردنه‌وه‌ی ماڵ له‌دروشم و په‌رستراوه‌كانی بێ باوه‌ڕان
له‌م سه‌رده‌مه‌دا تووشی چه‌ندین شتی دروستكراو بووینه كه له‌وڵاتی بێ باوه‌ڕانه‌وه بۆمان هاتووه ؛ له‌وێنه‌كان و نه‌خشه‌كان و دروشمه‌كان ئه‌و وێنه و دروشمانه‌ی كه په‌رستراوی بێ باوهرهكانن وه‌ك خاچ و وێنه‌ی پێغه‌مبه‌ر عیسا – علیه السلام – وه وێنه‌ی مه‌ریه‌می دایكی – سه‌لامی خوای په‌روه‌ردگاریان لێبێت - ؛ وه وێنه‌ی كه‌نیسه‌كان و په‌یكه‌ری بوذا ؛ وه خواكانی ئیغریقیه‌كان وه‌ك خوای خۆشه‌ویستی ؛ وه خوای خێر و شه‌ڕ وه چه‌ندین شتی تری نادروست .
دایكمان عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( أنَّ النبيَّ لم يكنْ يتركُ في بيتِه شيئًا فيه تصاليبَ إلا نقضه ) . صحیح . واته : واتە : پێغەمبەر هیچ تیمسال و سەلیب و وێنەکی لەماڵدا نەدەهێشت ئیلا تێکی دەدا . جا ئەم وێنە و سەلیبانە لەهەندێ لەقاپ وقاچاخ وفەرش ودەفتەرەکان وجلەکاندا هەیە لەفەرموودەیەکدا هاتووە: ( إنّ البيت الذي فيه الصور ، لا تدخله الملائكة ) رواه البخاري (4/325) . واتە : ئەو ماڵەی کەوێنەی تێدایە ، فریشتە ڕووی لێ ناکات . ئەو وێنەیەی کەڕێگری دەکات لە فریشتە لە هاتنە ژوورەوەی ماڵدا وێنەی گیاندارە ئەوانەی کەسەریان لێ نەکراوەته‌وه یاخود ئیهانە نەکراون و لەجێگەی بەرز دانراون .
به‌ڕاستی ماڵی موسڵمانی یه‌كخوا په‌رست نابێت ره‌مزی شرك و كوفری تێدابێت ؛ ده‌بێت ماڵه‌كه‌ی له‌م ره‌مزه شركی و كوفریانه پاك بكاته‌وه . وه ئه‌مه زێده‌ره‌وی كردن نیه له‌دیندا ؛ چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ئهمگارهی كردووه و وێنه‌ی خاچ و وێنه‌ی گیانله‌به‌رانی له‌ماڵه‌وه لاداوه و سڕیوه‌ته‌وه . له‌سه‌ر دایكان و باوكان و ئه‌ندامانی خێزان پێویسته كاتێك شتێك بۆ ماڵه‌وه ده‌كرن پێویسته زۆر ئاگاداربن شتێك نه‌كردن وێنه‌ی خاچی له‌سه‌ر بێت یان وێنه‌ی گیانله‌به‌رانی له‌سه‌ربێت یان هه‌ر ره‌مز و دروشمێكی موشریك و بێ باوه‌ڕانی له‌سه‌ر بێت . دايكمان عائيشة – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) له‌سه‌فه‌رێك گه‌ڕایه‌وه ؛ په‌رده‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌رگاكه‌م هه‌ڵواسیبوو وێنه‌ی ئه‌سپی باڵداری له‌سه‌ربوو ؛ فه‌رمانی پێ‌كردم ئه‌م پهرهدهیه لابده‌م .
ئامۆژگاری سی و سێ لادانی وێنه‌ی گیانله‌به‌ران له‌ماڵه‌وه
زۆرێك له‌خه‌ڵكی ماڵه‌كانیان ده‌ڕازێننه‌وه به هه‌ڵواسینی وێنه‌ی گیانله‌به‌ران وه به‌دانانی په‌یكه‌ری گیانله‌به‌ران له‌سه‌ر ره‌فه و مه‌كته‌به‌كان ! بێگومان به به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌ی سه‌حیح دورست نیه هیچ ماڵێك وێنه‌ی گیانله‌به‌ران و په‌یكه‌ری تێدابێت ؛ پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمویەتی : ( لاَ تَدَعَ تِمْثَالاً إِلاَّ طَمَسْتَهُ ... ) . صحيح مسلم : 2287 . واتە : پەیکەری هەر رۆح لەبەرێکت بینی ئیلا رەشی بکەوە و تێکی بدە . وە فەرمویەتی : « لاَ تَدْخُلُ الْمَلاَئِكَةُ بَيْتًا فِيهِ تَمَاثِيلُ أَوْ تَصَاوِيرُ ».صحيح مسلم: 5667 . واته : فريشته‌كان ناچنه ماڵێك په‌يكه‌ر و وێنه‌ى رۆح لەبەرانی تێدابێت . وە فەرمویەتی : هه‌ر كه‌سێك پەیکەری رۆح لەبەرێک یان وێنه‌ي رۆح لەبەرێک بکێشێت و دروست بكات ئەوا له‌رۆژى دواييدا داواى لێده‌كرێت رۆحى بخاته به‌ر كه‌چى ناتوانێت رۆحى بخاته به‌ر . وێنه‌كێشانی گیانله‌به‌ران و هه‌ڵواسینی له‌بێ باوه‌ڕانه‌وه گواستراوه‌ته‌وه ناو موسڵمانان وه‌ك چۆن موشریكه‌كانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر نوح علیه السلام وێنه‌ی پیاوچاكه‌كانیان كێشا له‌ژوور و شوێنی دانیشتنه‌كانیان هه‌ڵده‌واسی به‌مه‌به‌ستی گه‌وره‌دانان و بیرهاتنه‌وه‌یان پاشان شه‌یتان فێڵی لێ‌كردن و وایلێكردن كه بیانپه‌رستن ! وه گارهكان كاتێك كه‌سێكی چاكیان ده‌مرد وێنه‌یان له‌ناو كه‌نیسه‌كانیان هه‌ڵده‌واسی وه ته‌رمه‌كه‌شیان له‌ناو كه‌نیسه‌كه ده‌ناشت ؛ دایكمان عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : كاتێك پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) نه‌خۆش كه‌وت هه‌ندێك له خێزانه‌كانی – ره‌زای خوایان لێبێت - باسی كه‌نیسه‌یه‌كیان كرد كه بینیبویان له له‌زه‌وی حه‌به‌شه كه پێی ده‌وترا ( ماریه ) ؛ ئومو سه‌له‌مه و ئومو حه‌بیبه - ره‌زای خوایان لێبێت – چووبوون بۆ زه‌وی حه‌به‌شه باسی جوانی و ئه‌و وێنانه‌یان كرد كه تیایدا بوو ؛ پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) سه‌ری به‌رز كرده‌وه و فه‌رمووی : ئا ئه‌وانه كاتێك پیاوچاكێك تیایاندا بمردایه له‌سه‌ر گۆره‌كه‌ی مزگه‌وتێكیان دروست ده‌كرد ؛ پاشان ئه‌و وێنانه‌یان تیادا ده‌كێشا ؛ ئا ئه‌وانه خراپترین مرۆڤن له‌لای خوا . وه فه‌رمویه‌تی : ( َلعَنَ اللَّهُ الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى اتَّخَذُوا قُبُورَ أَنْبِيَائِهِمْ مَسَاجِدَ ) . رواه البخاري و مسلم . واته : نه‌فرینی خوا له گاور و جوله‌كه‌كان بێت ؛ چونكه گۆڕی پێغه‌مبه‌ره‌كانیان ده‌كرد به مزگه‌وت . به‌ڕاستی هه‌ندێك ماڵ هه‌یه له‌موسڵمانان ده‌بینی وێنه‌ی گۆرانی بێژ و وێنه‌ی سه‌ركرده‌كان و وێنه‌ی پیاوچاكان و وێنه‌ی گیانله‌به‌رانی تێدا هه‌لواسراوه ! له‌جیاتی هه‌ڵواسینی وێنه‌ی مرۆڤه‌كان و گیانله‌به‌ران و باڵنده‌كان وێنه‌ی تابلۆی سروشتی هه‌لبواسن وه‌ك وێنه‌ی دره‌خت و چیاكان و رووباره‌كان و گوڵ و هه‌رشتێكی تر كه وێنه‌ی گیانلهبهرنهبێت و وه دروشمی بێ باوه‌ڕان نه‌بێت .
ئامۆژگاری سی و چوار جگه‌ره كێشان و نێرگله كێشان له‌ماڵه‌وه قه‌ده‌غه‌بكه
خوای په‌روه‌ردگار خواردن و خواردنه‌وه‌كانی كردۆته دووجۆر و جۆری سێیه‌میان نیه ( یان پاك و حه‌ڵاڵه یان پیس و حه‌رامه ) ؛ ئایه كێ هه‌یه جورئه‌ت بكات و بڵێت جگه‌ره و نێرگله له‌شته پاكه‌كانه ؟! ماڵی چاك دووره لهنێرگله و جگه‌ره كێشان . هه‌ركاتێك ترسای له‌وه‌ی له‌ماڵه‌كه‌ت جگه‌ره و نێرگله بكێشرێت ئه‌وا ده‌توانی چه‌ند نوسراوێك و چه‌ند ئاگاداریه‌ك له‌دیواری ماڵه‌كه‌ت ههلبواسه له‌سه‌ر نادروستی جگه‌ره و نێرگله كێشان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی جگه‌ره كیش و نێرگله كێش به‌خۆیدا بچێته‌وه و لهماڵهكهتاندا جگه‌ره و نێرگله نه‌كێشێت . بێگومان به به‌ڵگه‌ی ئایه‌تی قورئان و فه‌رمووده سه‌حیحه‌كان جگه‌ره كێشان و نێرگله‌كێشان حه‌رامه و دروست نیه چونكه شتێكی زیان به‌خشه و له‌خواردنه پاكهكان نیه ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ ) . الأعراف : 157 . واته : هه‌رچیه‌ک پاک‌و چاکه بۆیان حه‌ڵاڵ ده‌کات و هه‌رچی پیس و خراپه لێیان حه‌رام ده‌کات . بێگومان جگه‌ره و نێرگله له‌شته پیسانه بۆیه حه‌رامه . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ ) . البقرة : 195 . واته : به‌ده‌ستی خۆتان، خۆتان به‌ره‌و تیاچوون مه‌به‌ن . بێگومان جگه‌ره‌كێشان و نێرگله‌كێشان هۆكاری نه‌خۆش كه‌وتن و تیاچوونی مرۆڤه ؛ خوای په‌روه‌ردگار له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا نه‌هی لێمان كردووه بهدهستهكانمان خۆمان له‌ناوبه‌رین . پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى : (لاَ ضَرَرَ وَلاَ ضِرَارَ) . صحيح . واته: نه زه‌ره‌رو زيان له خۆت بده ؛ وه نه له غه‌يرى خۆتيش بده . كه بێگومان جگه‌ره‌كێشان و نێرگله كێشان و زیاتی بۆخۆت و بۆ غه‌یری خۆتیش هه‌یه .
زيانه‌كانی جگه‌ره كێشان و نێرگله‌كێشان : 1_ هۆكاره بۆ دڵه‌ڕاوكێی و خه‌وزڕان . 2_ تووش بوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قورگ . 3_ تووش بوون به‌نه‌خۆشی دڵ و جگه‌ر . 4_ گیرانی ده‌ماره‌كانی خوێن و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن . 5_ هه‌ڵوه‌رینی مووه‌كانی سه‌ر . 6_ سه‌ره‌تانی ده‌م و سه‌ره‌تان په‌نكریاس ؛ وه زۆر زیانی تر ...
ئامۆژگاری سی و پێنج وشیاربه له به‌خێوكردنی سه‌گ له‌ماڵه‌وه
دیاردەیەکی ناشرین هاتووەتە ناو موسڵمانەوە لە ئەنجامی چاولێکەریان بۆ بێباوەڕان ئەویش بریتیە لە دیاردەی بەخێوکردنی سەگ ! بۆیە پێویستە لەسەر موسڵمانان حوکمی شەرعی ئەم کارە بزانن : به‌خێوكردنی سه‌ك له‌ماڵه‌وه به‌بێ پێویست دروست نیه ؛ ته‌نها بۆ مه‌ڕ و ماڵات و پاسه‌وانی و كشتوكاڵ و ڕاوكردن دروسته . پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی : ( مَنْ أَمْسَكَ كَلْبًا فَإِنَّهُ يَنْقُصُ كُلَّ يَوْمٍ مِنْ عَمَلِهِ قِيرَاطٌ إِلا كَلْبَ حَرْثٍ أَوْ مَاشِيَةٍ ) . رواه البخاري . واته : هەرکەسێک سەگێک بهێڵێتەوە لای خۆی ئەوا هەموو ڕۆژێک لەکردەوەکانی کەم دەبێتەوە بە ئەندازەی قیراطێک تەنها بۆ سەگی زەراعەت و مه‌ڕوماڵات نەبێت .
تەنانەت لە فەموودەی دیکەدا هەڕەشەی قورس تر هاتووە کە هەر ڕۆژە و دووقیراط خێر و پاداشتی کەم دەبێتەوە ! ئه‌بو هوره‌یره - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی : ( مَنْ اقْتَنَى كَلْبًا لَيْسَ بِكَلْبِ صَيْدٍ وَلا مَاشِيَةٍ وَلا أَرْضٍ فَإِنَّهُ يَنْقُصُ مِنْ أَجْرِهِ قِيرَاطَانِ كُلَّ يَوْمٍ ) . رواه البخاري . واته : هەرکەسێک سەگێت ڕابگرێت سەگی ڕاو و پاسەوانی ئاژەڵ و پاسەوانی زەراعەت نەبێت ئەوا هەموو ڕۆژێک لە ئەجرەکەی دوو قیراط کەم دەبێتەوە . وه سزا و زیانێكی تری به‌خێوكردنی سه‌گ له‌ماڵه‌وه ئه‌وه‌یه كه فریشته‌ی ره‌حمه‌ت ناچێته ئه‌وماڵه كه سه‌گی تێدایه ؛ پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی : ( لاَ تَدْخُلُ المَلاَئِكَةُ بَيْتًا فِيهِ كَلْبٌ وَلاَ صُورَةٌ ) . رواه البخاري . واتە : فریشتەكان ناچنە ماڵێكەوە كە سەگ یان وێنەی گیانله‌به‌رانی تێدا بێت .
بۆیە وەکو لە فەموودەکانەوە ڕوون دەبێتەوە ڕاگرتنی سەگ حەرامە و درووست نیە تەنها بۆ سێ مەبەست نەبێت : 1_ ڕاگرتنی سەگ بەمەبەستی ڕاوکردن . 2_ ڕاگرتنی سەگ بۆپاسەوانی ئاژەڵ و مەڕووماڵات . 3_ ڕاگرتنی سەگ بۆ پاسەوانی زەراعەت و کشتوکاڵ .
وە هەندێک لە زانایان ڕێگایان داوە بە : ڕاگرتنی سەگ بەمەبەستی پاراستی ماڵ و خانوو بۆ ئەو کەسانەی پێویستیانە لە شوێنە چۆڵەکاندا .
بەڵام ئەم دیاردەیەی کە خەڵکی دەستی داوەتەتێی لە بەخێوکردنی سەگ بۆ جوانی و لەگەڵ خۆیان دەیگەڕێنن بە بازار و کۆڵانەکاندا کارێکی نادروست و حەرامە و پێویستە لەسەریان لە پەروەردگار بترسن چونکە سزاکەیان بچووک نیە کە ئەویش کەم بوونەوەی پاداشتی کردەوەکانیان بە ئەندازەی دوو قیراط لە هەرڕۆژێکدا وه فریشته‌ی ره‌حمه‌ت ناچێته ماڵیان .
داواکارین لەپەروەردگار هیدایەتی هەمووان بدات بۆ ئەوەی خۆی لێی ڕازیە و پێی خۆشە .
ئامۆژگاری سی و شه‌ش دوركه‌وتنه‌وه له ئیسراف و ڕازاندنه‌وه‌ی ماڵه‌وه
زۆرێك له‌ماڵه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌ره‌وه و ناوه وه‌ی ماڵه‌وه‌یان بهشتی زیاد و بێ پێویست رازاندۆته‌وه به‌هۆی ڕۆچوون لهچێژهكانی دونیا و په‌یوه‌ست بوون به‌دونیا ؛ وه به‌هۆی لاسایی كردنه‌وه و فه‌خر و شانازی كردن به‌سه‌ر یه‌كتره‌وه . خوای په‌روه‌ردگار له‌چه‌ندین ئایه‌تی قوڕئانی پیرۆزدا ئاگادارمانی كردۆته‌وه كه به‌ژیانی دونیا هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێین و زیاتر بۆ خۆشیه‌كانی دواڕۆژ هه‌وڵ بده‌ین . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَمَا هَٰذِهِ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا لَهْوٌ وَلَعِبٌ ۚ وَإِنَّ الدَّارَ الْآخِرَةَ لَهِيَ الْحَيَوَانُ ۚ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ ) . العنكبوت : 64 . واته : ژیانی ئه‌م دونیایه ته‌نها ڕابواردنێکی بێ هوده و یاری (مناڵانه) وه به‌ڕاستی ماڵی قیامه‌ت هه‌ر ئه‌وه ژیانه (به‌ڕاستی) ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانزانیایه. وه له‌ئایه‌تێكی تردا فه‌رموویه‌تی : ( وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا لَعِبٌ وَلَهْوٌ ۖ وَلَلدَّارُ الْآخِرَةُ خَيْرٌ لِلَّذِينَ يَتَّقُونَ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ) . الأنعام : 32 . واته : ژیانی دونیا هیچ نی یه بێجگه گاڵته و سه‌رقاڵیی نه‌بێ ؛ وه بێگومان ماڵی دوا ڕۆژ چاکتره بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان ده‌پارێزن و له خوا ده‌ترسن ده‌ی ئایا بۆ ژیر نابن .
ئه‌سڵ له‌جوانی و ڕازاوهییهكانی دونیا حهڵاڵیهته به‌مه‌رجێك بهشتی نادروست نه‌بێت وه ئیسرافی تێدا نه‌بێت ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( قُلْ مَنْ حَرَّمَ زِينَةَ اللَّهِ الَّتِي أَخْرَجَ لِعِبَادِهِ وَالطَّيِّبَاتِ مِنَ الرِّزْقِ ۚ قُلْ هِيَ لِلَّذِينَ آمَنُوا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا خَالِصَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۗ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ ) . الأعراف : 32 . واته : ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم) بڵێ کێ ئارایش و جوانی یه خواییه‌کانی حه‌رام کردووه که خوا بۆ به‌نده‌کانی دروستی کردووه هه‌روه‌ها ڕۆزی و خۆراکه پاك و خۆشه‌کان(کێ حه‌رامی کردوون)، (ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم)) بڵێ ئه‌وانه بۆ بڕوادارانه له ژیانی دنیادا(بێ بڕوایانیش له په‌نای ئه‌واندا به‌شداری ده‌که‌ن) ، (به‌ڵام) له ڕۆژی دوایی دا تایبه‌ته به بڕوادارانه‌وه به‌م شێوه‌یه ئایه‌ته‌کانمان باس ده‌که‌ین و ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه بۆ گه‌ل و کۆمه‌ڵێك که ده‌زانن و تێ ده‌گه‌ن. وه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( إنَّ اللهَ يُحِبُّ أنْ يُرَى أثَرُ نِعْمَتِهِ عَلَى عَبْدِهِ ) . رواه الترمذي، وَقالَ :حديث حسن . واته : به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار پێی خۆشه نیعمه‌تی خۆی له‌به‌نده‌كه‌ی ببینێت . وه فه‌رموویه‌تی : خواجوانه و جوانیشی پێخۆشه . به‌ڵام پێویسته موسڵمانان بزانن نابێت به‌م جوانی و ڕازاوه‌ییه خۆیان به‌زلنه‌زان به‌سه‌ر كه‌سانی تردا . وه نابێت موسڵمانان بهشتی نادروست خۆیان و ماڵه‌كه‌یان بڕازێننه‌وه ؛ بۆ نموونه نابێت له‌قاپ و ده‌فری زێر و زیو خواردن و خواردنه‌وه بخۆن ؛ وه نابێت ماڵه‌كه‌یان به په‌یكه‌ر و وێنه‌ی گیانله‌به‌ران و سه‌لیب و هیچ شتێكی نادروست بڕازێننه‌وه ؛ وه نابێت پیاوان به‌پۆشاكی حه‌ریر و زێر خۆیان بڕازێننه‌وه ؛ وه نابێت پیاوان خۆیان به‌پۆشاك و گشت ئه‌وشتانه‌ی تایبه‌ته به‌ئافره‌تان خۆیان بڕازێننه‌وه ؛ وه نابێت ئافره‌تانیش خۆیان به‌پۆشاك و گشت ئه‌وشتانه‌ی تایبه‌ته به‌پیاوان خۆیان بڕازێننه‌وه . وه نابێت ماڵه‌كان بهگلۆپ و رووناكی زیاد بڕازێته‌وه چونكه ئه‌مه ده‌بێت بهئیسراف و خوای په‌روه‌ردگار پێی ڕازی نیه .
ئامۆژگاری سی و حه‌وت هه‌ڵبژاردنی شوێنێكی گونجاو و باش بۆ ماڵه‌كه‌ت
زۆرگرنگه كه‌سی موسڵمان له‌كاتی كڕینی خانوویه‌ك یان به‌كرێ گرتنی خانوویه‌ك یان دروست كردنی خانوویه‌ك شوێنێكی باش هه‌ڵبژێرێت بۆ نموونه هه‌وڵبده خانوه‌كه‌ت له‌نزیك مه‌زگه‌وت بێت بۆ ئه‌وی بتوانی به‌ئاسنی گوێت له‌بانگ بێت و بتوانی زوو بگه‌یت به مزگه‌وت هه‌موو نوێژه‌كانت به‌جه‌ماعه‌ت ئه‌نجام بده‌ی ؛ وه بۆ ئه‌وه‌ی خێزانت و منداڵه‌كانت بتوانن ئاماده‌ی وتار و خوله‌كانی قورئان خوێندن بن . با ماڵه‌كه‌ت له‌شوێنێك نه‌بێت كه‌سانی فاسق و بێ باوه‌ر و تاوانكاری لێبێت ؛ وه له‌شوێنێك نه‌بێت به‌ئاسانی گوناه و تاوانی تێدا ئه‌نجام بدرێت . وه با ماڵه‌كه‌ت مه‌كشوف نه‌بێت و له‌ده‌ره‌وه ناوه‌وه‌ی دیارنه‌بێت . وه ناوه‌وه‌ی خانوه‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك بێت تێكه‌ڵی له‌نێوان پیاوان و ئافره‌تانی نامه‌حره‌م ڕوونه‌دات ؛ با ژووری پیاوان و ئافره‌تان جیابێت و ڕێگای هاتووچۆشیان جیاوازبێت ؛ ئهگهرنهكرا ده‌توانن چه‌ند پهردهیهم له‌م شوێنه‌ی ماڵه‌وه هه‌ڵبواسن كه‌ببێته ڕێگر له‌تێكه‌ڵ بوون و یه‌كتربینینی پیاوان و ئافره‌تانی نامه‌حره‌م . په‌نجه‌ره‌كانی ماڵه‌وه‌ت با په‌ره‌ده‌ی پێوه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ناو ژووره‌كانتان له‌ماڵی دروسێكانتانهوه دیارنه‌بێ وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سه‌رجاده‌كان ناو ژووری ماڵه‌كانتان نه‌بینن به‌تایبه‌تی به‌شه‌و ئه‌وكاته‌ی ژووره‌كه ؛ وه بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش له‌په‌نجه‌ره‌ی ژوورهكانتانهوه سه‌یری ماڵی دراوسێكانتان نه‌كه‌ن . ئه‌گه‌ر توانات هه‌بوو هه‌وڵبده خانویه‌كی فراوان به‌ده‌ست بێنه ؛ وه پرسیاری دراوسێكان بكه چونكه درواسێی خراپ یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی كێشه و ناخۆشی ژیانی دونیا . پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( أربعٌ من السعادةِ : المرأةُ الصالحةُ ، والمسكنُ الواسعُ ، والجارُ الصالحُ ، والمركبُ الهنيءُ . أربعٌ من الشَّقاءِ : الجارُ السوءُ ، والمرأةُ السوءُ ، والمركبُ السوءُ ، والمسكنُ الضَّيِّقُ ) . صحيح الترغيب . واته : چوار شت مایه‌ی به‌خته‌وه‌ریه : ئافره‌تی چاك ؛ وه خانووی فراوان ؛ وه دراوسێی چاك ؛ وه بار هه‌ڵگری چاك ؛ وه چوار شت مایه‌ی ناخۆشیه : دراوسێی خراپ ؛ وه ئافره‌تی خراپ ؛ وه بارهه‌ڵگری خراپ ؛ وه خانووی ته‌نگ و بچووك ).
ئامۆژگاری سی و هه‌شت هه‌ڵبژاردنی دراوسێی چاك پێش هه‌ڵبژاردنی خانوو
دراوسێ له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر دراوسێكه‌ی ؛ به‌هۆی نزكی خانوویان له‌یه‌كتر یان كۆبوونه‌وه‌یان له‌یه‌ك شوقه . پێغمه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی به‌خته‌وه‌ری و خۆشی ژیانی دونیا بریتیه له دراوسێی چاك ؛ وه یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی ناخۆشی ژیانی دونیا بریتیه له دراوسێی خراپ . وه له یه‌كێك له دوعاكانیدا په‌نای به‌خوا گرتووه له‌دراوسێی خراپ ؛ فه‌رموویه‌تی : خودایه په‌نات پێ ده‌گرم له‌دراوسێی خراپ . وه فه‌رمانی به موسڵمانان كردووه په‌نا به‌خوا بگرن له‌دراوسێی خراپ . بێگومان كاریگه‌ری دراوسێی خراپ گه‌لێك زۆره به‌سه‌ر ژن و مێرد و ئه‌ندامانی ماڵه‌وه بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) په‌نای به‌خوا گرتووه له‌دراوسێی خراپ وه فه‌رمانیشی به موسڵمانان كردووه په‌نا به‌خوا بگرن له‌دراوسێی خراپ يه‌كێك له‌وكه‌سانه‌ی شاییسته‌ی سزای دۆزه‌خه ئه‌وكه‌سه‌یه كه له‌گه‌ڵ دراوسێكه‌ی خراپه ؛ جارێكیان پیاوێك هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) وتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ئافره‌تێك هه‌یه شه‌ونوێژ ده‌كات وه خێر و سه‌ده‌قه‌ش ده‌كات به‌ڵام به‌زمانی ئه‌زیه‌تی دراوسێكانی ده‌دات ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : ئه‌م ئافره‌ته ده‌چێته دۆزه‌خ ؛ پیاوه‌كه وتی : وه ئافره‌تێك هه‌یه شه‌ونوێژ و سه‌ده‌قه‌ی كه‌مه به‌ڵام به‌زمانی ئه‌زیه‌تی دراوسێكه‌ی نادات ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : ئه‌م ئافره‌ته ده‌چێته به‌هه‌شت . باش بوون له‌گه‌ڵ دراوسێ نیشانه‌ی ته‌وایه‌تی ئیمانه ؛ وه خراپ بوون له‌گه‌ڵ دراوسێ نیشانه‌ی ئیمان لاوازیه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( مَنْ كَانَ يُؤْمِنُ باللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ، فَلا يُؤْذِ جَارَهُ ) . متفقٌ عَلَيهِ . واته : هه‌ركه‌سێك باوه‌ری به‌خوا و به‌ڕۆژی دوایی هه‌یه ؛ با ئه‌زیه‌تی دراوسێكه‌ی نه‌دا . وه فه‌رموویه‌تی : ( مَنْ كَانَ يُؤمِنُ بِاللَّهِ والْيوْمِ الآخِرِ، فَلْيُحسِنْ إلِى جارِهِ، ومنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ واليومِ الآخِرِ فَلْيُكْرِمْ ضَيْفهُ، ومنْ كانَ يؤمنُ باللَّهِ واليومِ الآخرِ فَلْيَقُلْ خَيْراً أَوْ لِيسْكُتْ ) . رواه مسلم بهذا اللفظ، وروى البخاري بعضه . واته : هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی به‌خوا و به‌ڕۆژی دوایی هه‌یه ؛ با له‌گه‌ڵ دراوسێكه‌ی باش بێت ؛ وه هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی به‌خوا و به‌ڕۆژی دوایی هه‌یه ؛ با ڕێز لهمیوانهكهی بگرێت ؛ هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی به‌خوا و به‌ڕۆژی دوایی هه‌یه ؛ با قسه‌ی خێر بكات یان بێ ده‌نگ بێت . عبدالله ی كوڕی عومه‌ر - ره‌زای خوایان لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : باشترین هاوه‌ڵ له‌لای خوا باشترینیانه بۆ هاوه‌ڵه‌كه‌ی ؛ وه باشترین داروسێ له‌لای خوا باشترینیانه بۆ دراوسێكه‌ی . وه له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( مَازَالَ جِبْرِيلُ يُوصِينِي بِالْجَارِ حَتَّى ظَنَنْتُ أَنَّهُ سَيُوَرِّثُهُ ) . متفق علیه . واته : به‌رده‌وام جبریل – علیه السلام – ئامۆژگاری منی ده‌كرد له‌گه‌ڵ دراوسێ باشبم هه‌تا وام گومان ده‌برد كه دراوسێ میرات لهدراوسێكهی ده‌گرێت . دایكه عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : وتم : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا من دوو دراوسێم هه‌یه ؛ ئایه بۆ كامه‌یان دیاری به‌رم ؟ فه‌رمووی : كامه‌یان ده‌رگاكه‌ی له‌تۆ نزیكتره بۆ ئه‌ویان به‌ره . ئه‌بو هوره‌یره - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : ئه‌ی ئافره‌تانی موسڵمان ناردنی هیچ خواردنێك بۆ دراوسێكه‌تان به‌كه‌م مه‌زانن ئه‌گه‌رچی قاچی مه‌ڕێكیش بێت . ئامۆژگاری سی و نۆ گرنگیدان به پێداویستیه‌كانی ماڵه‌وه
له‌نیعمه‌ته‌كانی خوای په‌روه‌ردگار له‌م سه‌رده‌مه‌دا بریتیه له‌م ئامرازه به‌سوودانه‌ی له‌ماڵه‌كان به‌كارده‌هێندرێت بۆ كار و باری ژیان وه‌ك سه‌لاجه و فێنككه‌ره‌وه و جلشۆر و زۆر شتی تر ؛ پێویسته ئه‌مشتانه به‌گوێه‌ری توانای خاوه‌ن ماڵ له‌ماڵه‌كه‌یدا هه‌بێت بێ ئه‌وه‌ی ئیسراف بكات . وه پێویسته گرنگی به‌چاككردنه‌وه‌ی ئه‌وشتانه بدرێت كه تێك چووه ؛ هه‌ندێك پیاو هه‌ن هیچ گرنگی بهماڵهكهیان ناده‌ن و خێزانه‌كانیان زۆر گله‌ییان لێ ده‌كه‌ن ؛ بۆ نموونه سهراوهكهیان تێك چووه و چاكی ناكاته‌وه كه به‌هۆیه‌وه ماڵه‌كه‌یان پره له حه‌شه‌رات و بۆنی ناخۆش ؛ وه زێرابهكهیان گیراوه و بۆنی ناخۆشی لێدێت ناچێت چاكی بكاته‌وه ؛ وه كاره‌باكه‌یان تێك چووه و شۆرت لهوایهر و پلاكهكانیدا هه‌یه ناچێت چاكی بكاته‌وه كه به‌هۆیه‌وه به‌دوورنیه ماڵه‌كه‌یان بسووتێت ! به‌ڕاستی ئه‌م كه‌مته‌رخه‌میه هۆكارێكه له‌هۆكاره‌كانی دروست بوونی نه‌خۆشی و كێشه‌ی خێزانی ؛ كه‌سی ژیر و باش ئه‌م كێشانه‌ی ماڵه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كات . دایكه عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم به‌ئیش و كاری ماڵه‌وه سه‌رقاڵ بوو و له‌خزمه‌تی كه‌س و كاریدابوو ؛ وه ئه‌گه‌ر كاتی نوێژداهاتبا له‌ماڵ ده‌رده‌چوو بۆ نوێژ . گوێڕایه‌ڵی كردنی خێزان له‌چاككردنی شته تێكچوهكانی ماڵه‌وه واجبه وه هۆكاری دروست بوونی خۆشه‌ویستی و ره‌حم و به‌زه‌ییه له‌نێوانیان . بێگومان پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) باشترنين پێشه‌نگه بۆ هه‌موو ره‌وشتێك له‌ره‌وشته جوانه‌كان ؛ بۆیه پێویسته شوێنی بكه‌وێن كه به‌شوێن كه‌وتنی ئه‌و بێگومان ره‌زامه‌ندی خوا و لێخۆشبوونی خوا به‌ده‌ست دێنێن ؛ خوای په‌روردگار فه‌رموویه‌تی : {قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ} [آل عمران:31] . واته : پێیان بڵێ ئه‌گه‌ر ئێوه خواتان خۆش ده‌وێ ئه‌وا شوێن من بكه‌ون ئه‌وكات خوا ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت وه لهتاوانهكانیشتان ده‌بوورێت . وه فه‌رموویه‌تی : ( لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا ) . الأحزاب : 21 . واته : سوێند به‌خوا به‌ڕاستی له پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله علیه وسلم) بۆ ئێوه هه‌یه سه‌ر مه‌شقی و پێشه‌وایه‌تی چاك بۆ که‌سێ به‌هیوای خوا‌و (پاداشتی) ڕۆژی دوایی یه وه زۆر یادی خوا ده‌کات .
ئامۆژگاری چله‌مین ( 40 ) گرنگیدان به ته‌ندروستی ئه‌ندامانی خێزان
دايكه عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( كان إذا مرِض أحدٌ مِن أهلِ بيتِه نفَث علَيهِ بالمعوِّذاتِ ) . صحيح الجامع . واته : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) كاتێك یه‌كێك له خانه‌واده‌كه‌ی نه‌خۆش ده‌بوو سوه‌رتی ناس و فه‌له‌قی ده‌خوێند پاشان فووی ده‌كرده ناو هه‌ردوو ده‌ستی ئینجا به‌لاشه‌ی نه‌خۆشه‌كه‌ی داده‌هێنا . وه لهفهرموودهیهگی تردا هاتووه دایكه عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) كاتێك یه‌كێك له خانه‌واده‌كه‌ی تووشی نه‌خۆشی تا ده‌بوو فه‌رمانی ده‌كرد خواردنێكی شلی بۆ دروست بكرێت پاشان فه‌رمانی پێ ده‌كردن نه‌خۆشه‌كه له‌م خواردنه‌وه‌یه بخواته‌وه ؛ وه ده‌یفه‌رموو : ئه‌م خواردنه دڵی نه‌خۆش به‌هێز ده‌كات وه نه‌خۆشیه‌كه‌ی له‌لا ناهێڵێت .
عبدالله ی كوڕی عه‌باس – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) حه‌سه‌ن و حوسه‌ینی په‌ناده‌دا به‌خوا له‌چاوی پیس و شه‌یتان و هه‌موو شتێكی زیان بهخهش ؛ ده‌یفه‌رموو : ( أعيذُكُما بِكلماتِ اللَّهِ التَّامَّةِ ، مِن كلِّ شيطانٍ وَهامَّةٍ ومن كلِّ عينٍ لامَّةٍ ) . صحيح الترمذي . واته : په‌ناتان ده‌ده‌م به‌وشه ته‌واوه‌كانی خوا له گشت شه‌یتانێك ؛ وه له‌گشت گیانله‌به‌رێكی زیانبه‌خش ؛ وه له‌گشت چاوێكی پیس و خراپ .
وه بۆسه‌لامه‌تی و پارێزگاری منداڵان پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( إذا كانَ جُنْحُ اللَّيْلِ -أوْ أمْسَيْتُمْ- فَكُفُّوا صِبْيانَكُمْ؛ فإنَّ الشَّياطِينَ تَنْتَشِرُ حِينَئِذٍ، فإذا ذَهَبَ ساعَةٌ مِنَ اللَّيْلِ فَخلُّوهُمْ، فأغْلِقُوا الأبْوابَ، واذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ؛ فإنَّ الشَّيْطانَ لا يَفْتَحُ بابًا مُغْلَقًا، وأَوْكُوا قِرَبَكُمْ واذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ، وخَمِّرُوا آنِيَتَكُمْ واذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ، ولو أنْ تَعْرُضُوا عليها شَيئًا، وأَطْفِئُوا مَصابِيحَكُمْ ) . صحيح البخاري و مسلم . واته : كاتێك شه‌وداهات و خۆرئاوابوو منداڵه‌كانتان بگرنه‌وه و بیانبه‌ن بۆ ماڵه‌وه ؛ چونكه به‌ڕاستی ئه‌وكات شه‌یاتینه‌كان بڵاوده‌بنه‌وه ؛ ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك له‌شه‌و تێپه‌ڕی ئه‌وكات وازیان لێ بێنن ؛ وه به‌شه‌و ده‌رگاكانتان دابخه‌ن و ناوی خوای له‌سه‌ر بێنن ؛ چونكه به‌ڕاستی شه‌یتان ده‌رگای داخراوناكاتهوه ؛ وه سه‌ری كونده و دۆلهكهكانتان گرێ بده‌ن و توند بكه‌ن وه ناوی خوای له‌سه‌ر بێنن ؛ وه قاپ و ئامانهكانتان دابپۆشن و ناوی خوای له‌سه‌ر بێنن ؛ شتێكی له‌سه‌ر دابنێن ؛ وه ئاگر و چراكانتان بكوژێننه‌وه .
سه‌رۆك خێزان هه‌ر مه‌سره‌فێكی خێزان و منداڵه‌كانی بكات ئیللا بۆت ده‌بێت به‌خێر و سه‌ده‌قه ؛ جا ئه‌م مهسهرهفه له‌خواردن پێدانیان بێت یان كرێنی پۆشاك بێت یان ده‌رمان و چاره‌سه‌ریه‌كان بێت یان هه‌رشتێكی تر كه ئه‌وان پێویستیان بێت ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( وَإِنَّكَ لَنْ تُنفِق نَفَقةً تبْتغِي بِهَا وجْهَ اللهِ إِلاَّ أُجرْتَ عَلَيْهَا حَتَّى ما تَجْعلُ فِيِّ امْرَأَتكَ ) . متفق علیه . واته : به‌راستی تۆ هه‌ر شتێك له‌پێناو خوا ببه‌خشی ئیلا پاداشتی له‌سه‌ر وه‌رده‌گری ؛هه‌تا پاروه نانێك به‌رز بكه‌یته‌وه بۆ ناو ده‌می خێزانت ئه‌وا خێر و پاداشتی له‌سه‌ر وه‌رده‌گری !
وه ئه‌وكه‌سه‌ی مه‌سه‌ره‌فی خێزان و منداڵه‌كانی ناكات زۆر گوناهباره و ئه‌م تاوانه‌ی به‌سه ! پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : كَفي بِالمرْءِ إِثْماً أَنْ يُضَيِّعَ مَنْ يقُوتُ" حديثٌ صحيحٌ رواه أَبو داود وغيره . واته : له عبدالله ی كوڕی عه‌مری كوڕی عاصه‌وه - ره‌زای خوایان لێبێت – فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : ئه‌وتاوانه به‌سه بۆ مرۆڤ كاتێك ئهوكهسانهبهزایه ده‌دات و مهسرفیان ناكات كه پێویسته له‌سه‌ری مه‌سره‌فیان بكات .
نوسینی : شێخ محمد بن صالح المنجد . وه‌رگێرانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .
|